عبدالرحمان الراشد : دکتۆرمورسى وەک دکتۆرئەسەد .
وەڕگێرانی ئیسماعیل هەورامى
گروپەکانى سەر بە ئیخوان المسلمین بۆ راکیشانى راى گشتى جیهان بەلاى خۆیان دا بەهاناى قوربانیانى ناوچەى غوتەى سەربەدیمەشقەوە هاتن ، دواى ئەوەى کە وێنەى منداڵان و ژنانى بێتاوان بڵاوکرایە وە کە بەهۆى گازى کیمیایەوە شە هید کرابوون .
ئیخوان هاوئایدۆلۆژیەکانى لە دەرەوە سنورى میێرەوە هەموو هێزێکى خۆیان بەکارهینا بۆسە ر لەنوێ گرتنەوەى دە ستى دە ستەڵات ، لەهیچ هاوکاریک و پلانێکى مەترسیدار سڵناکەنەوە ، ئەگەریش پێویست بکات راستیەکان ئاوەژوو بکەنەوە ، پێ بخەنە گردنى راستیەوە ، بەدە ستەوە گرتنى پەرچەمى رێکخراوى تیروریستى القاعیدەو هاوکارى وەرگرتن لە رۆژئاواییەکان ئەو رێگایانەن کە ئەوان تاقیان کردووەتەوە .
بانگەشەى دیموکراسى دەکەن ، ئامادە یى خۆیان دەردەبرن بۆژیان لەگەڵ لیبرالیزمداو ئیدیعاى برایەتى دەکەن لەگەڵ دین و مەزهەبەکانی تردا . بە گەیشتنیان بەدە ستەڵات لەو ماوە کورتەدا هەمووشتێک پێچەوانە دەرچوو ، حکومەت رۆژ بە رۆژ بەرەو لاوازى و ئازادیە فەردیەکانیش سنورداردەکران . کلێساکان یەکەم ویستگەى ئاگرتێبردانى ئەوان بوو .
کاتێک کە قوربانیەکانى سوریا لەراگەیاندنەکانەوە بیشان دران ، ئەوان پێیان وابوو ئەوانیش وەک مێریەکان قوربانى دە ستى رژێمە سیاسیەکەیانن!
بەڵام لەنێوان منداڵانى بێتاوان و گروپە هەمەجیەکەى خیرت الشاتر ، مەودایکى زۆر هە یە . وەک چۆن لەنێوان عبدالفتاح سیسى و لەمێر کە مورسى لەکارلاداو بەشار ئەسەد لە سوریا کە لەبەرانبەر گۆرانکاریەکانەوە وەستاوەتەوە . جیاوازێکى زۆر هەیە .
جیاوازیەکان زۆرن ، ئەسەدبە نوێنەرایەتى کەمینەیەکى زۆر بچوک ، بەسەر زۆرینەوە فەرمانرە واى دەکات ، لە کاتێکدا کە سیسى ، نوێنەرى زۆرینەى گەلى میێرە ، کە بیرو بۆچوونۆى لەسەر شۆرشى 30 ژانەوەیە دەربریوە ، لەگەورەترین خۆپیشاندانى هاوڵاتیان کە بۆیەکەم جاربوو میێر بەخۆیەوە ببینێت ، هاوڵاتیان هاتنە سەرشەقام و داواى لەناوبردنى ئیخوانەکانیان کرد .
مێرى هەنووکە ، نوێنەرى زۆربەى چین و توێژەکانى میێرە ، لە ناسریەکانەوە تا وفدیەکان ، گەنجان ، سەلەفى و لیبراڵ و چەپەکان . بە ڵام ئیخوانەکان تەنها نوێنەرایەتى خۆیان دەکەن . ئەگەر پشتیوانى چەپەکان و ئەو گەنج و لاوانە نەدەبوو کە ئەمرۆ دژى ئیخوانن ، لە هەڵبژاردنەکاندا ئیخوان شکستى دەهێنا ، لە سوریەش ئەسەد تەنهانوێنەرى خۆیەتى و بەس .
هەروەک حیزبى فاشیستى بە عس ، ئەسەد ، وەک گروپە فاشیستى ئیخوان المسلمین ، هیچ پەیوەندیکى بەشۆرشى میێرەوە نییە .
بە پێچەوانەى ئەسەدەوە کە بەگولەو تۆپ و تانک روبەروى خۆپیشاندەران بویەوە ، سوپاى میێر بۆماوەى دوساڵ لەسەریەک ، پشتیوانى خۆپیشاندانەکانى ئیخوانى کرد . بەڵام کاتێک خۆپیشاندانەکان بەرەو توندوتیژى رۆیشتن و چەکیان بەدە ستەوە گرت . دە ستیان دایە کارى تیرۆریستى لەسینا و هێرشیان کردە سەرکڵێساکان ، دواتر دە ستیان کرد بە گەمارۆدانى دامو دەزگا حکومیەکان ودەزگا ئەمنیەکان ، ئیتر بەکارهێنانى هێزە لەبەرانبەریان لەپێناو پاراستى هاوڵاتیان ودامودەزگاکانى دەوڵەت فۆرمێکى یاسایى وەردەگرێت . ئیخوانەکان لەژێر سەرکردایەتى هەنوکە ییان دا نوێنەرایەتى فاشیزمى دینى دەکەن ، بەپێچەوانەى ئەو بەڵێنانەى کە بەکۆمەڵگەى میێرى و نێودەوڵتیان دابوو کە لەچوارچێوەى دەوڵەتێکى مەدەنیدا کاربکەن پابە ند نەبوون بە بەڵێنەکانیانەوە . ئەگەر بەراوردکاریکى راست و دروست هەبێت ، بەشار ئەسەد و محمد مورسى لەروى فکرى و ئایدۆلۆژیەوە زۆرلەیەکەوە نزیکن . دوو دکتۆر ، نوێنەرى تاک ڕەهەندى و دیرۆکێکى تاریک . وەک رۆمانى (( دکتۆر جیکل و مسترهاید)) هەردوکیان ئیدیعاى خێرو بێتاوانى دەکەن . بەڵام لە ناخى هەریەک لەمانەدا ، تەمامیەتێکى رەها هەیە بۆکوشتن و چەوساندنەوە .
هیچ خاڵێکى هاوبەش لەنێوان سیسى و ئەسەد بەدى ناکرێت . سیسى بۆماوەى زیاتر لەساڵێک پیش ئەوەى خۆپیشاندانەکان بەرەو توندوتیژى برۆن پشتیوانى لە مورسى کرد . کوژرانى ئیخوانەکان لەرابیعە العدویە ، بەرئەنجامى هەڵەى سەرکردەکانى ئیخوان و بەکارهێنانى ژن و منداڵ بەمەبەستى رێگەگرتن لەچونە ناوەوەى سوپا بوو بۆ نێو مەیدانەکە کە ببووە جى تێراتێنى هێزە فیندەمیتاڵیە دینیەکان ، ئە وان لە پێناوراکێشانى راى گشتى و ناوچەکە بۆخۆیان ئەم کارەیان کرد ، ئیخوانەکان بەردەوام بوون لەسەر پشێوى نانەوە سەرەراى ئاگادارکردنە وەیا ن ، بەڵام زۆربەى کوژراوەکانى سوریا منداڵن و بەهۆى کیمیابارانەوە سەریان ناوەتە سەرسەرین .
- Latest Posts by
عیماد عهلی: بهڵێ زوو هاتوون بهڵام كهمتان كردووه.
- All Posts