ئەمەریکا بۆ ڕازیکردنی ئێران ئاسەوارێکی کورد دەدات بەو وڵاتە .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆكی ئێران له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا له‌ئه‌مریكا ئاشكرایكرد ، به‌رپرسانی ئیداره‌ی واشنتۆن وه‌كو هه‌وڵێك بۆ پیشاندانی نیازپاكی به‌رامبه‌ر به‌میلله‌تی ئێران ، ئاسه‌وارێكی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی (ماد) گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ ئێران ، چالاكوانێكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیش له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت : ئه‌و ئاسه‌واره هی كورده‌و پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوێستی هه‌بێت .
هاوکات پارێزه‌ر‌و چالاكوانی مه‌ده‌نی (هه‌ڤاڵ نه‌ژاد) ڕاگەیاند : به‌هه‌موو پێوه‌رێك ئه‌و ئاسه‌واره‌ی كه ئه‌مریكا داویه‌تی به‌ئێران ، به‌شێكه له‌میلله‌تی كورد ، بۆیه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی ناوه‌نده تایبه‌تمه‌نده‌كانی ئاسه‌واره‌وه به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كه‌یسه بكات‌و له‌ڕاستی دروستی بكۆڵێته‌وه . ئه‌و پارێزه‌ره وتی : ئه‌گه‌ر ده‌ربكه‌وێت كه ئه‌مریكا ئاسه‌واره‌كه‌ی داوه‌ته ئێران ، ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم وه‌كو خاوه‌نی مێژووی ماده‌كان داوا بكات ئه‌و ئاسه‌واره پێشكه‌شی كوردستان بكرێته‌وه .
س:nna
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە