دکتۆر سالار باسیره : خه‌رجی ئه‌حزاب و لیسته‌كان بۆ پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن .
سه‌رجه‌م حیزبه سیاسیه‌كان له‌پرۆسه‌ی هه‌لبژاردندا پێویستیان به‌دارایی هه‌یه. هیچ كام له‌مانه ناتوانێت سه‌رجه‌م پێویستیه داراییه‌كه‌ی خۆی وخه‌رجی پرۆپاگانده‌ی هه‌لبژاردن و كاری حیزبی و لیسته‌كه‌ی ته‌نیا به‌رێگای ئابونه‌ی ئه‌ندامه‌كانیه‌وه دابین بكات. حیزب بۆ به‌رێوه‌بردنی كاروباره‌كانی پێویستی به پاره هه‌یه .
پاره بۆ كاروباری كارگێری (كرێ ، پێویستی نوسینگه‌كانی ، خه‌رجی كارمه‌ندانی ، هاتوچۆو چالاكیه‌كانی ، كار‌و پێویستی هه‌لبژاردن و زۆریتر(. به‌لام هاوكاریی پاره‌ی نامۆ بۆ حیزبێكی سیاسی به‌پێی ئه‌زمون به‌نده به مه‌رج و به‌رژه‌وه‌ندیه‌وه. پێدانی بودجه به حیزب به پێی یاسا كه ئه‌وانیش به‌شداریی پۆزه‌تیڤیان هه‌بێت له ژیانی سیاسی‌دا بۆ ئه‌وه‌ی هیچ حیزبێكی سیاسی په‌نا بۆ ده‌وله‌تانی ده‌ره‌وه نه‌بات و به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت بكه‌وێته ژێر كاریگه‌ری ئه‌و لایه‌نه ، چونكه ئه‌م دیارده‌یه ده‌بێته دروستكردنی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی .
دارایی و خه‌رجی مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگه بۆ روناكی خستنه سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی حیزب و ده‌سه‌لات . حیزب پێویسته سه‌رچاوه‌كانی دارایی و ده‌ستكه‌وته‌كانی دیاربن. سه‌ربه‌خۆیی حیزب باشتر ده‌پارێزرێت ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌ی دارایی ، مینحه‌و خه‌رجی حیزب له‌لایه‌ن ده‌وله‌تی یاساوه بێت وه به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی رێكخرابێت و به‌پێی پێویست بدرێ چونكه ئابوری ولات ئابوری نه‌ته‌وه‌یه‌و هه‌ربۆیه ده‌بێت له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه دادپه‌روه‌رانه مامه‌له‌ی له‌گه‌لدا بكرێ. ده‌وله‌ت به‌م شێوه‌یه ده‌توانێ كۆنترۆلی دارایی حیزبه‌كان بكات و داوای دۆسیه‌ی دارایی كراوهشیان لێبكات .
خه‌رجی هه‌لبژاردنیش پیویسته له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه به پێی ژماره‌و گه‌وره‌یی ئه‌و حیزبه بدرێت. سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌لمانیا هێلموت كۆل كه یاساكانی پیتاك وه‌رگرتنی ئه‌حزابی نایاسایی به‌كارهێناو فێڵی له باج كرد ، به‌لام نه‌ك بۆ خودی خۆی به‌لكو بۆ خه‌رجی زیاتری پرۆپاگانده‌ی هه‌لبژاردنه‌كان به‌كاری هێنابوو به‌لام زۆر له‌سه‌ر حیزبه‌كه‌ی كه‌وت و ماوه‌یه‌ك دادگا سه‌رقالی ئه‌م بابه‌ته بوو كه سه‌رۆك وه‌زیران چه‌ندین جار برایه به‌رده‌م دادگا. سه‌رۆك كۆماری ئه‌و كاته یۆهانس راو له‌به‌ر ئه‌م هۆیه لیژنه‌یه‌كی پسپۆری بێلایه‌نی پێكهێنا (لیژنه‌ی راو) كه له مانگی 7.2001 تهوسیاتی بۆ رێكخستنه‌وه‌ی نوێی خه‌رجی ئه‌حزاب بلاوكرده‌وه (خه‌رجی هه‌لبژاردنیش).
حیزبه‌كان خۆشیان كۆمه‌لێك پێشنیازیان خسته به‌رده‌م. كارێكی ناره‌وایه ئه‌گه‌ر حیزبێكی كوردی له هه‌رێمی كوردستان بۆ پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن جگه له‌و پاره‌یه‌ی بۆی ته‌رخانكراوه بۆ خه‌رجی هه‌لبژاردنه‌كان پاره‌ی تری نامۆ بخاته خه‌رجی هه‌لبژاردنه‌وه بۆ پرۆپاگانده‌ی حیزب و لیسته‌كه‌ی و ده‌بێت كارێكی قه‌ده‌غه‌كراو بێت ، ئه‌وه به كارێكی ناشه‌رعی و غه‌در و مه‌ترسیدار ده‌بینم بۆ سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌لبژادن و ژیانی سیاسی به گشتی .