دکتۆر محمەد گەناوی : شه‌ڕی نان .
واڵدن بیله ، له کتێبی شه‌ڕی خۆراکدا باسی گرفته‌کان و شه‌ڕه‌کانی نان ده‌کات له‌سه‌ر ئاستی جیهان که به هۆی دیارده‌ی گلۆبالیزم‌و بازاڕی ئازاده‌وه سه‌ریان هه‌ڵداوه ، ئه‌مه‌ش وه‌کو هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جددی بۆ سه‌ر مرۆڤه‌کان و میلله‌تان ته‌ماشا ده‌کرێت ، به‌تایبه‌ت له جیهانی باشووری گۆی زه‌وی واته وڵاتانی جیهانی سێ هه‌م .
دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های خۆراک به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو له ساڵی 2008 له جیهاندا ، گه‌لێ شیکارو لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه کرا . هه‌ندێ به‌هانه‌ی ئه‌وه‌یان ئه‌هێنایه‌وه که به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های خۆراک به‌هۆی ئه‌م خاڵه سهرهکیانهوهیه :
1- دوای بڵاوبونه‌وه‌ی خۆراکی بازرگانی زۆر، که له ڕێگه‌ی چاککردنی (جینه‌وه) به‌رهه‌مهێنراون، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆى زیادبوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستی به‌کارهێنه‌ر، له زۆر شوێن ئه‌م جۆره خۆراکه به‌رهه‌مهێنراوانه قه‌ده‌غه‌کراون ، ئیتر خۆراکی به‌رهه‌مهاتوو به شێوه‌ی سروشتی به‌شی بازاڕ ناکاتن، بۆیه به‌های خۆراک به‌رز ده‌بێته‌وه .
2- به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های وزه له‌زۆر وڵاتانا که‌ڵک له‌ڕۆنی گوڵه‌به‌ڕۆژه و گه‌نمه‌شامی و زڕات وه‌رده‌گیرێ بۆ وزه ، بۆیه به‌کارهێنانی به‌رهه‌می کشتوکاڵی بۆ وزه کار ده‌کاته سه‌ر به‌های خۆراک . 3- بوونی خواست له‌سه‌ر خۆراک له کیشوه‌ره‌کانی (ئاسیا‌و ئه‌فریقیاو ئه‌مریکای لاتین به‌هۆی زۆر بوونی دانیشتوانه‌وه به‌های خۆراک به‌شێوه‌یه‌کی سروشتی به‌رز ئه‌بێته‌وه. به‌ڵام واڵدن بیله هیچ کام له‌م هۆکارانه‌ی سه‌ره‌وه قبوڵناکات بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های خۆراک وه‌ک هۆکاری سه‌ره‌کی ، به‌ڵکو لای بیله هۆکاری سه‌ره‌کی به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های خۆراک و دروستبوونی شه‌ڕی نان (خۆراک) له دنیادا به‌هۆی هه‌یکه‌لی ئابوری جیهانیه که به شێوه‌یه‌کی نا دادپه‌روه‌رانه‌و زۆردارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دنیای سێ ئه‌کرێ .
بۆ نموونه (WTO) ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی ، بانکی جیهانی بۆ وڵاتانی دنیای سێ، چه‌نده‌ها ڕێگاو شوێنیان بۆ داناون که ده‌بێت دژی به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌له‌کانی خۆیان بجووڵێنه‌وه ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ڕێکخراوه ئابورییه جیهانیهکان وایکردووه که به‌رهه‌مهێنانی خۆراک ئیتر کاری کۆمه‌ڵ نه‌بێ، چونکه بازاڕی وڵاتانی دنیای سێ پڕ کراوه له خۆراکی دهعمکراوی ده‌وڵه‌تی وڵاتانی پیشه‌سازیی، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایکردوه له مکسیک زیاتر 1,3 ملیۆن جوتیار زه‌ویه‌کانیان چۆڵبکه‌ن . زۆرێک له وڵاتی تر که له زوودا توانای هه‌نارده‌ی خۆراکیان هه‌بووه، به‌ڵام ئێستا بوونه‌ته هاورده به‌هۆی پابه‌ندبوونیان به ڕێساکانی بانکی نێوده‌وڵه‌تی و رێکخراوی بازرگانی جیهانی .
بۆ شاره‌زابوون و ئاگادار بوون تا بزانرێ له دنیا چ خه‌به‌ره و چ ڕووئه‌دات، زۆر گرنگه ئه‌م کتێبه (جه‌نگی خۆراک) له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌کان بخوێنرێته‌وه .