Fereydwn-Kunjrini-1

فەرەیدون کونجرینی : متمانەبونی خەڵك بە حیزب .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەکۆمەڵگای کوردیدا   چالاکی سیاسی تەمەنێکی کورتی هەیە ، وە گرنگی رەوتی ڕابوردو  لەمێژودا نەشهاتبێت دەتواندرێت زارەکی بگێڕدرێتەوە ،، ساڵی١٩٩١ کوردانی باشوری کوردستان دڵنیابون لەوەی پێگەیەکیان بۆ خۆیان بەئەنجام گەیاند ، ئەگەری چەك وەلادان و دەست بەکاربونی خەباتی سیاسی لە ئاراداب و ، دەبو پارتەکوردیەکا لەسەرەتای دەستپێکی دوای ڕاپەڕین و دامەزراندنی فەرمان ڕەوایی خەباتی کۆمەڵاتیان بە ئەنجام بگەیاندایەو دواجار دەستیان بکردبایە بە خەباتی سیاسی تا هەڵەی سیاسی دروست نەبێت یان هزری ئەخلاقی سیاسی بەناوی نەتەوە وە لەکەدار نەبێت > وەك لەڕابوردوی ٢٠ساڵدا کراوە < . ئەوەی تا ئێستا هاتوەو پێی دەڵێن ئەزمــــــــــون ، هیچ پشتبەندێکی هاوڵاتیانی پێوە دیار نیەو بڕوایان بە داهاتوش نەماوە کەلەم شێوە کارکردنە دوبارە بکرێتەوە .

لەشاخەوە بۆ شار دەبوایە خەباتی نەتەوایەتی و نیشتمانیان بگۆڕیایە ، هاوشێوەی ئەو گۆڕانەی ئێستا بە متمانەی هاوڵاتی حوکمی دیموکراتی و بەئاستێکی سیاسیانە دەچێت بەرەو لوتکەی دەسەڵات ، دەسەڵاتێك بەخواست و بەئاگای هاوڵاتیان کاربکات بۆ بنچینە نیشتمانی و نەتەوایەتیەکان ،تا پەرلەمانێکی تەندروست و حکومەتێکی یاسایی بەرقەراربێت .

لەسەرەتای خەباتی شارەوە دەبوو شێوە ناو کۆمەڵی نێودەوڵەتیان ڕەچاوکردایە و قۆناخی کاری ڕێکخراوەیی قۆناخی حیزبی و قۆناخی تازەیان سیاسی بوایە و هەمیشە داڕێژەری داهاتوی کاریان بکردبایە ، تا متمانەیان لەنێو هاوڵاتیاندا لەدەست نەدایەو سەرجەم پەیوەندیە نیشتمانی و نەتەوەیەتیەکان کارا ئەنجام بدرایە، ئەویش بە خۆناساندن و ڕاوبۆچون و هاوڕابون دەتواندرا سەرجەم پەیوەندیەکان پێکەوە ببەستنەوە ، نەك وەك ئێستا لەپشتی هەرکارێکیانەوە هاوڵاتیەك تیرۆر دەکرێت و لەپشتی هەر پرۆژەیەکەوە سەروەت و سامانی نیشتمان بە هەدەر دەبەن و زەوت دەکرێت .

بەڵام دوای دەست نیشان کردن و جیاکردنەوەی ناوچەکان بەهۆی دوڕای جیاوازی وەك دووسەرکردەی بڕیاردراوی خاوەن هێز نیازەکان و خواستی خەڵك بە ئاقارێکی تردا گـــوزەری کرد و بەبەکارهێنان وەك سەرەتایەك لەهاوڵاتیانەوە خۆفێرکردنی سیاسیان دەست پێکرد هەرچەندە بەهۆی لەدەست دانی متمانە لە نابەند خۆیان و هاوڵاتیاندا بەهۆی شەڕی ناوخۆو هێنانی دوژمنان بۆ بەرژەوەنی تاکی حیزبی و لەکەدار کردنی بیرباوەڕی نەتەوایەتی بەهۆی نەزانین و خراپ بەکار هێنانی پرنسیپی حیزب و هاوڵاتی .

بەهەڵە کارکردنیان لەسەرەتادا و ، فەرمان ڕەوایی ڕاپرسی دوژمنانی کوردیان قبوڵ دەخواست هەرچەندە ئەو کارپێکردنە لەبەرژەوەندی هاوڵاتیان و ناوەچەکەدا نەبوو . ئه م سه رده مه له سه ده ی بـــیـــستدا ده ستی پێكرد، تێیدا ڕاڤه یەكی پوخت و كورتیان كرد بۆ ئەوماوە خەباتەی بەململانێ په راوێزیان زیادكرد و دواینەکەی سووكایەتیان لەنێو هاوڵاتیاندا بەشێوەیەکی واناسان شانازی دەکرا بە وشەی نەشایستە کە بەیەك دەوترا .

لەڕابورەدوی خەباتی سیاسیدا نەتواندراوە لەدەستپێکی کاری سیاسی بڕوابونێك بە خۆیان و لای هاوڵاتیانەوە بەدەست بهێنن ، لە ڕابوردووی کورد و کوردستاندا تەنها پارتیزانی سەربازی خەباتکراوە ئەویش وەك ئاشکرابووە لای هەموان بێ بەر فراوانی یەکڕیزی بووە . لەشاخو شاردا هێزە سیاسی و عەسکەریەکان هەمیشە ململانێی یەکتریان کردووە بۆ بەدەست هێنانی دەسەڵات ، ئەوەی زۆر گرنگ بووبێت لای سەرکرتدایەتی کورد دەسەڵات وەرگرتن بووە نەك متمانەبون لە ڕوی نیشتمانیو نەتەوایەتیەوەو کەلەئێستادا هەموو جیهان بەسیاسی توانیویەتی متمانەی هاوڵاتیان لەئاستی خۆیدا گێگیرکات ، سیاست سەرۆک و سەرکردایەتی هیچ نەتەوەیەك ناتوانێت بەدەستی بێنێت تا هاوڵاتیان ڕازەماندیان لە سەر نبێت ،

میکانیزم و بەڕێوەبردنی ئەرکە نیشتمانیەکانی بزوتنەوەی سیاسی کۆڕان دوو توێ کراون یەك بۆ مێژو دوو بۆ بەئەنجام گەیاندنیان ، لەڕابووردوی پارتی و یەکێتیدا زۆر لە پرۆژە و پێشنیارەکانیان باسکردووە و هاوڵاتیانیان پێ فریو داوە بەمەبەستی ئەرکی نیشتمانی و حیزبی ، بەڵام بە ئەنجام نەگەیەندراون . سەرجەم پڕۆژەکانیان لەکاتێکدا شکستیان خواردووە لەکاتی بە ئەنجام گەیاندنی یان سەرکەوتو نەبووە یان تەنها بەڵێنێك بووە ، لە هەمان کاتدا توانیویانە لە هەڵبژاردنەکاندا بۆ بانگەشەی حیزبە کەیان کاری پێبکەن لەکاتێکدا هاوڵاتیان بە ئاگان لەوەی چیبون و چیان کردووە و چۆن باس و هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەن .

لەهەرێمی کوردستاندا ماوەی ١٨ بۆ٢١ ساڵ دەبێت تواندراوە کاری سیاسی بکرێت بە ڵام زۆر لاوەکیانە کاریان پێ کردووە و سەرکەوتو نەبووە تا ڕەنگدانەوەی دەرەکی هەبێت .

ئەڵمانیا

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت