دکتۆر که‌مال میراوده‌لی : چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یی کودستان و بۆشایی رۆشنبیریی .
پرسی مافی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و پرسه‌یه که ده‌بوو کورد له دوای شه‌ری جیهانی یه‌که‌م ، که جیهانێکی رووخا‌و و رۆژهه‌لاتی ناوه‌ندی نوێ دروستکرا ، ساغی کردبایه‌وه‌وه سه‌رکه‌وتوو با تێێدا . ئه‌گه‌ر نا ، دوای شه‌ری جیهانی دووه‌م که جیهان دابه‌شکرایه‌وه و سیستمێکی جیهانیی دووقوتبیی نوێ هاته کایه‌وه ، گه‌ر نا له شه‌سته‌کاندا که بزوتنه‌وه‌ی کورد هاوکاتی ڤێتنام و جه‌زایرو گه‌لانی ئاسیای ئه‌مریکای لاتین ، بەلام بەرێکەوت و بێبەرنامەو فەلسەفە ده‌ستی پێ‌کرد و ، مافی چاره‌نووس له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووەکانه‌وه به‌مافێکی ئاسایی گه‌لانی کۆلۆنیالی داده‌نراو به‌ده‌یان نه‌ته‌وه سه‌ربه‌خۆ بوون ، یان له 1990 به‌دواوه دوای هه‌ره‌سی سۆڤیەت و بەرەی رۆژهه‌لات و دروستبوونی ده‌یان ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆی تر که که‌م نه‌ته‌وه له جیهاندا مانه‌وه ، گه‌وره یان بچووک ، که ولات و ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان به‌ده‌ست نه‌هێنن ، یان دوای شه‌ڕی کوێت و دروستبوونی هه‌رێمی ئارامی کوردستان و ئاماده‌بوونی ناتۆ له کوردستان و دروستکردنی هەواری هێمن و ئەنجامدانی یەکەمین هەلبژاردنی دیمۆکراتی لە باشووری کوردستان ، یان دوای رووخانی ده‌وله‌تی عیراق و مانه‌وه‌ی کورد وەک تاکە هێزی بە پێوەماو و سه‌روه‌ری عیراق و خاوەن پەرلەمان و حکومەت و هێزی پێشمەرگەو ١٢ ساڵ حوکمرانی سەربەخۆی خۆی !!
دەربارەی دوا دەرفەت : ” نه‌وشیروان مسته‌فا له‌وتار‌ێكدا له‌كۆنفرانسه ناوخۆییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌شاری سلێمانی كه تایبه‌ت بوو به‌ئه‌ندامانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان دەڵێت: ” كاتێك باسی ئه‌وه ده‌كرێت تا چه‌ند سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كوردی له داڕشتنی ستراتیجێكی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ركه‌وتو بوه ، یان به هه‌ر پێوانه‌یه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامی ناوچه جێناكۆكه‌كان ده‌كرێت ، ده‌بینین بۆیه‌كه‌مین جار له مێژوی كورددا، هه‌لێكی مێژویمان ده‌ستكه‌وت له دوای روخانی رژێمی به‌عس بۆ گه‌ڕانه‌وه ئه‌و ناوچانه، به‌ڵام به‌داخه‌وه كه سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كورد كه له حه‌قیقه‌تدا دوو سه‌ركرده‌یه ئه‌و هه‌له مێژوییه‌یان له ده‌ست میلله‌ته‌كه‌ماندا و دیسانه‌وه چاره‌نوسی ئه‌و ناوچانه‌یان خسته گه‌روی نه‌هه‌نگێكی نادیار و ماده‌ی ١٤٠ه‌وه”.
http://www.xendan.org/dreja.aspx?Jmara=56736&Jor=1
ئەم ئێستگانەی گۆڕان و دەرفەت ، نیشانی دەدەن کە دەرفەتی دەرەوە کەم یان زۆر لە زۆر قۆناغی مێژوویی‌دا هاتۆتە پێشەوە تەنانەت هاتۆتە ناو ماڵیشت ، بەلام خاوەن مال یان خەتوووو بووە ، یان بەسەرداکەتووەو ئەوەندەی خۆ ئامادەنەکردووە ناو ماڵی خۆی بۆ میوانداریی و رووداو و ئەرکی نوێی نەتەوەسازیی ریك بخات یان هەر ئەو فەلسەفەو ستراتیج وخواست و رێبەرایەتییەی نەبووەو نەیویستووە .
وه‌نه‌بێ له‌م ئێستگانه دا کورد هه‌ر ىێ ناو‌و بێکار بووبێ به‌لام ئاماده‌ییه‌کی زۆر لاواز‌و بێ پەیمانی نەتەوەیی و ده‌ستوورو نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و ستراتیج و زانین و تێگه‌یشتنی پرۆسه‌ی مێژوویی و جیهانیی هه‌بووه . جگە لەمەش سەرکردایەتی نەتەوەیی خاوەن پەیمانی نەتەوەیی و متمانەی بەکۆمەلی خەلک و بەشە جیاوازەکانی کوردستان نەبووە .
بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە .. چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یی و بۆشایی رۆشنبیریی
2,886 جار بینــراوە لەڕە‌هێڵپۆست .