دکتۆرکه‌مال میراوده‌لی : چەمکی [[ بۆشایی رۆشنبیریی ]] وەک تیۆرییەک بۆ لێکدانەوەی مێژووی هاوسەردەمی کورد .
پیرەمێرد ١٨٧٦-١٩٥٠
کورتەی وتارەکە :
مەبەست لە بۆشایی رۆشنبیریی ئەو بۆشایی یە هزریی و کەلتووریی و لەئەنجامدا سیاسییەیەکە لەئەنجامی داگیرکردن و بەستنەوەی گەل یان کۆمەلگایەک بەدەسەلات و زمان و کەلتوورو دامەزراوەکان و ئابووریی و ستراکتووری سیاسیی دەولەتێکی تری سەردەستەوە دێتە ئاراوە بە تایبەتی کە ئەو دەولەتە داگیرکەر بێت و بە پلان و هێز نەخشەی تواندنەوەی زمان و کەلتوور و بیری سەربەخۆویی و رەوتی میژوویی خۆکردی گەلی ژێر دەست دابرێژێت . ئەم باسە ئەوە دەردەخات کە لە دوای شەری جیهانی یەکەمەوە ئەم پرۆسەیە کە نووسەر بە پرۆسەی مێژوویی سەرەوەیی یان سەر- مێژوویی ناو دەبات بە سەر کوردا فەرز کراو ئایدیۆلۆجییەتی دژەنەتەوەیی و کەلتوور و ستراکتوری دەسەلات و بەرژەوەندی مەرکەزەکانی دەسەلاتی داگیرکەر بە سەر کوردا فەڕز کراو کۆمەلگای کوردی لەو ولاتانەدا بوون بە کۆمەڵگایەکی رۆخیی پەراویێزیی کە بەرە بەرە تویژێکی بۆرجوازیی یان کۆنەپەرست و بەرژەوەندیی پەرستیی سەر بە مەرکەزو دامەزراوەکانی و ئایدیۆلۆجیاکەی دروست کرد و تا ئێستاش هەول دەدات لە ژێر پەردەی ئایدیۆلۆجییەتی دینیی ، مارکسیی ، یان کۆسمۆپۆلۆتی دا هەستی نەتەوایەتی و خواستی نەتەوەبوون و نەتەوەیی بوون لای کورد لاواز بکاو بیکاتە نیچێرێکی کەوئاسایی ئاسان بەدەست هێزە داگیرکەرەکانەوە .
بۆشایی رۆشنبیریی واتە دابرانی کۆمەلگای کوردیی و نەوەکانیتی لە بناغەرەسەنەکانی زمان و ئەدەبیات و کەلتووریی دەولەمەندی کوردەواری ، ئەدەبی کوردیی ، هەستی نەتەوەیی، کەسیتیی سەربەخۆی کورد ، ئامانجی سەربەخۆیی و یەکیتی نەتەوەیی و پیکەوەژیانی ئاشتیی و یەکسان لەگەڵ نەتەوەکانی تردا.
(١)
کورد‌و دەرفەتە مێژوویی یەکان
پرسی مافی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و پرسه‌یه که ده‌بوو کورد له ماوەو دوای شه‌ری جیهانی یه‌که‌م ، که جیهانێک رووخا‌و رۆژهه‌لاتێكی ناوه‌راستی نوێ دروستکرا ، ساغی کردبایهوهوه سه‌رکه‌وتوو با تێێدا . ئه‌گه‌ر نا ، دوای شه‌ری جیهانی دووه‌م که جیهان دابه‌شکرایه‌وه و سیستمێکی جیهانیی دووقوتبیی نوێ هاته کایه‌وه، گه‌ر نا له شه‌سته‌کاندا که بزوتنه‌وه‌ی کورد هاوکاتی ڤێتنام و جه‌زایرو گه‌لانی ئاسیای ئه‌مریکای لاتین ، ( بەلام بە رێکەوت و خێڵەکییانەو بێبەرنامەو فەلسەفە ) ده‌ستی پێ‌کرد ، و مافی چاره‌نووس له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆکانه‌وه به مافێکی ئاسایی گه‌لانی کۆلۆنیالی داده‌نراو به ده‌یان نه‌ته‌وه سه‌ربه‌خۆ بوون ، یان له 1990 به دواوه دوای هه‌ره‌سی سۆڤیەت و بەرەی رۆژهه‌لات و دروستبوونی ده‌یان ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆی تر که که‌م نه‌ته‌وه له جیهاندا مانه‌وه، گه‌وره یان بچووک، که ولات و ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان به‌ده‌ست نه‌هێنن، یان دوای شه‌ڕی کوێت و دروستبوونی هه‌رێمی ئارامی کوردستان و ئاماده‌بوونی ناتۆ له کوردستان و دروستکردنی هەواری هێمن و ئەنجامدانی یەکەمین هەلبژاردنی دیمۆکراتی لە باشووری کوردستان ، یان دوای رووخانی ده‌وله‌تی عیراق و مانه‌وه‌ی کورد وەک تاکە هێزی بە پێوەماوو سه‌روه‌ری عیراق و خاوەن پەرلەمان و حکومەت و هێزی پێشمەرگەو ١٢ ساڵ حوکمرانی سەربەخۆی خۆی!!
دەربارەی دوا دەرفەت : ” نه‌وشیروان مسته‌فا لهوتارهێكدا له‌كۆنفرانسه ناوخۆییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌شاری سلێمانی كه تایبه‌ت بوو به‌ئه‌ندامانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان دەڵێت : ” كاتێك باسی ئه‌وه ده‌كرێت تا چه‌ند سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كوردی له داڕشتنی ستراتیجێكی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ركه‌وتو بوه ، یان به هه‌ر پێوانه‌یه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامی ناوچه جێناكۆكه‌كان ده‌كرێت ، ده‌بینین بۆیه‌كه‌مین جار له مێژوی كورددا ، هه‌لێكی مێژویمان ده‌ستكه‌وت له دوای روخانی رژێمی به‌عس بۆ گه‌ڕانه‌وه ئه‌و ناوچانه، به‌ڵام به‌داخه‌وه كه سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كورد كه له حه‌قیقه‌تدا دوو سه‌ركرده‌یه ئه‌و هه‌له مێژوییه‌یان له ده‌ست میلله‌ته‌كه‌ماندا و دیسانه‌وه چاره‌نوسی ئه‌و ناوچانه‌یان خسته گه‌روی نه‌هه‌نگێكی نادیار و ماده‌ی ١٤٠ه‌وه “.
بۆخوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کیلک بکەرە سەر ….. چەمکی بۆشایی رۆشنبیریی