دکتۆر کەمال میراودەلی : بەرەو کوردستانێکی سەرکەوتوو – و یەکگرتوو .
ئەو هێزە گەورەی ناتۆ بە تازەترین چەکەوە بەرامبەر ئیرادەی کچێکی کوردی شۆڕشگێڕ دەبێ چۆک دادات .
دەیلی ستار- ی لوبنانی : سەرۆکی کوردەکانی سوریا لە تورکیایە
ئەمڕۆ رۆژنامەی دەیلی ستار- ی ئینگلیزیی – زمانیی لوبنانی راپۆرتێکی بلاو کردۆتەوە کە ئاشکرای دەکا کە سەرۆکی بەرەی کوردەکانی سوریا ساڵەح موسلیم لە رۆژی پێنج شەممەوە گەیوەتە ئەستەمبول .
ئەمەش هەنگاوێكی گەورەو دڵخۆشکەرە کە دوای هەڕەشەو گوڕەشەکانی و کۆکردنەوەی سەدان بکوژو خۆکوژی قاعیدەو لە لیبیاو تونس و عێراق و ناردنیان بۆ داگیرکردنی کوردستانی رۆژاواو کوشتاری ژن و مندالی کورد ، ئێستا تورکیا هەم بەرامبەر بە هێزی خۆراگری کچ و کورە خۆبەختکەرەکانی کورد ، هەم بۆ پاراستنی ئابروو- و بەرژەوەندی ئاسایش و ئابووریی و پاشەرۆژی خۆی ، ناچار بووە ئەمری واقیع قبوڵ بکات و وتووێژ لە گەڵ شۆڕشگیڕانی کورد بکات .
لە لایەکی تریشەوە دوژمنایەتی کوردی خۆراوا مانای وایە پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ پەکەکەو کوردی باکووریش هەلدەوەشێتەوەو بەرژەوەندییەکانی و تورکیا لە هەریمی کوردستان و عێراقیش دەکەونە مەترسییەوە و ئێران ئەو بۆشایی یە پڕ دەکاتەوە .
واتە تورکیا دۆزەخ بۆ خۆی دروست دەکات و بە مەرەدی سوریا دەچێت .
بۆیە تورکیا و رژێمی فاشیستی مسڵمان – کوژیی ئەردۆگان کە لەگەڵ بەشار ئەسەدی کۆنەدۆستی دەستی سوورە بە خوێنی زیاتر لە ٢٠٠ هەزار ژن و منال و پیاوی سووریی و ئاوارەکردن و برسییکردنی هەشت ملیۆن کەس و جینۆسایدکردنی خەلکی سوریا بە مسلمان و مەسیحی و سوننی و عەلەوییەوە ، بە هێج جۆرێ ناتوانێت بەرامبەر ئیرادەی پۆڵایینی خەلکی کوردستان بوەستێت .
ئەو هێزە گەورەی ناتۆ بە تازەترین چەکەوە بەرامبەر ئیرادەی کچێکی کوردی شۆڕشگێڕ دەبێ چۆک دادات .
راپۆرتەکەی دەیلی – ستار کە لە خوارەوە دەقە ئینگلیزییەکەو لینکەکەیم داناوە دەڵیت ، سەرچاوەیەکی هەوال بە ئاژانسی رۆیتەری راگەیاندووە کە ساڵح موسلیم درەنگانێکی پێنج شەممە گەیوەتە تورکیا .
تورکیا چی دەوێت ؟
راپۆرتەکە ئامانجی تورکیا بۆ بینینی سەرکردەی کەرەدکانی رۆژاوا بەم چەشنە روون دەکاتەوە ؛ تورکیا دەیەوێت زەمانەت لە کورەدکان وەربگرێت کە :
١. کوردەکان چالاکییە سەربازییەکانیان نابەنە ناو خاکی تورکیا وە
٢. کوردەکان ناوچەیەکی ئۆتۆنۆمی لە سوریا دانابڕن
٣. کوردەکان بە توندی دژ بەشار ئەەسد دەمێننەوە .
كێ ساڵح موسلیم دەبینێت :
راپۆرتەکە دەلێت بەرپراسی تورک دەڵین کەسانی یەکەمی تورکیا ساڵەح موسلیم نابینن بەلام چاوی بە سەرۆکی ئیستخباراتی تورکیا هاکان فیدان و بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە دەکەوێت . شایانی باسە هاکان فیدان ئەو کەسەیە کە چەند سالە بەرپرسی دانوستاندنەکانە لە نێوان پەکەکەو تورکیادا .
درێژبوونەوەی شەر بۆ ناو تورکیا
راپۆرتەکە ئاشکرای دەکا کە لە دوای گرتنی سەرێ کانی تورکیا ترسی لە درێژبوونەوەی ئاگری شەرو خەباتی کوردەکان بۆ ناو تورکیا لێنیشتووە . و حەفتەی رابردوو هێزەکانی تورکیا بەشداری شەریان کردووەو تەقەیان لە هێزەکانی پەیەدە کردووەو دوو گەنجی [ تورک ] لە ناو شاری ( جەیلانپینار ) ی هاوسنووری سەرێکانی بە فیشەکی وێڵی شەرەکە کوژراون .
تورکیا گەورەترین پشتگیری جەنگی دژ بە ئەسەدە
راپۆرتەکە ئاشکرای دەکات کە تورکیا گەورەترین هێزە لە پشت بەردەوامی شەرو خوین وجەنگی سوریا کە بۆتە هۆی وێرانی تەواوی شارەکان و دەربەدەربوونی ٨ ملیۆن کەس و کوشتنی ٢٠٠ کەس هەموو رۆژێک و بلاوبوونەوەی برسێتی وکارەسات و کوێرەوەری بۆ ئەو خێزانانەی کە لەسەر ماڵ و حالی خۆیان هەلکەندراون و بە سوال و سەدەقە دەژین و بە سەدان ژن و كچانی مسلمانی سوری ناچاربوون لە ئۆردوگاکانی ئاوارەکاندا لە ئوردن و لوبنان خۆیان بە دەولەمەندەکانی قەتەریی و سعودیی بفرۆشن یان لەشفرۆشی بکەن .
کوردەکان دژی هەردوو بەرەی ئەسەد و نوسرە دەجەنگن
راپۆرتەکە ئاشکرای دەکات کە کوردەکان تەنیا دەیانەوێت ناوچەی خۆیان ئارام بمێنێتەوە لە دەستدرێژیی و تاوانکاری رژێمی فاشیستی ئەسەد و بەرەی نائیسلامی نوسرەش بپارێزن و بەلام دوژمنەکانیان بە هاوکاری لەگەڵ رژێمی ئەسەد تاوانباریان دەکەن .
Head of Syrian Kurdish group in Turkey for talks: sources Read more: http://www.dailystar.com.lb/News/Middle-East/2013/Jul-26/225131-head-of-syrian-kurdish-group-in-turkey-for-talks-sources.ashx#ixzz2a9cFduZl (The Daily Star :: Lebanon News :: http://www.dailystar.com.lb)
ANKARA: The head of a Syrian Kurdish group with links to militants in Turkey was in Istanbul on Friday for talks with government officials after an upsurge in fighting near the border, Kurdish political sources said.
Saleh Muslim, head of the Democratic Union Party (PYD), whose militias have seized control of districts in northern Syria over the past year, arrived in Turkey late on Thursday, the sources told Reuters.
Turkey is keen to extract assurances from the PYD that it will not seek to carry out actions on Turkish soil, will not try to carve out an autonomous region on the border, and that it will maintain a stance of firm opposition to Syrian President Bashar al-Assad.
Turkish government officials said there were no plans for any high-level meetings. Some local newspaper reports said Muslim would meet intelligence chief Hakan Fidan and Foreign Ministry officials.
Muslim said last week that the PYD aimed to set up what he said would be an independent council to run Kurdish regions in Syria until the civil war ended, a move likely to alarm Ankara, wary of an autonomous Kurdish region emerging on its border.
Turkey is trying to hold together a delicate peace process with Kurdistan Workers’ Party (PKK) militants on its own soil and is worried that the emergence of an autonomous Kurdish region in Syria could further embolden them and jeopardise that process.
The PKK called a ceasefire this year as part of the efforts to end a three-decade conflict that has claimed 40,000 lives. But a recent increase in violence in the southeast has highlighted the fragility of the process. Kurdish politicians have voiced concern that the government has not been enacting promised reforms quickly enough.
The PYD captured the Syrian border town of Ras al-Ain last week after days of clashes with Islamist rebel fighters from the al-Qaeda linked Nusra Front.
Turkish troops shot at PYD fighters in Syria last week after two rocket-propelled grenades from Syria struck a border post on the Turkish side.
Two Turkish teenagers died when stray bullets from Syria hit the Turkish town of Ceylanpinar, adjacent to Ras al-Ain.
Clashes between PYD and rebels fighting Assad have erupted since Kurds began asserting control over parts of the northeast from late last year.
The anti-Assad revolt has evolved from its origins as a peaceful protest movement in March 2011 into a civil war that has killed over 100,000 people and turned markedly sectarian.
Turkey has emerged as one of the strongest backers of the Syrian rebels, giving them shelter on its soil, but denies arming them. Along with its allies, Ankara has, however, tried to distance itself from hardline Islamist groups like Nusra.
Syria’s ethnic Kurdish minority has been alternately battling Assad’s forces and the Islamist-dominated rebels. Kurds argue they support the revolt but rebels accuse them of making deals with the government in order to ensure their security and autonomy during the conflict.
Read more: http://www.dailystar.com.lb/News/Middle-East/2013/Jul-26/225131-head-of-syrian-kurdish-group-in-turkey-for-talks-sources.ashx#ixzz2a9bxRpZJ (The Daily Star :: Lebanon News :: http://www.dailystar.com.lb)