دکتۆر کەمال میراودەلی : نامەی یەکەم بۆ کاک نەوشیروان .
سەرنجێك :
کاتێ ئەم نامەیەم بۆ کاک نەوشیروان نووسی پرسی هەڵبژاردنی راستەوخۆی سەرۆکایەتی لە ئارادا نەبوو . هەروەها لیستی گۆڕان دروست نەبوو بوو . تەنیا کەی ئێن ئێن کەوتبووە کار . بەلام لەگەڵ کۆمەڵێ برادەر پێش راگەیاندنی گۆڕان لیستێکمان بە ناوی لیستی یاسا‌و یەکسانی لە دەرەوە پێکهێنا ، بە داخەوە لە ناوەوە نەیتوانی کارەکانی تەواو بکات و فریای بەشداریی هەڵبژاردن بکەوێت . من نووسینی ئەم نامەیەم بە پێوسیت زانی دوای ئەوەی لە گەڵ برادەریكی ( رەگ ) لە لەندەن بۆ باسکردنی وەزعی کوردستان و هەولی گۆرانکارییەکان دانیشتم و ئەوەی لێم بیست دڵخۆشکەر نەبوو ، بەلام نامەوێ لەم هەلومەرجەی ئێستادا باسی بکەم تا دیسان بۆ مەبەستی حیزبایەتی ، خراپ سوودی لێوەرنەگیرێت . دوای ئەوە کاک نەوشیروان ؛ کاک عومەری سەید عەلی نارد بۆ لەندەن ، کە بەرێزیان بە درێژی بیرورای خۆیان بۆ روونکردمەوەو منیش بیرورای خۆم بۆ دەربڕی . ناوەرۆکی قسەکانمان لە نامەی دووەمدا بۆ کاک نەوشیروان، دوای هەڵبژاردنی ٢٠٠٩، باس کراوە ، کە ئەویش بلاو دەکەمەوە .
ناوەرۆکی ئەم نامەیەی خوارەوە هیوادارم ئاسان و ئاشکرا بێت بۆ هەمووکەس و نامەوێت کۆمێنتی لە سەر بدەم ، تەنیا دەمەوێ جەخت لەسەرر روانگەی خۆم دەرباری گرنگی ( ناحیزبیی بوون و دایەلۆگ و بەشداریکردنی هەموو هیزو پۆتێنشالەکانی گۆڕان ] وەک ئامراز‌و دروستکردنی بزاڤی گۆرێن وەک [[ هاوپه‌یمانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی یان هاوپه‌یمانی به‌ره‌ی گۆڕان .]] وەک ئامانج بکەم کە ئەمە زۆر جیاوازە لە دروستکردنی هەیکەلێکی حیزبیی .
گۆڕان و هەڵبژاردنەکانی تەمووزی ٢٠٠٩
له‌نده‌ن 9 ی نیسانی 2009
برای گه‌وره‌و به‌رێز کاک نه‌وشیروان
سلاو و خۆشه‌ویستی . هیوای ته‌ندروستی و سه‌رکه‌وتنتان ده‌خوازم .
ده‌ستخۆشی به‌کارکه‌وتنی که‌ی.نێن.نێن تان لێ ده‌که‌م . تازه له مالی هاورێیه‌ک بینیم ، چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د میره بوو . هه‌م ئازایی و شاره‌زایی و لێهاتوویی کاک ئه‌حمه‌د ، هه‌م ئه‌و ده‌رفه‌ته ئازاده‌ی که که‌ناڵه‌که بۆ ئازادی راده‌ربرین کردوویه‌تیه‌وه خۆشحاڵی کردم . دیارده‌یه‌کی سه‌یر بوو له پاکستان قازی و محامییه‌کان بوونه ده‌سته‌ی پێشره‌وو میکانیزمی کۆکردنه‌وه‌و هاروژاندنی شه‌قام بۆ گه‌رانه‌وه‌ی دیمۆکراسی . لای ئێمه تا ئێستا له‌وه ده‌چێ ئه‌م ئه‌رکه هه‌ر به سه‌رشانی رۆژنامه‌نووسانی بوێر‌و رۆژنامه ئه‌هلییه‌کانه‌وه بێ و ده‌سته‌یه‌کی دی چ گه‌نج ، مامۆستا، پزیشک ، هتد نه‌هاتۆته پێشه‌وه . ده‌وری کۆمپانیای وشه له‌م بواره‌دا ناتوانرێ نکولی لێبکرێ. نه‌ک هی کورد سه‌رنجی ده‌ره‌وه‌شتان راکێشاوه .
ئێستاش خۆشحاڵم که بریاری دواییتان داوه به لیستی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری هه‌لبژاردن بکه‌ن. به‌رێزتان ده‌زانن تا چ ئاستێ بێهیوایی و بێزاریی ته‌نگی به هه‌موو توێژه‌کانی خه‌ڵک هه‌ڵچنیوه. ناره‌زایی زۆره، به‌ڵام ئامرازێك نییه و نه‌بووه ئه‌و ناره‌زاییه کۆبکاته‌وه و ده‌ربڕێ. دیاره گۆڕان قورسه به‌ڵام ته‌نیا سه‌ره‌تایه‌کی سه‌رکه‌وتوو-و هیوابه‌خش ده‌توانێ ته‌وژمی بداتێ .
بۆیه حه‌زده‌که‌م چه‌ند تێبینی و رای خۆم بۆ به‌رێزتان ده‌ربڕم ؛
1. ته‌جره‌به‌ی ئۆباما نیشانی دا په‌یامی هیوا به‌خش چه‌نده گرنگ و کاریگه‌ره بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی وره‌و وزه‌و ئۆمێدی خه‌ڵک . بۆیه جه‌ختکردن له سه‌ر حه‌تمییه‌تی گۆران و سه‌رکه‌وتن گرنگه . پێویسته سه‌قفی ته‌ماو ئامانجه‌کان به‌رز که‌نه‌وه‌و به جه‌ماوه‌ر بڵێن باوه‌رتان به‌سه‌رکه‌وتن هه‌یه‌و بۆ سه‌رکه‌وتنی ته‌واو ده‌چنه هه‌ڵبژاردنه‌وه نه‌ک شه‌ری نیوه‌چل یان بردنه‌وه‌ی چه‌ند کورسییه‌ک . ئه‌م باوه‌ڕو په‌یامه هیوابه‌خشه زوو بلاوده‌بێته‌وه و زۆر که‌سی دوودڵ و رارا راده‌کێشێ . با هه‌موو هاوکارو چالاککارهکان به توندی و باوهربهخۆبوونهوه ئه‌م په‌یامه بلاو که‌نه‌وه .
2. هه‌روا گرنگه که وه‌ک نوێنه‌ری ئاوات و خواسته‌کانی گه‌ل ، هه‌موو گه‌ل ، بێنه پێشه‌وه نه‌ک تاقمێکی یه‌کێتی . ته‌نانه‌ت گرنگه که جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه بکه‌ن که سه‌رکه‌وتنی ئێوه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ندامانی پارتی و یه‌کێتیشه چونکه ئه‌زموونه‌که‌مان ده‌پارێزێ و رێگا بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی داد‌و یه‌کسان خۆش ده‌کات که خۆشی و پاشه‌رۆژی نه‌وه‌کانی داهاتوو زامن بکات و هه‌موو که‌س به عه‌داله‌ت و یه‌کسانی ته‌ماشا ده‌کرێت. بۆیه پێویسته سیاسه‌تێکی کراوه به‌رامبه‌ر هه‌موو که‌رته‌کانی خه‌ڵک به بێ جیاوازی به‌کاربێنن که له سه‌رووی حیزبایه‌تی و جیاوازییه‌کانی رابردوو- وه بێ . زۆر خه‌ڵک له حیزبی جمهوریش ده‌نگیان بۆ ئؤباما دا چونکه باوه‌ریان به په‌یامه هیوابهخشهکهی هه‌بوو ، چونکه سیاسه‌تی پارتیزانی/حیزبپه‌رستی به‌کار نه‌ده‌هێنا و داوای ئاشتبوونه‌وه‌و پێکه‌وه کارکردنی هه‌موو ئه‌مریکییه‌کانی وه‌ک یه‌ک نه‌ته‌وه ده‌کرد. تا ده‌توانن ده‌قیقه‌یه‌ک به فێڕۆ مه‌ده‌ن پێوه‌ندی به هه‌موو چینه‌کانی خه‌ڵکه‌وه بکه‌ن له عه‌شایره‌وه تا مامۆستای زانکۆ، له دیهاته‌وه تا شار، له پێشمه‌رگه‌وه تا ژن و گه‌نج، له کورستانه‌وه تا هه‌نده‌ران. هه‌وڵده‌ن، ( گه‌ر ئه‌وانه ماون ! ) ، پشتگیری وهجهی کۆمه‌ڵایه‌تی ناسراو له پیاوماقۆل، هونه‌رمه‌ند، گۆرانیبێژ، نووسه‌ر ، هتد به‌ده‌ستبێنن و بۆ حه‌مله‌ی هه‌ڵبژاردن به‌کاریان بهێنن .
3. هه‌ر له‌مه‌ی سه‌ره‌وه‌وه، حه‌زم ده‌کرد که ده‌رگای هاوکاریتان بۆ هاوکاری و هاوپه‌یمانی له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ په‌یامی گۆرانن، بکردایه‌ته‌وه: وه‌ک: چوار حیزبه‌که [ گه‌رچی یه‌کێکیان به نیوه‌یش نه‌هێشته‌وه ] ، رێکخراوه‌کانی کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی، ریکخراوانی وه‌ک چاک، رۆژنامه ئههلیییهکان، که‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆ، که‌سانی وه‌ک جه‌وهه‌ر نامیق ، ماڵپه‌ره‌کان، هتد . دیاره حه‌تمه‌ن ناکۆکی له بۆچوون و ره‌وشی ئه‌مانه‌دا ده‌بێ، به‌لام مه‌به‌ست دروستکردنی ئه‌و هاوپه‌یمانییه فراوانه یان ده‌رگا کردنه‌وه‌یه بۆی، به پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی قۆرخکردن و کاری نهێنی پارتی و یه‌کێتی، واته ئه‌مه کراوه‌یی و گشتخوازی ئێوه ده‌رده‌خا جا ئه‌وانی تر رازی بن یان نا. ده‌کرێ ئه‌مه ناوی لێبنرێ [[ هاوپه‌یمانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی یان هاوپه‌یمانی به‌ره‌ی گۆڕان.]]
4. کوردی ده‌ره‌وه به ته‌واوه‌تی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئێستاوه فرامۆش کراوه و ته‌نانه‌ت کۆچیش به‌رده‌وامه. سه‌دان توانا‌و شاره‌زایی باش لای کوردی ده‌ره‌وه هه‌یه که ناتوانن بۆ ئه‌و سیستمه گه‌نده‌ڵه بگه‌ڕێنه‌وه. ئێوه پشتگیرییه‌کی گه‌وره‌ی کوردی ده‌ره‌وه به‌ده‌ستدێنن گه‌ر بیخه‌نه بهرنامهکهتانهوه که یاسا یان ته‌علیماتی تایبه‌تی بۆ هاندانی مادددی و مه‌عنه‌وی گه‌رانه‌وه‌ی به‌هره‌داران و شاره‌زاو ته‌کنۆکراتی کورد به تایبه‌تی هه‌ر مرۆڤێکی کورد که بیه‌وێ خزمه‌ت بکا، به گشتی، ده‌رده‌که‌ن و به پێی لێهاتوویی خۆیان له شوێنی شیاوی خۆیان به پێی یاسای یه‌کسانیی ده‌رفه‌ت داده‌مه‌زرێن .
5. ده‌وری سه‌رکردایه‌تی و رێبه‌رایه‌تی پێویستییه‌کی جه‌وهه‌رییه. سه‌رکرده‌و رێبه‌ر، لێره، له ئه‌وروپا، ئه‌وانه‌ن که له‌گه‌ل خۆیان ده‌یان و سه‌دان سه‌رکرده‌ی تر پێده‌گه‌یه‌نن و تاقانه سه‌رکرده نین. پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن و چوونه ناو خه‌ڵک ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یه که سه‌رکرده‌ی کۆمه‌ڵگا و سه‌رکرده‌ی سیاسی تێدا ده‌رده‌که‌ون. گرنگه ئه‌و ته‌قلیده کۆنه دیکتاتۆرییه فرێبدرێ که خه‌ڵک بێته لای سه‌رکردان. گرنگه به‌رێزتان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی توانیان هه‌یه بچنه ناو خه‌ڵکه‌وه له نزیکه‌وه له هه‌موو شوێنێکی هه‌رێمدا یه‌که‌م گوێیان لیبگرن ئه‌وسا په‌یامی هیواو ئامانجی به‌رنامه‌کانی خۆتانیان به زمانی ئه‌وان پێبگه‌یه‌نن. گه‌وره‌ترین خاسێتی سه‌رکردایه‌تی ئۆباما به‌کارهێنانی زمان و پێوه‌ندی گشتی و وتاردان بوو بۆ راکێشانی ملیۆنه‌ها خه‌ڵك .
6. پیوهندیکردنی به‌رده‌وام له‌گه‌ل ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریکی و به‌ریتانی له کوردستان، عێراق و ده‌ره‌وه زۆر گرنگه. پێویسته ئێوه ده‌ستپێشخه‌ری بکه‌ن و هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌کانتان تا بکرێ به نووسین بێ و گه‌ر وه‌ڵامیش نه‌ده‌نه‌وه هه‌ر به‌رده‌وام بن. دیاره بینینیش زۆر گرنگه به‌لام پێویسته گه‌ر بتوانن هه‌موو بینینه‌کان ئه‌نجامیان هه‌بێ و تۆمار بکرێن. ئه‌مریکا ره‌نگه یه‌ک ده‌وڵه‌ت بێ به‌ڵام یه‌ک سیاسه‌ت نییه‌و ده‌وری دیپلۆمات و تاکه‌که‌سان زۆره. ئه‌وانیش وه‌ک هه‌ر فه‌رمانبه‌رێکی تر شایانی لۆبیکردن و کارتێکردن و گه‌نده‌ڵین. بۆیه باشتره له زیاتر له یه‌ک لایه‌نه‌وه په‌یوه‌ندیتان هه‌بێ و داوای وه‌ڵامی نووسراو بکه‌ن. پیویسته زۆر راگه‌یاندنی رۆژنامه‌نووسی و به‌رنامه‌و په‌یامتان به‌رده‌وام به زمانی ئینگلیزی هه‌بێ و بۆیان بنێرن. خۆ گه‌ر نه‌بێ له‌م ماوه‌یه‌ی هه‌ڵبژاردندا به‌شێکی ئینگلیزیتان له سایتی سبه‌ی و له که‌ی.نێن.نێن هه‌بووایه، کاریگه‌ری ده‌بوو. من، گه‌ر هه‌مووی نه‌بێ، زۆربه‌ی زۆری نووسینه‌کانی تۆم بۆ بی.بی.سی ته‌رجه‌مه کردووه. گه‌ر بته‌وێ وه‌ک کتێبێک چاپیان بکه‌ی ده‌توانم -گه‌ر حه‌ز بکه‌ی پێشهکێکیشیان بۆ بنووسم و- ئاماده‌یان بکه‌م بۆ چاپ. ئه‌مه بۆ کاتی هه‌ڵبژاردن به ناردنی بۆ که‌س و ده‌زگا بیانییه‌کان ده‌وری ده‌بێ.
7. به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردن لێره شتی گشتی/عمومیات/ نییه. به‌ڵکو کۆمه‌ڵێ به‌ڵێن و ئامانجه که خه‌م و هیواو داواکانی خه‌ڵک ده‌رده‌برێ یان بۆ پرسی نه‌ته‌وه‌یی و پێشکه‌وتنی ئابووریی و کۆمه‌لایه‌تی گرنگن. ئه‌و به‌ڵینانه پێویسته کۆنکریتی بن نه‌ک گشتی و ماوه‌ی جێبهچێکردنیان دابنرێ: بۆ نموونه له جیاتی ئه‌وه‌ی بڵێن کار بۆ یه‌کسانی و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌که‌ین، باشتر‌و راستتره که بڵێن:
گه‌ر ئێمه سه‌رکه‌وین له ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌که‌مدا ده‌ستووری کوردستان ته‌واو ده‌که‌ین و ریفراندۆمی له سه‌ر ده‌که‌ین، لە ماوەی سێ مانگدا، یاسای ده‌رفه‌تی یه‌کسان و نه‌هێشتنی جیاوازیی له دامه‌زراندن و ده‌رفه‌تی کار‌و کاسبی و بازرگانی ده‌رده‌که‌ین و جیاوازیکردن یان دامه‌زراندن به ته‌زکیه‌ی حیزبی قه‌ده‌غه ده‌که‌ین و به‌تاوانی ده‌ژمێرین، یاسای نه‌هێشتنی توند‌و تیژی دژی ژنان له ماڵ و شوێنی کار ده‌رده‌که‌ین … هتد .
به‌تایبه‌تی ئامانجه‌کان و پرۆژه‌کانی به‌کارهێنانی بودجه پێویسته روون بکرێته‌وه.چێ ده‌که‌ن بۆ دێهات، بۆ هه‌ر ناوچه‌یه‌ک له ماوه‌ی چه‌ند مانگ یان سالدا. بۆ لاوان، ژنان، قۆتابخانه‌و په‌روه‌رده، خه‌سته‌خانه‌و ده‌رمان، هتد گرنگ ئه‌وه‌یه میکانیزمی گۆران دیاری بکه‌ن، میکانیزمی گۆران لێره عاده‌ته‌ن ئه‌مانه‌یه:
1. پیداجوونه‌وه به کار‌و پرۆژه‌و خه‌رجی و سیاسه‌ته‌کاندا له رێگه‌ی لێژنه‌و پسپۆڕی سه‌ربه‌خۆوه بۆ روونکردهنهوهی رابردوو-و وه‌زعی ئێستا و راسپارده بۆ گۆرانه‌کانی داهاتوو .
2. گۆرینی ستراکتور و میکانیزمه‌کانی ده‌سه‌لات به تایبه‌تی به نانێوهندیکردنیان و دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات و سامان بۆ ناوچه‌و ده‌ڤه‌ری جیا.
3. به‌کارهێننانی یاسادانان –تشریع- له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه وه‌ک میکانیزمێک بۆ گۆرانی ته‌واو هه‌نگاو به هه‌نگاو له هه‌موو بواره‌کاندا.[ بۆ نموونه یاسای حیزبه‌کان هه‌موار بکڕێ و رێگه نه‌درێ جگه له‌و بودجه‌یه‌ی به یه‌کسانی ته‌نیا بۆ مه‌به‌ستی کامپه‌ینی هه‌ڵبژاردن به حیزبه‌کان ده‌درێ حیزب بۆی نه‌بێ هێچ پاره‌و داهاتی ده‌وله‌ت یان میلله‌ت داگیربکا، هه‌ر وا ههلومهرججی دهزگاییکردن و دیمۆکراتی بوونیان به یاسا به‌سه‌ردا بساپێنرێ وه‌ک کۆبوونه‌وه وهه‌لبژاردن و راپۆرتی دارایی سالانه سه‌رۆک گۆڕین … هتد . ]
4. هێنانی پسپۆر له ناوه‌وه یان دره‌وه .
5.دروستکرنی شاره‌زایی له بواره‌کاندا له ریگای راهێنانی به‌رده‌وامه‌وه له لایه‌ن ده‌زگای راهێنانی ناسراوه‌وه له ناوه‌وه یان ده‌ره‌وه به پێێ نه‌خشه‌و به‌رنامه‌یه‌کی چرو تۆکمه.
6. نه‌خشه‌دانانی کورتخایه‌ن/ مامناوه‌ندی ، درێژخایه‌ن .
7. تێوه‌گلاندنی کۆمه‌ڵگا /خه‌ڵك به شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ له ده‌ستنیشانکردنی پێویستی و پرۆژه‌کان و جێبه‌چێکردن و به‌رێوه‌بردنیان .
8 لێکۆلینه‌وه‌ی ئه‌کادیمی و زانستی و دیراساتی مه‌یدانی به‌رده‌وام .
به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردن
ماوه‌یه‌ک لهمهوپێش براده‌رانی ره‌گ پێوه‌ندیان پێوه کردم ئه‌م هێله گشتییانه‌ی له گه‌ل ئه‌م نامه‌یه‌دا ده‌ینێرم وه‌ک هه‌ندێ لایه‌نی پێویستی چاکسازی و گۆران ده‌ستنیشان کردن . به‌لام ئه‌وه ته‌نیا ئامانجه گشتییه‌کان و ئامرازه گشتییه‌کانن و به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردن نییه . بۆ به‌رنامه‌ی هه‌لبژاردن گرنگه تایبه‌تیتر چ جۆره یاسایه‌ک ده‌رده‌کرێ ، چ لایه‌نێک چاکسازی تیا ده‌کرێ، چۆن و له‌ماوه‌ی چه‌ندا ، چه‌ند پرۆژه بۆ هه‌ر ناوچه یان لایه‌نێکی پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاوه‌دانی و ئابووری و په‌روه‌رده‌یی، هتد جێبه‌جێده‌کرێ، هتد به رۆۆنی دیاریبکرێن .
به‌رێزت پێشتر پرۆژه‌یه‌کت بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی دێهات و دروستکردنی شارۆچکه‌ی نوی پێشکه‌ش کردبوو. گه‌ر من ده‌سه‌لاتم هه‌بێ به پێویستی ده‌زانم ئه‌م سێ پرۆژه‌یه جێبه‌جێبکرێن :
1. دروستکردنه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌ری هه‌له‌بجه وه‌ک شارێکی شێوه ئه‌ورووپی نموونه‌یی [ واته له سه‌ر مۆدێلی شارێکی ئه‌ورووپی نموونه‌یی جوان له رووی ئهرکیتێکچهرو نه‌خشه‌ی رێکخستنییه‌وه ] : شاری ئازادی و که‌لتوور و پێشکه‌وتنی کۆمه‌لایه‌تی و نێوه‌ندی سنعه‌تی کشتوکاڵی و پیشه‌ی خۆمالی .
2. دروستکردنه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌ری شاری قه‌لادزه به هه‌مان شێوه‌ی هه‌له‌بجه .
3. دروستکردنی شارۆچکه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ قوربانیانی و ئاوارانی جێنۆساید له گه‌رمیان ، ناوچه‌ی که‌لار یان کفری .
له به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر سێ پرۆژه‌که جاره‌سه‌رکردنی ئه‌نجامی ئه‌نفال و جێنۆسایده و له رۆۆو سیاسیی و ئاوه‌دانیی و ئینسانیییهوه گرنگن، ده‌کری زۆربه‌ی بودجهکهیهن له‌م سه‌رچاوانه‌وه بێ :
1. حکومه‌تی عێراق وه‌ک قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی زیانه‌کانی ئه‌نفال و جێنۆساید.
2، به‌شداری ئه‌و کۆمپانیاو ده‌وله‌تانه‌ی دنیا که ده‌ستیان هه‌بوو له جێنۆساید دا.
3. یارمه‌تی ئه‌وروپاو ده‌وله‌تانی دنیا و ده‌زگاکانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆکان [ که هه‌موو بودجه‌ی تایبه‌تییان بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه هه‌یه .
4. قه‌رز له ده‌زگا داراییه جیهانییه‌کان
5. بوجه‌ی هه‌رێم
من دڵنیام ئه‌مه پرۆژه‌ی خه‌یاڵی نابن و پشتگیری ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه به‌ده‌ست دێنێ . خۆم له‌م بواره‌دا کار ده‌که‌م و ده‌زانم ده‌توانین یارمه‌تی جیهانیی بۆ به‌ده‌ست بێنین .
هیوادارم ئه‌و تێبینیانه وه‌ک رای تایبه‌تی خۆم و به مه‌به‌ستی پاکی پشتگیریتان قبول بکه‌ن. براده‌رێکی خۆشه‌ویستم که پسپۆڕه له بابه‌تێکی زانستی زۆر گرنگدا که له ناو کوردا ده‌گمه‌نه، چه‌ند سال له‌مه‌وبه‌ر، چوو بووه لای کاک عومه‌ر فه‌تاح که بتوانێ له رێگای پرۆژه‌یه‌که‌وه ئه‌زموون و شاره‌زایی خۆی بۆ خزمه‌تی سلێمانی به‌کار بێنێ. وتی: زۆر به وردی و به زمانێکی ئاسان شاره‌زایی خۆم و پرۆژه‌که‌م بۆ کاک عومه‌ر روون کرده‌وه. ئه‌ویش هه‌ر سه‌ری دهلهقاندو بێزاریشی پێوه دیار بوو. دوایی که به جێم هێشت نه‌گه‌یشتبوومه به‌ر ده‌رگا گوێم لێ‌بوو کاک عومه‌ر وتی: سه‌یر که ئه‌و زه‌لامه هاتووه موحازه‌ره‌مان بۆ داده‌دا!
ئه‌و سه‌رنجانه‌ی منیش به‌و مانایه نییه که شتێکی تازه به ئێوه ده‌گه‌یه‌نم. ته‌نیا هه‌وڵێکه بۆ دروستکردنی دایه‌لۆگ که هیوادارم له‌گه‌ڵ هه‌موو رووناکبیرانی کوردا له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه به‌رده‌وام گه‌شه‌ی پێبده‌ن
له گه‌ڵ رێز‌و خۆشه‌ویستیم و هیوای سه‌رکه‌وتنتان.
كه‌مال میراوده‌لی
له‌نده‌ن: 2ی نیسانی 2009.
[ لە رۆژی ٩ ی نیساندا بە ئیمەیل نیردراوە]
20,670 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست