کامه‌ران حاجی ئه‌لیاس : سیفه‌ته‌کانی ئه‌کته‌ری بێده‌نگ .
گوزارشت کردن له هه‌ست و بیرۆکه‌کان له‌رێگه‌ی جوڵه‌و ئاماژ له بری قسه‌کردن پانتۆمیم ووشه‌یه‌کی یۆنانییه له دوو وشه پێکهاتووه (panto) واته هه‌موو شتێک (mimeamai) واته لاسایی بکه.
به گشتی زاراوه‌ی پانتۆمیم بریتیه له هونه‌ری درامی کرداری جه‌سته‌یی، که ده‌تواندرێت له رێگه‌ی بینین له چه‌مکی چیرۆک یان هه‌ڵوستێکی کۆمیدی یان گاڵته‌جاری، وه‌کو کارێکی سه‌ربه‌خۆ پێشکه‌ش ده‌کرێت.
به‌هۆی سوودوه‌رگرتن له (نواندنی هێما و ئاماژه) بۆ گه‌یشتن به زمانێک له کرداری بێ ده‌نگ به هۆی به‌کارهێنانی که‌رسته‌کانی ئه‌کته‌ر که ته‌واکه‌ری نمایشی شانۆنن له رێگه‌ی چه‌ند جوڵه‌یکی دیارکراو که له‌لایه‌ن بینه‌ره‌وه ڕون و ئاشکران.
پانتۆمیم کارێکی نواندن پێشکه‌ش ده‌کات به‌بێ دیالۆگ و وتارێکی شانۆیه زاڵه به‌سه‌ر نواندنی به‌ده‌نگ، چونکه ده‌بێته زمانێکی جیهانی که هه‌موو مرۆڤ لێی حاڵی ده‌بێت.
لێره ئه‌کته‌ر ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌که‌ی له‌رێگه‌ی توانسته کانییه‌وه ده‌توانێ کۆنترۆڵ له‌سه‌ر جهستهوگوزارشتهکانی ده‌مووچاوی بۆ گه‌یاندنی بیرۆکه‌که بۆ جه‌ماوه‌ر بکات.
ئه‌م هونه‌ره، توانی زمانێکی جیهانی دابهێنێت که هه‌موو گه‌لان له کاتی بینینی ئه‌م جۆره نمایشانه لێی تێبگن، که زمانی ئاماژه و هێمایه . ئه‌کته‌ر له‌رێگه‌ی هێماو جوڵه‌وه که دوو فاکته‌ری سه‌ره‌کین له هونه‌ری بالێ، به‌ڵام جیاوازی له نێوان هونه‌ری بالێ و پانتۆمیم ئه‌وه‌یه، که هونه‌ری بالێ له‌گه‌ڵ موزیک جووڵه ده‌کات و به‌بێ موزیک نابێت، چونکه جوڵه‌کانی خۆی له سه‌ر موزیک ده‌کات، به‌ڵام پانتۆمیم زۆرجار به‌بێ موزیکیش نمایشی خۆی ده‌کات، ئه‌گه‌ر هه‌شبێت وه‌کو هاوکار و یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت.
له سێیه‌کی سه‌ده‌ی رابردوو له جیهان به‌گشتی و فه‌ره‌نسا به‌تایبه‌تی شێوازێکی نوێ له نواندنی بێ ده‌نگ (ئهلمایم) سه‌ری هه‌ڵدا ئه‌گه‌ر چی بنما سه‌ره‌کییه‌کانی له ره‌گ و ریشه‌ی هونه‌ری کلاسیکی کۆن وه‌گرتبوو که له پێش شارستانیه‌کانی گریک و رۆمانییه‌کان بوونی هه‌بووه، نواندنی بێده‌نگ له رێگه‌ی رێوره‌سمه‌کانی سروته ئاینییه‌کان له‌لایه‌ن میسری و عێراقییه‌کانه‌وه ناسرابوو، به‌ڵام له هه‌موو روویه‌که‌وه زۆر جیاواز بووه. بۆ ئاشنا بوون به هه‌موو ورده‌کارییه‌ک ده‌بێ چاوخشانێکی خێرا له سه‌ر ئه‌م ته‌وژمه هونه‌ریه به پێی کات و شوێن و سه‌رده‌مدا بکه‌ین و ئاگاداری هه‌موو ئه‌و پێشڤه‌چوون و گۆڕانکاریانه بین که به‌سه‌ر ئه‌م هونه‌ره‌دا هاتووه.
له سیفه‌ته‌کانی ئه‌کته‌ری بێده‌نگ ئه‌وه‌یه بتوانێت گوزارشت له ناخی خودی خۆی بکات له رێگه‌ی جووڵه‌ی ده‌سته‌کان و گوزارشتی ده‌موچاوه‌کان له‌گه‌ڵ جووڵه‌ی جه‌سته، به‌بێ به‌کارهێنانی دیالۆژ، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێ ئه‌و ئه‌کته‌ره خاوه‌ن چه‌ندین به‌هره بێت ئه‌مه‌ش زه‌حمه‌ته و به‌ده‌گمه‌ن له لای هه‌موو ئه‌کته‌رێکدا گه‌ڵاڵه ده‌بێت ، چونکه ته‌نها به‌هه‌ستێکی قوڵ نابێت به‌ڵکو زیاتر زۆری له‌مه‌ی گه‌ره‌که واتا ده‌بێ خاوه‌ن جه‌سته‌یه‌کی گونجاو و ئاماده بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت گوزارشتی زیاتر له‌و هه‌سته گه‌وره‌یه بکات که له ناخی خۆی کۆبووه‌ته‌وه.
جێگای ئاماژه پێکردنه پانتۆمیم له‌کاتی ده‌ور بینین سه‌ره‌تا پشتی به توانستی تاکه‌که‌سی ده‌به‌ست، جه‌ختی له‌سه‌ر بونیادی زانستی دارێژراو ڕوونی نه‌ده‌کرد، له‌سه‌ر هیچ رێسایه‌کی دیارکراو پلانێکی نه‌بوو، ده‌توانیین بڵێین جۆره گرنگی پێدانێک هه‌بوو بۆ به‌ده‌رخستنی ئه‌م هونه‌ره له رێگه‌ی ئه‌زموون و بۆماوه له باوکه‌وه بۆ کوڕ.
ئه‌م شێوازه پێشکه‌وتنێکی به‌خۆوه بینی به‌ڵام به شێوازێکی له سه‌ره‌خۆ بوو. له ناو خێزان کاتێ پسپۆرهیهتی له‌م جۆره نواندنه وه‌رده‌گرت گه‌شه‌ی به‌م هونهرهیدا، پاشان نه‌وه‌کانیش له‌سه‌ر هه‌مان شێواز به‌رده‌وام بوون بۆیه به‌پێ زه‌مه‌ن چه‌ند سیفه‌تی تایبه‌تی بۆخۆی دیار کرد و گه‌شه‌ی کرد به‌جۆرێک وای لێهات خێزانه‌که له رێگه‌ی ئه‌م جۆره نواندنه‌وه ده‌ناسرا.
له‌رێی ئه‌م دیارده له فه‌ره‌نسا بۆ یه‌که‌مجار جیاوازی له نێوان نواندنی بێده‌نگی نوێ و نواندنی بێده‌نگی لاسایی دیار کراو گه‌شه‌ی کرد هه‌رچه‌نده گۆرانکاریشی به‌سه‌ر هات به‌ڵام ر ێسا و بنما و کاریگه‌ری نواندنی بێده‌نگی کلاسیک له‌سه‌ری هه‌رماوه، هه‌روه‌کو زانراوه ئه‌م هونه‌ره زیاتر له کۆتاییه‌کانی سه‌رده‌می ئیمپراتۆریه‌تی رۆمانی گه‌شه‌ی کرد وه هه‌روه‌ها له‌سه‌رده‌می سه‌ده‌کانی ناوه‌راست پاشان له سه‌رده‌می رێنسانس.
له ئیتالیاش له رێگه‌ی نمایشه شانۆکاندا گه‌شه‌ی کرد هه‌ر له‌و کاته‌وه تاوه‌کو ئێستاش به‌ناوی (کومیدیا دل ارتی) ناوزه‌ند کراوه، ئه‌م شێوازه نواندنه بێده‌نگه هه‌ر له‌په‌ره‌سه‌ندن دابوو له سه‌رده‌می رێنسانس به‌هۆی فراوانی جووڵه و بوێریه‌که‌ی زۆر له نمایشه شانۆییه‌کان جیاوزی له شێوازدا هه‌بوو ، بۆ نوونه له شانۆگه‌رییه‌کانی گاڵته‌جار که به (الفارس) ناسراوه یان له شێوه‌ی دیمه‌نی پێکه‌نیناوی له نێوان نمایشی سێرکه‌کان پێشکه‌ش ده‌کران.
نواندنی بێده‌نگ – ئهلمایم – پشت به‌سێ خاڵی سه‌ره‌کی ده‌به‌ستێت که بریتین له : جووڵه‌ی ده‌سته‌کانی هه‌ست ناسک ، ده‌موچاوێکی گوزارشتی له‌دوایشدا نه‌رمی جسته‌یی و توانانستی له گوزارشت کردن ، له‌رێگه‌ی ئه‌م بنمایه وه زۆرجار نواندنی بێده‌نگ مانای ره‌وانی زیاتری له مانای وشه‌ی گه‌یاندووه و هه‌رچه‌ند هه‌وڵ بدات ناگاته ئاستی نواندنی بێده‌نگ. ئه‌م جۆره نواندنه به‌رده‌وام بوو به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ گۆڕانکاری یان تیورێکی دیارکراوی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو هه‌وڵ و کۆششه بکات، به‌ڵام یه‌که‌م سنووری دیارکراو به‌شێوه‌یکی ڕوون و ئاشکرا له نێوان نواندنی بێده‌نگی لاساییکردنه‌وه و نواندنی بێده‌نگی نوێ ده‌ستی پێ‌کرد و گه‌شه‌ی کرد.
سه‌رتای سه‌رهه‌ڵدانی نواندنی بێده‌نگی نوێ ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی که (فرانسوا دل سارتو “1811-1871” franci del sartd ) نووسی له روانگه‌ی دیارکردنی جه‌سته‌ی مرۆڤ بۆ سێ به‌ش، و جیاکردنه‌وه‌ی جووڵه‌ی جه‌سته به پێی شوێنه‌که‌ی و بۆ هه‌ر جووڵه‌یه‌ک له جووڵه‌کان سیفه‌تی خۆی پێ دا له ئه‌نجامی ئه‌و رێکخستنه‌وه و زانینی ورده‌کاری و سیفه‌ته‌کان بۆ هه‌ر جووڵه‌یه‌ک به‌پێی شوێنه‌که‌ی و تا چه‌ند توانستی هه‌یه له گوزارشتکردن؟ لێره‌وه قوتابخانه‌یه‌کی نوێ پێک هات که کاریگه‌رییه‌کی گه‌وره‌ی هه‌یه له پێشکه‌وتنی سه‌مای ئه‌مریکی نوێ و سه‌مای ئنتباعی به پشست به‌ستن به‌و چه‌مکه نوێیانه قوتابخانه‌ی سه‌مای ئه‌وروپی دامه‌زرا که زمان و شێوازی نوێی له گوزارشت کردن هێناییه کایه‌وه. شێوازی نواندنی بێده‌نگ له رووی فۆرمی هونه‌ری دوو مانا له‌خۆده‌گرێت:
یه‌که‌م : دوورکه‌وتنه‌وه له واقع بهرهوخهیاڵ چوون.
دووه‌م : په‌خش کردنی ناوه‌ڕۆک یان روحی بابه‌ت به شێوه‌یه‌کی هونه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به یه‌که‌یه‌کی یه‌کگرتوو که نه‌تواندرێت له‌یه‌کتری جیا بکرێته‌وه.
ئه‌و یاسایه‌ی (دل سارتو) پێشکه‌شی کرد به‌رهه‌م و ئه‌نجامێکی گه‌وره‌یه که هاوشێوه‌ی نییه له ئه‌نجامی ئه‌زموونی تایبه‌تی خۆی و چه‌ندین لێکۆڵینه‌وه هاتۆته کایه‌وه جگه خوێندنی له زانستی جه‌سته‌ی مرۆڤ و سوود وه‌رگرتن له ژیانی رۆژانه‌ی خۆی.
دوای دانانی پلان و ده‌ستنیشان کردنی تێبینیه‌کانی نواندنی بێده‌نگی که هه‌مووی له ژیانی رۆژانه وه‌رگیراوه دوای لێکۆڵینه‌وه به وردی چاودێری رفتار و جووڵه‌ی مرۆڤ ده‌کات دوور له هه‌موو ساته‌کانی راهاتن و هه‌ڵسوکه‌وتی کۆمه‌ڵایه‌تی:
یه‌که‌م: منداڵان له‌کاتی سه‌رقاڵیان به یاری کردن.
دووه‌م: نه‌خۆشه‌کان له‌کاتی له نه‌خۆشخانه‌ن له‌ژێر چاره‌سه‌ر دان.
سێیه‌م: چاودرێری و لێکۆڵینه‌وه‌ی که‌سێک کاتێ هه‌واڵێکی چاوهرنهکراوی پێ ده‌گات و تێبینی کردن و تۆمارکردنی چۆنیه‌تی کار و کاردانه‌وه‌ی .
به پشتن به‌م یاسایه جه‌سته‌ی مرۆڤ بۆ سێ ناوچه دابه‌ش ده‌کرێت:
1- ناوچه‌ی هۆش که له چوارچێوه‌ی سه‌ر و ملدا ده‌بێت.
2- ناوچه‌ی سۆزداری که پانتایه‌که‌ی قه‌د شانه‌کانی ده‌گرێته‌وه.
3- جه‌سته‌یی که کاره‌که‌ی له قاچه‌کاندا کۆده‌بێته‌وه.
بۆیه هه‌ر جووڵه‌یه‌ک ناو سیفه‌ته‌که‌ی به پێی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌بێت که لێ ده‌ردچێت ، هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ک له‌و ناوچانه‌ش دابه‌ش ده‌کرێت بۆ سێ به‌ش،( دل لسارتو هه‌رده‌م باوه‌ری به سێ به‌ش هه‌یه هه‌موو به‌شێک دابه‌شی سێ ده‌کات ..)
ناوی هه‌ر به‌شێکیش به‌هه‌مان ناوی به‌شه‌که ده‌بێت ، هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ش به سێ فاکته‌ر کاریگه‌رن: ئه‌و پانتایه‌ی که له چوارده‌وری ئه‌کته‌ره.. ، جه‌سته‌ی ئه‌کته‌ر و پاڵنه‌ری ناوه‌وه که بزوێنه‌ری هه‌موو ههستیهرهکانن ، سێ جۆریش له جووڵه هه‌یه:
جووڵه‌ی به‌هێز که ده‌تواندرێت له رێگه‌ی ئه‌زموون ده‌ست که‌وێت له سه‌ر بنمای پێدانی جه‌سته‌یه‌کی به‌هێزی ماسوولکه‌یی گوزارشت ، و جووڵه‌ی بونیادکراوه له‌سه‌ر خوڵقاندنی جیاوازی و جۆراجۆر که مانای ئیستاتیکی زیاتر ده‌به‌خشێته کاری شانۆیی..( ئه‌زمونگه‌ری بریتیه له قۆستنه‌وه‌ی جه‌سته‌یه‌کی نه‌رم وخاو).
چالاک کردنی ئامێری سۆزداری بۆ ئه‌کته‌ری پسپۆر له نواندنی بێده‌نگ له رێگه‌ی راهێنان و ئه‌زمونگه‌ری ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بگاته به‌رزترین ئاست له‌و کاته‌دا هیچ گرفتێک نایته پێش بۆ گه‌یشتن به هه‌ر ئامانجێک ، جگه له‌وه‌ی باسمان کرد هه‌ڵچون و تووڕه‌بوون له‌گه‌ڵ ژیان تێکه‌ڵه، هونه‌رمه‌ند ده‌توانێت له رێگه‌ی ئه‌زمون و هه‌وڵ و کۆشش ئارامی دروست بکات.
دیمه‌نی راسته‌قینه بۆ ئه‌و شێوازه هونه‌ریه بێده‌نگیه بریتیه له :
( ئه‌تیان دیکروEtienn Decroux ) و هاوکاری یه‌که‌می ( ئه‌لیان کویون Eliane Guyon) هه‌ردووکیان به‌یه‌که‌وه هاوکار بوون له گه‌یشتن به تیورهییهکان تا راده‌یه‌ک بۆ پاڵپشتی ئه‌م ته‌وژمه نوێیه و دیارکردنی به شێوه‌یه‌کی راست دروست وه‌کو زانستێکی دیار کرا و رێسا و یاسای خۆی هه‌بێت.
به هاوته‌ریب و هاوشێوه بوونی قوتابخانه‌ی دیکر و قوتابخانه‌یه‌کی نوێ له چه‌مکێ نواندنی بێده‌نگی ( جاک کوبو ) ده‌رکه‌وت و باشترین که‌سیش لێ تێگه‌یشتبێت به شێوه‌یه‌کی پراکتیکی( جان داستا Jean Deste) بوو.
داهێنانی بێده‌نگ پانتایه‌کی گه‌وره‌ی له پلانی په‌روه‌رده‌یی جاک کوبو له‌خۆ گرتووه به‌ڵام ئه‌و بابه‌تانه‌ی پشتی پێ بهستووون له‌نێوان ئه‌فسانه و خه‌یاڵ و واقیع دا بوون.
کاتێ ئه‌کته‌ر ده‌مامک له سه‌ر ده‌موچاوی داده‌نێت ئه‌م دهمامهکه دووره له هه‌موو گوزارشتێک بۆیه له‌و کاته دا ناچار ده‌بێت سه‌رجه‌م وزه‌ی خۆی به‌کار بهێنت بۆ ئه‌وه‌ی گوزارشته‌کان له‌رێگه‌ی جه‌سته‌ی خۆی به چه‌ندین شێوه بگۆرێت، به‌ڵام سه‌باره‌ت ( کوبو و هوراتسیوکوستا) سوودیان له یاسای بێده‌نگ وه‌رگرتووه وه‌کو که‌رسته‌یه‌کی پێشه‌کی بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌کته‌ری لاو بۆ جیهانی شانۆ ، واته بۆ هه‌ردووکیان هونه‌رێکی خودی سه‌ربه‌خۆ نه‌بوو.
به‌ڵام ئه‌و وانانه‌ی که کوبو له دوای خۆی به‌جێهێشت هه‌ریه‌ک له ( جان داستا، خێزانه‌که‌شی ماریا هیلین داستا) به‌ڵێنیان دا شێوازێکی نوێ به چه‌مکی نواندنی بێده‌نگ پێشکه‌ش بکه‌ن به پشت به‌ستن به‌داهێنانی سه‌ربه‌ست، به‌م جۆره له دوای چه‌ندین ئاڵوگۆر پێکردن و پێگه‌یاندن کاره‌که گه‌یشته پله‌ی کامڵ‌بوون توانی فۆرمێکی تایبه‌ت بۆ خۆی وه‌رگرێت.
له‌سه‌ر ئه‌م شێوازه (جاک لیکوک jacquas Lecoq ) له پاریس قوتابخانه‌یه‌کی نوێی دامه‌زراند، له تیکه‌ڵکردنی ئه‌م دوو شێوازه :
تکنیکی ئه‌کرۆباتیکی که بۆ( دیکرو) ده‌گه‌رێته‌وه، و داهێنانی سه‌ربه‌ست له‌لایه‌ن ( داستا) وه – ده‌گه‌ینه شێوازێکی نوێ که به نه‌رمییه‌کی نوێ و کاری به‌رده‌وام ده‌ناسرێت به مانایه‌کی تر هه‌موو بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانی نواندنی بێده‌نگی نوێ فه‌ره‌نسی پێشکه‌وتنی به‌خۆوه بینی که هه‌رهه‌مووی له پێناو کاری ئه‌کته‌ری بێده‌نگ بوو.
ئه‌م شێوازه نوێیه له نواندنی بێده‌نگ زیندوویی و زیره‌کی نوێ له‌خۆده‌گرێت به‌جۆرێک هه‌ست به کات ناکه‌یت و بێزاریش نابیت. بۆیه زۆربه‌ی شانۆکانی پانۆرامی و ئه‌و شانۆیانه‌ی که به‌زمه‌سات و مۆسیقای ساده و نواندنی گاڵته‌جاری له‌خۆ ده‌گرن پێویستیان به‌م جۆره نواندنه ده‌بێت، به‌ڵکو سوودێکی زۆریان لێ وه‌رگرتووه ، لێره‌دا ناوی هه‌ندێک تیپی شانۆی به‌ناوبانگ ده‌هێنین که به‌شێوازی نواندنی بێده‌نگی نوێ کار ده‌که‌ن له‌وانه :
کرینییر هوسنو Grenier- Husseno جاکو فابری Jacques Fabri فریریه جاکو Freres Jacques جولیین و جیل Julen – Gille هتد…
سه‌باره‌ت به‌و شوێنه‌ش که ئه‌کته‌ر کاره‌که‌ی جێبه‌جێ ده‌کات ته‌نها پێویستی به دیکۆر و که‌لوپه‌لی شانۆیی دیاریکراو ده‌بێت، به‌ڵام سه‌باره‌ت به نمایشی گه‌وره له به‌کار هێنانی دیکۆر سه‌ربه‌ستی زیاتری هه‌یه که له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌که‌ی بگونجێت. سه‌بارت به مۆسیقا له نواندنی بێ ده‌نگ ده‌رفه‌تی زۆر هه‌یه، بۆ نموونه له هه‌ندێ حه‌ڵه‌ت به‌کار دێت به‌مه‌به‌ستی گوزارشت کردن له جووڵه‌کان یان له ناوبڕی دیمه‌نه‌کان دا، و هه‌ندێک نواندنی بێ ده‌نگ هه‌یه پێویستی به مۆسیقا نییه.
سەرچاوەکان – التمثيل الصامت ( حسين الياسري)
– البانتوميم(التمثيل الصامت) فن الايماءو الحركة (محمد اسماعيل الهاشمي)