به‌رزانی حه‌مه‌خورشید : هه‌ستانه‌وه‌کانی دوێنێ و گلانی ئه‌مجاره‌ی ( ی . ن . ک )
له‌ساته‌وه‌ختی دامه‌زراندن و خه‌باتی چه‌کداری و سیاسیه‌وه ( ی . ن . ک ) کاروانه‌که‌ی به توله‌ڕێیه‌کی دژوار و پڕهه‌ڵه‌ت و نشێو له نێو جوگرافیایه‌کی به مین چێنراوی دوژمنان و دۆخی سیاسی و سایکۆلۆژی داڕماوی دوای هه‌ره‌سی 1975 دا سه‌رسه‌ختانه ڕێگه‌ی ده‌کرد ، دوربینی و کارامه‌یی سه‌رکرده و شێواز و به‌رنامه‌ی خه‌باتی وه‌ڵامده‌ره‌وه به چاوه‌ڕوانی و خواسته‌کانی جه‌ماوه‌ر به ماوه‌یه‌کی زه‌مه‌نی کورت ڕه‌نجده‌رانی بیروبازو سه‌نگه‌ره‌کانی به‌ره‌نگاری و به‌رخۆدانیان گه‌رم داهێنایه‌وه و ئه‌م هێزه جێگه‌ی شایسته‌ی خۆی له دڵ وده‌رونی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا گرت‌و توانا مادی و مه‌عنه‌ویه‌کانی خه‌ڵک بونه سه‌رچاوه‌ی له‌بن نه‌هاتوی به‌رده‌وامبون و ئه‌ستوربونی بازوی سیاسی و سه‌ربازی ئه‌م هێزه ڕه‌سه‌نه‌ی یه‌کێک له قۆناغه هه‌ره سه‌خته‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی .
به‌ڵێ ( یه‌کێتی ) له‌دوای گلانی ئه‌سپی ئه‌یلول له دایکبو ، ئه م هێزه ڕه‌سه‌نه هه‌ره‌سی به هه‌ره‌س هێناو محاڵی کرده کاری کرده ، نوچدان و گلانه‌کانی سه‌رده‌می شاخ وزه‌یه‌کی بێئه‌ندازه‌ی ده‌به‌خشیه جومگه‌کانی و پاش هه‌ر نوچدانێک به‌هێزتر و به ته‌وێڵی به‌رزه و که‌وتۆته‌وه سه‌رپێ ، خه‌باتی ڕۆژگاره سه‌خته‌کان به گیرفانی به‌تاڵ و مه‌تاره‌ی ئاو و نانه‌ورده‌ی ناو کۆڵه‌پشته‌وه که‌شتی خواست و سه‌رکه‌وتنه‌کانی گه‌یانده ترۆپکی ده‌سه‌ڵات له ( به‌غداد ) .
له مێژووی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گه‌لان له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا گه‌لێک نمونه‌ی به‌رچاو هه‌ن که هێزه شۆڕشگێڕ و ڕه‌سه‌نه‌کانی قۆناغی ڕزگاری دوێنێ پاش گه‌یشتنه کورسی ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ چونه پێشه‌وه‌ی کات و گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات وکۆنترۆڵکردنی جومگه و ده‌زگا گرنگه‌کانی ده‌وڵه‌ت ، هێدی هێدی متمانه‌ی خه‌ڵک و ته‌نانه‌ت بنکه حیزبیه‌کانی خۆشیان به‌ره‌و کاڵبونه‌وه هه‌نگاوی ناوه ، سه‌رکرده ماندونه‌ناس و قاره‌مانه‌کانی دوێنێ بونه‌ته گروپ و ده‌سته‌ی خۆسه‌پێن به‌سه‌ر ئیراده‌ی سیاسی و جه‌ماوه‌ری حیزب‌دا و سیاسه‌تیان له کرده‌یه‌کی ئه‌خلاقی ( له جه‌ماوه‌ره‌وه بۆ خزمه‌تکردن به جه‌ماوه‌ر ) کردۆته کرده‌یه‌کی ( بازرگانیکردن و که‌ڵه‌که‌کردنی سه‌روه‌ت و سامان له به‌رژه‌وه‌ندی گروپ و بنه‌ماڵه و حاشیه‌یه‌کی حیزبی و توێژێکی به‌رته‌سکی کۆمه‌ڵگا ) ، هاوته‌ریب توێژێکی خاوه‌ن کۆمپانیا و پاره‌پولیش سودمه‌ندی گه‌وره‌بون له‌و شێوازه خراپه‌ی ئه‌دای سه‌رکرده حیزبی و حکومیه‌کان .
بۆ ( ی . ن . ک ) مێژوی خه‌باتی سه‌رده‌می شاخ و به‌رده‌م سێداره‌ی دوژمن تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوانه و مایه‌ی شانازی و پیاداهه‌ڵدانی خۆی جه‌ماوه‌ره‌که‌ی بوو ، مخابن ئاماژه‌کان ده‌ریانخست له‌گه‌ڵ هێوربونه‌وه‌ی ده‌نگی تفه‌نگ و گواستنه‌وه له سه‌نگه‌ری خه‌بات و پاراستنی بونی نه‌ته‌وه‌یه‌که‌وه به‌ره‌و سه‌نگه‌ری حوکم و پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌تداری ئیدی ئه‌ستێره گه‌شه‌کانی ئاسمانی سیاسه‌ت و سه‌رکرده و بلیمه‌ته‌کانی دوێنێ هێدی هێدی ڕه‌ونه‌ق و پرشنگیان خامۆش ده‌بێ و له خواست و هیواکانی خه‌ڵک دورده‌که‌ونه‌وه و سه‌نگه‌ری ئه‌مجاره‌یان ده‌بێته مه‌یدانی فراوانکردن و چه‌سپاندنی نفوزی سیاسی و ئیداری گروپ و ده‌سته و تاقمی جیاواز و ململانێ و کێبڕکێکان ده‌بنه مایه‌ی کاڵبونه‌وه‌ی پرانسیپ و به‌رنامه و ڕه‌نگ و کزبونی ده‌نگ و نامۆبون به خواست و خه‌ونه‌کانی خه‌ڵک و دواتر له‌ده‌ستدانی متمانه و دابڕان له جه‌ماوه‌ر .
له حاڵه‌تێکدا هێزێکی وه‌ک ( ی . ن . ک) ئه‌مه دۆخی سه‌رکردایه‌تیکردنه‌که‌ی بێت و ئاوا له بنکه‌ی حیزبی و جه‌ماوه‌ره‌که‌ی دابڕابێت و ململانێکردن له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌لاتیش له پرۆسه‌یه‌کی دیموکراسیانه و هێمندا له ڕێی سندوقه‌کانی ده‌نگدانه‌وه یه‌کلاببێته‌وه ، مایه‌ی سه‌رسوڕمان نیه گه‌ر هێزێکی سیاسی به‌و ده‌ست و باره‌وه به‌ره‌وڕوی چاره‌نوسێکی وه‌ک (21.09) ببێته‌وه .
سه‌رسوڕمانی بنکه‌ی جه‌ماوه‌ری و دابڕانی زیاتر و زیاتری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ( لێره به‌دواوه ) له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت که ئه‌م هێزه کارایه‌ی مه‌یدانه‌که وانه‌ی قوڵ له‌م گلان و نوشوسته سیاسیه وه‌رنه‌گرێت و سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی جوامێرانه و به‌جیدی ئۆباڵه‌که‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرێ و پرۆسه‌ی لێپرسینه‌وه و به‌دواداچونی هه‌ڵه‌کان و هۆکاره‌کانی گلانێکی تری سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تداری دیزه به‌ده‌رخۆنه بکرێت .
ڕێگرتن له‌و پینه‌و په‌ڕۆیانه‌ی جاران و خۆدزینه‌وه له به‌رپرسیارێتی مێژویی ئه‌م نوشوستیه ، دواجار ئاڕاسته‌کردن و گه‌یاندنی ئه‌م پرۆسه‌یه به ئامانجه خواستراوه‌کانی ، ئۆباڵێکی مێژویی و چاره‌نوسسازه و پشکی هه‌ره گه‌وره‌ی له ئه‌ستۆی کادری مام ناوه‌ندی حیزبی و حکومی ناوماڵه‌که‌ی ( یه‌کێتی ) یه .
ئه‌م توێژه زیندو و گرنگه‌ی حیزب ئێستا له‌سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی توڕه‌یه و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی له نێو گه‌لێک له ئۆرگان و ئاستی لێپرسراوه‌تیدا به ئاشکرا ده‌بیسترێت ، گرنگ فۆرموله‌کردنی ئه‌م شه‌پۆلی ناڕه‌زایی و توڕه‌بونه‌یه بۆ خستنه‌گه‌ڕی ڕه‌وڕه‌وه‌ی گۆڕانکاری و ڕیفۆرمێکی سه‌رتاپاگیر که شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رجه‌م ئۆرگان و ئاڕاسته‌کردنی به‌رنامه سیاسیه‌که‌ی له خۆبگرێت .
ئه‌ڵمانیا