شاخه‌وان برایم عه‌بدوڵڵا : كۆمێدیای دیموكراسی بوونی ره‌وته ئیسلامییه‌كان .
له‌گه‌ڵ پاشه‌كشه‌كردنی ره‌وته ئیسلامییه‌كان له‌رووی چه‌كدارییه‌وه تاوه‌كو له رێگه‌یه‌وه به ده‌سه‌ڵات بگه‌ن ئیدی ئه‌و ره‌وته كۆنه‌په‌رستانه ستراتیژی خۆیان گۆڕی و له چه‌كه‌وه دروشمی دیموكراسییان به‌رزكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌م رێگه‌یه‌وه ده‌یانه‌وێت بگه‌نه ده‌سه‌ڵات كه ساناترین فاكته‌ره بۆ گه‌یشتن به ئامانجی هێزه ئیسلامیه‌كان كه خه‌ونی دروستكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی كۆنه‌په‌رستی خه‌لافه‌تهی ئیسلامییه، ئاخر له‌مێژووی حوكمڕانی خه‌لافه‌ته ئیسلامییه‌كاندا تۆزقاڵیك دادوه‌ری به‌دی ناكرێت له كوشتار و تیرۆر و دواكه‌وتوویی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ولاوه، كه‌واته خه‌ونی ئیسلامییه‌كان مه‌ترسییه بۆ كۆمه‌ڵگه‌و له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندی ئه‌و ره‌وتانه كۆمه‌ڵگه له مه‌ترسییه‌كانی هوشیار ده‌بێته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی تاك ده‌كه‌وێته به‌ر زه‌بری سیاسه‌تی كۆنه‌په‌رستانه‌یان.
ئه‌وه‌ی ئێستاكه ده‌بینرێت ره‌وته ئیسلامییه‌كان به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ی دیموكراسی ده‌كه‌ن و دیموكراسییان ته‌نیا له هه‌ڵبژاردندا كورت كردۆته‌وه، ئاخر دیموكراسی ته‌نیا هه‌ڵبژاردن نییه‌و یه‌كێكه له بنه‌ماكانی دیموكراسی، ئاخر ئه‌گه‌ر تۆیه‌كی ئیسلامی قه‌بوڵی ئه‌وه‌ت نه‌بێت ژنان به ئازادی بسوڕینه‌وه‌و سه‌رپۆشه‌كانیان به‌لاوه بنێن و ئازادی قسه‌كردنت به مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئایین هه‌ژمار كرد و داوای جێبه‌جێكردنی ته‌واوی شه‌ریعه‌تی ئیسلامیت له كۆمه‌ڵگه‌دا كرد و فه‌توای كافربوونت بۆ كه‌سانێك ده‌ركرد كه له‌گه‌ڵ ره‌وته ئیسلامییه‌كاندا نین و هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی كۆمه‌ڵگه‌تدا له‌سه‌ر بنه‌مای ئایدۆلۆژیای ئیسلامی ئه‌وكات دیموكراسی بوونی تۆیه‌كی ئیسلامی سیاسی له كوێدایه، ئاخر دیموكراسی به‌رهه‌می فیكری ئینسانه‌كانه بۆ خۆشبه‌ختكردنی خودی ئینسانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له سایه‌ی سیسته‌می دیموكراسیدا هه‌ست بكات ئازادی قسه‌كردنی هه‌یه و له‌لایه‌ن زۆرینه‌وه رێزی لێ ده‌گیرێت و له‌به‌رده‌م یاسادا تاك وه‌ك یه‌ك سه‌یر ده‌كرێت و جیاوازی فیكری و ئایینی و سیاسی رێگرنین له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی ژیانی ئاسایی خۆیدا، به‌ڵام كاتێك ره‌وتێكی ئیسلامی سیاسی دێت ده‌ویه‌وێت ته‌واوی كۆمه‌ڵگه له‌سه‌ر بنه‌مای ئایدۆلۆژیای ئیسلامی كۆنترۆڵ بكات ئه‌وكات باسكردن له دیموكراسی له كۆمیدیا نه‌بێت له هیچی تر ناچێت!