دکتۆر کەمال میراودەلی: هەڵبژاردن و دیمۆکراسی، حیزب و حکومەت و میدیای حیزبیی.
ئەمە بەشیکی ترە لەو پرۆژەیەی لە 06-06-2011 دا وەک داخوازی و ئامانجی خۆپیشاندانەکانی شوبات – مایس پێشکەشی دەسەلات و ئۆپۆزیسۆن و رای گشتیم کرد.
ئەم بەشە بە شێوەیەکی پراکتیکی و بە زمانێکی سادە باس لە پێوەندی نێوان هەلبژاردن و دیمۆکراسی، و چاکسازیی و چالاککردنی پەرلەمان و پێوەندی نێوان حیزب و حكومەت و دەوری میدیا دەکات و رێگایەکیش بۆ نەهیشتنی میدیای حیزبیی و جێگرتنەوەی بە میدیای حکومیی نەتەوەیی و میدیای ئەهلی پێشنیاز دەکات.
4- دیمۆکراسی و ده‌سه‌لاتی خه‌لک:
4-1 ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل : دیمۆکراسی یانی ده‌سه‌لاتی گه‌ل ، ئه‌م ده‌سه‌لاته‌ش له ڕێگه‌ی پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنه‌وه نوێنه‌ریه‌تی بۆ دروست ده‌کرێ و بهکاردهخرێ . به‌لام پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن هه‌موو شتێک نییه ، ته‌نیا میکانیزمێکی سه‌ره‌تاییه بۆ دامه‌زراندنی پرۆسه‌کان و ره‌واییدان به دامه‌زراوه‌کان . ده‌سه‌لاتی دیمۆکراسی گه‌ل ئه‌و کاته دێته دی که ئه‌و ده‌سه‌لاته به شێوه‌یه‌کی یاسایی له هه‌موو دامه‌زراوه‌کانی ده‌وله‌ت و پرۆسه‌کان و جومگه‌کانی به‌شداری جه‌ماوه‌ر له بڕیاری سیاسی و ژیانی کۆمه‌لایه‌تی و کەلتووری و به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و دیمۆکراسی کۆمهلگاییداو له هۆشیاریی مرۆڤی تاکدا به‌رجه‌سته ده‌بێ.
4-2 ئازادیی و ساغیی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن: له‌به‌ر گرنگی سه‌ره‌تایی پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن ده‌بێ هه‌موو جۆره زامنێکی یاسایی، سیاسیی ، ئیداری ، جاودێریی ناوخۆیی و جیهانیی و یه‌کسانی ده‌رفه‌ت بۆ به‌کارهێنانی دارایی و میدیا و کۆرو کۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری، هتد پێش پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن جێنهجێبکرێ.
4- 3 نه‌مانی نایه‌کسانی هێزی کهمپهینکردن: نه‌مانی میدیای حیزبی و ده‌سبه‌سه‌راگرتنی ئابووری و دارایی و دهزگاگاکان له لایه‌ن حیزبه گه‌وره‌کانه‌وه مه‌رجێکی بابه‌تی یه‌کسانی ده‌رفه‌ت و ساغیی پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنه.
4-4کۆمیسیۆنی هه‌لبژاردن: ده‌بێ ته‌واو سه‌ربه‌خۆ بێ و به ده‌نگی دوو له سهرسێی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان دابمه‌زرێ و یان تا ئه‌و ده‌نگدانه کاری پێده‌کرێ ، به هاورایی ( توافق) له نێوان هه‌موو حیزبه‌کانی ده‌سه‌لات و ئۆپۆزیسیۆنیشدا به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌ندامانی بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ بن و به بهشهبرایی ( موحاصصهی ) حیزبیی دانه‌نرێن.
4-4 حیزب و حکومه‌ت:
4-4-1 حیزب حکومه‌ت دروست ده‌کا به‌لام حکومه‌ت حیزبیی نییه : حیزبی سیاسی ده‌ورێکی سه‌ره‌تایی و سه‌ره‌کیی و گرنگی له پرۆسه‌ی ههڵبژران و دامه‌زراندنی دامه‌زراوه‌کان دا هه‌یه . حیزب حکومه‌ت داده‌مه‌زرێنێ ، به‌لام دوای دامه‌زراندنی حکومه‌ت حیزبی نامینێ ، حکومه‌ت و هه‌موو دامه‌زراوه‌و به‌رپرس و فه‌رمانبه‌رانی ده‌بنه مڵکی گه‌ل و خزمه‌تکاری گه‌ل ، حکومه‌ت ده‌بێته گه‌روه‌ترین ده‌زگای دیمۆکراتی گه‌ل و بۆ هه‌موو چین و توێژه‌کانی گه‌ل به بێ جیاوازی کار ده‌کاو یه‌کێتی گه‌ل له حکومه‌تداو به‌هێزیی حکومه‌ت له یه‌کێتی گه‌لدا ره‌نگ ده‌ده‌نه‌وه.
4-4-2 سه‌رکه‌وتنی حکومه‌ت سه‌رکه‌وتنی حیزبی براوه‌یه : سه‌رکه‌وتنی حکومه‌ت له ئاکامدا سه‌رکه‌وتنی حیزبی براوه‌ی یان حیزبه هاوپه‌یمانه‌کانی پێکهێنه‌ری حکومه‌ته . هه‌ر به‌وپێیه‌ش په‌رله‌مان دوای هه‌لبژاردنی ، گه‌رچی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان هه‌ولی جێبه‌جێکردنی به‌رنامه‌ی ئینتیخابی حیزبه‌که‌یان ده‌ده‌ن ، ده‌بێته په‌رله‌مانی هه‌موو گه‌ل و ئه‌ندامانی نابنه نوێنه‌ری حیزبه‌کانیان له ناو په‌رله‌ماندا به‌لکو ده‌بنه نوێنه‌ری خه‌لک ، نوێنه‌رانی ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌نگیان بۆداون و به‌رامبه‌ر ئه‌وان به‌رپرسیاری ویژدانی و ئه‌خلاقی و یاسایی و سیاسیی ده‌بن و خه‌لک بۆی هه‌یه چاوه‌دێری وتار‌و ره‌فتارو کردار‌و ئه‌نجامدانی ( ئه‌دای) ئه‌وان بکاو له هه‌لبژاردنی دواتردا حوکمیان به‌سه‌ردا بدات.
4-4-3 حزبیکردنی حکومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌بێته هۆی ئیفلیجکردنیان : مانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان وه‌ک نوێنه‌ری حیزب و جێبه‌جێکه‌ری فه‌رمان و خواستی سه‌رۆکایه‌تی و مه‌کته‌بی سیاسی حیزبه‌کانیان بردنی حیزبایه‌تیی پێش هه‌لبژاردنه بۆ ناو په‌رله‌مان و هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی دیمۆکراسی و ئیراده‌ی خه‌لک و له ئه‌نجامدا ئیفلیجکردنی په‌رله‌مانه، هه‌روه‌ها به‌کارهێنانی دامودهزگاو دامه‌زراوه‌کانی خه‌لک و حکومه‌ت وه‌ک ده‌زگای حیزبی مانای ته‌شه‌نه‌کردنی گه‌نده‌لی و نایه‌کسانی و ئیفلیجکردنی حکومه‌ت و هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی شیرازه‌ی کۆمه‌لگایه.
4-4-4 سه‌روه‌ریی په‌رله‌مان و ده‌زگاییکردنی حکومه‌ت : بۆیه گرنگه په‌رله‌مان سه‌روه‌ر بێ و نوێنه‌ری خه‌لک بێ و رێفۆرمی جددی له سیستمی په‌رله‌مانی و پرۆسه‌ی ناوخۆیی په‌رله‌ماندا بکرێ، ( بروانه 5-3 ) و حکومه‌تیش ده‌زگایی بکرێ و به پێی ده‌ستوورو یاساکان و رێنماییه‌کان کاره‌کانی بهریوهبهرێ و ببێته حکومه‌تی هه‌موو هاولاتییان نه‌ک هی حیزب و قۆرخکارانی ده‌سه‌لات و سامان.
4-5 : سه‌روه‌ریی په‌رله‌مان:
پێویسته په‌رله‌مان سه‌روه‌ر بێ و یاساکان و بریاره‌کانی په‌رله‌مان له سه‌رووی ههموودهسهلات و بریارو یاسایه‌کی تره‌وه بن و په‌رله‌مان بتوانێ ده‌وری چاودێری کاریگه‌ریی حکومه‌ت و نوێنه‌رایه‌تی خه‌لک به کاریگه‌ریی ببینێ و زامنی پاراستنی پرینسیپ و پرۆسه‌ی دیمۆکراسی و دادپه‌روه‌ری بێت له ئیداره‌کردنی ولاتدا . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته:
4-5-1 به‌رنامه‌ی پرسیاری مانگانه‌ی سه‌رۆکی حکومه‌ت : سه‌رۆکی حکومه‌ت پێویسته مانگی جارێک بۆ وه‌لامدانه‌وه‌ی پرسیار‌و به‌دواداچوونی ئه‌نجامدانی حکومه‌ت له به‌رده‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ئاماده‌بێ و وه‌لامی پرسیاری په‌رله‌مانتاران بداته‌وه . پرۆسه‌ی ئه‌م ئاماده‌بوونه به پێره‌وی ناوخۆیی رێکبخرێ .
4-5-2 به‌رنامه‌ی پرسیاری دوو مانگیی سه‌رۆکی هه‌رێم : سه‌رۆکی هه‌رێم پێویسته هه‌ر دوو مانگ جارێک بۆ وه‌لامدانه‌وه‌ی پرسیار‌و به‌دواداچوونی کاره‌کانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و سیاسه‌تی ولات له به‌رده‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ئاماده‌بێ و وه‌لامی پرسیاری په‌رله‌مانتاران بداته‌وه . پرۆسه‌ی ئه‌م ئاماده‌بوونه به پێره‌وی ناوخۆیی رێکده‌خرێ
4-5-3 کۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران : ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێویسته به‌لای که‌مه‌وه مانگی جارێک کۆبێته‌وه‌و ئه‌جنداو ئه‌نجامی کۆبوونه‌وه‌کانی بگه‌یه‌نرێنه ئه‌ندامانی په‌رله‌مان.
4-5-4 پرسیارنامه‌ی وه‌زیره‌کان : وه‌زیره‌کان پێویسته له ماوه‌ی دیاریکراودا وه‌لامی پرسیاری نووسراوی په‌رله‌مانتاران بده‌نه‌وه‌و گه‌ر نه‌یانکرد رووبه‌رووی سزای یاسایی ببنه‌وه.
4-5-5 گرێبه‌سته نه‌وتییه‌کان : هیچ گڕێبه‌ستێکی نه‌وتی، بازرگانی گرنگ ، پێوه‌ندی ده‌ره‌وه‌یی به بی ئاگاداری کۆمیته‌کانی پێوه‌ندیداری په‌رله‌مان و ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مان شه‌رعییه‌تی نابێ و بکه‌رانی به تاوانکار دژی ئیراده‌و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل داده‌ندرێن و په‌رله‌مان بۆی هه‌یه لێپێچی باکاتهوهو سزای یاساییان بدات.
4-5-6 ره‌چاوکردنی نانێوهندێتیی: ا. پێویسته له دانانی به‌رنامه‌ی حکومه‌تی هه‌لبژێردراو دانانی نه‌خشه‌ی ئابووری و په‌ره‌سه‌ندن وه‌به‌رهێنان و دانانی بودجه‌ی سالانه دیمۆکراسی نانێوه‌ندی ( لامه‌رکه‌زی) ره‌چاو بکرێ و رای ناوچهوکان و کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی و میدیا‌و پسپۆرانی سه‌ربه‌خۆ وه‌ربگیرێ و ئه‌و به‌رنامانه و بودجانه به تیر‌و ته‌سه‌لی له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان و له په‌رله‌ماندا دیبات بکرێن و ماوه‌یه‌کی باشیان بۆ دابنرێ و هه‌وڵ بدرێ نه‌کرێنه بابه‌تی حیزبی په‌تی و ره‌ها. ب : خه‌لکی هه‌ر ده‌ڤه‌رو شارؤچکهیهک ده‌وری هه‌بێ له ده‌ستنیشانکردنی گرفت و پێداویستییه‌کانی خۆیان و ثێسنیازکردنی چاره‌سه‌ریی و پرۆژه‌و ده‌وریان هه‌بێ له هه‌لبژاردن و بریاردان و به‌رێوه‌بردنی پرۆژه‌کان له ناووچه‌ی خۆیاندا‌و ىی پرس و راوێژ به‌وان پرۆژه دانه‌نرێن و نه‌خرێنه بواری جێبه‌جێکردنه‌وه ومیکانیزمی زانستی بۆ ئه‌و بيشدارییهی خه‌لک بخرێته کار ( له رێگه‌ی شاره‌وانی وئه‌نجومه‌ن و کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی و ةیوهندهکانی کۆمه‌لگاوه).
بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر: هەڵبژاردن و دیمۆکراسی، حیزب و حکومەت و میدیای حیزبیی