کامەران وریا قانع : ئیحراج بوونى سه‌رۆكه‌كان و دوو نموونه .
یه‌كه‌م : ئه‌مریكا
له 17 ئابى 1998 بیل كلنتۆن سه‌رۆكى ئه‌مریكا دانى نا به‌هه‌بوونى په‌یوه‌ندیه سیكسیه‌كه‌ى له‌گه‌ل مونیكا و درۆكردنى له‌گه‌ل ئه‌مریكایيه‌كان , ئه‌مه‌ش بوه هۆى ئەوەی تووشى ئیحراج بوونێكى زۆر گه‌وره ببێت , كه ناچار بوو به ئاشكرا داواى لێبوردن له خێزانه‌كه‌ی بكات , دواتر داواى لێبوردن له ئه‌مریكيیه‌كان بكات كه ئه‌و په‌یمانه‌ى شكاند كه له‌كاتى وه‌رگرتنى سه‌رۆكایه‌تى دا ، دابووی پێیان ، کە درۆ نه‌كات له‌گه‌ڵیان . ئه‌وه‌ى جێگاى سه‌رنجه كلینتۆن یه‌كێكه له‌سه‌ركرده خۆشه‌ویسته‌كان له مێژووى ئه‌مریكا له‌به‌ر باش هه‌ڵسوراندنى كار‌و چالاكیه‌كانى له ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى , هەروەها ئه‌مريكیایه‌كان بۆ ماوه‌ى هه‌شت ساڵ ( 1993-2001 ) رازى بوون له‌سه‌ر كورسى ده‌سه‌ڵات بێت . كاتێك كورسى ده‌سه‌لاتى به‌جێهیشت نزیكه‌ى 559 ملیار دۆلار زیاد بوو له بووجه‌ى سالانه , هه‌روه‌ها %65 ئه‌مریكاییه‌كان لێی رازى بوون , كه ئه‌مه‌ش تاقه سه‌رۆكه دوایی جه‌نگى جیهانى دووه‌مە ، ئه‌و رێژه به‌رزه به‌ده‌ست بهێنێت له پاڵپشتى گه‌له‌كه‌ى . ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كلینتۆن به یه‌كێك له‌سه‌رده‌مه زێرینه‌كانى ئه‌مریكا دائه‌نرێت.
دووه‌م : كوردستانى باشور
وه‌كو هه‌واڵه‌كان ئاماژه‌ى پێ ئه‌كه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێم , ئه‌ویش تووشى ئیحراجیه‌ك بوه له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى , به‌ڵام ئیحراجی سه‌رۆكى هه‌رێم به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌ى و ناوه‌نده نێو ده‌وڵه‌تیيه‌كان نیه , به‌ڵكو به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵه ئه‌ندام مه‌كته‌ب سیاسی حزبه هاوپه‌یمانه‌كه‌یه‌تى .
سه‌رۆك ئیحراج نیه له‌وه‌ى له پایته‌خته‌كه‌ى گه‌نجێك خۆی ئه‌سوتێنێت له بێكارى و هه‌ژارى , ده‌یان نه‌خۆش چاویان به كۆمه‌ڵ له ده‌ست ئه‌ده‌ن , به‌لام ئیحراجه له‌وه‌ى چۆن وه‌ڵامى باشه‌ی حزبه هاوپه‌یمانه‌كه‌ى بداته‌وه كه له پرۆسه‌یه‌كى سه‌یرو سه‌مه‌ره‌دا ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى بۆ درێژ كرده‌وه . , ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه بۆ هه‌ر چاودێرێكى بێ لایه‌نى لۆكه‌ڵى یاخود بیانى باس بكه‌یت له پێكه‌نین پێی زياتر هیچ وه‌لامى نیه .
گومان نیه له كوردستان له ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى سه‌رۆكى هه‌رێم , گه‌شه‌ى ئابورى گه‌وره رووی داوه له ژیانى تاكه‌كانى هه‌رێم , به‌ڵام زۆر جێگاى ده‌ستخۆشى ئه‌بوو ئه‌گه‌ر ئه‌و باش بوونه په‌یوه‌ندى به پلانه ئابوریه‌كانى كورد خۆیه‌وه هه‌بێت , به‌شێكى زۆرى ئه‌م باش بوونه ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ زۆر بوونى داهاتى عێراق به گشتى , ئه‌و بوجه‌یه‌ی له به‌غداوه دێت . ئه‌گه‌ر كورد زیاتر پشتى به نه‌وتى خۆیی ببستایه بۆ ژیان ، ئه‌وكات دۆخه‌كه‌مان له وڵاتێكى وه‌كو نیچیریا باشتر نه‌ده‌بوو ( راپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ئه‌كه‌ن له نێوان ساڵانى 2002-2010 , نزیكه‌ى 129 ملیار دۆلار له‌ولاته دزراوه به‌هۆى نه‌وت و نه‌دانى باجه‌وه ) , كه وڵاتێكى نه‌وتیه به‌ڵام پڕه له هه‌ژارى و گه‌نده‌ڵى .
ده‌ره‌نجام :
– ئیحراج بوونى كلینتۆن له ئه‌نجامى هه‌ڵه‌یه‌كى كه‌سى بووه كه په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌ته هه‌بوه , ئیحراجییه‌كه كه زۆربه‌ى سیاسه‌كان له هه‌ر سوچێكى ئه‌م جیهانه هه‌مان هه‌ڵه‌ى كلینتۆن بەردەوام ئه‌كه‌ن , به‌ڵام ئاشكرا نابن زۆربه‌یان به نهێنى ئه‌مێنه‌وه . هه‌رچى په‌یوه‌ندى به ئیحراجی سه‌رۆكى هه‌رێمه هه‌یه , ئه‌گه‌ر رازى بێت به مانه‌وه له ده‌سه‌ڵات , ئه‌و كات هه‌ڵه‌كه‌ى نابيته هەلەى كه‌سى , به‌ڵكو په‌یوه‌ندى به كۆى گشتى پرۆسه‌ى سیاسه‌وه هه‌یه له كوردستان و ره‌نگه دواجار ناومان بچێته ئه‌و لیسته ره‌شه‌وه كه نه‌ك تەنها هه‌ڵبژاردنى پاك له‌م خاكه ئەنجام نادرێت ، به‌ڵكو سه‌رۆكه‌كانيش ده‌سه‌ڵات به‌جێ ناهێلن .
1,628 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست