Abubakir-Caf-3

ئەبوبەکر جاف ؛ چۆن لە كورد نەتەوەیەك دروستبكرێت؟!

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەوەی تا ئیستاكەش , تا ئەم چركە ساتە , مێژویی – سۆسیۆلۆژییەی كوردی تێدایە .  ناتوانرێت ناو بنرێت بە ناسیۆنالیزم و ناسیۆنی كوردی .

ئێمە ئاگاداری جررێك لە پەیوەستبون و هۆگری شعورین كە ئیسنانی كوردی بە خەیاڵی نەتەوەوە بەستۆتەوە. ئاگاداری دروشم و گوتاری بێ خەیاڵی ناسیۆنالیستانەی كوردین. ئاگاداری نانخوارندین بە بەرهەمهیچنانی ناسیۆنالیزمێكی فشۆڵ و لەرزۆك . ئەمانەو هەر گوتارێكی تری حەماسی و نوستالژی و ناوچەیی و لوكاڵی دورو نزیك پەیوەندی بە ناسیۆنالیزمیچكی ویستگەراو ناسیۆنالیزمێكی ئیرادەییەوە نییە .

چەند كەس لە ئێمە لەو كاتەی لەخەو هەڵدەسێت كوردبونی ئەزمونبكات و بیخاتە بەردەم ئیمتیحان و تاقیكردنەوەیەكی ویژدانی , ئەخلاقی , تەنانەت فكریشەوە .

 چەند كورد لەو كاتەی بەیانیان لە خەو راَدەبێت و ئەو وەختەی دەخەویچت شوكرانە بژێر بێت لەوەی كوردەو خودا بە كوردی خولقاندووە .

ئەم جڤاكە وەك هێز , وەك سیمبۆل , وەك سەرمایە , وەك ئەكتەر , وەك بونیادو ستراكتۆر , وەك برینداری جەستەیی و ڕۆحی , وەك ئەوەی بە نەیارو دوژمنی ناكورد یا دژە كوردو ئەنتی كورد دەوردرابێت … پڕپڕە لە ئەگەرەكانی بە ناسینالیزم بون و پێكهێنان و دروستكردنی ماكینەیەكی گەرە بۆ دروستكردنی كوردێكی ڕاستڕەو .  كورد وەك جڤاك ئەگەر لێی گەڕێن بۆ سەدان ساڵی تر ئەزمونی خۆی ناكات. خۆی ئەزمون ناكات, ناتوانێت خۆی بەرهەمبهێنێتەوە, ناتوانێت ئەوی تری نا كورد بەرهەم بهێنیچتەوە .

ئیتر بانگەشەكردن و دەنگ بەرزكردنەوەو هات و هاوارو قیژاندن بە سەرماندا كە كورد نەتوەیە. درۆیەكی گەورەیە . ئەفسانەیەكەو پێی مەستین . ناسیۆنالیزم رۆسەیە , كردەیەكی ئەزەلی نییە , كردەیەك نییە لە سەردەمی یەكەمین ئینسانەوە خولقا بێت .  نەتەوەو دروستدەكرێت لە مۆدێرنەدا و بە ماكینەیەكی مۆدێرنانەو میكانیزمی مۆدێرنانە . بونیادو ستراكتۆری ناسیۆنالیستیمان لە سەر ستراكتۆری فشۆڵ و لەرزۆك بەندە , هیچ نەتەوەیەك لە دونیادا زیاد لە 400 هەزار جاشی نەبووە. دڵسافی و دڵپاكی و نەجابەت و ئەخلاقی كوردەواریمان, فلسێكی قەڵپ ناكات بۆ ئەوەی ئێمە (كورد) بین, یا كوردین یا كورد بوین و هەر كورد ئەبین .. ئەم دڵپاكیی و لێبوردەییەی كورد زۆر لە كاڵفامی و سادەلەوحی و بڕێكیش گێلی ناسیۆنالیستانەوە نزیكە .  

ئەمانە ناچنەوە سەر فەزیلەت . بۆ ؟ چونكە ئێمە هەمیشە ئەم سروشتە مۆراڵی و بەها ڕۆحیانە بە زیان تەواو بووە. خانەخوێی ئینسانی كوردی بۆ زەمەنیچكی زۆر دوری ڕابردوو جوان و فەزیلەت بوو , بۆ ئێستا بە درزو لێژبونەوەی یەكێتی ڕۆحی ناسیۆنالیستانەمان تەواو دەبێت . تۆ تەماشاكە كورد وەك هاوڵاتی و ئەندامێكی مونتەمی بۆ جوگرافیایەكی ڕۆحی و سروشتی و زمانەوانی دروست نەبووە . كەچی داوامان لێدەكەن هاوڵاتییەكی گەردونی بین . داوامان لێدەكەن هەر لێرەدا پاریس و لەندەنی بین .

نەتەوەیەك ئەگەر تۆزقاڵێك خەم و خەیاڵ و بە تەنگەوەهاتنی نەتەوەیی هەبێت دەزگا بیانییەكان , سەفارەت و قونسڵخانەكان , ڕێكخراو كەسانی بیانی , لە بری ئەوە ناچاریان بكەین فێری كوردی ببن, كەچی ( تەماشای ئەم نوكتەیە ) ئیچمە ناچارین فێری زمانی و خەیاڵ وكولتورو فەرهەنگی ئەوان بیبین .! كۆی ئەو بیانی و ناكوردانەی لێرە هەن چەندێكیان كوردی دەزانن , یا ناچار كراون بە كوردی فێربون .. چۆن تێتان بگەیەنین خەیاڵ و بونی وجودی ئینسان بە پردی زماندا ماناو دەلالەت و تەعریف وەردەگرێت .

ئەو میللەتە بە تایبەت نەوەیكی (ناو بازاڕ) ڕویانكردۆتە فێربونی زمانی بیانی. لە فەرەنسا ژیاوین . شتمان بینیوە , نوێنەرو كونسڵخانەو نوسینگەكان , بەرپرسی یەكەمیان ناچارن فەرەنسی بزانن . فەرەنسی نەك ئینگلیزی! كەچی لێرە هەر بەرپرسێكی ئێمە وەرگێرێكی تایبەتی لە گەڵدایە لە سەرو بەندی سەردانی قونساڵخانەكان . سایكۆلۆژیەت و بونیاد و ستراكتۆری ڕۆحی ئینسانی كوردی پێویستی بە داڕشتنەوە هەیە , پیچویتس بە تاقیكردنەوە هەیە.ڕۆژ نییە ئێمە لە بازارَێكی هەولێر و سولەیمانی و دهۆكدا ڕیكلام و بانگەشە بۆ پێشانگایەك, بۆ كارێكی (بیانی و ناكوردی ) نەبینین, كە تەنها زمانی نا كوردی لە سەر نوسراوە. ئەگەر برَیارە نەتەوە بین, یەكەم جار بە زمانی كوردی دواتر لە هەندێك كۆت و پەیوەندەوە سەرۆكی یەكەی ئەو شارەو یەكە تایبەتەكانی ئەبێت ئاگاداری نوسینی لاوەكی دووەم بن بە زمانی نا كوردی.وردبونەوە و وردبینی ناوێت بۆ دۆزینەوەی ئەو فسۆڵی و درزەی لە بونیادو گوتاری ناسیۆنالیستانەماندا هەیە. پرسیارگەلێَك دەمانهێنێت و دەمانبانت : بۆ كورد باڵی ڕاستڕەو ,  باڵی فاشی , باڵی ناسیۆنالیستێكی تونڕەو كۆنزەرڤاتیڤی نەبووە .؟

ئەم بابەتەم لە ژمارەی سڤیل 188 . ی 29 / 6/ 2013  بڵاوکراوەتەوە .

787 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت