حاکم فەرهاد : پارتییەکان ئاهەنگ دەگێرن بۆ شەڕی نێوان گۆڕان و یەکێتی ..
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
شەوی بیستوچوار لەسەر بیستوپێنج تەقەیەکی زۆر ، سلێمانی و دەوروبەری داپۆشی ، شار بۆنی شەڕی براکانی لێدەهات . ئەو شەوە هەموو هێزەکانی دەرەوەی پارتی و خەڵکی هەستناسکی کوردپەروەر بەچاوی نەخوازیارەوە دەیانڕوانییە بەردەوامی ئەو شەڕەو ، پارتی وهاوزنجیرەکانی خوازیاری خۆشکردنی کڵپەی گڕی ئاگرەکە بوون .. سەرئەنجام بۆ هەموو لایەک دەرکەوت ، کەپارتی لەپشت نانەوەی ئاشوبەکەیە و دەخوازێت ئەو شەڕە بەجۆرێک بێت کوژانەوەی نەبێت و دواجار ئەم بەدڵی خۆی دەست بنیتە قاقای هەموو لایەک و چەکوشی بەناو عەدالەت و قامچی رەحمی ئەو بەسەر هەموولایەکەوە لەبەردەوامی وەشاندنیا بێت .
گومانەکان راست بوو ، کەپارتی لەپشت ئەو ئاشوبەوە بوو ، بیئاگایی و کەم تێگەیشتنی سەرانی یەکێتی و گۆڕان ، پارتییەکی ئاوازە بەهۆزو داخراویی کردە مامۆستای گاڵتەجاری ئەوان و بەدڵی خۆی توانی ئەمجارەشیان گاڵتە بەچارەنوسی ئەوان و لەوانیشەوە بۆگەل بکات .
تۆ ببینن وەک چۆن لەجەولەی شەڕی دووەمی نێوان پارتی و یەکێتی ، تەقینەوە خیانەتکارییەکەی شاری زاخۆی دەلالی خستە پاڵ کۆسرە ت ڕەسوڵ و تاوانباری کرد بەوەی ئەو بووە لەپشت تەقینەوەکە ، ویستیشی بەهەمان سینارۆ شەهیدکردنی سەردەشتی هەمیشە زیندوو بخاتە ئەستۆی کۆسرەت ، بەڵام سەری نەگرد .. ئەو کەسەی کەکرابووە پاڵەوانی ئەم سینارۆیە بۆ ئەوەی ببێتە شایەتحاڵ لەدادگا و زمان لەوە بدات کە کۆسرەت لەپشت شەهیدکردنی سەردەشتی هەمیشە زیندووەیە ” خێلان بەختیار ” بوو .
خێڵان بەختیار لەپشت شەهید سەردەشتەوە بۆتە یەکێک لە کۆڵەکەکانی نوسینگەی ڕاگەیاندنی ” نێچیرڤان بارزانی ” ئیتر نازانم ئەم خێڵانە بەهۆی ئەوەی باوکی هەرلەزەمەنی دایک بوونییەوە پارتی بووە ، یاخود ئەمیش بەشێک بووە لەپشت سینارۆیی فڕاندن و لەناوبردنی سەردەشتەوە ، چونکە ئەم خێڵانە وەک دەڵێن : بەرلە شەهیدکردنی سەردەشت بۆتە هاوڕێیەکی زۆر نزیک و بەئاگا لێی ..
خێڵان بەختیار لەسەر سایتەکەی لەفەیسبووک بەخۆشییەوە ئەوهەواڵەی بڵاوکردۆتەوە ، کە لە بنکەی ئەلبیسەکە لەنێوان گۆڕان و یەکێتی شەڕە بۆکس کراوە . ئەم ڕستەیە هەر بەئاسانی نابیت تێی بڕوانرێت ، بەڵکوو دەبیت بۆسەرچاوەکەی بڕوانین و ئاوە لێخنەکە بشڵەقینین . ئەمانە ژیرانە تیکستەکان دەنێرن بۆ هاوزنجیرەکانی خۆیان ، وایان تێدەگەیەنن ئەمان بینەری شەڕە خۆزیارەکانی خۆیانن ، ئەم ئاوازانە هەرچی کوردایەتی و نیشتمان بوونی تیا نییە ، چونکە لە مەدرەسەیەک پەروەردەکراون واتای کوردایەتی لایان خزمەتکردنە بەدەستەو تاقمێک ، ئەمانە کۆیلەن و لەچاوەڕێی ئافەرینێکی سەروخۆیانن . باسەرتان نەیەشێنم بۆخۆیان وێنەگیراوەکەی چەند کۆمێنێکی خێلان بەختیار ببینن و بۆخۆتان بزانن ئەمانە چەند خوازیاری شەڕی کورد بەکوردن ..
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە