پشتیوان عەبدوڵا : سکانداڵی هەندێ لە کاندیدەکانی گۆڕان .
بەشی دووەم لە زنجیرە وتاری( ناعەدالییەتەکانی ناو گۆڕان و شکاندنی خاوەن هەڵوێستەکان )
گه‌ر سیاسه‌تکردن له مۆراڵ و پرنسیپ دابڕیندرا و له پێناو به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری و ئازادی به‌کارنه‌هێنرا ، کاره‌سات بۆ کۆمه‌ڵانی خەڵک ده‌خوڵقێنێت و ده‌بێت به ئامرازیک بۆ چه‌واشه‌کردنی خەڵک و به‌ده‌ستهێنانی هه‌ندێک ئیمتیازاتی شه‌خسی . ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌دیده‌کرێت ، به تایبه‌تی له دوای روداوه‌کانی 17 شوبات ، به ته‌واوی جیایه له روانگه‌ی دید و بۆچۆن و پراکتیکه‌وه ، له‌گه‌ل بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی 2 سالی یه‌که‌می دروست بوونی .
له‌گه‌ل هینانی 25 کورسی له هه‌لبژاردنی 25/7/2009 دا ، زۆریک له کادیرانی هەلپەرست ، حیزبه سیاسییه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانیان جێهیشت و به‌تایبه‌تی یه‌کێتیەکان له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی که ته‌واو له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا دەسەڵات بۆ گۆڕان دەبێت و یەکێتی و پارتی کۆتایی به ته‌مه‌نی دەسەڵاتی سیاسیان دێت .
هه‌ر لێرەوە ده‌بینین با‌ڵانسی هێز بەهۆی دیدو بۆچوونی زاڵی هه‌لپه‌رستانەوە بە قازانجی ئەوان ته‌واو دەبێت و ئەوانەی کەسانی دڵسۆزی بزوتنه‌وه‌کە بوون و شه‌ڕی دادپه‌روه‌ری و ئازادییان دژ به دەسەڵاتی کوردی ده‌کرد بوون به که‌مینه وپەراوێز خران .
له راستیدا 3 ره‌وتی جیا له ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا زۆر به رونی ده‌بینرێن ، له دوای روداوه‌کانی 17 شوباتەوە ، با‌ڵانسی هێز به به‌رژه‌وه‌ندی 2 ره‌وتی یه‌که‌م ، که له روی به‌رژه‌وه‌ندیه‌وه له یه‌ک نزیکن ، ته‌واو بوو .
ره‌وتی یه‌که‌م : ئه‌و که‌سانه ده‌گرێتەوە که بۆ به‌دیهینانی هه‌ندیک ئیمتیازاتی شه‌خسی هاتونه‌ته ناو گۆڕانه‌وه . به‌شیکی زۆری که‌سانی سه‌ر به‌و ره‌وته ، کۆنه یەکێتی و پارتی و ئیسلامی و چەپە جۆراوجۆرەکانن . کاتیک نه‌یان توانی هه‌ندیک ده‌ستکه‌وتی شه‌خسی و تایبه‌ت له ناو حیزبه کۆنه‌کانیان به‌ده‌ست بهێنن وه له‌گه‌ڵ سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌لبژاردنی 25/7 دا ، هاتنه ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانەوە .
ره‌وتی دووه‌م ؛ ئه‌و که‌سانه له‌خۆ ده‌گرێت ، که سیاسه‌ت ده‌که‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای رق و قینه و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه . گۆڕان وه‌ک بزوتنه‌وه‌یه‌ک بۆ به‌تاڵکردنه‌وه‌ی رقوقینه‌کانیان به‌رامبه‌ر به لایه‌نیکی دیاریکراو دەبینن . بۆ نمونه که‌سیک له ناو یەکێتی ئیهانه و سوکایه‌تی پێکراوه ، ئه‌مرۆ هاتۆته ناو گۆڕان وه‌ک تۆڵەسهندنهوه . وه یان که‌سیک له ناو پارتی پشتگوێ خراوه ، هاتۆتە ناو گۆڕانەوە ، تەنیا بۆ تۆڵەسهندنهوه .
ره‌وتی سێهه‌م : ئه‌و که‌سانه‌ن که سیاسه‌ت ده‌که‌ن له پیناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خەڵکی کوردستان و به‌دیهینانی دادپه‌روه‌ری و ئازادیی، زیاتریشیان لەگەنجانن . ئه‌وانه ئه‌و که‌سانه‌ن که به‌ر له دروستبوونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ئۆپۆزیسیۆنی دەسەڵاتی کوردی بوون ، میژوی ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌ما‌نه بۆ گۆڕان ناگه‌ریته‌وه . که‌سانی سه‌ر به‌م ره‌وته هه‌میشه ئاماده‌یی هه‌موو جۆریک له قوربانیان تیا بووه ، وه کاتێک بینراوه که خه‌ریکه ده‌ورو کارکردیان هه‌بێت له‌سه‌ر کۆمەڵگا و له‌سه‌ر ریکخستنه‌کانی گۆڕان ، به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان لێدراو‌ن و په‌راوێز خراون .
ئه‌وه‌ی له 2 سالی رابردوودا ده‌بینرێت ، باڵاده‌ستی 2 ره‌وتی یه‌که‌من و پەراوێزخستنی که‌سانی سه‌ر به ره‌وتی سێهه‌من . 2 ره‌وتی یه‌که‌م جڤاتی نیشتمانیان کۆنترۆڵ کردوه ، خاوه‌ن میدیاکانی گۆڕانن و مالیه‌ی گۆڕانیان خستۆته ژیر کۆنترۆڵی خۆیانه‌وه و بەهەمان عەقڵیەتی یەکێتی و پارتی مامەڵە لەگەڵ رەخنەگرەکانیان دەکەن .
بۆچی بارودۆخه‌که به‌م شێوه‌یه و به به‌رژه‌وه‌ندی 2 ره‌وتی یه‌که‌م کۆتایی هات ؟ ئه‌مه پرسیارێکی ئیجگار گرنگه و پیویستی به لیکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زۆر ورد و سیاسی هه‌یه ، ناکرێت به‌راستی و دروستی وەڵامی ئه‌م پرسیاره بدرێته‌وه بی ئه‌وه‌ی ئاورێک له که‌لێن و روداوه‌کانی جه‌ند سالی رابردودا نەدرێته‌وه . دیارە ئەمە پەیوەندی بە باسەکەی منەوە نییە و ناچمە سەری ، بەڵام رووداوەکانی ١٧ ی شوبات ، دواتر سازشەکانی گۆڕان و لەماوەی رابردووش‌دا ، نەجوڵاندنی شەقام ( لای کەم وەک خۆپیشاندانێکی زۆر هێمنانەش ) ، کاری کردە سەر کێرڤی دابەزینی ئاستی جەماوەری گۆڕان بەهۆی باڵادەستی ئەو دوو رەوتە هەلپەرستەی ناو گۆڕانەوە .
لیره‌دا ئه‌و که‌سانه‌ی که سه‌ر به‌ره‌وتی سێهه‌م بوون و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی سیاسه‌تیان ده‌کرد له ریزی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ، ده‌نگی ناڕازی خۆیان به‌رامبه‌ر به بزوتنه‌وه‌که به‌رز ده‌که‌نه‌وه و داوای بایکۆتکردنی پرۆسه‌ی سیاسی ده‌که‌ن . هەندێک لەوانەی رەخنەی ئەوە لە من دەگرن ، دەڵێن ئەگەر ناوی خۆم لە لیستی کاندیدەکاندا بوایە ، ئەوە من ئێستا رەخنەم ناگرت ، بەڵام من پێشتر بە ئاشکرا بانگەشەی بایکۆتکردنی هەڵبژاردنم کرد ، رەخنەکانی من لەوێوەیە ، من لەناو گۆڕاندا زوڵمم لێکراوە و ناعەدالەتیی بەرامبەر بە سەدانی وەک من کراوە، کە ئامادەن لەڕووی مەبدەئیەوە خزمەت بەگۆڕان بکەن، نەک بۆ بەرژەوەندی و هەریسەکەی پارلەمان .
بۆ نمونه به‌ریز عه‌دنان عوسمان نزیک به 2 سال پیش ئیستا له نوسینیکدا ئاماژه به‌وه ده‌کات که دەسەڵاتی کوردیی ته‌نها له ریگای شۆرش و ڕاپه‌رین ده‌ڕوات و هیج ڕیگا چاره‌یه‌ک نییه له‌به‌رده‌م خەڵک دا . وه هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش یەکێک دەبێ لە پارلەمانتارە رەخنەگرەکان و لە خودی بزوتنەوەی گۆڕانیش . له‌سه‌ر هه‌مان بنه‌ماش بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌موو هه‌وڵێک ده‌دات که دکتۆر شاهۆ بی ئیعتبار بکات وه‌ک وته‌بێژ و ئه‌ویش واز دەهێنێت .
هه‌مان بارودۆخ له ئاستی ئه‌نجومه‌نه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له شار و شارۆچکه و قه‌زاکان و ناحیه‌کان ده‌بینرێن . من دڵنیام که سه‌ده‌ها که‌سی ناڕازی باسی ئه‌م بارودۆخه‌ی کردوه بۆ ریکخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌که ، به‌لام تا ئیستا یه‌ک هه‌نگاوی عه‌مه‌لی نه‌نراوه بۆ کۆتایی هێنان به‌م بارودۆخه ناهه‌موار و نامونسه‌جیمه‌ی که بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت .
له زۆریک له شار و قه‌زاکان ، ئه‌نجومه‌نه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به شێوه‌یه‌کی سیستیماتیک و به‌رنامه داریژراو که‌سانی دلسۆز له بزوتنه‌وه‌که دور ده‌خه‌نه‌وه و په‌راوێزی ده‌خه‌ن . نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌لکو هه‌ول ده‌ده‌ن تۆمه‌ت بۆ که‌سانی دلسۆزی بزوتنه‌وه‌کە هه‌ڵبه‌ستن و تیرۆری شه‌خسیان بکه‌ن .
ئه‌و کوتله گه‌راییه‌ی که گۆڕان به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵینێت ، دیارده‌یه‌کی زۆر ترسناکه بۆ سه‌ر داهاتوی بزوتنه‌وه‌که ، ئه‌م کوتلانه هیج جیاوازیه‌کی به‌رنامه‌یی و فیکریان نییه ، به‌لکو کوتله‌ن بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندیک که‌س و بەهۆی ره‌گ داکوتانیان له ناو بزوتنه‌وه‌که‌دا ، دەستیشیان زۆر دەڕوات . له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شاری هه‌ولێردا ، 2 کوتله زۆر به راشکاوی ده‌بینران ، که کوتله‌یه‌کیان له لایه‌ن 2 ئه‌ندام په‌رله‌مانی به‌غدای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پشتیوانی ده‌کرا ، که هه‌ردوکیان ده‌ستیان هه‌یه له گه‌ندەڵیی و پاسه‌وانی بن دیوار‌یان هه‌یه ، وه کوتله‌که‌ی تر له لایه‌ن سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی کوردستان و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه سیاسه‌یه‌کانی گۆڕان پشتیوانی ده‌کرا . چەند سیاسەتێکی بێتامە ، تۆ ئه‌ندام په‌له‌مان بیت و خه‌ریکی کوتله گه‌رایی بیت ؟
له‌م نیوه‌نده‌دا هه‌ر که‌سێک سه‌ر به کوتله نه‌بوایه ته‌واو ده‌نگی نه‌ده‌بیسترا ، جونکه ئه‌وه‌نده به‌ڵێن و به‌ڵێنکاریی درابوو که بێوێنه بوو له چاو به‌ڵێنه‌کانی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان بۆ ئه‌ندامه‌کانیان . به به‌رپرسی رایه‌ڵه و بازنه‌وانه‌کانیان ( که تاکه که‌سانیک بوون مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو ) گوتبوو گه‌ر ده‌نگمان پێبده‌ن ، ئه‌وا له هه‌لبژاردنی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی یاسادانان و پارێزگاکانی کوردستان کاندیدتان ده‌که‌ین ، وه یان ئه‌گه‌ر گۆڕان دەسەڵاتی سیاسی که‌وته ده‌ست له دوای هه‌لبژاردنی داهاتوو ، ده‌تانکه‌ین به به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگایه‌ک ، یان به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌که‌ی ئیداریی وه یان به‌ڕێوه‌به‌ری قه‌زا .
که‌سیێ که له نزیکه‌وه ئاگاداری هه‌ڵبژاردنه‌کان بوو ، که ئه‌و سات ، بۆ بەرژەوەندی خۆی ، زۆر هاوڕێم بوو ، پێی گوتم ئەگەر کاک نه‌وشیروان موسته‌فاش خۆی کاندید بکردایه بۆ باژێروان ، ئەوە ده‌نگی نه‌ده‌هێنا ، چونکە وەعدی ماددیی بە کەس نەئەدا . به‌ڵێ که‌مپه‌ینه‌که ژه‌هروای بوو ، که‌مپه‌ینه‌که که‌مپه‌ینی نێوان هاوڕێیانی هه‌مان ڕێبازی خه‌بات نه‌بوو ، ململانێ بوو له پێناو بەرژەوەندیی شەخسی و بەتایبەتی بۆ پۆست و دەستکەوتی ماددی .
رۆژێک به‌ر له هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ کاندیدێکی ته‌واوکاری جڤات له ده‌ره‌وه‌ی مه‌کۆی گۆڕانی هه‌ولێر پیاسه‌مان ده‌کرد و قسه‌مان ده‌کرد . ئه‌و به‌ڕێزه ئاماژه‌ی به 6 ناو کرد که پاراستنن و له‌ناو رێکخستنه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی هه‌ولێردان و به به‌رده‌وامیی هاتوچۆی مه‌کۆ ده‌که‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانی زانیاری . منیش له‌و به‌ڕێزه‌م پرسی ئه‌ی بۆ ده‌ریان ناکه‌ن . له وه‌ڵامدا گوتی بوه‌سته دکتۆر گیان با بکه‌وێته دوای هه‌ڵبژاردن . زانیم که به‌ڵینی له‌و 6 که‌سه وه‌رگرتوه که ئه‌وانیش ده‌نگی پێبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوکاری جڤات ده‌ربچێت . سه‌یرکه‌ن لێره‌دا که‌سێک به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت ده‌خاته سه‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبەکەی خۆیشیەوە . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که 2 نوینه‌ری ئافره‌تان که سه‌ر به 2 کوتله جیاوازه‌که بوون ، دوای هه‌ڵبژاردنه‌که ده‌یه‌ها جمێنی بازاڕیی ناشرینیان به‌یه‌ک دا .
له‌به‌ر ئه‌وه زۆریک له‌و جۆرە کەسانە شه‌ری دادپه‌روه‌ری ناکه‌ن ، به‌لکو شه‌ری پاراستن و به‌ده‌ستهێنانی هه‌ندێک به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسیی و ماددی ده‌که‌ن . بزوتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری و نا ئایدۆلۆژی له ناو خودی خۆیدا مامه‌ڵه‌ی دادپه‌روه‌رانه له‌گه‌ل ئه‌ندامه‌کانی نه‌کات و بڕوای به ئازادی فیکر و مافی ره‌خنه نه‌بیت چۆن ده‌توانیت دادپه‌روه‌ری و ئازادیی بۆ کۆمه‌لگا بهێنێت ، بەتایبەتی لەڕێی هەندێ کاندیدی نەفسنزم بۆ پارە و تەقاعودییەکەی پارلەمان ، کە ئامادەن ، خۆیشیان و حیزبەکەیشان بە پارەی زیاتر بگۆڕنەوە .
ئه‌وه بوو له کۆنفرانس‌دا ململانێی نێوان ئه‌م 2 کوتله‌یه ته‌قیه‌وه ، دواتر من نامه‌یه‌کم بۆ به‌ڕێز کاک نه‌وشیروان نوسی و په‌نجه‌م خسته سه‌ر کێشه‌کان و پێشنیاری ئه‌وه‌م کرد که تاوه‌کو هه‌ڵبژاردن ده‌سته‌یه‌کی سه‌رکردایه‌تی کاتی پێکبهێنرێت بۆ کۆتایی هاتن به کوتله‌کاری ، به‌ڵام دیاره کاری له‌سه‌ر نه‌کرد . نامه‌که‌م ماوه و دواتر بڵاوی دەکه‌مه‌وه .
له کۆتایی دا من به‌لگه‌م زۆره و له کاتی خۆیدا ئاماژه به هه‌ر هه‌مووی ده‌که‌م ، لەسەر رەدفیعلی هەندێ لەو کەسانەی رەخنەیان لە بەشی یەکەمی ئەم نووسینە گرتبوو، له روانگه‌ی منه‌وه 3 شت ناکه‌ونه قاڵبی مه‌سه‌له‌ی شه‌خسییه‌وه ، له ژیانی که‌سانیکدا که سیاسه‌ت ده‌که‌ن
1- سکانداڵی سێکسی
2- گه‌نده‌ڵیی و کارکردن بۆ به‌دیهینانی ده‌ستکه‌وتی شه‌خسی
3- خراپ به‌کارهینانی ده‌سه‌ڵات و پله و پایه.
لەبەشی سیێەمدا ، وەک ئینگلیز دەڵێ ، تا سەر ئێسقان دەبڕم ( cut to the bone ) ، ئەمکارەش لەبەر ئەم خاڵانەی خوارەوە دەکەم
1. پێموایە ، بزوتنەوەی گۆڕان ، زۆر لەوە مەزنتر بوو ، پەیامەکەی زۆر لەوە جوانتر بوو، کە کۆمەڵی مشەخۆر و پارەپەرست و خەتمایلی پارتی و یەکێتی بچنە ناو ریزەکانیەوە و ببن بە دەمڕاستی یان کاندیدی پارلەمان بن . هەرچەندە هەندێ بەڕێز و بە شەخسیەت و بە ویقار و بەتوانا لەناو لیستی گۆڕاندا هەن ، بەڵام بەهۆی لاوازیی و داوەشاوی هەندێکیانەوە ، بەهۆی ئەوەی وەک لە کوردەواریدا دەڵێ هەندێکیان تورەکەیان لەخۆیان بەستوە بەس بۆ پارە و ئیمتیازاتی پارلەمان ، بەمپێیە کاندیدە بەهێزەکان و خودی لیستی گۆڕان بوونە بە قوربانی تەماعی شەخسی و بەرژەوەندی تایبەتی ئەمانە .
2. کاندیدیان تیایە ، بەتایبەتی لە ناوچەکانی هەولێر، بەئاشکرا سەر بە پارتیی و پاراستنن ، دوو کاندید تا دوو ساڵ لەمەوبەر پارتی بوونە ، یەکێکیان لەسەر دزی و تەزویر گیراوە و ١٥ مانگ حوکمدراوە . پارتی بەو هەمو گەندەڵیەیەوە ، لە ریزەکانی خۆی دەری کرد کەچی گۆڕان کردوویانی بە کاندیدی لیستی خۆی . گۆڕان خۆیشی بەمانە دەزانێ ، بەلام بەهۆی کوتلەگەراییەوە چاوی لێیان خەواندوە . ئەگەر هەڵبژاردنێک بۆ دەنگدان بێت بە دەستی سێ و چوار، بۆچی خەڵکی کوردستان، راستەوخۆ و بەدەستی یەک ، دەنگ بە کاندیدەکانی پارتی و یەکێتی نەدەن ، بێن دەنگ بە کاندیدەکانی گۆڕانی بدەن ، کە لەبنەوە کار بۆ پارتی و یەکێتی دەکەن .
3. کاندیدی گۆڕان ، هەیە ، بەدەنگ و رەنگ ، سکانداڵی سێکیسی هەیە ، کەچی گۆڕان بەمەیشی زانیوە ، لەئاستی سەرەوەشدا ، بەڵام هێشتا هەر پاڵپشتی دەکات .
4. لەهەموویشی تراژیدیتر، کاندیدی تێدایە ، لاواز ، شەرمن ، چاوشۆڕ بۆ دەسەڵات ، لەچەشنی محەمەد رەفعەت ، پێش ئەوەی کاندیدی گۆڕان بێت ، بەربژێری پیاوێکی بەدناوی وەک شێرکۆ کرمانج و نوێنەری نێچیرڤان بارزانیە ( هەڤاڵ دۆسکی) لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە ئوسترالیا . مەگەر ئەوە نیە ، پارتیەکان ( پاراستن ) و یەکێتیەکان و منداڵە ١٤ ساڵانەکانیان ، بۆئەوەی زۆروبۆر بن ، دیفاعی لێ ئەکەن و ئەڵین نا پارتی نەبوە و لە پارتیەوە نزیک نەبوە ؟ ئەم پیاوە جگە لە فشە وخۆهەڵکێشان ، جگە لەوەی تەنیا و تەنیا بۆ پارە و ئیمتیازاتی پارلەمانی بووە بە کاندیدی گۆڕان و تا چەند مانگ پێش هەڵبژاردن ، ئەوەندەی لە پارتی و هەندێ کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان ( کە هەموویان پارتین ) نزیک بوو ، گۆڕانی هەر زۆر پێ فشە بوو، کاک نەوشیروانی وەک قەساب ئەناساند ،. بەڵگەشم بۆ ئەم قسانە لەبەردەستدایە . بە دڵنیایەوە ئەگەر دەربچێ ، بەقازانجی سیاسەتەکانی پارتی کار دەکات و دەبێ بە راوێژکاری نێچیرڤان بارزانی و کڵاوێکی گەورە لەسەر گۆڕان ئەکات . ئەم مامۆستا علوجەی زانکۆ بۆچی دەبێ ببێ بەکاندید ، لە کاتێکدا سەدان کادیری بەتوانای تەکنۆکرات و ئازا و چاونەترسی گۆڕان هەن؟
لەبەشی سێیەمدا ، دەچمە ناو مۆخی ئێسقانی کاندیدە لاوازەکانی گۆڕانەوە ، مەلەفی گەندەڵی و سکانداڵی سێکسی و موخابەراتی و واسیتەکانی پاراستن و یەکێتیی بۆ هەندێ کاندیدی گۆڕان بە بەڵگەوە ، بە دۆکیومێنتەوە بڵاو دەکەمەوە . لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا ، هیوای سەرکەوتن بۆ گۆڕان دەخوازم و هیوادارم کاندیدە باش و پاک و ئازا و نەفسبەرزەکان دەربچن و ئەوانەی تەنیا بۆ پارەو ئیمتیازاتی پارلەمانتاری بوونە بە کاندید ، خودی گۆڕان و جەماوەری گۆڕان ریسیوایان بکات .