ڤیان فەرەج هێرشی توند دەکاتە سەر هاوسەرە کۆنەکەی ” ئەرسەلان بایز ” و بە تەزویرچی ناوزەندی دەکات ..
دهقی پهیامهكهی ڤیان فهرج :
هاورییان سڵاو ..
سێ هەفتەی تر هەموان بە بەرگی ئاڵاو واڵاوە رێدەکەین بەرەوە سندوقەکانی دەنگدان و لەوێدا ٤ ساڵی تری ئایندەو مێژوی ئەم میلەتەو خۆشمان دیاری دەکەین .. دەچین و بە تاکە دەنگێک جیاوازی دروست دەکەین لە چارەنوسی هەموانداو رەنگبێت مایەی شلەقاندنی ئەم گۆمە فسفۆریەی نیوان زەردو سەوزیش بێت .. رەنگبێت مایەی توانەوەی مۆمەکە بێت و رەنگیش بێت داسو چەکوشەکە بخاتەوە دروێنەو وەشاندن و ریشدارە بەرسمێل تاشراوەکان راپێچی سنورەکان بکاتەوە .. ئەمجارەیان بەرەو سوریاو ئیسرائیلیان بەرێت بۆ جیهاد ..
هاوڕێیان .. تیاماوم و نازانم دەنگ بە کێ بدەم ؟ بە دڵنیایەوە دەنگی من بۆ ٣١ی ئاب نیەو جیهادکارو داسوەشێنیش نیم .. دڵم سەوزە بەڵام شەرم دەمگرێت سەرۆکی لیستەکەم کە سەرۆکی پەرلەمانەکەشم دەبێت تەزویرچی بێت ! شەرم دەکەم بڕوانامەکانی قبوڵخاس بن و بۆ خۆشی مرۆڤێکی بێ هەڵوێست و ترسنۆک و هەلپەرست بێت؟ دڵم سەوزەو دەزانم چەندین کوڕو کچی بە توانا هەن لەناو لیستی ١٠٢دا بەڵام دڵم پێم دەڵێت دەرناچن جونکە ملشۆڕو کەلهوڕ نین!! لە لیستی مۆمەکەشدا کۆمەڵە هاورێیەکی فکر و بیرکردنەوەم هەن کە دیسان ئەوانیش لەکۆت و بەندی لیچکاوی مۆمەکە گلاون و ئازادنین وەک ئازادی روبار!!
زوڵمێکی گەورەیە ئازاد نەبین بۆخۆمان لیستی تێکەڵاو لە باشترینی ئەوانەی دەزانین سەرراستن و دەتوانن دەنگی هەق و بانگی ئازادی بن دروست بکەین!!
زوڵمێکی گەورەیە مرۆڤە ناشایستەکان هەتا ئاخیرەت وڵات بەڕێوە بەرن و مرۆڤە گەورەو پایەدارەکانیش … لەدورەوە تێ بڕوانن …
دوا جار … دەنگی من هی ئەوە دەبێت کە پەیمان دەدات هەلگری مەشخەڵی پەیامی نەهێشتنی خانەنشینی پارلەمانتارانەو لەناو خودی ئەو بینا ئەنتیکەیەوە سکست بە شورای چینایەتی و دروستکردنی پیاو و بازنەو دردۆنگی دەهێنێت …
بژی کورد .. بژی کوردستان .. سەرفرازی بۆ ئەوانەی چاونەترسن لە وتنی راستیەکان ..
سەرچاوە / بەشی فەیسبوکی ڤیان فەرەج