به‌ندی عه‌لی :: مه‌راقه‌کانی شه‌و .
چ کاره‌ساتێکه ،
هاوڕێ شکاتی ده‌ردی ته‌نیایی به‌رینه لای خودای له‌خۆمان ته‌نیاتر .
که‌زی
ئاڵای چه‌نگاوه‌رێکی ئازاده
نه ڕه‌شه‌بای
خه‌ڕه‌نده‌کانی عه‌یب و عار
ئه‌ی ترسێنێ
نه حیشمه‌تی هیچ له‌چکێ
له‌که‌روێشکه‌ی ده‌مه‌و به‌هارانی ئه‌کات
نه‌مقه‌ستی کولی فه‌تواش
له‌سه‌مای فڕینی ئه‌خات
,,,,,,,,,,,,,
چاو
ده‌روازه‌ی باخی عیشقه‌و
برۆ … سنوور
ئه‌گه‌ر ڤیزه‌ی دڵی ژنێکت پێ نه‌بێ
مه‌حاڵه له‌شکری برژانگ
ببه‌زێنی و سان به‌نێویا
به‌ره‌و به‌هه‌شتی خۆشنودی
بکه‌ی .. عبوور
,,,,,,,,,,,,,
چاو .. شێوه‌زاری خێڵێکی
کێو نشینی هه‌وارێکی چه‌په‌ر نیه
زمانی .. هه‌موو دنیایه
ئه‌وه‌ی له‌و زمانه نه‌گا
دڵنیا بن .. نابینایه
,,,,,,,,,,,,,
چاو .. هه‌ندێ جار
به‌ده‌ست ڕاوچیه‌کی شه‌نگه‌وه
ڕمێکی نه‌رم و نیانی به‌ڕه‌ونه‌قه
وه‌لێ به‌یه‌ک گوژمی غه‌مزه
هه‌پروون به‌هه‌پروونی ئه‌کا
کام زه‌نگۆڵه‌ی
دڵی ئاسنینی ڕه‌قه
,,,,,,,,,,,,,,,
لێو .. په‌ڕه‌یه‌کی تایبه‌تیه‌و
هیچ ووشه‌یه‌کی تری ساده
له‌سه‌ری تۆمار ناکرێ
غه‌یری کۆدی نهێنی ماچ
،،،،،،،،،،
لێو .. ڕه‌هێڵه‌ی
هه‌زارو یه‌ک خواست و نیاز
دبارێنێ ، به‌ڵام هیچیان
په‌ڵه به‌ده‌شتی دڵ ناده‌ن
وه‌کو وه‌شتی .. خۆشم ده‌وێی
،،،،،،،،،،،
ئه‌و ده‌مه‌ی گوڵ
بۆ هه‌نگێکی غه‌ریب ئه‌دوێ
ئه‌م هه‌نگه پیره‌ی دڵی من
ژه‌هری ئیره‌یی لێ ئه‌ڕژێ
،،،،،،،،،،،،،،،
خۆزگه به‌ر له‌سفری زایین
بمناسی بای
ئاخر گوڵم
ده‌ترسم یه‌ک ته‌مه‌ن به‌شی
عیشقت نه‌کات
،،،،،،،،،،،
گه‌مه‌یه‌کی ترسناکه
له‌گه‌ڵ گڕدا
هه‌ندێ جار .. عیشق
…………….
سه‌مایه‌که له‌سه‌ر کێشی نوکی په‌نجه
به‌نێو پارچه ووردو خاشه‌کانی دڵا
هه‌ندێ جار .. عیشق
………….
زۆربانبازیه‌کی سه‌خته
له‌گه‌ڵ زریانی قه‌ده‌راو هه‌ر دۆڕاوی
هه‌ندێ جار .. عیشق
………..
توله ڕێیه‌کی مین ڕێژه
به‌ره‌و دوا سه‌نگه‌ری مردن
هه‌ندێ جار .. عیشق
………..
ئه‌و په‌ڕی بێ .. ماناییه
داوای عوزرخوایی لێکه‌ی
کاتێ که‌دێ
هه‌ندێ جار .. عیشق
……………
دوا ترۆپکی سه‌رشێتیه‌و
نه‌ته‌فسیری هه‌یه ، نه‌هۆ
هه‌ندێ جار .. عیشق
…………..
وه‌لێ جه‌نگێکی پیرۆزه‌و
ئه‌بێ .. بکرێ
هه‌ندێ جار .. عیشق
،،،،،،،،،،،،
به‌به‌ر چاوی
ره‌قیبانی دۆزه‌خه‌وه
سوپای ماچت بۆ ده‌نێرم
له‌دێراوی ته‌وێڵته‌وه ، داگیری که‌ن
تا ئه‌وپه‌ڕی باخی جه‌سته‌ت
جا چی ئه‌که‌ن ، ده‌با بی که‌ن
چش .. به‌دۆزه‌خ
پاش فڕینی په‌ڕه‌سێلکه
بێزاره‌که‌ی روح بۆ ئاسمان
باوه ناکه‌م دۆزه‌خێکی دیکه هه‌بێ
قێزه‌وه‌ن تر له‌جیهانی
ڕه‌قیبانی ماچ و نیگا
،،،،،،،،،،،،،،،،،،
هه‌ندێ جار ، عیشق
زامێکه ، قه‌تماغه به‌ستوو
ئه‌وه‌نده ده‌ستکاری ده‌که‌ین
تاکو دیسان ده‌کولێته‌وه‌و
خوێنی لێ دێ
ئه‌وجا ناچارین لێی گه‌ڕێن
تاقه‌تماغه ده‌کاته‌وه
بۆ ده‌ستبازی جارێکی تر
،،،،،،،،،،،،،،،
کارم به‌عومره‌وه نیه
چه‌ندی ماوه‌و چه‌ندی چووه
تا دڵ له‌لێدان نه‌که‌وێ
کانیی عیشقم وشک نابێ
ئاخر گوڵم
پێده‌چێ ئه‌م پله گۆشته‌ی
نێو سنگی من .. ترومپا بێ
،،،،،،،،،،،،،،،،
پێده‌شتی عیشق
تێڕامانه له‌قامه‌تی به‌رزی جوانی
بناری عیشق
خولیایه‌کی شێتانه‌یه بۆ هه‌ڵزنان
ناوقه‌دی عیشق
ئالووده‌بوونه به‌میسکی روحێکی تر
ترۆپکی عیشق
نزیکبوونه‌وه‌یه له‌خودا
ده‌تۆش ئه‌ی یار
به‌قه‌د په‌نجه تووته‌ی خودا
به‌خشنده‌به‌و لێم ببووره
دڵم مناڵێکه .. لاسار
،،،،،،،،،،،،،،،،
لێم بمبووره .. ئه‌ی میهره‌بان
ئه‌گه‌ر نه‌متوانی ئه‌م مانگه به‌ڕۆژو بم
ئاخر من زوهدیه‌کی به‌ر
قاپییه‌کی عه‌رشه‌که‌ی خۆتم
ته‌نیا ماچی لێوی گوڵێ
زادی سوبح و ئێوارانمه
له‌نووری عیلم و عیرفانت
خودا .. تیشکێ
بڵێی ڕۆژو
به‌ماچی لێوی گوڵ بشکێ ؟
،،،،،،،،،،،،،
ئه‌مشه‌و دڵم هه‌نارێکی
ووشکهه‌ڵاتووی برینداره
به‌حاڵ به‌چڵی گیانمه‌وه
ماوه‌ته‌وه ، ئه‌و بێ عاره
مه‌ده‌د ئه‌ی په‌ری مه‌رگ هاوار
به‌لوتفتی خۆت له‌لام لاده
قومێ میهری تیا نه‌ماوه
کوپه‌ی ئه‌م ژینه به‌رباده
،،،،،،،،،،،،،
ئه‌مڕۆ له‌ئاپۆڕه‌ی شارا
چاوێکم کردبووه هه‌زار
به‌شوێن که‌سێکا ، ئه‌گه‌ڕام
پێش چه‌رخی به‌ردینی سه‌فه‌ر
لێم وون ببوو
هێدی هێدی
به‌جاده‌کانی خه‌یاڵا ئه‌ڕۆیشتم
هه‌ندێ شوێنم به‌بۆنی یاد دۆزیه‌وه
وه‌کو په‌ڕه‌ی
گوڵه هه‌ڵوه‌ریوه‌کانی ماچه‌کانم
به‌په‌نجه‌ره‌ی ماڵی هاوسێکه‌مانه‌وه‌و
گه‌ڵا ووشکه‌وه‌بووه‌کانی نیگام
له‌به‌ر ده‌رگای
مه‌کته‌بی مه‌ڵکه‌ندی کچان
وه‌لێ ، ئه‌وه‌ی نه‌مدۆزیه‌وه‌و
له‌وێ نه‌بوو
هه‌ر گه‌نجه باریکه‌له‌که‌ی
روحی خۆم بوو
…………………
ماتماتیک
من ته‌مه‌نم نیو سه‌ده‌یه‌و
شه‌ست و پێنج کیلۆیه ، کێشم
به‌ژنیشم مه‌ترو حه‌فتایه
وه‌لێ عیشقم
بۆ ئازادی و بۆ یه‌کسانی
بێ پایانه‌و .. دوایی نایه
………………..
چ کاره‌ساتێکه ، هاوڕێ
شکاتی ده‌ردی ته‌نیایی به‌رینه لای
خودای له‌خۆمان ته‌نیاتر