کۆسرەت رەسوڵ بۆ گۆڕان : درۆكانتان راگرن .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
نوسینگەی جێگری سکتێری گشتی یەکێتی وەڵامی کەناڵەکانی گۆڕان دەداتەوە ، بە ناونیشانی درۆکانتان ڕابگرن .. ئەمەی خوارەوە دەقی وەڵامەکەیە ..
درۆكان رابگرن
وه‌ڵامێك بۆ كونه درۆكه‌ی گۆڕان كه‌ناڵی (كه‌ی ئێن ئێن) رونكردنه‌وه له دوای رونكردنه‌وه، وه‌ڵام له‌دوای وه‌ڵام، گه‌ر كار وابڕوات ده‌بێ فه‌رهه‌نگ‌و ده‌سته‌واژه‌ی درۆكانی هه‌موو دنیا كۆبكه‌ینه‌وه، ئه‌وجا ده‌توانین وه‌ڵامی كونه‌درۆكه‌ی گۆڕان (كه‌ی ئێن ئێن) بده‌ینه‌وه .
به‌ر له‌چه‌ند كاتژمێرێك درۆیه‌كی شاخدارمان كرده‌وه به‌كونه‌كه‌ی خۆیدا، به‌ڵام وادیسانه‌وه درۆیه‌كی گه‌وره‌تریان به‌قه‌ده‌ر گرده‌كه‌ی خۆیان كرده‌وه‌و وابه‌جوانیش هۆنیویانه‌ته‌وه كه كاڵفام‌و به‌دحاڵه‌كانی خۆیانی پێ له خشته به‌رن‌و وه‌ك كاری هه‌میشه‌ییان بیان گه‌وجێنن، به‌ڕاستیش ئه‌وه‌نده‌یان درۆ كردووه، درۆ بوو به‌و پرنسیپه‌ی ( درۆبكه ، درۆ بكه .. تاكو باوه‌ڕت پێ ده‌كه‌ن ) .
به‌رله‌چه‌ند سه‌عاتێك په‌لاماری ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌یاندا كه بۆ چه‌ندین جار رێكخه‌ره‌كه‌یانی له گه‌روی هه‌نگ‌و ئابڕووچون ده‌رهێناو رزگاركرد ، وائێستاش له رێگه‌ی كوڕه‌كه‌یه‌وه دیسانه‌وه په‌لاماری ده‌ده‌ن، گوایه ده‌نگه‌كانی زیاد كراوه .
پێویسته بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و رێكخه‌ره‌كه‌ی‌و كونه درۆكه‌شیان ئه‌و راستییه بزانن كه نه كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و نه‌كوڕه‌كه‌شی پێویستیان به ته‌زویركردنی ده‌نگ هه‌یه، چونكه جه‌ماوه‌ری كوردستان‌و ده‌نگده‌رانی دڵسۆزی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌نگی چه‌ند ئه‌ندام په‌ڕله‌مانێكیان به‌خشیوه به‌ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی‌و پێویستی به ته‌زویرو ساخته‌كاری نییه، ئه‌وان زانیاری‌یان هه‌یه كه ده‌نگه‌كانی ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ زۆر زیاتره له‌وه‌ی ئه‌وان توشی شۆك بكات.. بۆیه كونی درۆكه‌ی ئه‌مجاره‌یان رووی كردووه‌ته ده‌ربازی كۆسره‌ت ره‌سوڵ. ئێمه راشكاوانه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاگادارئه‌كه‌ینه‌وه باواز له په‌لاماردانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی بهێنێت، باخۆیان نه‌خزێننه تونێلێكه‌وه رێگای ده‌ربازبوونی نه‌بێت، بائۆباڵێك نه‌گرنه ئه‌ستۆ په‌شیمانیش دادیان نه‌دات .
درۆكانتان راگرن، ئاگاداری ماڵی خۆتان بن‌و ده‌ستبه‌ردای نێو ماڵی یه‌كێتی بن، ئه‌و ماڵه‌ی به‌جوانترین شێوه‌و جوامێرانه په‌روه‌رده‌ی كردن: له‌ڕاستگۆیی‌و وه‌فاداری‌و گیان فیدایی بۆ خاك‌و نیشتمان‌و یه‌كێتیه‌كه‌تان، ئه‌دی ئه‌و هه‌موو درۆ‌و بوختان‌و بێ وه‌فاییه‌تان له‌كوێ هێنا: باوه‌ش به‌ماڵه شوشه‌كه‌تانه‌وه بگرن ، چونكه په‌تی درۆ كورته‌و دڵنیابن دواڕۆژی مانه‌وه‌و پڕسه‌روه‌ری هه‌ر بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌بێت .
نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی
یه‌كیێتی نیشتمانیی كوردستان
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە