د. سالار باسیرە : بێ هه‌ڵوێستی .
له هه‌ر شوێنێ خه‌ڵكی له حكومه‌ت ترسا ، له‌و شوێنه سته‌م فه‌رمانڕه‌وایه . له هه‌ر شوێنێ حكومه‌ت له خه‌ڵكی ترسا ، له‌و شوێنه ئازادی به‌رقه‌راره . ( تۆماس جێفرسۆن/ ١٧٤٣-١٨٢٦ سه‌رۆكی سێهه‌می وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ) .
کاتێک بەعسییە فاشستەکانی عیراق ، کومونیست و شێعەیان دەگـرت و دەکوشت ، من بێ دەنگ بووم ، خۆ من نە کۆمونیست بووم نە شێعە .
کاتێک ئاسوری و تورکومانیان دەگـرت و دەبرد ، من بێ دەنگ بووم ، من نە ئاسوری بووم نە تورکومان .
کاتێک ئەندامان و دۆستانی یەکێک لە پـارت و گـروپە سیاسیە کوردیەکانیان دەگـرت و ئەشکەنجە و ئازاردەداو دەکوشت ، من نارەزایم دەرنەبری ، من نە ئەندام و نە دۆستی یەکێک لەمانە بووم .
کاتیک دەیان هەزار هاولاتی کوردیان ئەنفال کرد‌و بە گازی ژەهراوی خنکێندران و نیازی لە ناو بردنی گەلێکیان هەبوو ، من بێ دەنگ بووم و سەری خۆم کزگـرتبوو .
کاتێک رۆشنبیران و نوسەران و مامۆستایانی زانکۆیان لەسەر هەلوێست و جیاوازی فکر بەند دەکرد ، یان بێ سەروشوێن دەکران ، من بێ هەلوێست بووم ، من هیچ کام لەمانە نەبووم .
که کۆمەلێک له به‌ربرسانی ده‌سه‌لات لە هەریمی کوردستان گەندەلی و دزیی و تالانی مولکی نەتەوە دەکەن ، من چاوی خۆم لە ئاستیدا داخستوە ، چونکە لەبەر بەرژەوەندی خۆم نامەویت هەلوێستم هەبێت .
کاتیک سه‌رده‌شت عوسمان و سۆرانی مامه حه‌مه‌یان تیرۆر کرد و زۆرانیکی که‌شیان له به‌ندیخانه نهینی و ئاشکراکان توند کردوه من ملی خۆم شۆر کردوه ، کرنک ئه‌وه‌یه من نه‌بووم .
کاتێک هاتن ومنیشیان برد ، کەس نەمابوو نارەزایی خۆی لە دژیان دەربرێت .
___________________
هەربۆیە هەرکیز بیدەنک و بیهەلویست مەبە بەرامبەر بیکەرامەت کردنی خۆت و هاومرۆفەکانیشت و سیاسەتی بە کۆیلە کردنت .. ئەکەر بە سەرشۆریی رازی بویت … هەر شتیک بیت مرۆف نیت ..
1,013 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست