Ari-Azad

ئاری ئازاد : خۆشییه‌كه‌تان مه‌كه‌ن به “پرسه ‌” بۆ خه‌ڵك .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وابڕیاره‌ ئه‌مڕۆكه‌ كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامی ، ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 21/9ـی په‌رله‌مانی كوردستان رابگه‌یه‌نێت . ترسێكی زۆرم له‌م رۆژه‌ هه‌یه‌ ، ئاخر نه‌ریتێكی ناشرینی دوور له‌ گیانی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان له‌ ناوماندا بوونی هه‌یه ئه‌میش ” نه‌ریتی خۆشی ده‌ربڕین ” ـه‌ ‌. ترسی هه‌ره‌ گه‌وره‌ ئه‌وه‌ لایه‌نه‌ دۆڕاوه‌كان ئه‌نجامه‌كه‌یان پێ هه‌زم نه‌كرێت و قبوڵی نه‌كه‌ن .

ئه‌وه‌ی لێره‌ تیشكی ده‌خه‌مه‌ سه‌ر “ن ه‌ریتی خۆشی ده‌ربڕین ” له‌ نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری تا سه‌ر ئێسقان ممارسه‌ به‌هه‌ڵه‌ ده‌كه‌ین . گه‌ر سه‌یرێكی دواوه‌ بكه‌ین ده‌بینی میلله‌تی كورد له‌كاتی خۆشی و سه‌ركه‌وتن ده‌ستیكردوه‌ به‌ ” تـــه‌قــه‌ ” كردن . بیرم دێت له‌ كاتی ئاهه‌نگه‌كانی بوك گواستنه‌وه ‌، بنه‌ماڵه‌ی زاوا بۆ خۆشی ئه‌م ڕۆژه‌ ده‌یانكرد به‌ ته‌قه‌كردن . سوپاس بۆ خوا ئه‌مه‌یان تاڕاده‌یه‌ك له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌مان كاڵ بۆته‌وه‌ یاخود هه‌ر نه‌ماوه ‌. هه‌وه‌ها سه‌ركه‌وتنی هێزیك له‌هه‌ڵبژاردن ، رۆژی حه‌شر دوست ده‌بوو له‌گه‌ڵ ته‌قه‌كردن .

له‌ ده‌ستپێكی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن تا نوكه‌ ، چه‌ندین كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانی . نزیكه‌ی (8) كه‌س كوژراون و ده‌یانی دیكه‌ برینداربوون ، دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردن ، ده‌ستكراوه‌ به‌ ته‌قه‌كردن له‌ لایه‌ن لایه‌نگرانی لایه‌نی سه‌ركه‌وتووی هه‌ڵبژاردن . وا مزانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان‌ پێشكه‌وتوو هۆشیار ، ئه‌م نه‌ریته‌ جارێكی تر روو ناداته‌وه‌ . به‌ڵام وانه‌بوو من به‌هه‌ڵه‌دا چووبووم ، جارێكی دیكه‌ چه‌ند كه‌س بوونه‌وه‌ قوربانی ، پرسه‌ كه‌وته‌وه‌ نێو خێزانه‌كان ، دڵی چه‌ند دایكێك سوتا ،‌ به‌ له‌ده‌ستدانی رۆله‌كانیان .

هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان هاوتای هه‌ڵبژاردنی ووڵاتی ئه‌ڵمانیا بوو . رۆژی دوای هه‌ڵبژاردنی كوردستان ئه‌نجامیاندا . بۆ ئێواره‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌رچوو ، به‌شێوازێكی شارستانیانه‌ پرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاند بێ ئه‌وه‌ی ژیانی خۆیان و كۆمه‌ڵگه‌ بخه‌نه‌ مه‌ترسیه‌وه‌ . ته‌قه‌یه‌ك نه‌كرا به‌ناوی خۆشی . ئا به‌م شێوازه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی هۆشیار پڕۆسه‌كانی ژیانی تێده‌په‌ڕێنێ .

ره‌نگه‌ ئه‌مڕۆكه‌ ئه‌نجامی كۆتایی رابگه‌ینرێت . داوكارم لەخوا رووداوی نه‌خوازراو روونه‌داته‌وه‌ ، ئه‌و لایه‌نانه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردن سه‌رده‌كه‌ون ، دان به‌خۆیان دابگرن و به‌ربگرن له‌سه‌د باره‌بوونه‌وه‌ی نه‌ریتی ته‌قه‌كردن به‌ناوی خۆشی ده‌ربڕینه‌وه‌ . خۆشی ده‌ربڕین به‌ شێوازێكی مه‌ده‌نیانه‌و شارستانی شتێكی ئاساییه‌ . به‌ڵام به‌م شێوازه‌ كرێته‌ به‌ربه‌ریانه‌ نه‌خوازراوه‌و یه‌كناگرێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ گیانی پێكه‌وه‌ژیان و ، یه‌كتر قبوڵكردنی ره‌نگ و ده‌نگه‌ جیاوازه‌كان .

بۆ خۆشی خۆتان پرسه‌ بۆ براكانتان دروست مه‌كه‌ن . جارێكی دیكه‌ دایكانمان ره‌نجی زۆریان داوه‌ با دڵیان نه‌سوتێ و نه‌ڕه‌نجێ و نه‌تۆرێ . چی به‌م باوكه‌ بلێن له‌تاو له‌ده‌ستدانی رۆڵه‌كه‌ی خه‌ریك بوو شێت بێ ، هه‌ر ئه‌یگوته‌وه‌ یه‌خه‌ی كێ بگرم .كێ حه‌قم ده‌سه‌نێ .

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت