پشتیوان عه‌بدولا : بیره‌وه‌ریه‌کی تاڵ : ده‌سه‌لاتی کوردی و کوشتنی منال .
وا ده‌زانم دوێنی بوو ، که چه‌کداره‌کانی به‌ره‌ی کوردستانی به سه‌رکردایه‌تی ” شه‌هید ریباز ” ، منالیکی وه‌کو ” کوردستان ” یان کوشت و ” له‌یلا “ی دایکی ” کوردستان ” یشیان ئازار و ئه‌شکه‌نجه دا.له 26 ئابی 1992 من دکتۆری موقیم بووم له نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتن ، که به‌شی فریاکه‌وتن ئه‌وکات به‌شیک بوو له نه‌خۆشخانه‌ی کۆماری له شاری هه‌ولیر . من زۆر هه‌ولم دا که ئه‌و رۆژه کار نه‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم به‌شداری له خۆپیشاندانه‌که‌ی شاری هه‌ولیر، که بۆ پشتیوانی کردن له په‌که‌که ئه‌نجام ده‌درا ، بکه‌م . به‌لام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌سیک نەبوو له شوینه‌که‌م کار بکات ، نه‌متوانی به‌شداری خۆپیساندانه‌که بکه‌م .
ئه‌وه بوو کاتژمیر 8 ی به‌یانی له به‌شی ژنان له نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتن ده‌ستم به شفته‌که‌م کرد . له کاتی کارکردن‌دا زۆر سه‌غله‌ت بووم ، ته‌نانه‌ت زۆریک له په‌رستیاره‌کان لییان ده‌پرسیم که بۆجی وا ناره‌حه‌ت دیاری . نازانم بۆ ناره‌حه‌ت بووم ، به‌لام وه‌ک بلێی هه‌ستم ده‌کرد که شتیک روده‌دات . جه‌ند کاتژمێرێکی که‌م دوای ده‌ست به‌کارکردن گویم له ده‌ست ریژی گوله بوو و ته‌قه‌یه‌کی زۆر کرا . من ده‌ستبه‌جی زانیم که ته‌قه له خۆپیشاندانه‌که کراوه .
له نه‌خۆشخانه‌ی کۆماری به‌شی فریاکه‌وتن ، به‌شی ژنان و پیاوان هه‌بوو ، ئه‌و رۆژه من دکتۆری ئیشکگر بووم له به‌شی ژنان ، ئه‌وه بوو منالیکیان هینا که ته‌مه‌نی 5- 6 سالان ده‌بوو که گوله به سه‌ری که‌وتبوو و هۆشی له خۆی نه‌بوو ، مناله‌که ناوی ” کوردستان ‘ بوو ، که ئافره‌تیکی له‌گه‌ل دابوو به ناوی ” له‌یلا ” که دایکی بوو . له ریگای ” له‌یلا ” ، زانیمان که خه‌لکی کوردستانی باکوورن و به‌شداربوانی خۆپیشاندانه‌که‌ی ئه‌و ڕۆژه‌ی به‌رده‌م پاریزگای هه‌ولیرن . که دیاربوو له لایه‌ن جه‌کداره‌کانی به‌ره‌ی کوردستانی ته‌قه‌یان لیکرابوو . له‌یلا زۆر شپرزه بوو وه له‌به‌ر گریان قسه‌ی بۆ نه‌ده‌کرا.
ئه‌وه‌بوو ئه‌وه‌ی له توانا‌مان دا بوو بۆ مناله‌که کردمان . مناله‌که کانیوله‌ی بۆ دانرا و ئاوی سه‌لاینی بۆ هه‌لواسرا و ئۆکسجینی خرایه سه‌ر ده‌م و لوتی . من گومانم له‌وه نه‌بوو که مناله‌که ده‌مریت به‌لام لانی که‌م هه‌ولم دا که مردنه‌که‌ی به ئازاره‌وه نه‌بیت .
زۆری نه‌خایاند ، چه‌کداریکی زۆری به‌ره‌ی کوردستانی به سه‌رکردایه‌تی ” ریباز : گه‌یشتنه ناو نه‌خۆشخانه . ئه‌وه بوو یهکسهرهاتن بۆ به‌شی هۆبه‌ی ژنان و گوتیان ” ئه‌و به‌عسیانه له کوین ” . منیش گوتم فه‌رموون من دکتۆری به‌رپرسم له‌م به‌شه گه‌ر شتیکتان هه‌یه ده‌توانن قسه له‌گه‌ل مندا بکه‌ن . جه‌کداره‌کان ‘ له‌یلا ‘ یان ناسیه‌وه که له ته‌ک قهرویلهی مناله‌که‌ی بوو . چه‌کداره‌کان و ریباز گوتیان ” سهگباوک نی یه ئه‌و برینداره عیلاج بکات ” ،” ئه‌وانه به‌عسی و تابوری پینجهمن “. من زۆر هه‌ولم دا ریگریان لیبکه‌م به‌لام به‌حوکمی ئه‌وه‌ی ئه‌وان چه‌کدار بوون و ژماره‌یان زۆر بوو نه‌متوانی . له‌هه‌مان کاتدا چه‌نده‌ها جنیوی بازاریان بهمن دا‌و ته‌نانه‌ت ده‌ستیشیان لیم به‌رزکرده‌وه ، من هیجم بۆ نه‌کرا . ئه‌وه بوو کانیولایهکهیان له ده‌ستی ” کوردستان ” ده‌رکرد و ئۆکسجینی سه‌رده‌میان فری دا‌و دوای جه‌ند هه‌ناسه‌یه‌کی قول و دوای چه‌ند خوله‌کیکی که‌م ” کوردستان” دوا هه‌ناسه‌ی مه‌رگی دا .
دایکی زۆر هه‌ولی دا به‌لام نه‌یتوانی ریگایان لێبکات ، هه‌ر له‌به‌ر چاوی نه‌خۆشه‌کان و په‌رستیاره‌کان ده‌ستیان کرد به ئازار و ئه‌شکه‌نجه دانی ” له‌یلا “، جگه له‌وه‌ی که ده‌یه‌ها جنیوی بازاریان پیی دا . دواتر بردیان بۆ بنکه‌ی پۆلیسی به‌شی فریاکه‌وتنی نه‌خۆشخانه . که بنکه‌یه‌کی بجوک بوو و هه‌ر له ناو یاردی نه‌خۆشخانه‌که بوو . گویمان له قیژه و هات و هاواری ” له‌یلا ” بوو هه‌م به هۆی مردنی جگه‌رگۆشه‌که‌ی و هه‌م له ده‌ست ئازاری ئه‌شکه‌نجه‌دانی له لایه‌ن جه‌کداره‌کانی به‌ره‌ی کوردستانی .
دواتر مه‌فره‌زه‌که‌ی به‌ره‌ی کوردستانی ” له‌یلا ” یان برد . چه‌ند مانگیک دوای ئه‌و روداوه ، من و دکتۆر ریباز مه‌جید وه‌ک لیژنه‌یه‌کی پزیشکی جوین بۆ سجنی محه‌ته . هه‌ر مانگیک و 2 دکتۆر به لیژنه ده‌جون بۆ سه‌ردانی سجنی محه‌ته بۆ جاره‌سه‌ری کیشه‌ی ته‌ندروستی به‌ندکراوه‌کان . کاتیک چوم بۆ سجنی محه‌ته ، ” لەیلا ” م بینیه‌وه و ئه‌ویش منی ناسیه‌وه . ” له‌یلا ” پێی وتم : که له ژیر ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی ناوبنکهی پۆلیسی نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتن ، ده‌ستی راستی شکیندرا بوو . وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عیلاج نه‌کرابوو ناوه‌راستی باسکی له شوینی شکانه‌که وه‌ک جومگه‌یه‌کی لیهاتبوو .
به‌لی ئهوروداوه جگهربڕه له 26 ئابی سالی 1992 دا له‌به‌ر چاوخۆم ڕویدا . ئه‌م کاره‌ساته ، کاره‌ساتی کوشتنی منالیک ، منالیک که به گوله‌ی پیاوه‌کانی به‌ره‌ی کوردستانی بریندار کرابوو و بێ هۆش بوو وه دواتر له کاتی وه‌رگرتنی جاره‌سه‌ری له نه‌خۆشخانه ، له‌به‌ر جاوی دایکی و کارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه و نه‌خۆشه‌کانی تر ، وه به‌ده‌ستی که‌سانیک که شه‌رعیه‌تی شۆرشگیری تا ئیستاش به‌سه‌ر ئیمه‌دا ده‌فرۆشنه‌وه ، رویدا . ئه‌وا 21 ساڵه به به‌رده‌وامی بیر له و کاره‌ساته ده‌که‌مه‌وه وه هه‌رجاریک بیری لیدهکهمهوه ، یه‌ک پرسیار لام دروست ده‌بیت ” جۆن مرۆڤانیک له ده‌ستیان دێت مرۆڤ به گشتی و منال به‌تایبه‌تی بکوژن “. له‌به‌ر ئه‌وه شه‌هید کردنی منالیکی وه‌کوو گه‌رمیان له کاتی روداوه‌کانی 17 شوبات به‌لای منه‌وه شتکی نائاسایی و سه‌یر و سه‌مه‌ره نه‌بوو، جونکه من 19 سال پیشوتر منال کوشتنم به‌ده‌ستی ئه‌م ده‌سه‌لاته‌وه بینیبوو .
هه‌زاره‌ها سلاو له گیانی پاک و بیگه‌ردی ” کوردستان ” مردن و سه‌رشۆری بۆ ده‌سه‌لات مرۆڤ کوژ و جه‌ته‌کانی .