دکتۆرکەمال میراودەلی : بەرەو بزاڤێکی دیمۆکراتیی ئاشتیخوازانە .
ستراتیجی ئۆپزسیۆن لە نێوان مەیدانی قۆچبازیی گای ئەسپانیی و مەیدانی تەحریری قاهیرەدا .
بهداخهوه دهوری ئۆپۆزیسیۆن له نهرێکاندا کۆبۆتهوه : له نهخێر و نهکاریی و نهکردندا، له نهبوونی دهسپێشخهریی و جوولاندن و ئهنجامداندا ، له نهبوونی پلانی چالاکیی و زالبوونی پهتای چاوهروانیی دا . ستراتیجهکهی له کۆمهڵێ ههولی نادیار له نێوان شهرمنیی و حهز دا قهتیس ماوه ، له نێوان دهمانهوێ و دهترسێین ، کۆدهبینهوه کۆ نابینهوه ، دێین و دهکشێینهوه، پێشوازیتان دهکهین و سهر بهماڵتان دا ناکهین ، تا ئهوه نهکهن ئهوه ناکهین . بهشداری حکومهت دهکهین و نایکهین ، بە یەکەوە رێکین و ناڕێکین .
به کورتی ئۆپۆزسیۆن ستراتیجی کارو چالاکی سهربهخۆی نییه ، یان کاردانهوهو پهرچهکرداره بۆ دهسهلات ، یان بهستراوهتهوه به چاوهڕوانیی مهرحهمهتی سهرۆک و برازای سهرۆک و هیممهتی دهسته نادیارهکان و کاریگهریی رووداوه دوورو نزیکهکان و تهلهفون و پێوهندییه شهخسییه نهێنییه بهردهوامهکان و دانیشتنه لوتکهییه کلاسیکییهکانی ژووره تاریکهکان و راگهیاندنه یهک دوو رستهییهکان و سوڵحه عهشایرییهکان وتهلهفزیۆنه حیزبییه شڕو وڕو چهواشهکارهکان و راگهیاندنی دیماگۆگی و بهکارهێنانی ناشیرین و نارهواو نابهرپرسیارانهی ئازارو نارهزایی خهلک بۆ چهواشهیی و مهبهستی حیزبی تهسک و بێ تام و بێ ئاکام و دهسکهوت بۆ خهڵک .
بەرنامەی ئۆپۆزسیۆن بازدان و لە بیربرنەوەی فشەیەکە بە فشەیەکی تر ، سڕینەوەی خالێکە بە چەند خاڵێکی تر ، چڕكردنەوەی درۆیەکە بە درۆیەکی تر . كێ هەیە هیچ کام لە خاڵخاڵۆکەکانی ئۆپزسیۆنی لە بیرمابن ؟
لە ٢٢ خالەکەی ئۆپۆزسیۆن کاتی خۆپیشاندانەکاندا ، لە ١٧ خاڵەکەی پەرلەماندا ، له چوار خالهکهی سهرۆک دا ، له شهش پاکیجه باشپێچراوهکهدا، لە کۆبوونەوە نەزۆکەکانی بەرهەمهێنانی هیچدا ، لە فشەی هاوسازیی و خۆئامادەکردن بۆ دەسەلاتدا : لە کاتێکدا لە پرسێكی سیاسیی سەرەکیی و ستراتیجی وەک : ئایا سیستمەکە پەرلەمانی بێت یان سەرۆکایەتی؟ هیچ وەلامیكی دیاریان نییە جگە لە ئینتیهازییەت و ساختەچێتیی. لە لایەکەوە دژایەتی هەڵبژاردنی راستەوخۆی سەرۆکی هەرێم دەکەن ، لە لایەکی ترەوە مونافەسە بوو کام لە سەرانی حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆن خۆیان بۆ سەرۆکایەتی کاندید بکەن بێ ئەوەی لەوەشدا بیروراو بۆچوونی وەک یەکیان هەبێت و بتوانن تەنازول بۆ یەکتر بکەن؟ بەلام تەنازول بشکرابایە ، بەچی دەچوو گەر بەرنامەی حوکمڕانی هاوبەش و حکومەتی سێبەری ئامادەت نەبێت؟ یان گەر سیستمی پەرلەمانییت بوێت و دژی هەڵبژاردنی راستەوخۆی سەرۆکی هەرێم بیت، چۆن خۆتی بۆ کاندید دەکەیت ؟
لای ئۆپزسیۆن کات وەستاوە ، چوار ساڵ تێپەری بێ ئەوەی بتوانن چوار دەسکەوتی هەزیلیش نیشان بدەن جگە لە پاراستنی بودجەو مووچەو خانەنشینییەکانیان ؟
لە کاتێکدا، ههموو 24 سهعاتێک بۆ خهلک پڕه له مردن ، پڕه له کارهسات، پڕە لە سەڕەتان ، پڕە لە بێدادیی، پڕه له ئازارو بێئؤمیدی و نامرادیی . رۆژێک نەمانبینی مردنی خەلک خەمی ئۆپۆزسیۆن بێت ، تەشەنە کردنی کێشەکۆمەلایەتییەکان تەوەری باسەکانیان بێت ، گۆڕینی سیستم بەرنامەی کاریان بێت ، ئەوانیش هەر یەکە ئیمپراتۆریەتی گەندەلی خۆی هەیە : دوکانێکی سیاسی ، بووجەو مووچە ، تەلەفزیۆن و میدیا و لەشکرێکی کۆیلەی بەدواکەوتوو ، هتد ئیدی پرسیاری گۆڕینی باوی باو ، ستاسکۆ ، چەندە لای دەسەلات موزعیجە ، لای ئەوان زیاتر .
شەمەزاریی و خیانەتی هەرە گەورەی ئۆپۆزسیۆن و بەلگەی هەرە رۆشنی ساختەچێتیی وخۆپەرستیی و دژایەتییان بۆ دیمۆکراسی و دادو مافەکانی خەلك : فرامۆشکردن و دژایەتییانە بۆ دەستوور.
لە کاتێکدا دەبوو دەستوور پرس و خواست و ئەجندای یەکەم و دووەم و دەیەم و دوایی ئۆپۆزیسۆن بێت و ئەوان بیکەنە بابەتی رۆژو بیبەنە ناو هەموو توێژەکانی جەماوەرەوە ، دەبینین بێدەنگ و بێسەنگن لەم ئاستەدا ، ئامادەن بیئابڕووانە دیسانەوە دوای ٢٢ ساڵ بێ هەبوونی دەستوورو سسیتمی سیاسیی ، تەنیا بۆ پاراستنی بودجە و ئیمتیازەکانی دوکانە حیزببییەکانیان ، بچنەوە ناو گەمەی فشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانییەوە . لە کاتێکدا بەشداریکردن لە هەر هەڵبژاردنێکی نوێدا بێ بڕیاردانی لەوەپێشی دەستوورێکی دیمۆکراتی و بە پێی ئەو دەستوورە ، لە کارێکی بێئەخلاقانە و ئیهانەی عەقڵ و ئیرادەی گەل زیاتر نییە .
ئەوەی چوار ساڵە دەیبینین : نەبوونی بیرو ئەخلاق و بەرنامەو کارنامەی ئۆپۆزسیۆنە بۆ خەلک و بۆ مرۆڤ و بۆ ولات و بۆ هاو- ولات : بەلکو کارادنەوەو پەرچەکرداری هەزیل و پەراوێزیی یانە بۆ بەرنامەو ئەجنداکانی مەسعود بارزانی :
گەر سەرۆک حەز بکات دەیانخاتە باندواگۆنەکەیەوە بۆ دژایەتیی و سەندنەوەی متمانە لە مالکی .
گەر حەز بکا مالکی بانگ دەکات بۆ هەولێر و ئەوەندە نرخی ئۆپۆزسیۆن نازانێت بۆ پێشوازییش بانگیان بکات .
گەر حەز بکات ، بە دەستێک دوکانە سیاسییەکانیان لە هەولێرو دهۆک دەسووتێنێت ، بە دەستەکەی تر کاکە نێچیروانی میانڕەو دەنێرێت تا لە هەر بلیۆنە دۆلارێکی بە ئاشکرا دزراو، ملیٶنێک بە دزی بە ئۆپۆزیسۆنیستەکان ببەخشێت.
ئۆپۆزسیۆن خۆی هیچی نییە ، بیر ، بەرنامە ، بابەت ، ئەجندا ، ئامانج باسی بکات .
هەر کاتێ مەسعود بارزانی وتارێکی بۆ حیزبەکەی خۆیدا ، قسەیەکی یان فشەیەکی لە سەر فەیسبووکەکەی نووسی ، ئیدی دنیا خەرا دەبێت ، ئەوە دەبێتە بابەتی هەراو زەنای ئۆپۆزسیۆن و ، قەومی عەلەشیشی وتارنووس و تەلەفزیۆنبازەکانیان بە یەک دەنگ و سازو ئاواز دەقیڕێنن .
کە بارزانی وتی : با رێفراندۆم لە سەر دەستوور بکرێت ، دنیا هەلگەرایەوە ، سەدان وتاری بٶش و بێ تام نووسرا ، هاوڕایی و سازان لە سەر ئەوە دروستبوو : کە دەبێ : دەستوور بگەرێتەوە بۆ پەرلەمان و بە سازان بسازێندڕێت . بێ ئەوەی ، وەک لە وتارێکی پێشوودا نووسیم ، بپرسن کام پەرلەمان ؟ پەرلەمانی کێ و چۆن و یاسابەندی چ دەستوورێک ؟
کە بارزانی وتی : باشە با دەستوور بگەرێتەوە بۆ پەرلەمان ، هەمو شیشلدانەکان فس بوونەوە هیچ نەما بیلێن: چونکە لە کاردانەوەی فشەیی بەولاوە هیچیان پێ نییەو بەدیلیان بۆ هیچ نییە .
راستیی ئۆپۆزسیۆن بەتایبەتی گۆڕان وەک گای ئەسپانی لێهاتووە ، هەر کاتێ مەسعود بارزانی بۆ گاڵتەپێکردنیش بێت گٶشەیەکی مێزەرە سوورەکەی راوەشاند ، ئەوان بە راست و چەپدا دەکەونە شالاو بردن وقۆچ وەشاندن ، کە بارزانی مێزەرە سوورەکەی کێشایەوە ، تەنیا شوێنەوارێکی شوینقۆچەکانیان تەپوتۆزو ناوچەوانی خۆڵاویی و بریناوی خۆیانە و قیژەو هاواری کۆیلەکانیان .
باشە گەر دیمۆکرتیخوازو گۆڕانخوازن : بۆ بیرو بەرنامەو روانگەی سەربەخۆی خۆتان بۆ پاشەرۆژی ئەم ولاتە نییە ؟ بۆ بە چوار ساڵ نەتوانن دانیشن و دەستوورێک بۆ ولاتەکەتان بەرهەمبهێنن یان وەک ئۆپۆزیسیۆن لە سەر دەستوورێک ڕێکبکەون و بە سەر بارزانیی و دەسەلاتیدا بسەپێنن کە رێفراندۆمی لە سەر بکات؟
یان بۆ بە بێ دەستوور بێ شەرمانە بەشداریی لە پەرلەمانی مووچە خۆریی وخانەنشیینیدا دەکەن و رەوایی دەدەن بە دەسەلاتێک کە کوردستانی بە تالان بردووەو بە تالان داوە ؟ یان ئەنجامی ئەم هەموو دانیشتنانەتان لەگەڵ رەمزە گەندەڵەکانی دەسەڵات چی بوو ؟
یان ئەسلەن باوەریان نە بە دەستوورە، نە بە سیستمی دیمۆکراتی ، نە بە خەڵک، نە بە خۆیان ؟
لە میسربزوتنەوەی ( تمرد) کۆمەڵە گەنجێکی کەم بوون ، لە مانگی نیسان دەستییان پێکرد ، بە بەکارهێنانی زیرەکانەی ئینتەرنێت و رێکخستنی شەقام ، تا ٣٠ حوزەیران کە بە رۆژی شۆرشی دووەمیان لە ساحەی تەحریر دانا ، ٢٢ ملیۆن ئیمزایان بۆ لابردنی مۆرسی کۆکردەوەو بەرنامەیەکی حوکمی گوازتنەوەی سادەو راست و رەوانیان دانا : لابردنی مۆرسی ، دروستکردنی حکومەتێکی تەکنۆکراتی ئینتیقالی ، هەڵبژاردنی نوێ بە زووترین کات بۆ سەرۆکایەتی و پەرلەمان . لە کاتێکدا مۆرسی هەژار تەنیا سالێک لە حوکمدا بوو، بە دیمۆکراسیی و دەنگی خەڵک هەلبژێردرا بوو نەک بە تەزویر و نەگەندەڵ بوو، نە دیکتاتۆر، نە داگیرکەر؟
گروپێكی ىێ حیزب و رێکخراوو بودجەو مووچە و گردو ئیمتراتۆریەت ، بە سێ مانگ لە ولاتێکی گەورەی وەک میسر ئامانجەکانی خۆیان پێکا چونکە دەیانزانی چییان دەوێت و بە دڵسۆزانەو راستگۆیانە کاریان بۆ دەکرد ؟
دەفەرموون ئێوەش بەو هەموو ئیمپراتۆریەتی میدیاو دوکانی سیاسیی و ئەندامە زۆرانەوە ، بزاڤێکی ئاوا ئاشتیخوازانەو دیمۆکراتی لە سەر ئینتەرنێت و لە سەر شەقامدا رێک بخەن :
دوو ملیۆن ئیمزا بۆ لابردنی بارزانی و بریاردانی دەستوورێکی دیمۆکراتی کۆبکەنەوەو31 ی ئابی داهاتوو دیاری بکەن تا هەموو کوردستان بکەنە ساحەی تەحریر؟
ئەمە ئەرزو ئەمە گەز ؟
فشەو درۆو خەڵک هەڵخەلەتاندن بەسە ؟
3,658 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست بینراوە