Hellbjardn

ئەنجامە نافەڕمییەکانی هەڵبژاردن .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كان له‌ هه‌ولێر و سلێمانی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ له‌ هه‌وڵی‌ ده‌ستكاریكردنی‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندان . بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیش هۆشداری‌ ده‌داته‌ هه‌مو ئه‌و كه‌س و گروپ و لایه‌نانه‌ی‌ به‌شدار ده‌بن له‌ گۆڕینی‌ ده‌نگ و ئیراده‌ی‌ خه‌ڵكدا و به‌رپرسیار ده‌بن له‌به‌رده‌م یاسا و میله‌تدا .

به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كان له‌ هه‌ولێر و سلێمانی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ له‌ هه‌وڵی‌ ده‌ستكاریكردنی‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانن، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ هه‌مو ئه‌نجامه‌ راسته‌قینه‌كانی‌ ده‌نگدان له‌ ژوری‌ هه‌ڵبژاردنی‌ گۆڕان پارێزراون .

به‌پێی‌ ئه‌نجامه‌كانیش بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ شاری‌ سلێمانی‌ بێ تایبه‌ت و مه‌رجدار 347 هه‌زار ده‌نگی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌ و پارتیش 82 هه‌زار و 137 و یه‌كێتیش 183 هه‌زار و 940 ده‌نگ .

هه‌روه‌ها له‌ هه‌ولێر، بێ مه‌رجدار و تایبه‌ت، گۆڕان 120 هه‌زار ده‌نگی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌ و پارتی‌ 221 هه‌زار و یه‌كێتی‌ 85 هه‌زار و 784 ده‌نگ .

له‌ دهۆكیش بێ تایبه‌ت و مه‌رجدار، بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان 12 هه‌زار و 621 ده‌نگی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌ و پارتی‌ 325 هه‌زار ده‌نگ و یه‌كێتی‌ 25 هه‌زار و 500 ده‌نگ .

هاوكات بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كۆمسیۆنی‌ باڵا و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان و ئه‌مه‌ریكا و كونسوڵخانه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌، له‌ هه‌وڵی‌ ساخته‌كردنی‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت كۆمسیۆنی‌ باڵا و پارتی‌ و یه‌كێتی‌ له‌به‌رده‌م رای‌ گشتی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان و ده‌ره‌وه‌دا به‌رپرسیار ده‌بن له‌ هه‌ر ده‌ستكاریكردنێكی‌ ئه‌نجامه‌كان و ده‌ره‌نجامه‌كانی‌ تری‌ ئه‌و ده‌ستكارییه ‌.

بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان هۆشداری‌ ده‌داته‌ هه‌مو ئه‌و كه‌س و گروپ و لایه‌نانه‌ی‌ به‌شدار ده‌بن له‌ گۆڕینی‌ ده‌نگ و ئیراده‌ی‌ خه‌ڵكدا و به‌رپرسیار ده‌بن له‌به‌رده‌م یاسا و میله‌تدا .

ئاشكراشیده‌كات؛ هه‌وڵی‌ ده‌ستكاریكردنی‌ ئه‌نجامه‌كان ده‌درێت له‌رێگای‌ گۆڕینی‌ ژماره‌ی‌ ده‌نگه‌كانی‌ سه‌ر فۆڕمی‌ ئه‌نجامه‌كان كه‌ ره‌وانه‌ی‌ به‌غدا ده‌كرێن .

پارتی /   82 + 221  + 325   =  628

گۆڕان /  347 + 120 + 12.621  = 479.621

یەکێتی /  183 + 85 + 25.500 =

293.500

كۆمه‌ڵێك زانیاری نافه‌رمی سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامی كۆتایی ده‌نگ و كورسی قه‌واره‌سیاسیه‌كان پارتی دیموکراتی کوردستان 743910 دەنگ 39 کورسی .
بزوتنەوەی گۆڕان 475475 دەنگ ، 25 کورسی. … یەکێتی نیشتیمانی کوردستان 351303 دەنگ ، 18 کورسی.
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان 186153 دەنگ، 10 کورسی.
کۆمەڵی ئیسلامی 118860 دەنگ ، 6 کورسی.
بزوتنەوەی ئیسلامی 21710 دەنگ، 1 کورسی.
حزبی سۆسیالسیت دیموکراتی کوردستان 12400 دەنگ، 1 کورسی.
سەبارەتی بە کۆتای تورکمانەکان، دەنگەکان بەمجۆرەیە
لیستی پێسکەوتووی تورکمان 2 کورسی.
لسیتی اربیل الترکمانی 1 کورسی.
لیستی گۆران و نوێ بوونەوەی تورکمان 1 کورسی.
الجبهە الترکمانیە 1 کورسی.
سەبارەت بە لیستی مەسیحییەکان سەرچاوەیەکە رایگەیاند:
لیستی رافیدەین 2 کورسی.
لیستی تجمع کلدان السریانی، اشوری 2 کورسی.
لسیتی ابنآ الرافیدین 1 کورسی.
هەروەها سەبارەت بە کۆتای ئەرمەنییەکان یراونت نیسان مارکوس امینیان یەک کورسی بەدەست هێناوە.

 جیاوازی‌ ده‌نگی‌ قه‌واره‌ سیاییه‌كانه‌ له‌ هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی 25/7/2009   و  21/9/2013

* له‌ ھه‌ڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٠ دا پارتی دیموكراتی كوردستان (٦٧٠٩٦٥) ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا و له‌ ھه‌ڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٣ دا (٧٤٣٩٨٤) ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌. به‌م پێیه‌ش پارتی دیموكراتی كوردستان (٧٣٠١٩) ده‌نگی زیادكردووه‌.

* له‌ ھه‌ڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٠ دا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان (٤٢٥٧٩٣) ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا و له‌ هه‌ڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٣ دا (٤٧٦٧٣٦) ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌. به‌م پێیه‌ش (٥٠٩٤٣) ده‌نگی زیادكردووه‌.

* له‌ هه‌ڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٠ دا یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان (٣٩٧٩٢٩) ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا و له‌ هه‌ڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٣ دا (٣٥٠٥٠٠) ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌. به‌م پێیه‌ش (٤٧٤٢٩) ده‌نگی كه‌مكردووه‌.

* له‌ هه‌ڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٠ دا یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان (٢١٤٢٢٢) ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا و له‌ هه‌ڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٣ دا (١٨٦٨٤١) ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌. به‌م پێیه‌ش (٢٧٣٨١) ده‌نگی كه‌مكردووه‌.

* له‌ هه‌ڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٠ دا كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان (١٤٤٩٨٧) ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا و له‌ هه‌ڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٣ دا (١١٨٥٧٤) ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌. به‌م پێیه‌ش (٢٦٤١٣) ده‌نگی كه‌مكردووه‌.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت