دکتۆر محەمەد گەناوی : به‌های كاڵا به قه‌د باڵا .
به شێوه‌یه‌كی گشتی به‌های كاڵاكان له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی تر ده‌گۆڕێ كه ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به گه‌لێ هۆكاری دراوی، سیاسه‌تی ئابوری و بازرگانی و هه‌تا سیاسه‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ییه‌وه هه‌یه.
له‌مه‌ش زیاتر، ئه‌وه‌ی كه مه‌به‌ستی بابه‌ته ئه‌م كاڵایانه‌یه كه زیاتر یا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به‌های ستراتیجیان هه‌یه وه‌كو نه‌وت و گاز‌و ئاڵتون كانزاكان و هه‌تا هه‌ندێ كاڵای خۆراكی. به‌های ئه‌م كاڵا سه‌ره‌كی و ستراتیجیانه له بازاڕه‌كانی جیهان له ڕێگه‌ی بۆرسه‌وه دیاری ئه‌كرێ بۆ نموونه به‌های به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت و ئاڵتوو له بۆرسه‌ی له‌نده‌ن، نیورك یان دوبه‌ی جگه له‌م كاڵایانه هه‌ندێ كاڵای تریش هه‌ن كه به‌هاكانیان رۆژانه دیاری ناكرێن به‌هۆی بۆرسه‌وه وه‌كو ئۆتۆمبێل، فڕۆكه ئامێره‌كانی كاره‌بایی و كامێره‌و ته‌له‌فۆن و چه‌نده‌ها ده‌زگای تر كه له زۆر شوێنی دنیای پیشه‌سازی دروست ئه‌كرێن وه‌كو ئه‌مریكا-ئه‌وروپای ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات چین و مالیزیا‌و كۆریاو هندو برازیل به‌ڵام به‌های هه‌مان كاڵا كه له ئه‌مریكا دروست ئه‌كرێ جیاوازه له‌وه‌ی كه بۆ كۆریا یان چین دروست ئه‌كرێ، یان ئه‌وه‌ی له ئه‌ڵمانیا دروست ئه‌كرێ جیاوازه له‌وه‌ی له هندستان دروست ئه‌كرێ. كه‌واته به‌های كاڵا له ڕووی چۆنیه‌تیه‌وه به قه‌د باڵای ئه‌و وڵاته‌یه كه لێی دروست ئه‌كرێ كه هه‌ڵه‌به‌ته لێره‌دا مه‌به‌ست له باڵا ئاستی زانستی ته‌كنۆلۆژی، شارستانی و كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ها مرۆڤیه‌كانه كه له وڵاتی به‌رهه‌م هێنه‌ری كاڵادا هه‌یه .
واته تا وڵات ده‌وڵه‌مه‌ند تر بێ له به‌های مرۆڤی و ماددی و شاره‌زایی و ئه‌زموون و زانست و نه‌بوونی فه‌ساد له به‌رهه‌م هێنانا ئه‌وا به‌های كالاكانیش زیاتر ئه‌بێ. بۆ نموونه كه بمانه‌وێ ده‌ستگایه‌كی تایبه‌ت بكڕین بۆ به‌كارهێنانی خۆمان بچوك بێ یان گه‌وره ئه‌وا له پێشه‌وه ئه‌پرسین فڵان كاڵای فڵان وڵاتمان ئه‌وێ یان ئه‌پرسین هی كام وڵاته ئه‌مه بۆ خۆی به‌هادانه به‌وڵاتی به‌رهه‌مهێنه‌ری كاڵاكه. واته ئاماده‌ین به‌های زیاتر به‌كاڵایه‌ك بده‌ین كه له‌وڵاتێ دروست كرابێ كه جێگای متمانه بێ .
به هه‌مان جۆر ئه‌و كاڵایانه‌ی كه هه‌تا له بۆرسه به‌هاكانیان دیاری ئه‌كرێ، به‌هاكانیان به‌پێی شوێنی كاڵاكه ئه‌گۆڕێ بۆنمونه به‌های زێڕ كه به‌شی هه‌ره زۆری زێری دنیا له ئه‌فریقا به‌رهه‌م دێ له بازاڕی بۆرسه نزیكه‌ی 490000 دۆلاره بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك له‌كاتی ئێستادا، به‌ڵام وه‌كو من ئه‌زانم و ئاگادارم له ده‌روه‌ی نرخه‌كانی بۆرسه مامه‌ڵه‌ی پێوه ئه‌كرێ به‌كه‌متر له 35000 دۆلار له ئه‌فریقیا. به هه‌مان شێوه نه‌وت و به‌رهه‌مه‌كانی تری نه‌وت، وه‌ئه‌مجاریش به‌زه‌حمه‌ت بۆیان ئه‌فرۆشرێ، چوونكه كریاران متمانه‌یان به سستمی ئیداری و قانونی ئه‌م وڵاتانه نیه، بۆیه له‌م وڵاتانه‌دا ئه‌م كه‌ره‌سانه ئه‌كه‌ونه ده‌ست بانده‌كانی قاچاخ.
ئه‌گه‌ر هه‌مان ئه‌و كه‌ره‌سانه له‌وڵاتێك بن خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی یاسا‌و سستم بن ئه‌وا به‌هاكانیان به دڵنیایی زۆر به‌رزتر ئه‌بێ، دوباره ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌های كاڵا له‌سه‌ر ئه‌وه به‌نده ئه‌م كاڵایه له چ وڵاتێكه ئه‌گه‌ر ڕۆژی ئێمه پێویستمان به نه‌وت و گاز ببوایه ئه‌وا به‌هاكه‌ی به‌جۆرێ ئه‌بوو كه ڕوناكی له‌كاڵه‌كانمانا ئه‌بوو به ئیمتیاز، وه‌كو چۆن ئێستا كه‌سێ ئۆتۆمبێلێكی باشی پێ بێ یان كۆپته‌ری هه‌بێ ئه‌بێـته امتیاز. واته له وشوێنانه‌ی به‌هاكان هه‌ن به ماددی و مه‌عنه‌ویه‌وه ئه‌وا كاڵاكانیش به‌هادارن.