قسەی ناوناخی خەباتگێڕێکی یەکێتی ، لەپاش هەڵبژاردنەکانی دوێنێ ….
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
منیش وەک لایەق کونجــرینی پێشمەرگەی دێرێن و بەڕێوەبەری سایتی وتاریکورد ، کاتێک ئەم نوسینەم خوێندەوە هەستێک فڕاندمی و لەناخەوە ئاودیوی خۆزگەکانی کاکە حەمەسور جەنگاوەری نیشتمانی کردم . چ هەستێک وەک کورد وتەنی گڕی لەجەرگم بەردا . ڕاستە کاکە حەمە ئەو هەستەی تۆ هی هەموو ئەوانەی لەکۆی خانووەداڕماوەکەی یەکێتی ئەمڕۆ جەستەیان وەک گیراوە لە بنیادنانیدا بەشدار بوون و هەندێکیان لە ناوی ئەو ماڵەدا بوونە بنەماو ئێستا ناو و تەمەن و بوونیان خەڕقی ژێری ژێرەوەی بووەو کەس نە دەیبنێت و نەکەسیش هەست بە ڕابردووی بوونی دەکات .
ڕاستە کاکە حەمە کەس هەبوو کۆرپەیەک بە خوێن و ئێسک و پروسکی خۆی گەورەی بکات و هەموو تەمەنی لەسەر بسوتێنێت ئێستا مەرگ یان دۆڕاندنی بەچاوی خۆی ببینێت ، جگە لەشین و واوەیلاو مات و بێدەنگی چ شاییەک هەڵدەبژێرێت ..
ڕاستە کاکە حەمە ئەوەی تاوانباری ئەم مێژوویەیە هەڵەی سەرکردەکانەو ئەوا هەمووان باجەکەی دەدەین و باجی ئەوانیش بێ گومان لەهی ئێمەو هەموان زیاترە …
ئەمەش دەقی ئەو نوسینەی کاکە حەمەیە لەسەر ماڵپەڕەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک
خۆزگه پارچه‌كانی جه‌سته‌م بۆ قه‌برسان نه‌شیایه !!؟
حه‌مه‌سوور دوشیوانی .
—————————
به‌نده‌ش وه‌ك هه‌ر مرۆڤێكی ئاسایی خاوه‌نی دوو چاوبووم و یه‌كیانم له شه‌رگه‌ی (قه‌یوان_ ماوه‌ت) له‌ده‌ست دا ، وه سه‌د خۆزگه ئه‌مشه‌و چاوه‌كه‌ی تریشم دائه‌نا،دیسانه‌وه خۆزگه هه‌واڵی مردنی جگه‌ر گۆشهكانشم ببیستایه ، خۆزگه ئۆتۆمۆبێلی مینڕێژكراوه پارچه‌پارچه‌ی ئه‌كردم و پارچه‌كانی جه‌سته‌م بۆ قه‌برسان نه‌شیایه ، به‌ڵام هه‌واڵی شكستی یهكیهتیم نه‌بیستایه !! زۆر هاوارمان كرد كاری حزبی وانابێت ، گوتیان ئه‌مانه چ نین داوای پله و پۆست ئه‌كه‌ن !!گوتمان با گشتمان پێكه‌وه كار بكه‌ین ،گوتیان بیركردنه‌وه‌یان كۆنه !!؟زۆربه‌ی كادرانی یه‌كیه‌تی به‌یه‌كه‌وه قسه‌مان ئه‌كرد و هه‌مان ده‌ردیان هه‌بوو !! گوتیان بابه چ نیه و خۆتانی پێوه خه‌ریك مه‌كه‌ن !!؟به‌ڵام دیسانه‌وه هه‌ر ئه‌بوو ئه‌وه‌مان بزانیایه كه ئه‌مه ڕوو ده‌دات ،چۆن ؟ به‌شێك له‌م به‌رپرسانه‌ی ئێمه :_( له ئاماده‌نه‌بوونی مام ) له‌ناو خۆیان یه‌كیان ناخوێندهوه و له جاسوسی تفه‌نگه‌وه ته‌ماشای یه‌كیان ئه‌كرد !!هاوكات به‌شێكیان هه‌رچی ڕێزه بۆ خه‌ڵك و كادریان دانانا ،دووركه‌وتبوونه‌وه له چاره‌سه‌ری كێشه‌ی خه‌ڵك و ته‌نانه‌ت كادره‌كانی خۆیان! دابڕان و سه‌ی كۆنكرێتی و به‌ربه‌ست له نێوان خۆیان و خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان دروست كردبوو، نا دادپه‌روه‌ری ، ئیهانه‌كردنی كادر ،پاره و پرۆژه‌ی (20)ملیۆن$ بۆ هه‌ندێك كه‌سی تایبه‌ت ،چوار پۆستی بۆ یه‌ك كه‌سی شكست خواردوو ،پێگه‌یاندن و پۆست دان به‌كه‌س و كاریان ،بوونی میزاج له بڕیاردان ،دووركه‌وتنه‌وه و كارنه‌كردن به په‌یڕه‌وی ناوخۆ …هتد ئه‌مانه و ده‌یان كاری تر ،یه‌كیه‌تی به‌م ڕۆژهگهیاند كه به‌نده‌ش یه‌كێكم له‌به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ری یه‌كیه‌تی خۆم به‌شه‌رمه‌زار ئه‌زانم .به‌ڵام دیسانه‌وه لێره‌وه داوا له به‌رپرسانی خۆمان ئه‌كه‌م :_
1. ئه‌مه به‌شكست بزانن !! به‌ڵام بۆ ئاینده چۆن چاره‌سه‌ری ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دووباره‌نه‌بێته‌وه و ده‌رس و پهبدهكان چۆن و چین ؟ بۆ هه‌ڵسانه‌وه !!؟.
2. بیر له‌وه مه‌كه‌نه‌وه زیاتر له‌یه‌ك دووكهونهوه و سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌م شكسته یه‌كتر تاوانبار بكه‌ن ، به‌ڵكو بگه‌ڕێنه‌وه بۆ په‌یڕه‌وی ناوخۆ و بڕیاری به‌كۆمه‌ڵ و به‌تاك سپاردنی و پاشان چاوه‌دێری چۆنیه‌تی ڕاپه‌ڕاندنی ئیشووكارهكان بكرێت .
3. كادر و جه‌ماوه‌ر له خواره‌وه كێشه‌مان نیه و ئاماده‌ین به‌پێی په‌یڕه‌و كار بكه‌ین و فه‌رمانی ڕاست و دروست جێ به‌جێ بكه‌ین ، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر ئه‌مه‌ی ڕوویدا ، چاوه‌ڕوانمانه …
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە