محه‌مه‌د فه‌ريق حه‌سه‌ن : مێنتهلێتيی خێڵ .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
له بڵاوکراوه‌کانی ده‌زگای ئاراس ، چاپی يه‌که‌م ، ساڵی2008
391 لاپه‌ڕه .
ئه‌م په‌ڕتووکه لێکۆڵينه‌وه‌يه‌کی کۆمهڵناسييانهی گرنگ و به‌سووده ، بۆ يه‌که‌مجاره له مێژووی نامه‌خانه‌ی کوردی‌دا که لێکۆڵينهوهکی بابهتييانهی گشگر له‌سه‌ر پێکهاته و شێوازی خيڵهکييانهی ژيانی کۆمه‌ڵگای کوردستان بنووسرێت . ئه‌م په‌ڕتووکه به‌رهه‌می خامه‌ی رهنگينی مامۆستايه‌کی شاره‌زا و به‌ئه‌زموونه که خۆی ساڵانێکی زۆر له ناوچه جۆربه‌جۆره‌کانی کوردستان ، له‌نێو خێڵه‌کاندا ژياوه و پێوهندييهکی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵياندا هه‌بووه که ئه‌مه‌ش سه‌رباری خوێندنه‌وه‌ی چه‌ندان په‌ڕتووک و نووسراوی ديکه ، سه‌رچاوه‌يه‌کی گرنگ و باوه‌ڕپێکراوی نووسه‌ر بوووه بۆ نووسينی ئه‌م لێکۆڵينه‌وه‌يه.
ئه‌مه يه‌کێکه له‌و لێکۆڵينه‌وه گرنگانه‌ی که ده‌چێته خانه‌ی شاکارێکی کۆمهڵناسييانهی کورده‌وارييه‌وه . هه‌ربۆيه خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م په‌ڕتووکه پێويست و به‌كه‌ڵکه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که ده‌يانه‌وێت تێبگه‌ن بۆچی کورد به‌درێژايی مێژووی خۆی دوای روخانی ئيمپراتۆرێتيی ماد، ئيدی نهيتوانييهوه وه‌کوو نه‌ته‌وه خۆی بگرێته‌وه و له بۆته‌ی پێکهاته‌يه‌کی نهتهوايهتيدا خۆی رێکبخاته‌وه .
له‌مباره‌يه‌وه نووسه‌ر خۆی له په‌ڕتووکه‌که‌دا ده‌ڵێت : (( شانازيکردنی له ڕاده‌به‌ده‌ری تاکی کورد به به‌خێڵه‌که‌ی خۆيه‌وه ، وه‌های کردووه کورد به‌گشتی نه‌توانێت خۆی له چوارچێوه‌ی خێڵ ڕزگار بکات و نه‌توانێت نه‌ته‌وه چێ بکات . بگره خێڵه کورد به‌وشه‌ی (نه‌ته‌وه) نائاشنا‌بوون ، تاکو له ماناکه‌ی تێ بگه‌ن و به‌هه‌ندی بگرن و هه‌وڵی چێ‌کردنی بده‌ن)) .
له کۆتايی ئه‌م کورته ناسينهدا ، ده‌ست خۆشی له مامۆستا حه‌مه فه‌ريق حه‌سه‌ن ده‌که‌م و هيوای به‌رده‌وامی و ته‌مه‌ندرێژی و سهرکهوتيان بۆ ده‌خوازم .
به‌ختياری شه‌مه‌يی
بۆ خوێندنەوەی پەرتوکەکە کلیک بکەرە سەر …مێنتەلێتیی خێڵ
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە