فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد : شكستی سیاسه‌تێك .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
ئه‌وه‌ی كه له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دواییه‌ی په‌رله‌ماندا به‌سه‌ر یه‌كێتیدا هاتووه‌و بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه له‌ڕیزبه‌ندیی هێزه سیاسییه‌كاندا پاشه‌كشه بكا ، چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر به‌سه‌ر رێكخراوی فه‌تحی فه‌له‌ستیندا هات ، كاتێك فه‌تح له‌به‌رده‌م رێكخراوی حه‌ماس له‌هه‌ڵبژاردندا دۆڕاندی ، مه‌سه‌له‌ی برانه‌وه‌و دۆڕاندن له‌هه‌ڵبژاردندا شتێكی ئاساییه‌و له‌گه‌وهه‌ردا كڕۆكی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن پێكدێنێ .
به‌دڵنیاییه‌وه ، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی بیه‌وێ به‌رده‌وامبوونی خۆی مسۆگه‌ر بكا‌و ئومێد له‌سه‌ر هه‌ڵسانه‌وه هه‌ڵبچنێ ، ده‌بێ به‌شێوه‌یه‌كی ریشه‌یی به‌خۆیدا بچێته‌وه ، واز له‌و رێگایه بێنێ كه به‌هه‌ڵه‌ی بردووه‌و بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر رێگا راسته‌كه .
شكستی یه‌كێتی له‌م هه‌ڵبژاردنه ، له‌ناوه‌ڕۆكدا شكستی ئه‌و سیاسه‌ته‌یه كه یه‌كێتی له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا پیاده‌ی كردووه‌و بۆته هۆی دروستبوونی دیوارێكی به‌رز له‌نێوان ئه‌و و به‌شێكی زۆری جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی . یه‌كێتی له‌سیاسه‌ته چه‌وته‌كه‌یدا خه‌ریكبوو بڕیاری سه‌ربه‌خۆی له‌ده‌ست ده‌داو زۆرتر رۆڵی پاشكۆی ده‌بینی ، به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك كه هیچ نه‌مابوو یه‌كێتی ناسنامه‌ی خۆی ون بكا‌و له‌ڕیشه مێژووییه‌كانی خۆی دووربكه‌وێته‌وه .
هه‌ڵبژاردن ده‌ریخستووه ئه‌و هاوپه‌یمانییه سیاسییانه‌ی كه یه‌كێتی له‌قۆناغی پێش هه‌ڵبژاردن پشتی پێ به‌ستوون ، خراپ له‌سه‌ر یه‌كێتی شكاونه‌ته‌وه‌و به‌و ئاكامه نه‌گه‌یشتوون كه ببنه مایه‌ی به‌هێزبوونی یه‌كێتی‌و سه‌قامگیركردنی رۆڵی سیاسی له‌شه‌قامدا . به‌درێژایی ماوه‌ی رابردوو ، پڕۆسه‌ی چاكسازی‌و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌هه‌رێم ، سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنی زۆر‌و وروژاندنی له‌سه‌ر به‌رزترین ئاست ، هیچ هه‌نگاوێكی لێبڕاوانه‌ی بۆ پێشه‌وه هه‌ڵنه‌هێناو یه‌كێتی له‌م رووه‌وه هیچ مۆدێلێكی جیاوازی نیشان نه‌داو نه‌یتوانی ببـێ به‌سه‌رمه‌شقی كاراكردنی پڕۆسه‌ی چاكسازی‌و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی . سیاسه‌تی یه‌كێتی له‌م رووه‌وه زۆر ناڕۆشن بوو .
له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا شكست له‌پێشكه‌شكردنی مۆدێلێكی پێشكه‌وتووی خزمه‌تگوزاری‌و شكستی گه‌وره‌تر له‌پێشكه‌شكردنی نموونه‌یه‌كی باشتر له‌بواری شه‌فافیه‌تی نه‌وتدا ، وێنایه‌كی خراپی ده‌رباره‌ی سیاسه‌تی یه‌كێتی له‌م باره‌یه‌وه دروستكرد .
له‌پڕۆسه‌ی چاكسازیی سیاسیش یه‌كێتی به‌دڵنیاییه‌كی زۆره‌وه فره كه‌مته‌رخه‌م بووه‌و به‌درێژایی ماوه‌ی رابردوو په‌رله‌مانتارانمان‌و نوێنه‌رانمان له‌حكومه‌ت نه‌یانتوانی هاووڵاتییان ببه‌نه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ئه‌وان له‌وانی تر باشترن . تاكه كاری یه‌كێتی بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازیی سیاسی ئه‌و هه‌وڵه‌یه بۆ ده‌ستكاریكردنی پڕۆژه‌ی ده‌ستوورو كردنی سیستمی سیاسی به‌سیستمێكی په‌رله‌مانیی راسته‌قینه ، هه‌وڵێك كه تائێستا به‌هیچ سه‌ره‌نجامێك نه‌گه‌یشتووه‌و شێوه‌ی جێبه‌جێكردنی ، ئه‌وه‌نده‌ی كه ره‌نگدانه‌وه‌ی خراپی هه‌بووه ئه‌وه‌نده كاریگه‌ریی باشی نه‌بووه .
به‌هۆی فه‌رامۆشكردنی چاكسازیی سیاسی ، به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتین كه له‌هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ته‌نها كوردستان‌و میسری پاش كوده‌تاكه‌ی جه‌نه‌راڵ سیسی ، بێ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراون . له‌سه‌ر ئاستی عیراقیش ره‌وشه‌كه به‌و سه‌ره‌نجامه گه‌یشتووه كه له 18 پارێزگاكه‌ی عیراقدا ، تاكه پارێزگاری هه‌ڵنه‌بژێردراو پارێزگاری سلێمانییه ، له‌كاتێكدا هه‌موو پارێزگاره‌كانی تری عیراق هه‌ڵبژێردراون . پێداچوونه‌وه‌یه‌ك كه یه‌كێتی پێویستی پێیه‌تی ، ده‌بێ هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ دیاریكردنی ستراتیژێكی تایبه‌ت بۆ قۆناغی پاش هه‌ڵبژاردن ، به‌ڕه‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی كه سیاسه‌تی پێش هه‌ڵبژاردن به‌كه‌ڵكی قۆناغی پاش هه‌ڵبژاردن نایه‌ت‌و ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ په‌یڕه‌و بكرێ سیاسه‌تێكی ته‌واو جیاوازه كه ده‌بێ له‌گه‌ڵ پێداویستییه‌كانی قۆناغه تازه‌كه‌دا بگونجێ .
سەرچاوە / کوردستانی نوێ
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە