ئه‌حمه‌د میراوده‌لی : لە ئاڕشیڤەوە ؛ بەبۆنەی خوێناویکردنی شاری قەڵای نەبەردان .
ئاوه‌زی عاره‌ب و ساویلکه‌یی کورد
ته‌نگژه‌ی ئه‌مڕۆی باشووری کوردستان، ده‌رئه‌نجامی ئاوه‌زی عاره‌ب و ساویلکه‌یی سه‌رکرداێتی کورده .
سه‌رکرداێتی کورد . په‌سه‌ندکردنی پڕۆژه یاسای ژماره 24 که ، له رۆژی 22/7/2008 دا له‌لایه‌ن پاڕله‌مانی عێڕاقه‌وه ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان ، به بێ ره‌زامه‌ندی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ، به‌کووده‌تا ، له‌سه‌ر کورد ، ناو ده‌با . به‌ڕێز فازیل میرانی ، ده‌ڵێ ” ئیئتیلاف فێڵی لێ‌کردین ”.1 زۆرم لا سه‌یره سکرتێری پارتێک بڵێ ، فێڵیان لێ‌کردین !!. باشه بنه‌مایه‌کی رامیاریی ئه‌وه نییه که ده‌بێ به‌رامبه‌ره‌که‌ت ، چ دۆست و چ دوژمن ، له‌نزیکه‌وه بناسی بۆ ئه‌وه‌ی بزانی چۆن هه‌ڵسوکه‌وتی له‌ته‌کدا بکه‌ی ؟
کاک نه‌وشیروان موسته‌فاش له‌دیمانه‌یه‌کدا بۆ رادێۆی نه‌وا ده‌ڵێ” ….. له‌ڕاستیدا میلله‌تان به هیچ جۆرێک ده‌ست له‌ئه‌رزی خۆیان هه‌ڵناگرن ، ته‌نانه‌ت وڵاتێکی وه‌ک ئیسڕائیل که جۆلانی داگیر کردوه و هه‌ندی زه‌وی داگیرکردوه دوای ساڵی 1967 و دوای 1973 ئاماده‌نییه به‌خۆشی ده‌ستی لێبه‌ردات ، ئه‌وا له‌کاتێکدا ئه‌رزی خۆی نییه وازی لێناهێنێت . ئه‌مانیش وه‌کو پارچه‌یه‌ک له عێڕاق بڕواناکه‌م ئه‌گه‌ر زه‌ختی کوردیان له‌سه‌ر نه‌بێت هیچ که‌سێک له‌وانه‌ی که عه‌ره‌بن ئاماده‌بن به ئاسانی ده‌ست له هیچ پارجه‌یه‌کی که‌رکوک یان خانه‌قین یان سنجار یان هیچ جێگایه‌کی تر هه‌ڵگرن ….. هتد . ” 2
دیاره کاک نه‌وشیروان ده‌یه‌وێ بڵێ ، چۆن” چۆلان” له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه داگیرکراوه و ده‌ستبه‌رداری نابێت، ئاواش که‌رکوک و هه‌موو ئه‌و ناچانه‌ی مشتومڕیان له‌سه‌ره ، داگیر کراون و عاره‌بیش، به ئاسانی ده‌ستیان لێ هه‌ڵناگرێ .
پيشه‌کی ده‌ڵێم ؛ ” ده‌مخۆش کاک نه‌وشیروان ”. چونکه به‌شبه‌حاڵی خۆم ، ئه‌مه یه‌که‌م جاره له‌دوای روخانی رژێمی ” به‌عسه‌وه ” ببینم یان ببیستم به‌رپرسێکی کورد ، ئه‌گه‌ر چی به لابهلاییش بێت ، دان به‌وه‌دا بنێ که داگیرکراوین . وه‌لێ لێره‌دا ئه‌و پرسیاره دێته گۆڕێ ” ئایا هیچ کات روویداوه ، داگیرکا‌ر و داگیرکراو، هاوپه‌یمان بووبن ؟ ”. ئه‌گه‌ر ئێوه عێڕاق وه‌ک ئیسڕائیل به‌داگیرکار ده‌زانن ، ئیدی هاوپه‌یمانی چ مانایه‌کی ده‌مێنێ جگه له رازیبون به‌ژێرده‌سته‌یی ؟ بۆچی فه‌له‌ستینییه‌کان له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل ، هاوپه‌یمانییان به‌ستووه تا ئێوه‌ش ، چاولێکاریان بن ؟ لێرەدا رووی ده‌مم تەنها له‌کاک نه‌وشیروان نییه ، به‌ڵکو زیاتر لە سەرکردایێتی هه‌ردوو زلحیزبه‌که‌ی باشووره که بۆخۆیان له‌نزیکه‌وه ئاگاداری ئه‌زموونی نه‌وه‌ت ساڵی رابووردووی ئه‌و به‌شه‌ی وڵاته‌که‌مانن و هه‌ندێکیشیان، زێده له نیو سه‌ته ، له‌گه‌ڵ راست و چه‌پ و میانڕۆ و په‌ڕگیری نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی ‘ ‘عاره‌ب” دا ، ململانێ‌یان کردوو ه. ئه‌زموونی نه‌وه‌ت سالی رابوردوو ” باباسی چوارده سه‌ته نه‌که‌ین” ساده‌ترین که‌سی کوردی ، تووشی بی متمانه‌یی به عاره‌ب ، کردووه . ئیدی سه‌یر نییه ، سهرکرداێتییهک ، له‌سه‌رده‌می خۆیدا چه‌ند جارێک ببینێ ، لایه‌نه به‌ناو دۆست و له‌ڕاستیشدا ، نه‌یاره‌کانی ، له به‌ڵێنه‌کانیان ژێوان ببنه‌وه و ، پاشقولی ئهستۆشکێنیشی لێ بگرن ، هێشتاش بڵێ ، فێڵیان لێ‌کردین ؟
سهرکرداێتییهک بۆخۆی شایه‌تحاڵی ئه‌زموونی به‌ره‌ی عاره‌ب بێت له په‌شیمانبوونه‌وه‌یان له به‌ڵێنی کۆبوونه‌وه‌کانی ، له‌نده‌ن ، لوبنان ، سه‌لاحه‌دین و ………..مادده 58 ی ده‌ستووری عێڕاق و ده‌ستاوده‌ستکردن به مادده‌ی 144 ی ده‌ستووری نوێی عێڕاق ، ئه‌وپه‌ڕی گێلیێتی سیاسییه، باسی فێڵ لێکردن بکات . ئه‌دی سیاسه‌ت پیاده‌کردنی فڕوفێڵ نییه ؟
که عاره‌ب ناناسن، چۆن بڕوای پێده‌که‌ن ؟
زاراوه‌ی ” عاره‌ب” بۆ یه‌که‌م جار له مێژوودا ، له نووسراوه ئاسوورییه‌کاندا هاتووه که ، ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ساڵی 854 ی پێش سه‌رده‌م ” به‌واتای پێش له‌دایکبوونی مه‌سیح ” و بۆ دانیشتوانی نیوه‌دوورگه‌ی عاره‌بی و بیابانه‌کانی سوریا به‌کار هاتووه . له‌و به‌ڵگه‌نامه ئاسووریانهدا ، وه‌ک ” وشتره‌وان/ هوشترهوان – به‌ده‌وی” ناویان هاتووه . هه‌ردووک پێغه‌مبه‌رانی جووله‌که‌ش ” ئیسایا و جێڕهمایا ”، له سه‌ته‌کانی شه‌ش و حه‌وتی پێش سه‌رده‌مدا ، وه‌ک ”’ کۆچه‌ریی بیابان – به‌ده‌وی ‘، عاره‌بمان پێ ده‌ناسێنن .
له نێوه زه‌ق و ناسراوه‌کانی : عاره‌ب ، رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ند ، ئیسلام ، ته‌نها نێوی – عاره‌ب و ئیسلام ‘ له ئاوه‌ز و هزری عارهبدایه . وه‌نه‌بێ عاره‌ب ناوی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستی نه‌بیستبێ ، رامیاروان و رۆشنبیرانیان به ” ئه‌لشه‌رق ئه‌ل ئه‌وسه‌ت” له نووسین و لێدوانه‌کانیاندا ، ناوی ده‌به‌ن . وه‌لێ زاراوه‌که‌یان له زمانه ئه‌وروپایی یه‌کانه‌وه وه‌رگرتوه و وه‌رگێڕاوه ، به‌تایبه‌تیش ، ئینگلیزی . ئه‌م ناوه که له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی جیهانی دووهه‌مه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه ، ریشه‌یه‌کی ناوچه‌یی یان نه‌ته‌وه‌ییی عاره‌بی نییه . له‌به‌ر ئه‌وه‌ش له هزری عاره‌بدا ، ناوچه‌که به ناوچه‌یه‌کی کولتووری تایبه‌ت ، نه‌ناسراوه .
کێشه له‌وه‌دا نییه که عاره‌ب له سه‌رده‌مێکدا خێڵه‌کی بوون ، هه‌موو میلله‌تان به‌و سه‌رده‌مه‌دا تێپه‌ڕیون . کێشه‌که له‌وه‌دایه که هه‌ر به‌و هزره خێڵه‌کییه‌وه ، ماونه‌ته‌وه .
زانای مرۆڤ‌ناس ؛ رافایێل پاتای – Raphael Patai، ژیانی خۆی بۆ ناسینی که‌سایێتی عاره‌ب ته‌رخان کردووه و کتێبێکی گه‌وره‌ی له‌و باره‌یه‌وه له‌ژێر ناوی” ئه‌قڵی عاره‌ب – THE ARAB MIND ” نووسیوه و هه‌تا ئێستا پێنج جاران چاپکراوه‌ته‌وه ، پێنجه‌مینیان چاپی ساڵی”2007 ” ە که له‌به‌رده‌ستمدایه .
رافایێل ؛ له کتێبه‌که‌یدا ده‌ڵێ ” ئه‌گه‌ر که‌سێک” ئهلموقهدیمه” ی مێژووناس ، ‘ ئیبن خه‌لدوون’ ی خۆێندبێته‌وه که زاناترین مێژووناسی سه‌رده‌می خۆی بووە ، ئه‌و که‌سه جار له دوا جار سه‌ری له که‌ساێتی عاره‌ب ده‌ماسێ ”. رافایێل له زمانی ئیبن خه‌لدوونه‌وه ده‌ڵێ ”عاره‌به‌کان ده‌توانن ته‌نها ده‌ست به‌سه‌ر ناوچه ده‌شتاییه‌کاندا بگرن ، دواتر روونی ده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێ ؛ ئه‌مه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به سرووشت هێنده ناشارستان و ده‌شته‌کین ، که‌سانێکی تاڵانکه‌ر و روخێنه‌رن ………. ئه‌و شوێنه‌ی عاره‌ب داگیری کردووه ، شارستانێتی لێ نه‌هێشتووه . ئیبن خه‌لدوون ؛ هۆکاری ئه‌و سرووشته روخێنه‌ر و دڕنده‌ییه‌ی عاره‌ب ده‌گێڕێته‌وه بۆ ”چێژوه‌رگرتن لێیه‌وه .” له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ستێکی بێ پابه‌ندییه به یاسا‌و ملکه‌چیی بۆ سه‌رکرده . هه‌روه‌ها ده‌ڵێ ؛ عاره‌ب که خاوه‌نی کهساێتییهکی ئاوه‌هایه ، هه‌رچه‌نده سرووشتکردیش بێت ، شارستانەتی ره‌تده‌کاته‌وه و دژیەتی .”3
خاڵێکی دیکه‌ی گرینگتریش ئه‌وه‌یه که ، ئیبن خه‌لدوون له‌ڕێگه‌ی مییلله‌تانی ژێرده‌سته‌ی عاره‌به‌وه سایکۆلۆجیای عاره‌بی ناسیوه . له‌م باره‌یه‌وه ، ئیبن خه‌لدوون ده‌ڵێ ” عاره‌ب ته‌نها له ژێر سێبه‌ری، ئاین ، وه‌ک: پێغهمبهراێتی ، پیاوچاکان ، یان هێندێ رووداوی ئاینی گه‌وره‌وه ، ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست . هۆکاری ئه‌وه‌ش ، ناشارستانێتییهکهیانه ، عاره‌ب ، میلله‌تێکن که نایانه‌وێ سه‌ر بۆ یه‌کدی دانه‌وێنن ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی: کێوی ، نه‌زان ، لوتبه‌رز ، ده‌سه‌ڵاتخوازن و هه‌واداری سهرکرداێتین .”
ته‌قی ئه‌ل دین ئه‌حمه‌د ئه‌ل موقهڕیزی . بهناوبانکترین مێژوو ناسی سه‌رده‌می ‘ مه‌ملوک’ ه‌کانه و، به‌م شێوه‌یه باسی عاره‌ب ده‌کات . ” بێ بار ، بێ وه‌فا ، بێ بڕیار ، ترسنۆککار ، بێ وره ، چاوبرسی ، بێ پشوو ، ئێره‌به‌ر/حه‌سوود ، درۆزن ، بوختانکه‌ر . به‌کورتی ؛ بنه‌مای کهساێتییان ، له‌سه‌ر خه‌وشی نامه‌ردی که لهدهروونیانهوه هه‌ڵقوڵاوه ، دامه‌زراوه .”
له وته به‌ناوبانگه‌کانی عاره‌ب
وته‌یه‌کی ناسراو و ، زۆر به‌ربڵاوی عاره‌ب ده‌ڵێ ” من و براکه‌م ، دژی ئامۆزام ، من و ئامۆزام ، دژی بێگانه و هه‌موو دنیا .” وته‌یه‌کی دیکه‌شیان هه‌یه ده‌ڵێ ” هیچ شتێک هێنده‌ی ژێرده‌سته‌یی ، پیاو سووک ناکات .”
له ئاوه‌ز و هزری عاره‌بدا ؛ یه‌کسانی و هاوتایی ، بوونی نییه ، ئه‌وان ته‌نها به‌ژێرده‌سته‌یی و سه‌رده‌سته‌یی ئاشنان . لهناوخێزانهوه بیگره بۆ ناو خێڵ و ده‌وڵه‌ته‌کانیان ، هه‌موو سیستێمه‌کان بریتیین له ژێرده‌سته‌یی و سه‌رده‌سته‌یی . وا بۆ سه‌ته‌یه‌ک ده‌چێ ، زێده له بیست ده‌وڵه‌ت و میراێێتی عاره‌بی له ئارادان ، هیچکامیشیان دێمۆکڕات نین ، باشه که ئه‌وان له‌ناوخۆدا دێمۆکڕات نه‌بن ، بۆده‌بێ ئێمه‌ی کورد چاوه‌ڕوانی دێمۆکڕاتێتیان لێ بکه‌ین . مییله‌تێک بیست و دوو ده‌وڵه‌تی هه‌بێ و هیچیشیان دێمۆکڕات نه‌بن ، میلله‌تێکی نه‌خۆشه و ده‌بێ خۆتی لێ به‌دوور بگری . که‌ساێتی عاره‌ب هێشتان ئه‌و کهساێتییهیهکه شانازی به تاڵان و بڕۆ و ئه‌نفالی خێڵه دراوسێکه‌ی ده‌کات ، ئیدی ده‌بێ چ خاسییه‌کی بۆ کورد له هه‌گبه‌دا بێت ؟
به‌رپرسانی به‌ڕێز . ئه‌مه‌یه که‌ساێتی و ره‌وشتی عاره‌ب ، ئیدی ئێوه بۆ ئه‌مڕۆ ، مه‌شهه‌دانی تاوانبار ده‌که‌ن !!. دوای ئه‌وه‌ش، ئه‌ی ئێوه بۆخۆتان ، ئاوی 32% تان ، نه‌ڕشت ؟ هه‌ر ئێوه نه‌بوون که‌رکوکتان به” بڕۆکسل” وێناکرد ؟ هه‌ر ئێوه نه‌بوون یاسای ” موحافه‌زات” تان خسته سه‌رلێوی عاره‌ب و ئه‌مه‌ریکا ؟ هه‌ر ئێوه نه‌بوون به‌ده‌ستوور خاکی کوردستانتان خسته قوماره‌وه ؟ ئێوه‌ی سه‌رکرده که رۆژێک گوێتان به ویستی جه‌ماوه‌رتان نه‌داوه و هه‌موو سازشکارییهکتان کردووه، ئێستا چ خیره رێپێوانی پێ ده‌که‌ن ؟
کێشه‌ی کورد چییه ؟
ئه‌گه‌رله کوده‌تای ” قاسم ” ه‌وه بیگرین ، نیو سه‌ته‌ی ته‌واوه ؛ سه‌رکرداێتی باشووری وڵاته‌که‌مان ” وه‌ک سه‌رکرداێتی هه‌موو به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان” جه‌ماوه‌ر به‌وه فریوده‌دات که ، گوایه ، ئه‌وه رێژیمه شۆڤێنیست و سه‌ر به ئیستیعمارهکانی عێڕاقن ده‌یانه‌وێ کورد بچه‌وسێننه‌وه‌و مافه‌کانی زه‌وت بکه‌ن و کورد ، لهعێڕاقێکی دێمۆكڕاتدا ، خه‌ونه‌کانی دێنه دی . هه‌ر به‌و ئاوازه‌ش ، دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی عێڕاق ، میلله‌تیان چه‌واشه‌کرد و ده‌نگیان پێدا بۆ په‌سه‌ندکردنی ده‌ستووری ئاخونده و قومار به خاکی کوردستان و سه‌لماندنی ژێرده‌سته‌یی .
بڕواناکه‌م رۆشنبیر و نووسه‌رێکی دڵسۆزی ئه‌م میلله‌ته مابێ ، یه‌خه‌ی ئه‌و سهرکرداێتییهی نهگرتێت و راینهوشاندبێ و پێیانی نه‌گوتبێ ، نه‌که‌ن عێڕاق درووستکه‌نه‌وه ؟
ئێمه ده‌مانزانی کێشه‌ی عاره‌ب و کورد ، کێشه‌ی کورد و رێژیم نییه . باشه وا رێژیمی هاشمی ئیستیعماری بوو ، ئه‌ی ئەوەی قاسم چێ بوو ؟ ئه‌ی رێژیمی برایانی عارف و به‌عسی یه‌که‌م و دووهه‌م؟ کێشه‌که ، کێشه‌ی دوو نه‌ته‌وه و کولتووری جیاوازه . کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌که له‌گه‌ڵ کولتوورێکدا که ؛ زمانی خۆی به باشترێن و پیرۆزترین و زمانی ‘ خودا ‘ و ئه‌وه‌دنیا ده‌زانێ ، میلله‌تێ خۆی لا باشترین میلله‌تانی سه‌ر زه‌مینه ، پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان ، باشترین پێغه‌مبه‌ره …….ئه‌وه‌ی به عاره‌بی بدوێ ، عاره‌به ، ئه‌و خاکه‌ی رۆژێک وشتری عاره‌ب میزی لێکردبێ و عاره‌ب داگیری کردبێت، عارهبستانه .
ئێمه ئه‌و هه‌موو هاوارهمان له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو که ده‌مانزانی هه‌رکات عاره‌ب پۆستاڵی کرده‌وه پێ ، یه‌که‌م شه‌قی بۆ ئێمه دادێنێته‌وه . ئێمه ده‌مانگوت ؛ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی عێڕاقچێتی بکه‌ن ، کورداێتی بکه‌ن، ده‌مانگوت ، ئه‌و هه‌موو توانایه‌ی بۆ درووستکردنه‌وه‌ی عێڕاقی عاره‌بی به‌کاردێنن و شانازی پێوه‌ده‌که‌ن، جێی شانازی نییه و مێژوومان گه‌واهی په‌شیمانبوونه‌وه‌یه لێی . ئێمه ده‌مانگوت ، تواناکان ، له‌پێناوی سه‌ربه‌خۆییدا ، بخه‌نه‌گه‌ڕ . ئه‌گه‌ر رای دڵسۆزانتان به هه‌ند بگرتایه ، ئێستا تووشی ئه‌و ئاسته‌نگییه‌ی ئێستا نه‌ده‌بوون .
له نیو سه‌ته‌دا ، هه‌ر ئێوه‌ی سه‌رکردایێتی ئێستا، زێده له جار‌و دووجاریش هه‌لی پێکه‌وه ژیانی کورد و عارهبتان ، بۆ هه‌موو رێژیمه یه‌ک له دوا یه‌که‌کانی عاره‌ب له به‌گدا ، ره‌خساند. هه‌مووشیان له کاتی بێ هێزیدا ، ده‌ستیان بۆ بهسینگهوهگرتن و دواییش، لێیتان ژێوان بوونه‌وه و ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت ،” ئه‌گه‌ر بهرژهوهندهکانتان وا نه‌خوازێ” دیاره هیچی لێوه فێر نه‌بوون . ئه‌وه‌تا ئێستاش هه‌مان تاس و حه‌مامه . به کرده‌وه رێژیمه نوێکه‌ی عێڕاق که ” به گوته‌ی خۆتان ، ئێمه‌ش به‌شداریین تێیدا ،” سه‌لماندی که ناتوانێ له‌وانه‌ی پێشوو باشتربێ .
ئه‌مڕۆ براو ئامۆزای عاره‌بی عێڕاق ، ده‌ستیان له‌ده‌ستی یه‌کدی دایه ، دژی کورد؛ هه‌موو هه‌وڵ و کۆششێک له‌گه‌ڵیاندا ، کات به‌فیڕۆدانه . کاتیش ، له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندایه بۆ خۆ رێکخستنه‌وه‌و خۆ به‌هێزکردن و زیاتر دژوارکردنی چاره‌سه‌ری کێشه‌کان و پاشه‌کشێ کرن پێمان .
هه‌تا رۆژێکیش زووتر له‌گه‌ڵیان یه‌کلای بکه‌ینه‌وه باشتره . ئه‌وان ده‌یان جار له به‌ڵێنه‌کانیان ، په‌شیمان بوونه‌وه ، خۆ دنیا به‌سه‌ر کورد دا، ناڕووخی ئه‌گه‌ر جارێک له به‌ڵێنێک ژێوان بێته‌وه .
کێشه‌ی کورد له عێڕاقدا ، کێشه‌ی رێژیم نییه، کێشه‌که ، کێشه‌ی دوو ئاوه‌ز و کولتووری جیاوازه .
لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه ، ئه‌م سه‌رکردانه‌مان که ده‌یان جار ، قوماریان به ئاینده‌مانه‌وه کرد و هیچی لێ شین نه‌بوو ، لێده‌گه‌ڕێن جارێکیش ، ئێمه ، میلله‌ت ، قومار به ئایندهی خۆمانه‌وه بکه‌ین ؟
ئه‌ز ، بڕوا ناکه‌م ، ده‌زانم گیرفانه قووڵه‌کان ناهێڵن ، جا با بزانین چۆن پاساوی پاشه‌کشێی ئه‌مجاره‌یان ده‌ده‌نه‌وه !!
تێبینی / ئه‌م وتاره له ژماره 24 ی هه‌فته‌نامه‌ی ‘ رووداو’ دا بلاوکراوه‌ته‌وه .
1 – رۆژنامه‌ی ‘ رۆژنامه ‘ ژماره 268، پێنجشه‌ممه 24/7/2008
2 – دیمانه‌ی نه‌وا ، له‌گه‌ڵ کاک نه‌وشیروان موسته‌فا
3 – The Arab Mind, By Raphael Patai…………….p 20