دکتۆر محەمەد گەناوی : بازاڕى ئازاد بونى نیه؟ .
بازاڕى ئازاد بونى نیه، ئه‌وه‌ی که هه‌یه ئاماده‌یی ئێمه‌یه، که سنوره‌کانی یان به‌ربه‌سته‌کانی (constraints) بازاڕ قبوڵ بکه‌ین، ئه‌مه یه‌کێکه له‌بابه‌ته‌کانی سیمیناری پرۆفیسۆر (Hajoon chang) بوو له‌زانکۆی کامبریجی به‌ریتانیا، که له‌لایه‌ن زانکۆی کۆبنهاگنه‌وه میوانداری کرابوو بۆ سیمنارێک له‌سه‌ر کتێبه‌که‌ی به‌ناوی (23 شت که به‌تۆی ناڵێن له‌باره‌ی سه‌رمایه‌داریه‌وه ) .
ناوبراو له‌سه‌ر قه‌یرانی ئابوری ئێستای جیهان پێی وایه که هۆی سه‌ره‌کی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ڵه‌ی سیاسه‌تی دارایی وڵاتان له‌گه‌ڵ ئامانج و ئاره‌زوی کۆمپانیاکان بۆ به‌ده‌ستهێنانی قازانجی خێرا، هه‌روه‌ها پێی وایه که بازاڕی ئه‌مڕۆی پشکه‌کان سروشتی نیه و ده‌ستکردانه گیراوه بۆیه ئه‌گه‌ری رودانى قه‌یرانی زیاتری ئابوری هه‌یه .
له‌سه‌ر بازاڕی ئازاد، وه‌کو له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێ کراوه پێی وایه بونی نیه، بۆ ئه‌مه‌ش کۆمه‌کی ده‌وڵه‌تی ئه‌مەریکا بۆ کۆمپانیای جەنرال مۆتۆڕ ئه‌هێنێته‌وه وه‌کو نمونه‌و ئه‌ڵێ: به جورئه‌ته‌وه ئه‌ڵێم، روداوی رزگارکردنی جەنرال مۆتۆڕ له ئیفلاس بون، له‌ڕوداوی روخانی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت گه‌وره‌تر بوو. واته ئه‌گه‌ر بازاڕ ئازاد بوایه و ده‌وڵه‌ت ته‌داخولى له بازاڕ نه‌کردبایه ئه‌وا ئێستا جەنراڵ مۆتۆڕ ئفلاس ببوو. له‌مه‌ش زیاتر ئه‌م نمونه‌یه له‌سه‌ر خۆی ئه‌هێنێته‌وه‌و ئه‌ڵێ: من جانتاکه‌م پڕه له‌پشک، ده‌مه‌وێ له بازاڕی پشکه‌کانی له‌نده‌ن یان شوێنی تر بیانفرۆشم، ئایا هه‌روا ئاسانه؟ به‌دڵنیایی نا چونکه دوای هه‌وڵ و ماندوبونێکی زۆر هیچم بۆ نه‌فرۆشرێ و ناچار بۆ خۆم پشویه‌ک وه‌رده‌گرم .
له‌سه‌ر کۆبونه‌وه‌ی سه‌رمایه‌ی گه‌وره له‌ده‌ست کۆمپانیا گه‌وره‌کان و سهرمایهگوزهران و دوباره‌و چه‌ند باره به‌کارنه‌هێنانی سه‌رمایه له‌بواره‌کانی تردا به‌هۆکارێکی تر ئه‌زانێ بۆ قه‌یرانه دارایی و ئابوریه‌کان.
له‌ساڵانی شه‌سته‌کاندا کۆمپانیاکان 50% قازانجیان ئه‌دا بهسهرمایهگوزاران و به‌شی تری قازانجیان به‌کارئه‌هێنا بۆ دوباره سه‌رمایه‌گوزاریکردنی له بواری لێکۆڵینه‌وه‌و چاککردنی به‌رهه‌مه‌کان به‌ڵام ئه‌مڕۆ کۆمپانیاکان 90% قازانج ئه‌ده‌ن به سه‌رمایه‌گوزاران له‌سه‌ر حسابی چۆنیه‌تی و چاککردنی به‌رهه‌م و سه‌رمایه‌گوزاری نه‌کردن له‌بواره‌کانی ترا .
