Shamal-Adel-Salim

شەماڵ عادل سەلیم : قەسابخانەی پشتئاشان و بانگەشەی هەڵبژاردنی لیستی گۆڕان ..؟!

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

كەژاڵ عەلی محەمەد ئەندامی ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان‌ و كاندیدی لیستی گۆڕان لە پەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك بە توندی هێرش دەكاتە سەر شەهیدان و پێشمەرگەكانی حزبی شیوعی عیراق لەپشت ئاشان و بە (جاش لەقەڵەمیان ) دەدات وڕایدەگەێنێت ( نەوشێروان مستەفا ) بۆیە ئەو قەتلوعامەی كردووە چونكە ئەوان واتە شیوعیەکان (جاش ) بوون ….!!.

جێگای ئاماژەییە کە ناوبراو دوور لەهەمووبەهایەکی ئینسانی و ئەخلاقی پاساوی بێ بنەما دەهێنێتەوەو پاکانە بۆ کۆمەڵکوژی پشت ئاشان و فەرهود کردنی بارەگاکانی حزبی شیوعی عیراقی دەکات و وەک ریکلامێک بۆ خۆیی و لیستەکەی بەکاری دەهێنێت و وەک سەروەرییەکیش بۆ نەوشێروان مستەفا لەقەلەمی دەداو، بەبێ رەچاوکردنی هیچ بنەمایەکی ئەخلاقی و مرۆیی پێشمەرگە قارەمانەکانی حزبی شیوعیش بە ( جاش) تۆمەتبار دەکات …….!!

بەڵێ بەرێز کەژاڵ عەلی .. هەرکاتێک کە بنەماوبەها ئەخلاقی و ئینسانیەکان هەرەس دێنن، ئیدی سەرەتای داتەپانی ویژدان و چەواشەکاری دەست پێدەکات ، رێک وەک ئەو ناڕاستیانەی کە جەنابت لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بانگەشەی بۆ دەکەی و بە کەیف و ویستی خۆت تۆمەتی بێ بنەما و بێ نرخ دەبەخشیتەوە و خەلکی پێ چەواشە دەکەی ……!!

من وەک پێشمەرگەیەکی دێرینی حزبی شیوعی عیراق مافی خۆمە کە لە جەنابت بپرسم و بڵێم : ئەرێ ئەوبەڵگانە چین کە جاشایەتی وبەکرێگیراوی شیوعیەکان دەسەلمێنن ؟ ئایا قەسابخانەو قەتل وعامی پشتئاشان ..سەروەرییە بۆ نەوشێروان مستەفا و لیستی گۆران یان شەرمەزارییە ؟

من لە کەژاڵ عەلی دەپرسم و دەڵێم : ئایا لە سەردەمی شەری خۆکوژی کێ ببوە چاوساغی داگیرکەران و جاشایەتیانی بۆ دەکرد ؟ ئایا بەراست کوشتنی پێشمەرگە و فەرهودکردنی بارەگاکانی حزبی شیوعی لە پشتئاشان و قەڕناقە شانازییە بۆ بزوتنەوەی گۆڕان و نەوشیروان مستەفا یان شەرمەزاریی و سەرشۆڕییە ؟

بەرێز کەژاڵ عەلی ، نە تۆو ، نە نەوشێروان مستەفا و، نە لیستەکەتان ناتوانن ببنە نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵکی کوردستان ، چونکە ئەوەی مێژوو چەواشە بکات و شانازی بە دیل کوشتن و تاڵانکردنی بارەگای پێشمەرگە و بڕینی پەنجەی شەهیدەکان و شێواندنی تەرمە پیرۆزەکانیان بکات و بە سەروەری دایبنێت ،مەحاڵە و ناتوانی ببێتە ڕابەرو داهاتویەکی ڕەنگین بۆ خەلکی ئەوهەرێمە بێنازەی ئێمە دەستەبەربکات ….. !!

لەکۆتایدا هەرئەوەدە ماوە بڵێم .. گەر کەژاڵ عەلی بوێر بیت .. دەبێ دەست بەجێ ڕەخنە لەخۆی بگریت و دوای لێبوردنیش لەسەرجەم شەهیدە سەربەرزەکانی حزبی شیوعی عیراق و کەسوکاریان بکات کە نەوشێروان مستەفا بە ناهەق و بەغەدر شەهیدی کردن …. !!

بەڵێ بەرێز کەژاڵ عەلی … پێویستە لەسەرت کە چی دی خەڵکی چەواشە نەکەی … چونکە بەری خۆر بە بێژینگ ناگیرێت …. !!

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت