بەختیار شارەزورى ; فرۆشتنى بزوتنەوەى گۆڕان لە نێو هاوکێشەکانى ناوچەدا .
تورکیا و ئێران بە درێژاى مێژوو جگە لە ڕۆهەڵات و باکورى کوردستان … باشور و ڕۆژئاواى کوردستان بۆ ئەم دوو دەوڵەتە جێگەى دابینکردنى بەشێکى گەورەى ئابوریان بوە چونکە باشور و ڕۆژئاوا لە ڕوى جیوپۆلەتیکى و ئابورى و جوگرافیەوە پێگەیەکى گرنگى هەبوە بە تایبەت شوێنێکى دەوڵەمەند بە نەوت و غازى سروشتیە بۆیە هەر دەسەڵاتێک لەم ناوچەیەدا دروست بوبێ دەبێت درێژکراوەى ڕێکەوتنەکانى ئەم دوو وڵاتە بوبێ … دەبینین لە دواى روخاندنى سەدامەوە بەپێى ڕێکەوتنێکى نێوان تورکیاو ئێران بەشکراوە لەگەڵ پاراستنى بەرژەوەندیەکانى ئەمریکاو ئەوروپا و وڵاتانى ترى گەورە بە تایبەت هاتنى کۆمپانیا زەبەلاحەکانى ئەمریکا و ئەوروپا کە ئەمەش دەکاتە ئەو دیو دێگەڵە و ئەم دیو دێگەڵە وە ناونرا زۆنى سەوز و زۆنى زەرد هەردوو دەسەڵاتى ئەم دو زۆنە قبۆڵیان بوو کە درێژکراوەى ئەم دوو ستاتیژە بن ( ئێرانى و تورکى ) ئەگەر چى دواى ڕوخانى سەدام تا بەهارى عەرەبى و نیوە کەوتنى بەشار و دروست نەبونى بزوتنەوەى گۆڕان و پەیەدە ماوەى 20 ساڵى ڕابردوو توانیان ئەو هاوسەنگیە بپارێزن و برایانە بیخۆن دەسەڵاتەکانى ئەم هەرێمەش نوزەیان لێوە نەیەت کە دەتوانرا بنەماى دەوڵەتى نەتەوەى بونیاد بنرێت .
بەڵام دواى جێهێشتنى ڕۆژئاواى کوردستان و کۆنتڕۆڵ کردنى لە لایەن پەیەدە و لە باشورشیدا گەورەبونى بزوتنەوەى گۆڕان ئەم ڕێکەوتنەى نێوان تورکیاو ئێران دەکەوێتە بەردەم ئەگەرى هەڵوەشاندنەوە چونکە ئێران و تورکیا دەیانویست ڕۆژئاواش وەک باشور بکەنە دوو میرنشین و والى خۆیانى تێدا بێت ، تورکیا لە ڕێى پارتیەوە و ئێران لەڕێى یەکێتیەوە بەڵام دۆخەکە ئەمجارە بە خواستى ئەوان نیە و ڕێکەوتننامەى ستراتیژى نێوان تورکیا و ئێران و ڕێکەوتننامە نێوان زۆنى سەروز و زەرد لەبەردەم ئەگەرى هەڵوەشاندنەوەدایە بە تایبەت بزوتنەوەى گۆڕان و پەیەدە کە داواى ستراتیژى سەربەخۆى نەتەوەیى دەکەن دەیانەوێ کوردستان بە تایبەت گۆران لە هەرێمى کوردستانى باشوردا وەک نەتەوەیەک لەم بەینەدا بونى خۆى بسەلمێنێت و ئێران و تورکیا وەک دوو دەوڵەتى دراوسێ سەیر بکات نەک میرنشینى سەر بەم دوو دەوڵەتە …. ئێستە لە هەرێمى کوردستانى باشوردا هاوکێشەى سیاسى و نەخشەى سیاسى بەرەو گۆڕان دەچێت و بزوتنەوەى گۆڕان ئەو هێزە ناوخۆییەیە کە داواى ستراتیژى سەربەخۆى خۆى دەکات دەیەوێت بنەماکانى دەوڵەت بوون دابمەزرێنێ بە خاوەن سیادەى خۆى ئابورى خۆى و ئاسایشى نەتەوەیى و ستراتیژى نەتەوەیى خۆى ئەمەش پێچەوانەى ڕێکەوتنەکانى تورکیا و ئێرانە لەسەر هەرێمى کوردستان لە ڕۆژئاواشدا پەیەدە ناچێتە ژێر بارى هەمان سینارێوى دابەشکردنەوە چونکە ئەم دوو هێزە ناوخۆییە تازەیە پشت بە یەکانگیر ناوخۆى و شۆرشى میللى دەبەستن تا ئامانجەکانیان بەدى بهێنن کە ئەمەش پێویستى بە داڕشتنى ئەو سیناریۆیانەیە کە بتوانێت یاریەکانى پشتى کەوالیس لە بەرژەوەندى خۆیدا بکات بە تایبەت بزوتنەوەى گۆڕان ، کە دەبێت بپرسین ئایا بزوتنەوەى گۆڕان تواناى بەرهەمهێنانى ئەو تاکتیک و سیناریۆیانەى هەیە تا بتوانێت بەرامبەر سیناریۆکانى ناوچەیى و جیهانى بوەستێتەوە …؟ ئەمەیان باسێکى ترە .
ئێستا دەبێت لە باشوردا نەخشەى سیاسى بگۆڕێ بەوەى کە بزوتنەوەى گۆڕان توانیویەتى ببێتە هێزى دووەم جێگەى یەکێتى بگرێتەوە پارتى و یەکێتى تورکیاو ئێرانیش ئەو ڕِاستیە دەزانن کە ئەگەر هەڵبژاردنى پاک بکرێت ئەوا بزوتنەوەى گۆڕان هێزى یەکەم دەبێت و ئەوەش دەزانن کە ئەگەر ساختەکانیش بەردەوام بێت ئەوا لە هەڵبژاردنێکى تردا هەر لەڕى هەڵبژاردنەوە ئەو شۆڕشە میللیە دروست دەبێت و زۆنى زەرد و سەوز کۆتایى دێت و ڕێکەتنى نێوان تورکیاو ئێرانیش هەڵدەوەشێتەوە و ئەو خەونەى کە ڕۆژئاواش بخەنە سەر ئەم دوو ناوچەیە کۆتایى دێت ، بۆیە ئێستا تورکیاو ئێران دەیانەوێ دەسەڵاتى گۆڕان فۆتۆکۆپى هەمان دەسەڵاتى یەکێتى بێت و پابەند بێت بە ڕێکەوتنى نێوان تورکیا و ئێران و زۆنەکان بگۆڕدرێت بە زۆنى زەرد و نیلى لەسەر هەمان کارکردنى پێشوو وە بەلاى ئەم دوو دەوڵەتەوە گرنگ نیە کێ دەسەڵاتە یان زۆنەکان دەگۆڕێن بە چى ڕەنگێگ لاى ئەوان گرنگە ئەو دەسەڵاتە پابەند بێت بە ڕێکەوتنى پاراستنى بەرژەوەندیەکانى ئێران و تورکیاوە لەسەر بنەماى ئەو ئۆکەیەى کە ئەمریکاو ئەوروپا بۆیان کردون و وە بتوانن بەپێى پێگە و گرێدانى ڕێکەوتنێکى ناوچەیى و جیهانى ڕۆژئاوى کوردستانیش بخەنە سەر ئەم دوو زۆنە بە مانایەکى تر لاى ئەوان ڕەنگى زۆنەکان گرنگ نیە گرنگە سەر بە خۆیان بن … پرسیارەکە لێرەدایە کە بزوتنەوەى گۆڕان حیزبێکى تازەیە و دەیەوێت جیاکارى ناوچەى نەمێنیت و یەک ئیدارەى و یەک دەسەڵاتى هەبێت لەسەر بنەماى دیموکراتیەت و هەڵبژاردن و دەستاو دەست کردنى دەسەڵات ئیتر هەر حیزبێک یان هاوپەیمانیەتیەک دەسەڵاتى گرتە دەست ئەم بنەمایانە پەیڕەو بکات و وە هەموو حیزبەکانى خستوتە بەردەم ئەم ئەگەرانەوە کە ئابورى سەربەخۆ و ستراتیژى سەربەخۆ و ئاسایشى نەتەوەیى سەربەخۆى خۆى هەبێت کە ئەمەش سەرەتاى دانانى بنەماکانى بە دەوڵەت بوونە نەک ئەوەى کە زوو زوو دەوترێت دەوڵەت ڕادەگەیەنین چونکە دەوڵەت بون بنەماى خۆى هەیە نەک پاشکۆ بوونى دو وڵات و دوو ئیدارەو دوو زۆن .
ئێستە بزوتنەوەى گۆڕان هەموو حیزبەکانى خستوەتە بەردەم ناچارى سیاسیەوە کە زۆنەکان بکوژێنێتەوە و یەک هەرێمى هەبێت و ئێران و تورکیاش و وڵاتانى تر وەک یەک هەرێم مامەڵە لەگەڵ هەرێمى کوردستاندا بکەن لەم کاتەى سەرەتادا کە زۆنى زەرد وەک خۆى دەمێنێتەو و زۆنى سەوز دەگۆڕێت بو نیلى ئێران دەیەوێت چى بکات ..؟ چونکە ئەوە زۆنى سەوزە گۆڕانکارى سەرەکى بەسەردا هاتوە ئەوش دەزانن کە شەڕى یەکەمى گۆڕان کۆتایى هات و سەرکەوتو بوو شەڕى دووەمى دەستى پێ کردوە و زۆنى زەردیش لەبەردەم ئەگەرى سڕینەوەدایە دواى 4 ساڵى تر و پێگەیشتنى نەوەى تر خواستى یەک هەرێمى لەسەر ئاستى گشتى گەورەتر دەبێت بۆیە لەم کاتەدا ئێران گوشارێکى گەورە دەکات یان دەبێت یەکێتى بەم کەمینەیەوە دەسەڵات بێت یان دەبێت گۆڕان پابەند بێت بە هەمان ڕێکەوتن و سیناریۆى پێشوترەوە کە ئەمەش لاى گۆڕان جیگەى قبوڵ نیە بۆیە ئێستە گۆڕان مەحکومە بە یارى کردنێک کە بتوانێت لەو هاوکێشەیە دەربچێت… ئەوە دەزانین کە گوِرَان قبوڵى دوو ناوچەیى و بەدیلى دەسەڵاتى سەوز ناکات تا سەر بەوان بێت وە تورکیا ئێرانیش ئەو ڕاستیە دەزانن کە گۆڕان نابێتە درێژکراوەى ئەوان و ئەمەش بۆ ئەو دوو وڵاتە شێواندنى خەونى 20 ساڵەیانە و ناتوانن بە هەمان شێوە ڕۆژئاواش دابەش بکەن بۆیە دەیانەوێت بەهەر شێوەیەک بێت نەهێڵن گۆڕان بەشدارى دەسەڵات بکات و هەمان حکومەت بێت ساختەکاریەکەش بۆ ئەوە بوو بە هەردوکیان بتوانین حکومەت پێک بهێنن بەڵام ئێستە یەکێتى کەوتەتە بەردەم ئەگەرى لەت بوون لە حاڵەتى بەشدارى لە دەسەڵاتدا چونکە تورکیا و پارتى ڕازى نابن بە هەمان پێگەى پیشوتریانەوە بەشدارى حکومەت بکەن بۆیە ئەگەر حکومەتى بنکە فراوان دروست ببێت کە ئەگەرێکى بەهێزە ئەو کات ئێران هەوڵ دەدات گۆڕان نەبێتە هێزێکى گەورە و ئەمەش بۆ تورکیا تا ئاستێک جیگەى قبوڵە .
ئێستە ئێران دەیەوێت لەگەڵ تورکیا بزوتنەوەى گۆڕان بە یەکترى بفرۆشن وەک کارتى بەهێزى هەردوو لا بەوەى تورکیا لە دواى ئەنجامى هەڵبژاردنەکانەوە ئەو ئاماژە بە ئێران بدات کە خۆت لەگەل دەەسەڵاتەکانى زۆنى سەوز رێکبکەوە و تا دریژە بە هەمان دەسەڵات بدەین ، ئێرانیش دەیەوێت لە نێوەندەدا بە تورکیا بڵێت پشتیوانى پەیەدە دەکەم لەبەرامبەر لاواز بونى یەکێتیدا کارتى پەیەدە لەبەرامبەر تورکیا بەکار دەهێنێت بۆ هەردوو لا بزوتنەوەى گۆڕان لەمپەرێکى گەورەیە بۆیە کار دەکەن تا هەردوکیان بزوتنەوەى گۆڕان بە یەکترى بفرۆشن وە دەیانەوێت گۆڕان لاواز بکەن .
ئەگەر چى نزیک بونەوەى ئاغاى ڕۆحانى لە ئەمریکا و هەڕەشەى ئسرائیل بۆ سەر ئێران لە حاڵەتى نزیکبونەوەى ڕۆحانى ئۆبامادا و ئەزمەى بودجەى ئەمریکا و سیگۆشەى کێشەکانى نێوان (ئەمریکا + ئیسرائیل + ئێران ) بۆ خۆى کاریگەرى دەبێت لەسەر کۆى کێشەکانى جیهان و ناوچە ئەمەش پشکێکى بەر دەسەڵاتى ئێران دەکەوێت لە باشور و ڕۆژئاوادا ، بەڵام ئێران دەیەوێت لەم هاوکێشەیانەدا بزوتنەوەى گۆڕان بفرۆشێت ئەگەر پێ ى بکرێت چونکە ئەگەر ئەوە بکات ئەوا ئەو تۆزە قورساییەى کە یەکێتى هەیەتى ئەویش دەدۆڕێنى بۆیە لە ئێستادا دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ مێژوو بە جۆرێک کە سەرکردەکانى ناچار کرد واز بهێنن یان تیرۆریان بکات ئەوا ئەو حیزبە لە ناو دەچێت و دۆخەکەى بۆ ئاسایى دەبێتەوە چونکە ئێران بە درێژایى مێژوو ئەم سیاسەتەى پەیڕەو کردوە و کوردیش جگە لە پەکەکە نەتوانیوە کونسیەى سەرۆکایەتى دروست بکات حیزب و شۆڕش تەنها بە کەسێکەوە بوە نەک ستراتیژ و بەرنامەى ئەو حیزبە … پێویستە گۆڕان بۆ دەرچون لەم قۆناغە گرنگە و لەم هەموو هاوکێشانە بیر لە سەرکردایەتى چڤاتى و سەرکردایەتى دەستەجەمعى و کونسەیى سەرۆکایەتى بکاتەوە هەمومان لە بەرخاترى سەرۆک کار نەکەین و هیچ لە هاوکێشەکان تێنەگەین و نەزانین بۆ کار دەکەین کاتێک سەرۆک دەمرێت یان تیرۆر دەکرێت هەمومان ئاشبەتاڵى لێبکەین بۆ ئەوەى بزوتنەوەى گۆڕان ئەو هێزە تۆکمە بێت هەڵگرى ئەو بەرپرسیاریەتە گەورە بێت لە نیوان هاوکێشەکانى ناوچەیدا نەفرۆشرێت پێویست واز لە وەهمى کۆکردنەوەى هەموو بڕیارێک لە نەوشیروان مستەفادا بهێنین تا ئەویش سەلامەت بێت و وێنەیەکیش بدەینە دەروەى خۆمان کە ئەوە ئێمەین بە ڕۆشتنى سەرکردەکانمان هەر بەردەوام دەبین ئەو کات دەتوانین نەهێڵین لەم هاوکێشانەدا بزوتنەوەى گۆڕان بفرۆشرێت بەردەوام بین بۆ گەشتن بە یەک هەرێمى و ئاسایشى نەتەوەیى و ستراتیژى سەربەخۆى خومان و بنەمایەک بۆ دەوڵەتى نەتەوەیى دابڕێژین .
- Latest Posts by بەختیار شارەزوری
بەختیار نامیق: دوو ( میم ) کە.
-بەختیار نامیق: هەڵبژاردن ئەم حیزبانە بە کۆێ دەگەیەنێ؟
-بەختیار نامیق: سێ جوت برا شەش کەسیەکە.
- All Posts