بەختیار شارەزورى : تورکیا و پارتى و داڕشتنى نەخشەی ڕۆژئاواى کوردستان .
کورد لە مێژوەوە تا ئێستا بەردەوام بەهۆى نەبونى عەقڵێکى سیاسیانەوە نەیتوانیوە ئەو یاریانە بکات کە گۆڕانى هاوکێشەکان پێویستى پێیەتى هەرچەندە کورد لە ڕوى پێگەى جیوپۆلەتیکى و جیوسیاسی و میژویی و سیاسى و ئابورییەوە پێویستى بەیارییەکە ، کە بتوانێت هاوکێشەکان بە قازانجى دۆسییەکەى بەرێتە پێشەوە ، چونکە کورد سەرەتایە و تەنها خۆشەیەتى لە ناوچەکەدا و وڵاتانى دراوسێ دژى دۆسیەکەن ئەگەر لە قازانجى خۆیاندا نەبێت بە تایبەت ( تورکیاى عوسمانى و ئێرانى سەفەوى ) ئەمەش لە باشورى کوردستاندا بە ئاشکرا دیارە کە ماوەى 22 ساڵە ئێران بە پێ ى بەرژەوەندى خۆیان دەسەڵات و سنوریان دابەش کردوە ( زۆنى زەرد بۆ تورکیا/ئەودیو دێگەڵە … زۆنى سەوز بۆ ئێرانى سەفەوى .. ئەم دیو دێگەڵە ) ئەگەر چى هەوڵێکى زۆر هەبوو لە لایەن هەردوو حیزبەوە بۆ ئەوەى ئەم دابەشکاریە نەمێنێت بەڵام ئەم دوو حیزبە تا ئەوێ دەسەڵاتیان هەیە کە سنورە سورەکانى بەرژەوەندى ئەو دوو وڵاتە نەبەزێنن وە نەتوانراوە ستیراتیژێکى سەربەخۆیان هەبێت وەک نەتەوەیەک مامەڵە لەگەڵ ستراتیژى ئێرانى و تورکیادا بکەن ( وەک نەوشیروان مستەفا وتى ) ئەمە بۆ خۆى کاریگەرى خراپى دەبێت لەسەر پارچەکانى ترى کوردستان … با بپرسین چۆن …؟؟
دواى ئەوەى بەشار ئەسەد ناوچە کوردییەکانى جێهێشت ، پەیەدە کە درێژکراوەى پەکەکەیە توانى کار لەسەر ئیدارە و لایەنى سەربازى خۆى بکات و خوماڵیانە توانى دەست بەسەر زۆرێک لە ناوچە کوردیەکاندا بگرێت و مایەى خۆشحاڵى هەموو کورد بوو وە هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان کە تێکەڵەن لە قائیدە و بەرەى نەسرە و هاوکارى لۆجستى ئیخوانەکان دژى بەشار ئەسەد تا ئێستاش لە شەڕدان و لەسەرتاوە هیچ کێشەیەکیان بۆ ناوچە کوردیە ئازادکراوەکان نەبوو بەڵام لەگەڵ بچوکبونەوەى سنورى دەسەڵاتى بەشاردا و فراوانبونى دەسەڵاتى پەیەدە و باڵى سەربازى پەیەدە پێگەى ئابورى ئەو ناوچانە بە تایبەت نەوت جارێکى تر تورکیا بۆ دەستەبەرکردنى بەرژەوەندیەکانى بە تایبەت لە ڕوى ئاسایش و فراوانخوازى دەسەڵات و ئابورییەوە دەگەڕێتەوە بۆ مێژوو کار لەسەر میراتیەکانى عوسمانى دەکات دەیەوێت ڕۆژئاوا وەک میرنشینێک سەر بە تورکیا بێت و میرنشینى بارزانى سەرپەرشتى بکات (وەک سەردەمى سوڵتان عبدالعزیز و یاساى ولایەتەکان و مدحت پاشایەک وەک والى دابینێ بۆ کوردەکانى ڕۆژئاوا و باشور… بەڵام لە فۆرمێکى تردا ) تورکیا ئەیەوێت ئەم گەمەیە بکات چونکە پێ ى وایە ئەو شوێنانەى کە میراتگیرى عوسمانیەکانن ئەمرۆ سەفەویەکان زۆریان داگیر کردوە بە تایبەت خواروى عیراق و دەسەڵاتى ناوەند بۆیە تورکیا نایەوێت دەسەڵاتى پەکەکە کە لە دیدى خۆیەوە سەر بە ئێرانن زیاتر بێت و دەبێت پشکى هەبێت لە دابەشکردنى ناوچە میراتگیریەکانى عوسمانى و سەفەویدا…. واتا تورکیا هەوڵ دەدات ڕۆژئاواى کوردستان دابەش بکرێت وەک باشورى کوردستان و بگەڕێنەوە بۆ (ڕیکەوتننامەى زەهاو 1939 پەیمانى ڕێکخستنى سنور) بەڵام هەردو لا بە فۆرمێکى نوێوە ئەم یاریانە دەکەن ، خۆئەگەر تورکیا پەیەدە بە درێژکراوەى ئێران بزانێت ئەوا دەبێت کار بکات بۆ ئەوەى بەدیلێک بۆ پەیەدە دابنێ و دەسەڵاتى لەگەڵدا دابەش بکات و زۆرینە بۆ خۆى بێت بە حوکمى سنور و میراتگیرى بۆ ئەمەش کار لەسەر جۆرە سیناریۆیەک و تاکتیکێک دەکات بۆ ئەوەى ئامانجەکانى بێنێتە دى بۆ ئەمەش دەیەوێت وەرقەى پارتى بەکار بهێنێت تا ئەوەى پێ ى دەوترێت پارتى دیموکرتى کورد/سوریا (الپارتى) گەورە بکات و بیخاتە سەر پارتى و پاشان بکەوێتەوە ناو باوەشى تورکیاى عوسمانیەوە ، هەر چەندە ئەم پارتە کەمینەیەکى بچوکن لە چاو پەیەدەدا بەڵام تورکیا کارى لەسەر دەکات …
تورکیا لە ڕێگەى پارتیەوە هەوڵى دا (الپارتى) ببێتە بەشێک لە دەسەڵاتى ناو کوردستانى ڕۆژئاوا بەڵام نەیتوانى کە ئەم وەرقەیەى سوتا بۆیە کار لەسەر وەرەقەکانى تر دەکات بەوەى لە ژێرەوە هاوکارى بەرەى نەسرە بکات و لە ڕوى سەربازییەوە شکست بە پەیەدە بهێنێت پرۆسەى ئاشتى پەکەکەش هۆیەکى گەورەى دەسەڵاتى پەیەدە بوو لە ناوچە نەوتیەکاندا ( بۆیە دەڵێین نەوتیەکان چونکە لە دیدى تورکیاوە نەتەوە نیە تەنها داگیرکردنى ناوچەى نەوتیەکانە ) لە باشوریشەوە پارتى بەکار بهێنێت ( داخستنى سنورەکان ) تا پەیەدە لاواز بکات (کوشتنى عیسا حەسۆ) و ناچار بێت لەگەڵ (الپارتى) ڕێک بکەوێت و ڕۆژئاواش دا بەش بکەن بە دوو ئیدارە و دریژ کراوەى ئێران و تورکیا بێت وەک ئەوەى ئەحمەد دنیز وتى : (پارتى دەیەوێت ڕۆژئاوا دابەش بکات بە دوو زۆنەوە وەک خۆیان ) ئەو کات بە حوکمى سنور دیسانەوە پشکى شێر لە ڕووى ئابورییەوە دەکەوێتە دەست تورکیا ئەمەشى وەک ئەزمون بۆى دەرکەوتوە چونکە پارتى لە باشوردا لە دواى ئاشبەتاڵەوە لە ئاستى ناوخۆدا نەیتوانیوە هێزى گەورە بێت بەردەوام وەرقەى ململانێکانى دەرەوەى بەکار هێناوە کە ببێتە هێزى یەکەم و سیناریۆکانى بۆ داڕیژن تا یارى بە عقڵى حیزبەکانى ناوخۆ بکات (گەڕانەوە بۆ بابەتە دیکۆمینتاریەکانى نەوشیروان مستەفا ) وە ببێتە دەسەڵاتى یەکەم …پرسیارەکە لێرەدایە کە ئایا تورکیا و پارتى دەتوانن هەمان نەخشەى باشور بۆ ڕۆژئاواش دابنێن ..؟
بە داخەوە کورد لە باشور نەیتوانیوە خاوەنى ستراتیژێکى سەربەخۆى خۆى بێت تا بتوانێت وەک نەتەوە بە پێ ى سیناریۆیەکى عاقڵانە ڕۆژئاوا بخاتە سەر خۆى نەک ئێران یان تورکیا ، بۆیە ئەم دوو حیزبە بونەتە بەشێک لە درێژکراوەى سیاسەتى وڵاتانى دراوسێ بەڵام ئەوەى کە ماوەتەوە پەیەدە و پەکەکەیە کە چۆن بتوانن وەک کارتى یەکەمیان سوتاند ئاوا کارتى دووەمى تورکیا و پارتى و الپارتى بسوتێنن لە ڕوى سەربازیەوە شکست بە بەرەى نەسرە و تاکیتیکەکانى تورکیا بهێنن و دەسەڵاتى یەکەم لە دەست نەدەن بە سود وەرگرتن لە ناکۆکیە ناوچەیى و جیهانیەکان ، ئەو ڕاستیەش دەزانین کە پەیەدە پێگەیەکى ناوخۆی بە هێزى هەیە هەر وا بە ئاسانى تورکیا ناتوانێت ئەم یاریە بکات خۆ ئەگەر پارتى نەچێتە ژێر بارى داواکانى تورکیاوە ئەوا تورکیا نەک ناتوانێ ئەم سیناریۆیانە جێ بە جێ بکات بەڵکوو ڕوبەڕوى ناڕەزایى گەورەى کوردەکانى باکور دەبێتەوە لە سەر دۆسیەى کوردەکانى ڕۆژئاوا و بەرەى نەسرەش بەرەیەکن تا دەسەڵاتیان فراوانتر بێت زیاتر ناشیرن دەبن بە هۆى ئەو قەسابخانەى دەیخولقێنن و دور نیە بڕیارێکى ئەمریکى-ئەوروپى لەسەر دەر بچێت بۆیە هەر وا ئاسان نیە تورکیاو پارتى بتوانن بە سیناریۆکانیان هەمان نمونەى باشور بەسەر ڕۆژئاوادا جێ بە جێ بکەن و نەخشەى سیاسى ڕۆژئاوى کوردستان بە پێ ى بەرژەوەندى خۆیان داڕێژن .
لیدوانى سالح مسلم : http://www.awene.com/article/2013/08/04/24392
1,077 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست
- Latest Posts by بەختیار شارەزوری
بەختیار نامیق: دوو ( میم ) کە.
-بەختیار نامیق: هەڵبژاردن ئەم حیزبانە بە کۆێ دەگەیەنێ؟
-بەختیار نامیق: سێ جوت برا شەش کەسیەکە.
- All Posts