شه‌هاب كه‌ریم : ( مام جه‌لال ) و ( نه‌وشیروان مسته‌فا ) خه‌ڵاتی شۆڕشگێڕانه‌ی پێشڕه‌و ده‌كه‌ن .
یادی (٢٩) ساڵەی تێكۆشه‌ری گه‌له‌كه‌مان ، پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌ی لێوەشاوە ، ئه‌ندامی كۆنفراسی دووی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان و ئه‌ندام ناوچه‌ی سلێمانی و پێشمه‌رگه‌ی سه‌ربازی ناوشار، ئاراس عه‌بدول ڕه‌حمان ناسراوبه ( شه‌هید مامۆستا پێشڕه‌و ) .
سه‌ره‌تا قوله‌یه‌ك بۆپاسه‌وانی ده‌رگای سه‌ره‌كی و دواترژوری به‌ڕێوه‌به‌ری ( ئه‌من ) و به‌ته‌نیشتیه‌وه ژورێكی تر( كه‌مال پشده‌ری ) سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد بۆلێكۆڵینه‌وه و لێپرسینه‌وه ، له‌گه‌ڵ هه‌ركه‌سێكدا به مه‌به‌ستی زیندانی بوون ، ڕێی بكه‌و تایه‌ته ئه‌وێ ، سه‌ره‌تا به‌خێربێیت و فهرمووجگهرهیهك بكێشه و ئاسۆی قومریش شایه‌ت حاڵێكی زیندوی من بوو ، وه‌ك یاخی بوویه‌كی شاخ ، ئه‌مه‌ش موخه‌ریب بوو ڕاستی و دروستی خۆت بڵێ . دوای نیوكاتژمێر لێكۆڵینه‌وه ، وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان قۆڵ به‌ست و چاوبه‌ست ، چه‌ند مه‌تریك و ده‌رگایه‌كی ئاسن خرایهسهرپشت و به‌ده‌ستی ڕاستدا تهوالێتێك و له‌ولاتر ژورێكی یه‌ك نه‌فه‌ری ( ئینفیرادی ) ده‌رگایه‌كی تری ئاسنین ، ژورێكی بچووك و له‌ناو ئهوژورهدا ده‌رگایه‌كی تری ئاسنین و دواتر ژورێكی سێ به‌چواری تر ، جێی ژوانی سه‌دان زیندانی بوو ، سه‌تڵێك بۆ ( میزكردن ) به‌ده‌سته چه‌پی ژوره‌كه‌دا دانرابوو ، په‌نجه‌ره‌یه‌كی زۆر بچووك له‌به‌رزی ژورهكهدابۆ هه‌ناسه‌دانی سه‌دان زیندانی دروستكرابوو ، وه‌ك مێروله سه‌دان ئه‌سپێ له‌ژوره‌كه‌دا بۆخوێن مژینی زیندانیه‌كان هه‌ڵپه‌یان بوو .
ژوری لێكۆڵینه‌وه ، وه‌ك قه‌سابخانه‌یه‌ك ده‌یان قولاپ و كه‌ره‌سه‌ی پێشكه‌وتوی هه‌ڵواسین و وه‌ك دانسازێك چه‌ندین ئامێری دانكێش ، بۆمه‌به‌ستی نینۆك هه‌ڵكێشانی لێ‌بوو ، له‌جه‌سته‌ی شه‌كه‌تی مرۆڤه‌كانی نێو ئهوزیندانهدا تاقی ده‌كرانه‌وه ، رۆژێكی زۆر ناخۆش و هه‌رگیز له‌یاد نه‌چوو ، ته‌واوی زیندانه‌كان بۆژوری ئه‌شكه‌نجه‌دانیان بردبوون ، ئه‌ورۆژه تائێواره بێده‌نگی لهنێوژورهكهداباڵی كێشا .
بوو به‌سه‌ر هه‌موو زیندانیهكاندا ، به‌ئاسته‌م گوێت له‌ده‌نگی كه‌سێك ده‌بوو جیاوازتر بوو له‌ڕۆژه‌كانی تر ههرئهوڕۆژهش بوو ، شه‌ڕێكی سه‌ختی خوێناوی له‌بازیان ڕوی دابوو ، ده‌یان ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازی ڕژێم له‌وشه‌ڕه‌دا كوژرابوو ، پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌دیل گیرابوو ، ده‌سته‌كانی له‌دواوه بهكهلهپچهشهكهت درابوو ئه‌ڵقه‌ی كهلهپچهكه له‌ده‌سته‌كانی چه‌قیبوون ، خۆڕاگری ئهوتیكۆشهره بێ ئه‌ندازه به‌ده‌ربوو ، له‌پڕ ده‌نگی پاسه‌وان و زنجیری ده‌رگای ژوره‌كه مامۆستا پێشڕه‌ویان له‌نێو بهتانیهكدا وه‌ك جه‌نازه‌یه‌ك هێنایه‌وه ، پێشڕه‌و هه‌روه‌ك شێر به‌ڕوخساری خوێناویه‌وه ده‌ینه‌ڕاند و نه‌فره‌تی لێده‌كردن ، دیار بوو زۆریان ئه‌شكه‌نجه دابوو ، به‌ڵام سودیان لێوه‌ر نه‌گرتبوو ، پێشڕه‌و مامۆستایه‌كی قوتابخانه‌ی ئارامی نێوزیندان بوو ، وانه‌ی كوردایه‌تی و خوڕه‌وشت به‌رزی بۆتێكۆشهرهكانی تر ده‌وته‌وه مرۆڤێكی یه‌كجار دڵسۆز و زیره‌ك و چاو نه‌ترس بوو ، له‌بێده‌نگی پاسه‌وانه‌كان ، كه‌له‌پچه‌ی ده‌ستی ئهوپێشمهرگهیهی بریندار بوو بۆپشودان ده‌كرده‌وه ، وره‌ی پۆڵاینی پێشڕه‌و ته‌واوی وره‌ی زیندانه‌كانی تری به‌رزده‌كرده‌وه قاره‌مانێتی مامۆستا پێشڕه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ( ئه‌منی ) سه‌رسام كردبوو ، به‌تایبه‌ت بۆچاوپێكهوتنی پێشڕه‌و سه‌ردانی ژوره‌كه‌ی ده‌كرد. به‌ڵێنی شه‌ره‌فی دابوو به‌پێشڕه‌و ته‌نها نهێنیه‌ك بدركینێت ، له‌زیندان ئازادی بكات ، كلیلی ده‌رگای زیندانه‌كه‌ی به‌به‌رچاوی هه‌موو هاوڕێكانیدا خسته به‌رده‌م ، به‌ڵام پێشڕه‌و كلیله‌كه‌ی بێمنه‌ت بۆفڕێدایهوه ، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سلێمانی و دواتر له‌هه‌یئه‌ی كه‌ركوك و ( مه‌حكه‌مه‌ی خاصه ) بهربڕیاری له‌سێداره‌دان كه‌وت و دواتریش بهلێبوردنی گشتی ئازادبوو ، دوای ئازادبوونی به‌چه‌ند ڕۆژێك په‌یوه‌ندی كرده‌وه به‌هێزی پێشمه‌رگه‌و . پاشان له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵ مام جه‌لال سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی و كاك نه‌وشیروان مسته‌فا خه‌ڵاتی شۆڕشگێڕانه ده‌كرێت به‌داخه‌وه ( مامۆستا) پێشڕه‌و مامۆستای قوتابخانه‌ی ئارام ، قاره‌مان و تێكۆشه‌ری نێوزیندان له‌شه‌وی پێنچ لهسهرشهشی مانگی حه‌وتی ساڵی ١٩٨٤دا له‌سلێمانی شه‌هید ده‌بێت و ده‌چێته ڕیزی كاروانی نه‌مرانه‌وه .