د. کەمال میراودەلی : دەربارەی پرۆژەی دەستورنامەی هەرێمی باشووری کوردستان .
بەشی دووەم
دەستوور و پەیامنامەی کەمپەین بۆ سەرۆکایەتی هەرێم
١. گەر ئێستا سەرنجی پەیامنامەکەم بۆ سەرۆکایەتی هەرێم بە ناوی سەرەتایەکی نوێ بۆ کوردستان ، دەدەمەوە ، دەبینم دیسانەوە جەختێکی زۆر لە سەر دەستوور کراوەو یەکەم دوو وشە سەرەتاییەکانی ئەم سەرەتایە : دەسەلاتی دەستووریی – ن .
دەستووریش دیارە ، گەر نەتبێ ، خۆی لە خۆیدا هەم ئامانجە و بەلام گرنگتر ئامرازە بۆ ئامانجی مەزن . یەکەم ئامانجی دەستوور و دامەزراندنی دەسەلاتی دەستووریی وەک لە پەیامنامەکەمدا باسم کردووە: دروستکردنەوەی هاوخۆیی [ ئینتیمایە] لە نێوان مرۆڤ و خاکدا ، یان بە مانا سایسییەکەی لە نێوان هاو- نیشتمان و نیشتماندا چونکە ئەوەی دەسەلاتی حیزبی بەربەریی ١٨ سالەی [ئەوسا ٢٠٠٩] کردوویەتی پچڕاندنی ئەو بەندی هاوولاتیببونەو غەریبکردنی مرۆڤی کوردە لە نیشتمان ، کۆمەڵ ، ئەوی تر و تەنانەت خۆشی .
٢. رێبازی گێڕانەوەی ئەو ئینتیمایەش بە ئازادکردنی خواستی ئینسانی کورد وەسفکراوە . بۆ ئەوەی ببێتە [[ هێزێکی بهکار بۆ باوهڕ بهخۆبوون ، بۆ هیوابوون به پاشهرۆژ ، بۆ خۆشهویستی یهکتر ، بۆ چاکسازیی ، بۆ گۆڕان ، بۆ دروستبوونی مرۆڤی کوردی هوشیاری تاک و دیمۆکراتیخواز . ]] . ئازادکردنی ئیرادەی ئینسانییش بی دروستکردنی سیستمێک ناکرێت کە لە سەر بنەمای یەکسانیی و دادپەروەریی و دیمۆکراسیی دامەزرابێت . بۆیە لێرەدا ئەم ئیرادە پێویستە بۆ دروستکردنی سیستمەکە ، دروستکردنی سیستمەکەش گرنگیی جەوهەرییە بۆ پاراستنی ئیرادە ئازادەکە . بەبی تێگەیشتنی دایەلەکتیکی ئەم هاوکێشە تیۆریی پراکتیکییە هەموو هەوڵیکی گۆڕین لە بازنەی بۆشاییدا دەمێنێتەوە .
بۆ خویندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر …. دەربارەی پرۆژەی دەستوورنامەی هەرێمی کوردستان بەشی دووەم