Abubakir-Caf-4

ئەبوبەکر جاف : ڕوداو , پارادایمێكی نوێ بۆ ڕاگەیاندنی حزبی .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

 

دەزگای ڕوداو ڕێك لە دواهەمین بزمار ئەچێت ، كە بدرێت لە تابوتی جەستەو زمان و ڕاگەیاندن و ئەم شێوازو فۆرمەی كاركردنی ڕاگەیاندنی پارتی . لە فیشەكی ڕەحمەت دەچێت وەك ئارامییەك نرا بە ڕۆحێكەوە لە گیانەڵادابووندا . بە دەیان و دەیان دڵی دەستكرد و پیشەسازی , بە هێزو هەناسەدانێكی تەنگەوە لە چركەكانی كۆتایی خۆیدا ئەژیا .بەلام بۆ بیزینویی مابووەوە . بۆ لە هەناسەدان نەكەوتبووە . لە كاتێكدا یاسینیشی خوێنرا بوو .؟ ئەكرێت و تەنها پاساو بۆ بەردەوامی بژی و مەمری ڕاگەیاندن و كەناڵ و دەزگا ڕاگەیاندنەكانی پارتی ئەوە بوبێت و ئەوەبێت : تۆڕێك لە بازرگانان و هێڵێكی بازرگانی گەورە لە ناو ڕاگەیاندنی پارتیدا . لە شێوەی بەڕێوەبردنی كۆمپانییایەكی بەرهەمهێنانی سەرمایەو سەرمایەگوزاری و وەگەڕخستین سەرمایە هەبوبێت . لە لایەكی تریشەوە , لەشكرێك موچەخۆری بندیوارو سەردیوار كە زیاتر لە چەندین هەزار كەسە , نەتوارانبێت و نەتوانرێت دەستبەرداریان ببێت . بەتایبەت لە كۆمەڵگەیەكدا كە حزبایەتیكردن لە كۆمپانیایەكی خۆ دەوڵەمەندكرنی كوردیانە بچێت ، كە هەرگیز ڕوبەڕوی زیان نابێتەوە .! رۆشوداو بە ئاشكرا و بێهێنانەوەی پاسا و پاساو داتاشین تەجەلا و دەركەوتنی مەرگی ئاشكرای گوتارێكە لە ڕاگەیاندنی حزبی . بەڵام سەرباری ئەم مەرگە , ئەم كۆتا پێهێنانە بە و سیستەمە لە كاری ڕاگەیاندنی حزبی وانەی دیكە , حەقیقەتی تری گەورەی سۆیسۆلۆژی بونی هەیە .

ئەوەی كە یەكلابوبویەوەو و دانی ئاشكرای پیدا نەدەنرا : ئەو كادیرو مێدیاكارانەی ناو دەزگاو نوسینگەكانی حزب . لەوە كەوتبون كە چاوەڕوانی كاری باش و باشتریان لێبكەین , چون موچەیەك هەیەو سیستەمێكی موچەیی هەیە كار بكەیت و نەكەیت , یا درزێك بخەیتە ناو ئەم شیوازی كاركردنەوە پێی نازانرێت . لە لایەكی ترەوە سیستەمێكی ویناكردن و وێنە بەرهەمهێنانەوە هەبوو بۆ ئەوەی میداكارێكی حزبی چۆن و چی كارێك بكات .

ڕگەیاندنی حزبی بە گشتی و پارتی بە تایبەتی كە چاوەروانی كاری باشی لێناكرێت و هەمیشە لە سەرەو لێژبونەوەدایە ئەخزیت بۆ بۆشاییەك ئەو سەری دیار نەبێت , پێش هەرشتێك سیستەم و بونیادێكی تۆتالیتارو تاقەتپڕۆكێن لێی بەر پرسیارە , واتە كێشەكە ئەوەندەی جەب و ناچاری ئەكت و كردەیەكی خۆ سەپێنەری پڕ تەڵەزگەی ناوەكی هەیە , ئەوەندە كێشەكان دەم و چا و جێگۆركی پێكردن نییە .

پارتیش ئەزمونی جێگۆركیكردنی زۆرە بەكۆمەڵێك ئەكتەرو دەموچاوی جودا جودا . بەڵام هەمان تاسەو هەمان حەمام . ئەو كادیرە میداكارو ڕاگەیاندنانەی هەر كەناڵێكی نا حزبی بهێنەو لە ناو كوردستان تیڤی و زاگرۆس و خەبات و هەولێرو .. ئەو دەزگاكانی تردا دایبنێ وەك دۆخی ئیستای نەبێت , باشتر نابێت . كەواتە ڕودا و وەك ئەوەی پێش ئەوەی ڕوداوێك بێت بۆ دەرەوەی پارتی ئەبێت ڕوداوێك بێت بۆ خودی پارتی و گوتارو دەزگای ڕاگەیاندنی پارتی . بە پێچەوانەشەوە ڕاستە . مێدیاكارێكی ئەو كەناڵە حزبیانەی پارتی بهێنەو لە ڕوداودا بەبڕێك ئازادی و سەرپشكردنەوە . بە سیستەمی گرێبەست و موكافەئە بیخە كارەوە , هەرگیز ئەو میدیاكارو ڕاگەیاندن كارەی پێشو نییە .كەواتە بڕێك ئەو حەقیقەتەمان دەستدەكەوێت كە فیاسكۆ و ئیشكالیەتەكە (ئەكتەرەكان نین) بەڵكە سیستەم ،نەسەق و كۆنتیكستە میدیكارێكی حزبی ناچار بە جۆرێك لە كارو كردە دەكات .

لە زۆر كایەداو گرنگتر لە هەموی كایەی ڕاگەیاندن , دەبێت ڕیسك و داهێنان و سەركێشی و ئیدیای تازەو ئیجتیهاد و وردبینی و كێبەركێ و فەردانیەتی تێدا بێت . ئەم سروشتانەش لە كوێی ڕاگەیاندنی حزبیدا دەست دەكەوێت یا دەهێڵدرێت دەركەوێت , بە تایبەت لە ناو سیستەمیكی تۆتالیتار و ستەمكارو خەسێنەری ڕۆژهەڵاتی و دونیای سێدا بژین . پنتیچكی گرنگ كە ئەكرێت لێرەدا باسبكرێت : كە پرس و ئیشكالیەتیك بوو بە سیستەم مانای ئەوە نییە كە ناتوانرێت دەستكاری بكرێت و بگۆڕدرێت . بەڵكو ئەوە حەقیقەتێكی سۆسیۆلۆژی گەورەیە بە تێپەڕبونی نەوەیەك یا چەن نەوەیەك سیستەم و ستراكتۆر بونیادیش دەگۆڕدرێن . ئیتر ئەم پارادایمە بەهانەو پاساو بۆ جۆرێك لە بیركردنەوەی بەرژەوەندیخوازو مشەخۆری لە سەر ئەوەی ئێستا هەیە لە بازرگانی و مەصلِەحەت تەڵەبی بە ناوی ئەوەی گرفتەكە (سیستەم و ستراكتۆرە) نەهێشتەوە تا پاڵی لێبدەنەوەو باشترو باشتر سود لەم كەشە وەرگرن و ئەم قەمیسی عوسمانیە جۆرێك لە شەرعییەت و ڕەوایەتی دان بێت بۆ بەردەوامی دۆخی باو .

917 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت