دکتۆر کەمال میراودەلی : دەربارەی پرۆژەی دەستوورنامەی هەرێمی باشوری کوردستان .
بەشی یەکەم
[ بۆ ئەوەی دیمۆکراسی بتوانێت بمێنێت و بەردەوام بێت ، دەسەلات دەبێ لە گەلدا بەرجەستە نەبێت ، لە پەرلەماندا بەرجەستە نەبێت ، بەلکو دەسەلات دەبێ لە دەستووردا بەرجەستە بێت ]
Vernon Bogdanorپرۆفیسۆری یاسا و حکومەت لە زانکۆی ئۆکسفۆرد ڤێرنۆن بۆگدانۆر لە موحازەرەیەکی ئەم دواییەدا .
(١)
دەستوور و دەرسی مێژوو
مێژووی مۆدیرنی مرۆڤایەتی هەر لە شۆرشی فەرەنسییەوە ، تا شۆڕش و شەڕی ئەهلیی ئەمریکی و دروستبوونی دەولەتی یەکێتی ویلایەتە ناکۆکەکانی ئەمریکا بە دەستوورنامەی دیمۆکراتی فیدرالیی ، تا سەرهەڵدانی نەتەوە- دەوڵەت لە ئەوروپادا و دامەزراندنی دەولەتەکان بە دەستوور ، تا كێشەی رەگەزپەرستی خوارووی ئەفریقا و چارەسەری کێشەی جیاکاری رەگەزپەرستیی بە دەستوور ، تا کێشەی نەتەوەیی و جیابوونەوەو بریاردانی مافی چارەنووسی گەلانی کۆلۆنیالیکراو لە شەستەکان و حەفتاکاندا و دەولەتسازیی گەلانی نوێ وەک تەیمووری رۆژهەلات و خوارووی سودان و کۆسۆڤۆ ، تا چوارچێوەی پێکەوەژیان و دامەزراندنی سیستمی دیمۆکراتی نوێ لە لایەن گەلانی پێشووی ناو یەکێتی سۆڤیەت ، تا هەوڵی دامەزراندنی رژیمی دیمۆکراتی سەقامگیر لە ولاتانی بەهاری عەرەبییدا ، تا کێشەی هەڵواسراوی نێوان کورد و تورک لە تورکیادا و کێشەی ئێستای میسر .. هتد .
هەموو ئەم کێشانە تاقە یەک پرۆسەو چارەسەریی دوایی یان هەیەو بەس : بوونی دەستوورێکی دیمۆکراتی کە ئیرادەی بەکۆمەڵی گەل بنوینێت و زۆربە قبوڵی بکات .
دەستوورێک کە مەرەکەبی سەر کاغەز نەبێت بەلکو ئەندازەکارو نەخشەسازی دروستکردنی دەزگاو دامەزراوە دەستووریی و دیمۆکراتییە هەمیشەییەکان و زامنی پرۆسەی ساغی کارکردنیان بێت .
بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر …… دەربارەی پرۆژەی دەستوورنامەی هەرێمی کوردستان بەشی دووەم