شنۆ محەمەد : مرۆڤ يا ئاژه‌ڵ ، كاميان دڕنده‌ترن ؟ ، وەکو يه‌كن .
چه‌ند كه‌سێكى بێ ويژدان ، بێ هه‌ست ، بێ مه‌عريفه ، نا ئينسان ، به هه‌موو مواسه‌فاتێكى دوور له ئه‌خلاقى مرۆڤه‌وه به زۆر ئه‌يانه‌وێ مناڵێكى ناسك و بێ تاوان سه‌ر ببرن و گۆشته‌كه‌ى بخۆن ، ئه‌و مناڵه هه‌ست و ناخى وه‌كو باران پاكه به هيچ شێوه‌يه‌ك خراپه‌ى بۆ هيچ كه‌سێك نه‌بووه ، تاكه تاوانى ئه‌و مناڵه بێ گه‌رده ئه‌وه‌يه ئه‌و بێ هێزه بۆيه ئه‌بێته خۆراكى مرۆڤه درنده‌كان و سه‌رى ئه‌بردرێت . هاوكێشه‌كه زۆر ساده‌و ئاسانه كۆمه‌ڵێك كه‌س بۆ به‌رژه‌وه‌نديه تايبه‌تيه گڵاوه‌كانى خۆيان مناڵێك سه‌ر ئه‌برن و گۆشته‌كه‌ى ئه‌خۆن? به‌ر له‌وه‌ى سه‌رى مناڵه‌كه ببرن هه‌ر له به‌يانيه‌وه تا كاتى سه‌ربرينى دوورى ئه‌خه‌نه‌وه له دايك و باوكى ، دوورى ئه‌خه‌نه‌وه له هه‌موو خۆشه‌ويستانى ، ئه‌يبه‌ن بۆ شوێنێك كه هيچ كه‌سى لێ نيه هيچ هيچ . جگه له كۆمه‌ڵێك مرۆڤى دڕنده ، جگه له كۆمه‌ڵێك مرۆڤى گڵاو كه ئاماده‌ن بۆ ژه‌مه خۆراكێك جه‌سته‌يه‌كى پاكيزه خه‌ڵتانى خوێن بكه‌ن!!! مناڵه‌كه ته‌نيايه ،،،،،،،،،،،، ئه‌گريت،،،،،،،،،، هاوار ئه‌كات ،،،،،،،،،،،، بير‌ى خۆشه‌ويستانى ئه‌كات ،،،،،،،،،،،،،، بير‌ى دايك و باوكى ئه‌كات ،،،،،،،،، بێزار بووه له ته‌نيايى ،، برسيه‌تى ،، تينويه‌تى ،، بێ هيوايه ،، چاوه‌رێ ى فريادره‌سێك ئه‌كات بێت و رزگارى بكات ،، به‌ڵام نيه نيه چونكه ئه‌وێ مرۆڤى لێ نيه شتێكى لێيه له ده‌وروبه‌رى مرۆڤ.
ئينجا مرۆڤه دڕنده‌كان دێن يه‌كێكيان چه‌قۆى پێيه بۆئه‌وه‌ى سه‌رى مناڵه‌كه ببرێ ت، يه‌كێكى تريش هاتوه بۆ ئه‌وه‌ى مناڵه‌كه پارچه پارچه بكات ، دواى ئه‌وه‌ى سه‌رى ئه‌بردرێت، هه‌ندێكى تريش هاتوونه مناڵه‌كه بگرن بۆ ئه‌وه‌ى له‌كاتى سه‌ربرينيدا ئازارى مرۆڤه سه‌ربره‌كه نه‌دات . ديمه‌نێكى ترسناك ، وه‌حشيگه‌رانه ، مناڵێكى پاكيزه له به‌يانيه‌وه ته‌نيايه ، برسيه ، بێ تاقه‌ته و چاوه‌رێ ى فريادره‌سێك ئه‌كات ، بێت رزگارى بكات . چاوه‌رێ ى دايك و باوكى ئه‌كات ، چاوه‌رێ ى خۆشه‌ويستانى ئه‌كات . به‌ڵام ئێستا مناڵه‌كه له‌برى فريادره‌س مرۆڤێكى چوارشانه‌ى بۆ هاتووه كه چه‌قۆيه‌كيشى بەدەستەوە ، هاتوه سه‌رى مناڵه‌كه ببرێ!! . مناڵه‌كه بير‌ى خۆشه‌ويستانى ئه‌كات ، بير‌ى دايك و باوكى ئه‌كات . كه‌چى له‌برى خۆشه‌ويستانى له‌برى دايك و باوكى كۆمه‌ڵێك كه‌س هاتوونه مناڵه‌كه له‌ت و په‌ت بكه‌ن و گۆشته‌كه بخۆن . ديمه‌نه‌كه ئه‌وه‌نه ناشرين و ترسناكه ، مه‌گه‌ر ته‌نيا نوسه‌رى فيلمه ترسناكه‌كان بتوانن ئه‌و جۆره سيناريۆيانه بنوسنەوە.
دواتر مرۆڤه دره‌نده‌كان ، بێ ويژدانه‌كان ، ئه‌وانه‌ى خاڵين له‌هه‌ستى مرۆڤ بوون ، مناڵه‌كه قايم ئه‌گرن و ئه‌يانه‌وێ سه‌رى ببر ن. مناڵه‌كه هاوار ئه‌كات ،، ئه‌پارێته‌وه ،، ئه‌گريی ،، بانگى خۆشه‌ويستانى ئه‌كات ،، هاوار بۆ دايك و باوكى ئه‌كات ،، له‌و كه‌سانه ئه‌پارێته‌وه كه ئه‌يانه‌وێ سه‌رى ببرن . كه سه‌يرى چاوه‌كانى ئه‌كه‌يت هه‌ر زوو بۆت روون ئه‌بێته‌وه ئه‌و مناڵه چه‌نده پاكيزه‌و بێ تاوانه ، چه‌نده دووره له رۆحى خراپه‌كارى ، ئينجا زۆر به‌بێ ويژدانى چه‌قۆ به‌ملى مناڵه‌كه‌دا دێنن و سه‌رى ئه‌برن . خوێن له‌ملى مناڵه‌كه وه‌ك سۆنده‌ى ئاو دێته ده‌ره‌وه ، جه‌سته‌ى مناڵه‌كه له شوێنێك كه‌وتووه‌و سه‌ريشى له لايه‌ك ، دواى چه‌ند چركه‌يه‌كيش له‌سه‌ر برينى مناڵه‌كه ، هێشتا مناڵه‌كه په‌له قاژه ئه‌كات و ئه‌يه‌وێ خۆى رزگار بكات ئه‌م سيناريۆيه تا مردنى مناڵه‌كه به‌رده‌وام ئه‌بێت باشه بۆ ؟ . بۆ ئه‌بێت واى لێ بكرێ ؟ و بۆ! . وه‌ڵامه‌كه ئاشكرايه چونكه كۆمه‌ڵێك كه‌س حه‌زيان له گۆشته‌كه‌يه‌تى .
ئه‌مه‌ى له‌سه‌ره‌وه نوسراوه هيچ په‌يوه‌ندى به مناڵ و سه‌ربرينى مناڵه‌وه نيه ، كاراكته‌رى مناڵه‌كه له‌ئه‌سڵدا ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ن رۆژانه مرۆڤه بێ ويژدانه‌كان سه‌ريان ئه‌برن و گۆشته‌كه‌ى ئه‌خۆن ، يا ئه‌يفرۆشن و خه‌ڵكى گۆشته‌كه‌ى ئه‌كرێ و ئه‌يخوات .
ئێستا كاتى ئه‌وه‌يه من چه‌ند پرسيارێك له ئێوه‌و مانان نا ، له ويژدانى ئێوه بكه‌م و بپرسم ، ئه‌رێ به‌راست جياوازى سه‌ربرينى مناڵێك له‌گه‌ڵ ئاژه‌لێك و باڵنده‌يه‌ك چيه ، ئه‌ى هه‌ردووكيان هه‌ست به‌ئازار ناكه‌ن ، ئه‌رێ به‌راست ره‌وايه مرۆڤ بۆ تێركردنى سكى برسى خۆى په‌نا بۆ كوشتن به‌رێت ، ئايا ره‌وايه له‌پێناو ژه‌مه خۆراكێكدا چه‌ندين جه‌سته خه‌ڵتانى خوێن بكه‌ين . به‌كام پێوه‌رى ئينسانى و ئه‌خلاقى ره‌وايه له پێناو ژه‌مه خۆراكێكدا ئه‌و ديمه‌نه ترسناكه‌ى سه‌ره‌وه ئه‌نجام بده‌ين كه باسم كرد ، ده‌پرسمه‌وه ، به‌ڵام له ئێوه ناپرسم له ويژدانتان ئه‌پرسم ، كێ له‌ئێوه حه‌ز ئه‌كات مناڵه‌كه‌ى يا خۆشه‌ويسته‌كه‌ى له‌ت و په‌ت بكرێ و بكرێته خۆراكى گيانله‌به‌ره گۆشت خۆره‌كان ؟ . ئێوه پێمان بڵێن جياوازى مناڵێك كه‌سه‌رى ئه‌برن له‌گه‌ڵ مرۆڤێك له چيدايه ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌يه ئێمه له ئاژه‌ڵ به‌هێزترين و ده‌سه‌ڵاتمان به‌سه‌رياندا هه‌يه ، ئه‌ى ئه‌گه‌ر ئاژه‌ڵه‌كان له‌ئێمه به‌هێزتر بونايه چى ؟ . به‌ڵام به‌داخه‌وه مرۆڤ ئه‌وه‌نه روو قايم و به‌رژه‌وه‌ندیخوازه ، گه‌ر مليۆنان نمونه‌شى بۆباس بكه‌يت ويژدانى ناجولێ ، چونكه حه‌زو ئيراده‌ى به‌رژه‌وه‌نديه‌كانى سه‌رخۆش و مه‌ستى كردوه ، بۆيه لاى مرۆڤ گرينگ نيه ئه‌و كاره‌ى ئه‌يكات ، ئه‌نجامى چى ئه‌بێت و كێ ئه‌بێته قوربانى . ئه‌وه‌ى لاى مرۆڤ گرينگه ئه‌وه‌يه ئاخۆ چۆن چۆنى ، بتوانێ به‌رژه‌وه‌نديه‌كانى وه‌چنگ بخات . ئه‌گينا هه‌موو مرۆڤێكى ئينسان دۆست و به‌هه‌ست ئه‌زانێ سيناريۆى سه‌ربرينى ئاژه‌ڵه‌كان و خواردنى گۆشتى ئاژه‌ڵ هيچ جياوازيه‌كى نيه له‌گه‌ڵ سه‌ربرينى مرۆڤ و خواردنى گۆشته‌كه‌ى .
مرۆڤى به‌ويژدان گۆشت ناخوات ، ئاژه‌ڵ سه‌رنابرێ .
- Latest Posts by شنۆ محەمەد
شنۆ محەمەد : وڕێنەکانى من ـ کۆتایی .
-شنۆ محەمەد : وڕێنەکانى من ، بەشى ( 21 ) .
-شنۆ محەمد : وڕێنەکانى من ، بەشى ( 20 )
- All Posts