دکتۆر ئه‌حمه‌د میراوده‌لى : نیچی و ، وەهایگوت زەردەشت
له نێوه‌ندى ساڵانى شه‌سته‌کانى سه‌ته‌ى رابووردوودا ، خوێندکاری پۆلەکانی دوانێوەندی بووم . ئه‌وکاته‌ش هه‌ستى کورداێتى ورووژابوو ، زۆربه‌ی لاوى کود وێڵى زانیارى ؛ مێژوو ، کوڵتوور و که‌له‌پوورى نه‌ته‌وه‌که‌مان بوون ، به‌شبه‌حاڵى خۆم به‌شوێن ئاینى دێرینى کورده‌واریدا ده‌گه‌ڕام . له‌و کاته‌دا جگه له‌وه‌ى هێندێک که‌س کهمهکێکى بێ به‌ڵگه‌یان لەسەر ئاینەکە ده‌زانى ، هیچ نوسراوێکى کوردى ده‌رباره‌ى ئاینه دێرینه‌که‌مان له‌ئارادا نه‌بوو . به‌هه‌رحاڵ پاش پرسیار له چه‌ند دۆست و خزم و براده‌ران ، ناونیشانی کتێبه‌که‌ی ” نیچی” م وه‌رگرت ( هکذا تکللم زارادوسترا Thus Spoke Zarathustra). – زۆر دڵنیا نیم کە ناوی زه‌رده‌شت ( دروودى ئه‌هوورا مه‌زداى له‌سه‌ربێ ) لەسەر پەرتووکەکە چۆن نووسرابوو .
ئه‌وکات زمانى عاره‌بان وه‌ک ئێستا به‌ڵه‌د نه‌بووم و له‌سایه‌ى ئێزدانه‌وه ئێستاش باش بهڵهدى نیم . پاش خوێندنه‌وه‌ى چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ک له په‌رتوکه‌که بێزار بووم و گه‌ڕاندمه‌وه بۆ کتێبخانه‌ی شار . له‌م چه‌ند رسته‌ى سه‌ره‌وه‌دا مه‌به‌ستم بوو ئه‌وه بخەمە روو کە زۆر که‌س له‌و بڕوایه‌دا بوون کە ئه‌وه نامه‌که‌ی زه‌رده‌شتى نه‌مره بۆیه ناونیشانیان دایه من .
دوای ئه‌وه‌ى گه‌یشتمه هه‌نده‌ران و هێندێک زانیاریم له‌سه‌ر ئاینه پیرۆزه‌که‌ى زه‌رده‌شت – کە راستترە بڵێم لەسەر روانگە فیلۆسۆفیاکەی په‌یداکرد و جارێکى دى ( وه‌هایگوت زه‌رده‌شت ، وەرگێڕدراوی سەر زمانی ئینگلیزی) م خوێنده‌وه ، ئه‌و پرسیاره که‌وته هزرم ، بۆ ده‌بێ نیچی ، گه‌وره‌ترین فیلۆسۆفیاى خۆى ، له‌ژێر ئه‌و ناونیشانه‌دا بڵاو کردبێته‌وه ..؟ یان بۆ زهردشتى کردۆته زمانحاڵى خۆی ؟ *
زۆرکه‌س به‌ناوى کهساێتى دیکه‌وه نوسیویانه که له‌خۆیان بهناوبانگتربوون یان زۆر ناسراوبوون ، به‌ڵام ئه‌وجۆره نوسینانه ، به‌گشتى له بیروڕاى زمانحاڵهوه نزیکن .
هه‌رکه‌سێک که‌مێک زانیاری له سه‌ر هه‌ردوو بابه‌ته فیلۆسۆفیاکهى نیچی و زه‌رده‌شت هه‌بێت ، ده‌زانێ که ئەوانە گوتەی زه‌رده‌شت نین. ئه‌ى بۆ نیچی وادەڵێ ؟
لەکاتی خۆیدا ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی نیچی به‌شدارییه‌ک بوو له فیلۆسۆفیاى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى ئه‌وروپا و پێوەندییەکى ئه‌وتۆى به ئامۆژگارییه‌کانى زه‌رده‌شتى نه‌مره‌وه نیه . وەلێ پرسیار ئەوەیە بۆ ئه‌و ناوه‌ی لێناوه ؟ جگه له‌ویش ( ڕیدچارد شتڕاوس) یه‌کێک له سیمفۆنیا گه‌وره‌کانى خۆى ناوناوه( وه‌هایگوت زه‌رده‌شت) . شتڕاوس هه‌موو وه‌ستایى خۆى له‌و پارچه سیمفۆنیایه‌دا به‌کار هێناوه و یه‌کێکه له جوانترین ده‌نگی ئامێرى با ( هه‌وایى) له‌مێژووی ئۆڕکێستڕادا که هه‌تا ئێستاش بێ وێنه‌یه . دیسانه‌وه پرسیار ئه‌وه‌یه بۆ شتڕاوسیش ئه‌و ناوه‌ى له‌و پارچه ئاوازه سیمفۆنیایهى ناوه؟
هه‌رچه‌نده فیلۆسۆفیاکهی نیچی باش ناسراوه لای خوێندکارانى زمان و فیلۆسۆفیا و ڕۆشنبیرانیش وه‌لى نه‌یتوانیوه ناوبانگى زه‌رده‌شت به خه‌ڵکى ساده راگه‌یه‌نێ وه‌کو پارچه ئۆڕکێستڕاکهى شتڕاوس ، یان فیلمه به‌ناوبانگه‌که‌ى ستانلى کوبریک ( داستانى ئاسمانى 2001 ) که پارچه ئاوازه ئۆڕکێستڕاکهى شتڕاوسی له سه‌ره‌تاى فیلمه‌که‌دا به‌کار هێناوه ؟
ده‌توانین ناوى ژماره‌یه‌کى زۆر فیلۆسۆفى مه‌زن ریزکهین ، به‌ڵام به‌لاى زۆربه‌ى ئه‌ڵمانه‌کانه‌وه نیچی گەورهترینیانه !! دیاره شتڕاوس بۆ ڕێزگرتن له نیچی ئه‌و ناوه‌ی په‌سه‌ند کردوه و هه‌ڵبژاردنیشی له‌لایه‌ن کوبریکه‌وه بۆ پشتگیرى ” نیچی” یه . به‌ڵام نه فیلمه‌که‌ى کۆبریک و نه ئاوازه‌که‌ى شتڕاوس ، بۆمان دهرناخەن بۆچى فیلۆسۆفێکى ئه‌ڵمانى سه‌ته‌ی نۆزده ، په‌یامبه‌رى دێرزه‌مانى ئێرانى کردۆته زمانحاڵى خۆى .
نوسین له‌سه‌ر نیچی دوای مردنی زۆرن، کیوێکیان لێ دروست ده‌بێ ، به‌ڵام ته‌نها له‌نوسینه‌کانى نیچی خوی‌دا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت بۆ زه‌رده‌شتى کردۆته زمانحاڵى خۆى .
نیچی زانیویێتى ، زه‌رده‌شت یه‌که‌م که‌س بووه تێگه‌یشتوه که به‌ربه‌ره‌کانێى نێوان چاکه و خراپه ره‌وڕه‌وه‌ى سه‌ره‌کى هه‌موو رووداوێکن . هه‌موو شتێک له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه کارده‌کا. بێگومان مه‌به‌ست له چاکه و خراپه هه‌ر مانا ساده‌که‌ی نیه ، به‌ڵکو دوو لایه‌نه دژه‌که‌ش ده‌گرێته‌وه که له ئه‌نجامى پێکدادانیاندا گۆڕانکارى رووده‌دات . ئه‌مه‌ش ناوه‌ڕووکی فیلۆسۆفیاى دالێکتیکه .
نیچی له شارگوندێک / ناحیەیەکی نزیک لایپزیکى ئه‌ڵمانیا هاتۆته دونیاوه ، باوکى نیچی قه‌شه‌یه‌کى لۆسه‌رى بووه و لاى ئه‌وانیش وه‌کو پڕۆتستانت و زه‌رده‌شتیه‌کان ، پڕنسپى چاکه و خراپه رزگارکه‌رى مرۆڤه، ئه‌مه‌ش له کاتۆلیکهکانیان جیا ده‌کاته‌وه که‌ده‌ڵێن رزگارى مرۆڤ به‌هۆى ره‌حمه‌تى خوداوه‌یه . باوکى نیچی وه‌ک پیاوێکى ئاینى به‌پێى دهستووراتى ئاینه‌که‌ی کوڕه‌که‌ى په‌روه‌رده کردووه و ، پڕنسپى باشه و خراپه‌ش هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى ژیانیه‌وه رۆژانه به گوێیدادراوه . نیچیش وه‌کو هه‌موو منداڵێک باوکى خۆشویستووه ، به‌ڵام هێشتا ته‌مه‌نى پێنج ساڵان بووه باوکى مردوه و به‌ماوه‌یه‌کى که‌میش دواى باوکى برا بچوکه‌که‌ى .
سایکۆلۆجیسته‌کان ده‌ڵێن هه‌موو منداڵێک که له‌ناکاودا دایک یان باوکیان ون ده‌که‌ن ، هه‌ست به‌تاوان ده‌که‌ن و له‌وه ده‌ترسن که هۆکاربووبن . نیچیش وه‌کو خۆى باسیکردوه که منداڵێکى دڵته‌نگ بووه و په‌ناى بردۆته به‌ر پەنهانی ئه‌و بڕوایەمان بۆ ده‌سه‌لمێنێ . خێزانى نیچی ویستویانه جێگه‌ى باوک و باپیرانى بکرێته‌وه و خۆیشى له سه‌ره‌تاوه له‌و بڕوایه‌دا بووه که وه‌ڵامى هه‌موو پرسیاره‌کانى له ئایندا ده‌دۆزێته‌وه . له‌به‌رئه‌وه به‌زۆرى سه‌رقاڵى خوێندنه‌وه‌ى ئینجیل و ته‌وڕات بووه و له ته‌مه‌نى چوارده ساڵیه‌وه ده‌ستی داوه‌ته خوێندنى سیۆلۆجیا .
نێوه‌ندى سه‌ته‌ى نۆزده ، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى که نیچی لاو‌و بووه، ئه‌ڵمانیاش له‌گۆڕاندا بووه . له‌و سه‌رده‌مه‌دا رۆمانتیکى ئه‌ڵمانی له هه‌موو بواره‌کانی هونه‌ر و فیلۆسۆفیادا بەرەو تۆپەڵاک دەڕۆیشت . ڕۆشنبیریی ، وه‌کوو جوڵانه‌وه‌یه‌کى سه‌ته‌ی حه‌ڤده و هه‌ژده‌ى ئه‌وروپا، که خۆى له ماقوڵی و ته‌بایى و دانبه‌خۆداگرتن و پێکه‌وه گونجان و زانیاری‌دا ده‌دیه‌وه ، به‌ردى بناخهى تێڕوانینێکى تازه‌ى جیهانى داڕشتبوو، به‌ڵام بهرههڵستیهکى گه‌وره دژى به‌رز ببۆوه .
له‌سه‌ره‌تاى سه‌ته‌ى نۆزده‌دا ، رۆمانتیکى ئه‌ڵمانى بارێکى له‌نگى وه‌رگرتبوو ، وه‌کوو باسى له پاشه‌ملێ و رهقیهتى و زێدهپێوهنان . له‌کاتێکدا که بیریار و هۆشمه‌ند و زاناکان پاش گیروگرفتێکى زۆر ، شێوه‌یه‌کى ریالیستانهیان بۆ ئیش‌کردن و به‌ڕێوه‌بردنى دنیا داڕشتبوو ، رۆمانتیسیزم کهجوڵانهوهیهکى نوێ بوو ، له هه‌موو بواره‌کانى بیر و هونه‌ر و فیلۆسۆفیاشدا ، شک و گومانی خستبوه سه‌ر زانستى به به‌رچاو دیاریش . له‌کاتێکدا رۆشنبیرى پشتگیرى زاڵبونى هۆش بوو به‌سه‌ر داخوازى جه‌سته‌دا ، رۆمانتیسیزم تێرکردنی داخوازیه‌کانى جه‌سته‌ى لا گرینگتربوو . به‌لاى ئه‌وانه‌وه له‌زه‌ت بینین له‌دنیا پێش هه‌موو شتێکی‌تر دێت. نیچی که له‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌ژیا، که‌وته به‌راوردکردنی باوه‌ڕى ( ئهپۆڵۆیی) یه‌کان که باوه‌ڕێکه له سه‌ر هاوسه‌نگى و خۆڕاگرتن وه‌ستاوه و ناوه‌که‌ی له خواوه‌ندی هێلێنى( ئه‌پۆڵۆ ) وه‌رگرتوه که خواوه‌ندى هاوتایى و هاوسه‌نگییه و دژى باوه‌ڕى ( دایۆنایسی) یه که ره‌وانى گه‌وره‌ترین هه‌سته و ئه‌ویش ناوه‌که‌ى له خواوه‌ندێکى دیکه‌ى هێلێنى ( دایۆنایاسۆس) ى خوداى سرووشت و سه‌رخۆشی و هه‌ست وه‌رگیراوه .
.نیچی لەو بڕوایەدا بووە کە، هه‌رچى هه‌ڵەیه‌ک هه‌یه لهکۆمهڵگەى ئه‌وروپاییدا ، هۆکاره‌که‌ى زاڵبوونى باوه‌ڕى ” ئهپۆڵۆیى” یه به‌سه‌ر باوه‌ڕى دایۆنایسیدا. بۆ ئه‌مه‌ش پلێتۆ تاوانبارده‌کا.
نیچی له پۆلهکاتى ئاماده‌ییدا بووه که تیۆریهکهى داڕوین بڵاوبۆته‌وه، ئه‌و تیۆرییه بۆمبایهکى هزرى بوو و بوو به‌هۆی پهرشوبڵاوهپێدانى زۆر بیر‌و و باوه‌ڕى داڕێژراو و جێگرتو و بڕوانه‌مان به خودى خۆ . له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تیۆرییه‌که پێچه‌وانه‌ى بۆچونى ئاینه له ئافراندندا .
له‌کاتێکدا زانستکاره‌کان سه‌لماندبویان که گه‌ردوون له‌سه‌ر بنه‌ماى یاساى فیزیکى سرووشت ده‌ڕواته رێوه ، بێ ئه‌وه‌ى تاوانبار بکرێن به هه‌رته‌قه و ئیلحاد و بسوتێنرێن . دونیاى زینده‌وه‌ر هێشتان له‌ژێر ره‌حمه‌تى خودادا بوو و ده‌ستکارى نه‌کرابوو له تیۆرى سه‌رچاوه‌ى جۆره‌کاندا . ئەمە لە کاتێکدا کە ژیانیش ده‌که‌وێته ژێر بنه‌ماى یاسا فیزیکییه‌کان . هه‌رچه‌نده رەچەڵەکی مرۆڤ له تیۆرییه‌که‌ى داڕوێندا باس نه‌کراوه ، به‌ڵام هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئاشکرابوو که ئێزدان هه‌ر جۆره‌ى به ته‌نها دروست نه‌کردوه وه‌کو کتێبی جێنێسیسى ئینجیل ده‌ڵێت ، ئه‌مه‌ش مرۆ ده‌خاته ئه‌و ئه‌ندێشه‌یه‌وه که نابێ له‌و باوه‌ڕه‌دابێت که له سه‌رچاوه‌یه‌کى جیاواز له زینده‌وه‌رانى دیکه‌وه هاتبێ، جا ئه‌گه‌ر وه‌هابێ ، ئایا ئه‌مه مرۆڤ ده‌خاته خانه‌ى ئاژه‌ڵه‌وه ..؟
هه‌موو ئه‌مانه بیری نیچەیان گۆڕى ، له‌و کاته‌شدا لە زانکۆی بۆن خوێندکاری تیۆلۆجیای ئاین بوو . نیچی کاتێک له کتێبه ئاینییه‌کاندا وه‌ڵامى بۆ پرسیاره‌کانى خۆى نه‌دۆزیه‌وه ، دواى ئێش و ئازار و سهرلێشێوانێکى زۆر، بڕواى به ئاین نه‌ما و رووى کرده خویندنى فیلۆسۆفیا‌ی کلاسیک . خویندنى زمانى لاتینى و یۆنانى ، زمانى کۆنى رۆم و یۆنانییه‌کان . جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى زۆرى نوسینى لاتنینى و یۆنانى نوسینى ئاینین ، ناوبانگى زه‌رده‌شتیش ، له دونیاى کلاسیک‌دا له سه‌رده‌مى ( خانتۆس) ى لیدییهوه، به‌واتاى لهسهتهى پێنجه‌مى پێش سەرەمەوە شوێنێکى به‌رز و تایبه‌تى هه‌بوه وه‌کو گه‌وره‌ترین دۆزهرەوە/ داهێنه‌رى ئای ن. له‌دونیاى کلاسیک‌دا زه‌رده‌شت ، زاناى ماتماتیک، نجومگهر و مهجیشن( ساحیر) بووه . ئاشکرایه که فیلۆسۆفیاکەی زه‌رده‌شت کاریگه‌ربووه له‌سه‌ر بۆچونى فیلۆسۆف پلێتۆ و بۆچونیش هه‌ن که گوایه ( فیتاگۆرس ) له‌ژێرده‌ستى زه‌رده‌شتیاندا فێرى ماتیماتیک بووه.
له‌سه‌رده‌مى رێنێسانسى ئه‌وروپادا جارێکی‌تر ناوى زه‌رده‌شت دەکەوێتەوە به‌رده‌م لێکۆڵه‌ران ، هه‌رکه‌سێک له مێژووى شارستانێتى یان ئاین نوسیبێتى ، به‌ڕێزه‌وه باسى زەرددەشتی په‌یامبه‌رى ئێرانى کردووه .
تۆماس هاید: شاره‌زایه‌کى ڕۆژهه‌ڵاتى نێوین بوو ، هه‌موو نووسینه‌کانى سه‌ر زهردهشتایێتى که له زمانه‌کانى یۆنانی و لاتینى و عه‌ره‌بی و عیبری یه‌وه به‌ده‌ستى که‌وتوه له کتێبه به‌ناوبانگه‌که‌یدا
(History of the Religion of Ancient Persians and Their Magi) بەواتای( مێژووى ئاینى فارسى دێرین و مۆگهکانى ) کۆکردۆته‌وه” لێره‌دا مه‌به‌ست له فارسه‌کان ، ئێرانه ….. نووسه‌ر” له‌و سه‌رده‌مه‌وه زه‌رده‌شت له‌دنیاى مه‌سیحایێتیدا کهسایێتییهکى ناسراوه بووە . له‌نیوه‌ى دووهه‌مى سه‌ته‌ى نۆزده‌دا زهردهشتایێتى باسێکى سه‌ره‌کى بووه له‌ناو فیلۆلۆژهکاندا ، نیچی ئه‌وکاته ساڵى دووهه‌مى زانکۆى بووە . له‌وانه‌یه له‌وساڵه‌دا ناوى زه‌رده‌شتى بیستبێت و ئاشناى فیلۆسۆفیاکەی و روانگە ئاینییەکەی بووبێت .
ئێلیزابێت : خوشکى نیچی وتویهتى” وێنه‌ى زه‌رده‌شت له‌خه‌ونه‌کانى نیچیدا بووه پێش نوسینه‌کانى”. نیچی دواى ئه‌وه‌ى توشى نه‌خۆشیه‌کى قورس ده‌بێ که گوایه( سفلس) بوه و به‌هۆى ئه‌وه‌وه واز له ده‌رسدانه‌وه ده‌هێنێ له زاکۆى باسێڵ . وتووێتی ( نه‌خۆشیه‌که‌م دیارییه‌ک بوو ، کۆسپى له‌ڕێدا لادام و وره‌ی دامێ که‌سایێتی خۆمبم ، نه‌ک لاساییکه‌ره‌وه‌ى که‌سێکی تر ) .
نیچی تووشى پەنهانی بوبوو ، له خوێندکاره‌کانى دابڕابوو ، ده‌وروبه‌رى رۆژ به رۆژ ته‌سک ده‌بووەوە و براده‌رانى کهمدەبوونەوە ، کتێبه‌کانى ره‌واجیان نابێ ، بێ وڵات بوو ، هەرچەندە لە سویسڕا دەژیا وەلێ هاو وو‌ڵاتى سویسڕایى وه‌رنه‌گرتوه ، به‌ڵام پێویستى به دامرکان بووه له شوێنێک . له ئه‌نجامدا له گوندى (سایلس ماریا) ى نێو چیاکانى سویسڕا جێگیرده‌بێ . له‌م شوێنه‌دا دووهه‌زار مه‌تر له‌سه‌روو چاکه و خراپه‌وه ، یان ره‌نگه دووهه‌زار مه‌تر نزیکتر له ئێزدانه‌وه ، دهستیکردۆته نوسینى فیلۆسۆفیاکهى” وەهای گوت زەردەشت”.
نیچی وتوویه‌تى( فیلۆسۆفیا ئه‌وه‌نده‌ى هه‌تا ئێستا لێى تێگه‌یشتووم ، ئه‌وه ده‌به‌خشێ که بهداخواز و ئاره‌زووى خۆت ، له‌نێو چیا و به‌فردا بژى ، به‌شوێن هه‌مووشتێکدا بگه‌رێى که نامۆبێ و بوونى جێگه‌ى پرسیاربێ . هه‌مووشتێک هه‌تا ئێستا بەهۆی مۆڕاڵەوە یاساخ کراوه - به‌فره‌که لێره‌یه ، ته‌نهاییه‌که گه‌وره‌یه ، به‌ڵام چۆن هه‌موو شتێک وه‌ستاوه ، چه‌ند به‌ئازادى که‌سێک هه‌ناسه ئه‌دا ، چه‌ند یه‌کێک هه‌ست بهخۆخواردنهوه ئه‌کات ! . . دانیشتبووم به چاوه‌ڕوانى هیچ !! له‌پشت چاکه و خراپه‌وه تامى روناکیم ئه‌چێشت ، ئێستا سێبه‌ر ، ئێستا ته‌نها ، ئێستا یارى ، ئێستا ده‌ریاچه‌که ، ئێستا نیوه‌ڕۆ ، کاتى پیرۆز بێ کۆتایى. له‌ناکاودا براده‌ر ، یه‌ک بوون به‌دوو و زه‌رده‌شت به‌لامدا تێپه‌ڕى ..!! یه‌ک بوون به‌دوو و زه‌رده‌شت به‌لامدا تێپه‌ڕى ..؟ )
له‌ناکاودا نیچی شێوه‌ى زه‌رده‌شتى دێته به‌رچاو ، ئه‌وجا بڕیارى سه‌ربه‌خۆیى خودى خۆى ده‌دات . به‌لاى نیچەوه ئه‌وه پەیام بووە ، بیرێک بوو له‌پڕێکدا وه‌ک برووسکه‌یه‌ک له پێویستیدا بۆى هاتووه . ئه‌مجا ده‌ڵێت ، چاره‌یه‌کم نه‌بوو ( وه‌هاى گووت زه‌رده‌شت) ناونیشانه‌که ده‌بێ . ئه‌مه‌ش وای ده‌رده‌خا که زه‌رده‌شت وتار بێژهکهیه ، نه‌ک نیچی زه‌رده‌شتى کردبیته زمانحاڵى خۆى . ……. p 1-50 In search of Zarathustra
نیچی ده‌ڵێت ( به‌پێویستى سه‌رشانى خۆمم زانى ئه‌و زیانه‌ى زه‌رده‌شت گهیاندووێتی به مرۆڤ ، به‌هۆى ئامۆژگارییهکانیهوه چاک بکه‌مه‌وه !!…. خوا مردوه ، باوه‌ڕى ئاینى دڵخۆشکه‌ره‌یه و ئارام ده‌دات به‌مرۆڤ ، به‌ڵام مرۆڤ بڕواى به‌خۆى نامێنێ ..! خوداى مه‌سیحاێتی ناتوانێ به‌رزترین ئیدیاڵى شارستانێتى ڕۆژئاوابێ ، بڕوا به خواوه‌ند ئێستا سه‌نگێکى گرانه له‌سه‌ر شانى تاک و کۆمه‌ڵگەش . سیستێمى یاسایه‌ک . که له‌سه‌ر بڕواى ئاینی و مۆڕاڵ درووست بووبێ که‌ڵکى نه‌ماوه . کاتى ئه‌وه هاتوه کۆمه‌ڵێک به‌هاى تازه بۆ پیرۆزمهندى بێته پێش ، له‌ودیو چاکه و خراپه‌وه ، له‌جیاتى ئه‌وانه‌ى هه‌تا ئێستا ئاین دایڕشتوون . به‌ها و پیرۆزمهندى شته‌کان له داهێنانى مرۆڤن ، چاکه‌ى که‌سێک خراپه‌ى که‌سێکى تره . به‌هه‌ر شێوه‌یه‌کیش بێ ، ئێمه هه‌موو به‌رپرسیارین بۆ درووستکردنى به‌ها و پیرۆزى و ژیان له‌ته‌کیاندا. گرینگ‌ترین به‌هاش بۆخۆمان ئه‌وه‌یه، که له‌خۆمان تێپه‌ڕین ، زۆران بگرین بۆ ههنگاوێکی دیکه له پێشکه‌وتندا . سروشتى ئاژه‌ل ئاسایى فڕێده‌ین و ببینه به‌رزه‌مرۆڤ ( سووپه‌رمان ) . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که زۆربه‌مان نایگه‌ینێ ، ئه‌م به‌سه‌رخۆدا زاڵبوونه ، ئه‌م ئیراده‌ى ده‌سه‌ڵاته و زاڵیێیتییه کارێکى ره‌واى هه‌موو مرۆڤێکه . ئه‌وه‌ى پشتگیرى له‌م مه‌به‌سته بکات ئه‌وه باشهدهکا و پشتگوێخستنى خراپه‌یه .
سهتەی رابووردوو ، سه‌ته‌ى بیسته‌م ، سه‌ته‌ى زهردهشتایێتییهکهى نیچی بوو . زۆربه‌ى زۆرى هونه‌رمه‌ند و نوسه‌ر و بیریارهکانیش ، ئیلهامیان له فیلۆسۆفیاکهى وه‌رگرتوه . گومانیش له‌وه‌دا نیه فیلۆسۆفیاکهى ورووژێنه‌رى زۆر باوه‌ڕى شه‌ڕخوازه . خۆیشى پێشبینى لێکردووه و وتووێتى .
( من چاره‌نووسى خۆم ده‌زانم ، رۆژێک له رۆژان به‌هۆى کارێکى سامناکه‌وه خه‌ڵکى منیان دێته‌وه بیر ، به‌هۆى ته‌نگ ئاستییهکهوه که هه‌تا ئه‌وکاته وێنه‌ى نه‌بووه له‌سه‌ر زه‌مین ، له‌سه‌ر ته‌نگه‌ژه‌یه‌کى قوڵى هزرى که به‌رز ده‌بێته‌وه دژى هه‌موو ئه‌وشتانه‌ى هه‌تا ئه‌وکاته بڕواى پێکراوه و پێویستى به پاککردنه‌وه‌یه !! من مرۆڤ نیم من بۆمبایهکم) .
نیچی راستى ووت ، له‌سه‌رده‌مى شه‌ڕى جیهانى یه‌که‌مدا ، سه‌دو په‌نجا هه‌زار وێنه‌ى په‌رتووکه‌که‌ى له‌گه‌ڵ ئینجیل‌دا به‌سه‌ر لاوانى ئه‌ڵماندا بڵاوکرایه‌وه . له شه‌ڕی جیهانیی دووهه‌میشدا ، هیتله‌ر ماڵه‌که‌ی کرده مۆزه‌خانه .
لێره‌دا به‌ناچارى پرسیارێک ده‌خه‌مه به‌رده‌م خوێنه‌رەوەی به‌ڕێز ، ئایا فیلۆسۆفیاکهى نیچی نامه‌که‌ى په‌یامبه‌رى گه‌لانى ئێرانى پوچکرده‌وه ..؟
به‌داخه‌وه هه‌تا ئێستاش زۆر له خوێنده‌وارانى کورد ، واده‌زانن په‌رتوکه‌که‌ى نیچی ( وه‌هاى گووت زه‌رده‌شت) ئامۆژگارییه‌کانى زه‌رده‌شتى مه‌زنن . لێکۆڵه‌ر و توێژه‌رانى ئه‌وروپایى زۆر زوو پاش بڵاوبونه‌وه‌ى په‌رتوکه‌که ، یه‌خه‌ى نیچی دەگرن و و لێی دەپرسن ، ئه‌مه‌ت له‌کوی هێناوه ؟ ئه‌مجا به‌ناچارى نیچی له ’’ ئێکسێ هۆمۆ Ecce Homo ‘’ دا ، بڵاوى دەکاتەوە و دەڵێ ( لەمنیان نەپرسی . ده‌بوایه لێیان پرسیمایه ناوى زه‌رده‌شت بە تەواوی له‌سه‌ر زارى من ، زاری یەکەم بێ مۆڕاڵ چ دەبەخشێ : لەبەر ئەوەی ئەو کارە مەزنە تاکانەیەی ئەو ئێرانییە دایمەزراند لە مێژوودا ، بەتەواوی پێچەوانەی ئەمەیە . زه‌رده‌شت یه‌که‌م که‌س بووه تێگەیشتووە کە به‌ربه‌ره‌کانێى چاکه و خراپه رەوڕەوەی راستیی رووداوەکانن . وەرگێڕانی مۆڕاڵێتی بۆ رێڵمی مێتافیزیک ، وەک هێز و هۆکاری کۆتاهێنەر . ……………………… زەردەشت ئەم هەڵە هەرە گەورە چارەنووسسازەی داهێنا ، ” مۆڕاڵیێتی ” لەبەر ئەوەش دەبێ یەکەم کەس بێت کە پێی بزانێ . …… لە راستیدا هەموو ئەزموونی بەرپەرچدانەوەی ئەوەی پێی دەگوترێ ” تەبایی – مۆڕاڵی دنیایی moral- world order” ئەوەی زۆر گرینگە ئەوەیە زەردەشت ، زۆر راستگۆتر بووە لە هەموو بیریارێکی دیکە . فێرکارییەکانی ئەو بە تەنیا ، راستیی باڵاترین پاکی لەخۆدەگرن – ئەوەش بەواتای پێچەوانەی ئیدیالیستە ترسنۆکەکان ، کە لەبەردەم راستییەکاندا هەڵدێن؛ بوێریی هەموو بیریاران پێکەوە ناگاتە بوێریی زەردەشت . بۆ بێژتنی راستی و پێکانی نیشانە ” shoot well with arrows” ئەوە نەریتی ئێرانە . – ئایا لێم تێگەیشتوون ؟ بەسەردازاڵبوونی مۆڕاڵیێتی خود لە رێگەی راستگۆییەوە ، بەسەرخۆدا زاڵبوونی مۆڕالیست بۆ پێچەوانەکەی لە مندا- ئەوە مانای ناوی زەردەشتە لە زاری مندا. ……… ئێکسی هۆمۆ ل ل ٩٧، ٩٨
رۆژێک له رۆژانى سه‌رماى زستانى ساڵى 1889 دا لهشارگوندی تۆرین، نزیک به چیا خۆشهویستهکانیهوه، چیاکانى ئالپ، نیچی ده‌بینێ خاوه‌ن ئه‌سپێک، به بێ به‌زه‌یى که‌وتۆته گیانى ئه‌سپه‌که‌ى که له‌سه‌ر شه‌قامه‌که له‌سه‌ر چۆک که‌وتوه. ئه‌و فیلۆسۆفه مه‌زنه، که به درێژایى ژیانى دژى به‌زه‌یى و میهره‌بانى بووە و نه‌فره‌تى لێدهکردوون، به‌ڕاکردن له شه‌قامه‌که ده‌په‌ڕێته‌وه و باوه‌ش به ملى ئه‌سپه‌که‌دا ده‌کا و به‌زه‌یى و هاوبه‌شیی ئازار بۆ گیانله‌به‌رێکى دى ده‌رده‌بڕێ. ئه‌مه‌ش دواکردارى ژیرانه و هه‌ڵوێستى مرۆڤانه‌ى بووه. له‌و کاته‌وه جارێکى دى نهگهڕاوەتهتهوه سه‌ر هۆشى خۆى. دەنگگۆی ئەوەش هەیە کە له کۆتایى ژیانیدا نیچی له‌سه‌ر چۆکان رۆیشتوه و له ئێزدان پاڕاوه‌ته‌وه بۆ لێبوردن.
به‌هه‌رحاڵ نیچی وه‌کو مرۆڤێکى بێ بڕوا به ئومێدى دواڕۆژ نه‌بووه ، به‌ڵام له‌و بڕوایه‌دا بووه که چاکه و خراپه دڕامایهکه ، هه‌رکه‌سه و ده‌بێ له ناخى خۆیدا کۆتایى پێ بهێنێ .
خۆشه‌ویستى نیچی بۆ به‌فر و سه‌هۆڵ و به‌رزى چیا ، ڕیگه‌ى ئه‌وبووه بۆ ئه‌وه‌ى بچێته سه‌روو گه‌نده‌ڵى زه‌مین و له ئاسمان نزیکبێته‌وه .
پرسیار ئەوەیە ؛ ئایا نیچی توانیوێتی بە پێچدانەوە بە فیلۆسۆفیا و فێرکارییە رەسەنەکانی زەردەشت و فڕێدانی مۆڕاڵیێتی ، نامەکەی زەردەشت ، بێ بایەخ بکات ؟ من لەو بڕوایەدا نیم . بە چاوخشاندنێک بە دەوروبەری خۆماند ا، بەناو پەرتووک و فیلمەکاندا ، بۆمان دەردەکەوێ کە چۆن ئێسیکی دوالیزمی- شەڕی هەمیشەیی نێوان چاکە و خراپەی فیلۆسۆفیا‌ی زەردەشت ، وەک شانۆگەرییەکی بێ وێنە ، هۆشی مرۆڤی راکێشاوە . بە بڕوای من راستییەکە ئەوەیە کە نیچی وا بیری کردۆتەوە بیریارییەکەی زەردەشت لەناو دەبات ، بەڵام منیش وەک پاوڵ گریواچێک دەڵێ ، لەو بڕوایەدام کە نیچی” بیریارییەکەی زەردەشتی بۆ سەردەمی دوای ئاین داڕشتبێتەوە ”.
• ئەز وشەی فیلۆسۆفیا و فیلۆسۆف بەکاردەهێنم ، چونکە زاراوەکان لە بنەمادا ” فیلۆسۆفیا و فیلۆسۆف” ی یۆنانین و زمانی لاتینیش لەوێیوە وەریگرتووە و هەموو زمانە هیندۆ ئەوروپاییەکانیش هەر فیلۆسۆف و فیلۆسۆفیا بەکار دەهێنن ، لێ بەداخەوە ئێمە کاریگەریی زمانی ئاڕەبی داگیرکارما ن زۆر لەسەرە کە زۆر زاراوە و وشەیەک کە لەزمانی خۆیاندا نییە ، عارەباندوویانە و ئێمەش لاساییان دەکەینەوە ، تۆزێک خۆمان ئەزیەت نادەین بەشوێن سەرچاوەی وشەکەدا بگەڕێین و بەکاری بهێنین .
سەرچاوە
Paul Kriwaczek In search of Zarathustra, The first Prophet and the ideas that changed the world, 2002
Friedrich Nietzsche, Ecce Homo. Translated with notes, by R.J. Hollingdale 1992