هه‌ندێک له‌و خاڵانه‌ی ناوبراو باسی کرد له‌سه‌ر بازاڕی ئازاد، به‌نده له‌ساڵی 2005 له‌وتارێکدا له‌ڕۆژنامه‌ی شرۆڤه‌م کردبوو (بازاڕی ئازاد بۆ کێ ئازاده؟) هه‌روه‌ها دوایش هه‌م به‌وتار هه‌م له‌چاوپێکه‌وتندا باسی ئه‌م گرفته‌م کردبوو (بازاڕی ئازاد چۆن ئازاد ئه‌کرێ؟) ئه‌مانه پرسیاری سه‌ره‌کی بابه‌تن (بازاڕ). له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی ناوبراو باسی ئه‌کا له‌سه‌ر بازاڕی ئازاد ناتوانرێ ئه‌م راستیانه له‌به‌رچاونه‌گیرێ که له‌ڕۆژئاوا ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تیش هاوکاری هه‌ندێ کۆمپانیای گه‌وره بکات وه‌ک جەنرال مۆتۆر بۆ نمونه ناتوانرێ وا رادیکاڵانه بیر بکرێته‌وه که بازاڕی ئازاد بونی نیه، چوونکه جەنرال مۆتۆڕ سنوری ته‌نها کۆمپانیایه‌کی ئاسایی تێپه‌ڕاندوه‌و بۆته هێمای کار‌و به‌رهه‌م و داهات و ئابوری وڵات .
ئه‌مجار جەنرال مۆتۆڕ مێژویه‌کی هه‌یه له‌ئه‌زمونی کار‌و کێبڕکێ و فه‌راهه‌م کردنی شوێنی کار، له‌مه‌ش زیاتر هاوکاری ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌م کۆمپانیایه ئه‌مه ناگه‌یه‌نێ که ده‌وڵه‌ت هاوکاری خاوه‌نه‌کانی کردبێ بۆ دروستبون و دامه‌زراندن وه‌کو له‌وڵاتانی دیکتاتۆری هه‌یه، به‌ڵکو هاوکاری ده‌وڵه‌ت له‌کاتێکی تایبه‌تیدایه و ئه‌مه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی ته‌نها کۆمپانیاکان نیه به‌ڵکو له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکیشدایه که بێکار نه‌بن .
له‌م جه‌ده‌له جیهانیه‌ی له‌سه‌ر تێگه‌یشتنی (Concept) بازاڕ‌و بازاڕی ئازاد هه‌یه ئه‌بێ ئه‌م راستیه بزانین که ئه‌م بابه‌ته چه‌نده په‌یوه‌ندی به‌خودی ئابوریه‌وه هه‌یه هێنده‌ش و زیاتریش په‌یوه‌ندی به‌سیاسه‌ت و ئایدۆلۆجیه‌وه هه‌یه. به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی، گروپه‌کانی گه‌وره‌ی ئابوری و هه‌روه‌ها سیاسه‌تی ئابوری هه‌ر وڵاتێک رۆڵیان هه‌یه له‌سه‌ر ئازادی له‌بازاڕدا، بۆیه دادپه‌روه‌ری بازاڕ له شوێنێکه‌وه بۆ شوێنێکی تر ئه‌گۆڕدرێ به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی گشتی له‌و وڵاتانه‌دا که خه‌ڵک ده‌سه‌ڵاتی سیاسی دیاری ده‌کا، تا ئه‌ندازه‌ی قبوڵ دادپه‌روه‌ری سیاسی و ئابوری هه‌یه و هه‌روه‌ها پێشکه‌وتنی فه‌رهه‌نگی و فکری هه‌یه وه‌کو له‌ڕۆژئاوا ئازادی بازاڕ به‌راورد ناکرێ له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی که سیستمی سیاسیان نیه یان له روی فکریه‌وه هه‌ژارن له‌گه‌ڵ هه‌موو تێبینیه‌ک له‌سه‌ر بازاڕی ئازاد له ڕۆژئاوا که به دڵنیاییه‌وه جه‌ده‌لی زیاتر هه‌ڵده‌گرێ .