عەبدوڵا پەشێو : دەقی دەستوور – هەڵەی دەستوور .
ئەمەی خوارەوە پێشەکیی ئەو دەستوورەیە ، کە کادیرانی زمانزانی ” پەڕلەمان ” ـەکەی هەرێمی – عێراق نووسیویانە . لایەنی سیاسی و قانوونی و بۆ شارەزایان جێدەهێڵم و باسی ئەو زمانە وێرانە دەکەم کە پێی نووسراوە . ئەو جێیانەی هەڵەیان تێدایە سور کراون . نەمتوانی بە سەرجەمی دەستورەکەدا بچمەوە ، لەبەر زۆری و دووبارەبوونەوەی هەڵەکان . مەبەستی دەقەکە بۆ من زۆر ڕوون نییە . هەر بۆیەش دەستکاریی لایەنی خاڵبەندی و ڕستەسازی و نۆرمم نەکرد . تاکە شتێک جێی دەستخۆشی بێ ، ئەوەیە ، کادیرانی ” دیکۆرلەمان ” درێژترین ڕستەیان لەمێژووی ئەدەبییاتی سیاسیدا تۆمار کردووە ! ئەدی نابینن ، دوای ١٧٤ وشە ، ئەوسا بەخێر ڕستەی یەکەمیان تەواو کردووە و یەکەم خاڵیان داناوە ؟ .
بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکەی پەشێوی شاعیر کلیک بکەرە سەر .. هەڵەکانی پێشەکیی دەستووری کوردستان
بۆ سەردانی ماڵپەڕی تایبەتی پەشێو کلیک بکەرە سەر …. پەشێو