هەندرێن هەورامی : سەفەری پڕ فەڕت بەخێر .
پێشکەشە ، بە گیانی پاکی هونەرمەندی گەورەی گەلەکەمان مامۆستا ” جیهاد دڵپاک “.
بە کۆڵێ غەم و حوزنەوە
دوایین سەفەری ڕێی پڕفەڕ و هاتت بەخێر
بڕۆ ، بڕۆ
بۆ هەمیشە چاوەکانت لێکنێ و
ئاسودە بەو بنو تێر ، تێر
تۆ جیهادی ڕێی هونەر بووی
مرۆڤێکی سادە و خاکی
ڕەنجدەر و کۆڵنەدەرێک بووی
شۆرشێک بووی لە دڵپاکی
هەر چەندە وەک کەرکوکەکەت
ستەملێکراو و مەزڵوم بووی
بەڵام گوڕگوڕ ئاسا
هەرگیز هەرگیز خامۆش نەبووی
بلێسەت گەش بوو
ورەت بەرز بوو
سەربڵندبووی ، بەچۆکدادان نەبووی ڕازی
سوارچاکی سەرزەمینی داگیرکراوم
بەورە گەنم ڕەنگەکەی
کەرکوکەکەی پایتەختەکەی گەرمیانم
شەرتە وەک تۆ
ئێمە هەموو دڵپاک بین و
جیهادی بین لە پێناوی نیشتماندا
تۆئاسا بیین
لە ڕێی ڕزگاری و
سەرکەوتنی یەکجارەکی کوردستاندا
برۆکسل / بەلجیکا