دکتۆر محه‌مه‌د ئه‌مین گه‌ناوی : دیمه‌نی مه‌رگی رێگاكان .
كه‌م رۆژ هه‌یه هه‌ریه‌كه له ئێمه بۆخۆمان شاهیدی روداو و تراژیدیای هاتوچۆ نه‌بین، یان له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه نه‌یبینین و نەیبیستین به‌جۆرێک كه دیمه‌نی مه‌رگ له‌سه‌ر رێگاكانی كوردستان بوەته دیارده‌یه‌كی رۆژانه .
دیمه‌نی مه‌رگی رۆژانه‌ی رێگاكان كاریگه‌ری خراپی كردوەتهسهر ده‌رونی هاوڵاتیان، كه كه‌س هه‌ست به ئاسایشی رێگا ناكات و كه‌س دڵنیا نییه له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵ به‌سه‌لامه‌تی له‌كاتی چونه ده‌ره‌وه‌ی بۆ سه‌فه‌ر یان كار. ئه‌م دیارده‌یه‌ی مه‌رگی رێگاكان دو پرسیاری جدی دروست ده‌كات، كه پێویسته هه‌ر كامیان به‌رپرسیارانه وڵامی جدی بدرێته‌وه .
• هۆكاری ئه‌م هه‌مو مه‌رگه‌ساته چییه له‌سه‌ر رێگاكانی كوردستان ؟
• كێ به‌رپرسیاره له‌مه‌رگی هاوڵاتیان و ده‌بێت چی بكرێت تا سنورێک بۆ ئه‌م دیارده‌یه دابنرێت ؟
بۆ وڵامی پرسیاری یه‌كه‌م، دو وڵام هه‌یە بۆ روداوه‌كانی هاتوچۆ :
• هۆكاری ته‌كنیكی كه‌په‌یوه‌ندی به شاره‌زایی شۆفێر و بونی هه‌ڵه (خلل) له ئۆتۆمبێلدا، بۆیه پێویسته له‌كاتی رودانی هه‌ر روداوێكی هاتوچۆدا لێكۆڵینه‌وه بكرێت بۆ زانینی هه‌ڵه ته‌كنیكییه‌كان و هه‌ڵه‌كانی شۆفێر و له‌به‌ر چاو گرتنی رێنماییه‌كانی هاتوچۆ، ئه‌وجا ئه‌و زانیاریانه به‌كاربهێنرێت له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ پشكنینی ئۆتۆمبێله‌كان و دۆزینه‌وه‌ی هه‌ڵه تیایاندا و ئاگاداركردنی مه‌ڵبه‌نده‌كانی ئۆتۆمبێل (پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل) له‌سه‌ربونی هه‌ڵه‌كان له ئۆتۆمبێله‌كان و نه‌فرۆشتنیان، هه‌روه‌ها چاودێری زانستیانه و بێ گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر پێدانی مۆڵه‌تی شۆفێری .
• هۆكاری رێگاكان، ئه‌مه‌ش به‌هۆكارێكی گرنگی زۆربونی روداوی هاتوچۆ و مه‌رگ داده‌نرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و رێگاوبانانه‌ی له كوردستان هه‌یه ناتوانێت وەڵامی زۆری بونی ئۆتۆمبێل و پێویستی رۆژانه بده‌نه‌وه له‌ڕوی زانستی هاتوچۆ (traffic) ئه‌ندازیاری رێگاوبانه‌وه .
بۆنمونه رێگای نێوان (دهۆك – هه‌ولێر) یان (هه‌ولێر – كۆیه) یان (هه‌ولێر – كه‌ركوك) یان (سلێمانی دوكان) یان (سلێمانی – ده‌ربه‌ندیخان) به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بون به‌ڕێگای مه‌رگ، كه‌س هه‌ست به ئاسایش ناكات له‌م رێگایانه‌دا، له‌بری ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی له‌كاتی چونه ده‌ره‌وه هه‌ست به‌خۆشی و ئاره‌زو و له‌زه‌ت بكات له سروشتی ده‌ره‌وه‌دا. هه‌ست به‌تارمایی مه‌رگ و ترسی روداوی هاتوچۆی دڵته‌زێن ده‌كات. چه‌ندباره بونه‌وه‌ی روداوه مه‌رگباره‌كانی هاتوچۆ له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا، حاڵه‌تی رێكه‌وتی تێپه‌ڕاندوه هه‌روه‌ك له بابه‌تێكی تردا ئاماژه‌م به‌م ده‌سته‌واژه كردبو (دوباره‌بونه‌وه‌ی روداو له ماوه‌یه‌كی كورت، رێكه‌وت نییه، به‌ڵكو هه‌ڵه‌یه) بۆیه ده‌بێت هه‌ڵه‌كان بدۆزرێته‌وه و بنبڕ بكرێن. ئه‌گه‌رنا روداوی هاتوچۆ له‌هه‌ر شوێنێك هه‌یه له‌دونیادا، به‌ڵام له‌سنوری رێكه‌وت و ئه‌ندازه‌ی تێپه‌ڕاند و بو به دیارده، ده‌بێت كاری هه‌مەلایه‌نه‌ی بۆ بكرێت .
وه‌ك و ده‌بینین هه‌تا ئه‌ورێگایانه‌ی كه دو سایدن یان به دوساید كراون، نه‌یانتوانیوه رێژه‌ی روداوه‌كانی هاتوچۆ به‌دیاری كه‌مبكه‌نه‌وه، چونكه ته‌واوی دو سایده‌كان به ترافیك نه‌كراون و رێگه‌ی تایبه‌تیان بۆ نه‌كراوه بۆ چونه ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی سایده‌كان، ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی زۆرترین روداوی دڵته‌زێن .
كاتێک ئۆتۆمبێلێك بیه‌وێت له شارێكه‌وه یان گوندێكه‌وه بێته ناو ئه‌و دو سایده، ده‌بێت له لارێگهیهكی دو سایدهكهوه راسته‌وخۆ بێته ناوه‌وه و هیچ ترافیكێك نییه، لێره‌دا شۆفێر به‌هۆی هه‌ڵه‌ی بینینه‌وه توشی روداو ده‌بێت، بۆ نمونه كه دێته ناو ساید لاتوایه ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی له دوره‌وه دێت هێشتا دوره و كاتی هه‌یه ئاراسته‌ی خۆی وه‌ربگرێت، به‌ڵام له‌زۆر حاڵه‌تدا توشی هه‌ڵه ده‌بێت، به‌وه‌ی تاخۆی راست ده‌كاته‌وه ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی كه لایوایه دوره، زوتر ده‌گاته سه‌ری و ئه‌وكات دره‌نگ ده‌بێت فریای خۆڕاستكردنه‌وه بكه‌وێت و روداوی هاتوچۆ دروست ده‌بێت، بۆیه ئه‌بێت رێگاكانی نێوان شاره‌كان له‌گه‌ڵ دو سایدكردندا ئاماده (تجهیز) بكرێت به ترافیك و پرد و تونێل تا چونه ناو و هاتنه‌ده‌ره‌وه لهڕێگاكاندا سه‌لامه‌ت بێت .
بۆ وەڵامی به‌رپرسیارێتی؟ به‌دڵنیایه‌وه به پله‌ی یه‌كه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هاتوچۆن، هه‌ر له وه‌زیر و وه‌زاره‌تی رێگاوبانه‌وه تا ده‌گاته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتوچۆ و پێدانی مۆڵه‌تی شۆفێری و پشكنینی ئۆتۆمبێله‌كان، ئه‌مجار پله‌ی هۆشیاری و هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی هاوڵاتیان به‌رامبه‌ر برای هاوڵاتی، بۆ نمونه له‌كاتی چونه خواردنەوەی (كحول) بێئه‌وه‌ی هه‌ست بكه‌ن ئه‌وان له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل به ناهۆشی (مه‌ستی) نه‌ك ژیانی خۆیان، به‌ڵكو ژیانی خه‌ڵكانی تریش ده‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه، كه به‌هیچ یاسا و رێسایه‌كی شه‌رعی مافی ئه‌وه‌یان نییه، بۆیه پێویسته ده‌زگاكانی هاتوچۆ ئه‌م حاڵه‌ته به‌جدی وه‌ربگرن لــه‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی یاسای توند بۆ ئه‌وانه‌ی به‌مه‌ستی ده‌چنه ناو رێگا و شه‌قامه‌كانه‌وه، ئه‌ویش به سزای دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێل و سزای دارایی زۆر و لێسه‌ندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری به‌پێی ئه‌ندازه‌ی مه‌ستییه‌كه‌ی .
به‌هه‌مو پێوه‌رێك رێگاكانی كوردستان توانای بەرگەگرتنی خێرایی لێخوڕینی (70 – 80)كم له سهعاتێكدای هه‌یه، وه‌ك هه‌مو دونیا له‌گه‌ڵ چونه ناو سنوری شار (50) كم له سه‌عاتێك، كه پێویسته زۆر به‌جدی رێ له خێرایی بگیرێت، به‌نده دوجار به‌هۆی فشاری خێرایی له لایه‌ن هه‌ندێک شۆفێر له‌دواوه خه‌ریك بوه توشی روداوی هاتوچۆبم، له‌كاتێكدا خێرایی ناوشار پێویست نیه، هه‌ركه‌س ده‌توانێت به‌رنامه‌ی چونه ده‌ره‌وه دابنێت و كاتی زیاتر دابنێت تا توشی خێرایی ناپێویست نه‌بێت .
ئیتر به‌هیوای ئه‌وه‌ی هه‌مو لایه‌نه پهیوهندیدارەكان به‌هاوكاری و هۆشیار كردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان (پێدانی وانەی ترافیك له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تاییه‌وه به منداڵان) بتوانرێت به‌جدی به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌و دابنرێت به ئامانج و دروشمی “گه‌ڕانه‌وه و ئاسایش بۆ رێگاكانی كوردستان”.