Ashti-Hawrami

محەمەد ئەحمەد : با ئاشتی هەورامی بدرێتە دادگا .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئاشتی هەوارامی , وەزیری سامانە شروشتییكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان , لە میانەی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ یەكێك لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندن دەڵێت : نەوشێروان مستەفا سەرۆكی كۆمپانیای وشە و رێكخەری بزوتنەوەی گۆڕران , 30 ملیۆن دۆلاری لە پارەی نەوتی حكومەتی هەرێم وەرگرتووە بەمەبستی پاڵپشتی میدیای ئازاد و دواتر كۆمپانیای وشە و كەناڵی KNN ـی پێدامەزراندووە , واتای لە پارەی وەزارەتەكەی كاك ” ئاشتی ” كە وەزارەتی سامانە سروشتێكانە ئەو پارەیە وەرگیراوە , سەرەتا پێش باسكردنی ئەوەی كە ئەمە خاڵێكی یەكجار لاوازی وەزارەتی ناوبراوە و بەهەدەردانی پارەی خەڵكە , ئەمەوێت ئەوەش بزانن كە ” نێچیرڤان بارزانی” سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە كە تەنها یەك دۆلاریش لە پارەی نەوتی هەرێم نە بۆ میدیای سەربەخۆ و نەش بۆ میدیاكانی ئۆپۆزۆسیۆن خەرج كرابێت .

لە وڵاتێكی ئاوها كە وەزیر و سەرۆك وەزی یەكتر بە درۆ بخەنەوە , ئەبێت خەڵكانی تر چاوەری چی لەم حكومەتە بكەن .

ئەمە جگەلەوەی لەلایەن كۆمپانیای وشە وە ئەو هەواڵە رەتكراوەتەوە و بەووتەی ئەوان ئەم درۆیە بۆ مەبەستی بانگەشەی هەڵبژاردن دروستكراوە .

من لێرەدا ئەڵێم وەزیریك ئەوەنە لاواز بێت و كەسانێك بتوانێك 30 ملیۆن دۆلار لە پارەی وەزارەت كە پارەی خەڵكی كوردستانە لێ وەربگریت و بەوەشەوە نەوەستێك خۆی بە دەمی خۆی دان بەوەدا بنێت و بە درۆیش بخرێتەوە ئەبێت چۆن وەزیرێك بێت و چاوەڕی چی لە كاك ” ئاشتی ” بكریت , بۆیە لەبەر ئەم قسەیەی ئەبێت ” ئاشتی هەورامی” بدرێتە دادگا لەر ئەم دو هۆیە :

1- ئەگەر قسەكەی ” ئاشتی هەوارام ” ڕاست بێت و 30 ملیۆن دۆلارى دابێتە كۆمپانیای وشە , ئەوا ئەوپارەیە موڵكی گشتییە و دەبێت بگەڕێنرێتەوە بۆ حكومەت و وەزارەتەكەی كاك ئاشتی بەرپرسیارە لەو كارە .

2- ئەگەر قسەكەی درۆ بێت و دور بێت لە راستییەوە , ئەبێت ئاشتی هەورامی بدرێتە دادگا لەبەر هەڵواسنی قسەی درۆ و دوور لە راستی و شێواندنی لایەنێكی بەرچاوی ئۆپۆزسیۆن ئاشكرا كردنی لە كاتی هەڵبژاردندا لەبەر مەرامی سیاسی .

بۆیە لە هەردوو حاڵەتەكە دەبێت حكومەت و خەڵك رۆڵی خۆیان ببینن و بێدەنگی لەوبارەیەوە بشكێنن .

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت