شه‌هاب كه‌ریم : ژنی کورد لەنێوان کۆمەڵگای ئێمەو جیهانی پێشکەوتودا .
لای ئێمە هێندە پیوانە دانراوە بۆئەوەی سنورەکانی ئازادی ژنان تەسك بکرێتەوە ، ترادسوێنی کوردەواری و چنجاڵی بیری دواکەوتووی ناوچەی ناوەڕاستی ڕۆژهەڵات و تێکەڵەی تێگەیشتن و تەسکردنەوەی ئایدۆلۆژیای ئاینی، بوونەتە دینگەکانی ڕاوەستانی بیری تەسکی کۆمەڵاایتی بۆ کۆیلەکردنی مێینە . لەگەڵ ئەم هەموو بەربەستانەدا جارجارە لەکۆمەڵگای کوردی‌دا شاژنانی کوردایەتی هاتونەتە مەیدان و بێگوێدانە هەر ڕووبەڕووبونەوەیەکی ترسناك قۆڵیان لێ هەڵماڵیوە و بەشێک بوون لە هەنگاوە دیار و گەشەکانی کۆمەڵگای کوردەواری و شۆڕەسواری مەیدانێك بوون ، کە پیوانی کورد لەئاستیاندا چۆکدادەر بوون . لەڕۆژهەڵات هەرلە مستورە خانمەوە تا قەرە فاتم و تا عادیلە خانم و حەبسەخانی لەمەڕ ئێمە ، ئەمانە کۆڵەکەی دەرکەوتەکانی جیهانی ژنی کوردەواری بوون ، هەر ڕەگ و ڕیشەی ئەمانە بوون بۆ شۆڕشی ئەیلول دەیان گوڵی نێرگزی لەباخچەی کوردایەتی پەروەردەکردو لەسەنگەری کوردایەتی دا هاوشانی کوڕانی پێشمەرگە ده‌جەنگان . لەشۆڕشی نوێ‌دا ژمارەی ژنان و دەوری ژنان هیچ بۆشاییەکی لەڕووی پێشکەوتنی کوردا نەهێشتەوە ، زیندان و سەنگەرو ڕێكخستنەکان ژن تیایدا کۆڵەکەیەکی خەبات و ماندوبوون بوو تیایدا . ئەگەر چی دەوری ژنان و بەربەستەکانی بەردەم ژنانی کورد لە ئەرك و پێگە سیاسی و کۆمەڵایتییەکان بوونی هەبوو ، لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵگای کوردەواری وەك ئەوەی ژن دەخوازێت ڕێگر بووە و ئەوەی ژنان خۆیان بوون لەگەڵ کۆمەڵیك پیاوی تیگەیشتوو توانیویانە لانی کەم ژن لەکۆمەڵگای کوردی‌دا دەروازەی ئازادی لی بکرێتەوە جێگای داخە نەریتە کۆنەکان و … هتدد . هۆکارن ژنانی لەمەڕ ئێمەن هاوشانی ژنانی جیهان بێنە مەیدان ، گه‌ر به‌راوردێك بكرێت له‌نێوان سیسته‌می كاركردن و دیارده‌ی نه‌رێتی كۆنه په‌رستی و ڕه‌گه‌زپه‌رستی وڵاتانی خۆرهه‌ڵات و سیسته‌می كاركردنی ووڵاتانی رۆژئاوا ، ده‌بینین هێنده‌ی به‌رزی زه‌وی و ئاسمان جیاوازی نێوانیان به‌سه‌دان ساڵ ته‌خمیل ده‌كرێت .
نموونه گه‌لێكی زۆرهه‌ن بۆڕاستی نێوان ئه‌و به‌راورده ، كه ژنان لهڕۆژئاواد ابهسیستهمێكی باشتر له‌ژنانی خۆرهه‌ڵاتدا ده‌ژین و بگره‌وه‌ك مرۆڤێكی زۆرئاسایی ده‌ژین ، له ڕێستوهرانێکی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێكه‌وت له‌گه‌ڵ كچه ئهڵمانیهكی هاوڕێی كاركردنم به‌ناوی (Sahra) له‌زانكۆی (Medizinische Universität Heidelberg ) له‌كۆلیژی پزیشكی ده‌خوێنێت و چه‌ند مانگێكی ماوه كۆلێژه‌كه‌ی ته‌واو بكات و بڕوانامه‌كه‌ی وه‌ربگرێت ، له‌كاتی پشوی زانكۆدا بۆبژێوی ژیانی خۆیی و كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌رك و ماندووبون له‌سه‌رخێزانه‌كه‌ی وه‌ك كرێكارێك كارده‌كات ، كه‌وتمه دیالۆك و گفتوگۆ له‌گه‌ڵیدا و وروژاندنی چه‌ند پرسیارێك سه‌باره‌ت به‌پێگه‌ی ئافره‌ت له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وروپادا ، پاش سه‌رنج و تێبینی (Sahra) زارا و گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌ی ، له ئه‌نجامدا وه‌ڵامی دایه‌وه ، ئافره‌تان ده‌بێت هه‌ست به‌بوونی خۆیان بكه‌ن و خۆیان به‌كه‌متر نه‌زانن له‌هه‌ر بوارێكی ژیاندا و گرنگ پله و پایه‌نیه ، گرنگ ئه‌وه‌یه مرۆڤ هه‌میشه له‌خزمه‌تی مرۆڤایه‌تیدا بێت و به‌چاوی ڕێزه‌وه بروانێته به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ، پاشان ده‌بێت مرۆڤ هه‌میشه خۆی به‌زل نه‌زانێت و ڕێز له‌ئیراده‌ی خه‌ڵكی بگرێت و به‌چاوی به‌زه‌یی و دڵسۆزانه بڕوانێته كاره‌كه‌ی ، له‌ڕاستیدا ژنانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه له‌ئێستادا بیركردنه‌وه‌یان له‌ڕابردودا باشتره‌و هه‌رچه‌نده زۆرترین قوربانیانی پیاو سالارین ، به‌ڵام دورنیه ئه‌و داب و نه‌رێته كۆنه بنه‌بڕ بكرێت و هه‌روه‌ك تاكێكی كۆمه‌ڵگه‌ی جیهان ، ژنانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ش به‌ره و ئاسۆیه‌كی بڵند له‌ئێسته باشتر ههنهگاو بنێت .
ئه‌ڵمانیا