دکتۆر کەمال میراودەلی : هەستەوە ، هەستەوە کچ و کوڕی کوردستانیی .
خۆتان ون کرد له بیرتان چۆوه زمانه‌که‌تان
زمانی خۆر ، زمانی گیا ، زمانی چیا ،
زمانی ئاو ، زمانی گوڵ
زمانی په‌پووله و په‌رییان
زمانی ترێ و به‌هێ و به‌ڕوو
زمانی کووزه‌ڵه و کنگر
زمانی به‌ڵاڵووك و توو
له بیرتان چۆوه
په‌ندی هه‌زارمێرد
دروودی برایم
سروودی ئاهوورا
ناڵه‌ی رۆحی پیری موغان
له بیرتان چۆوه : ئاخاوتنی نووح له‌سه‌ر شاخی جوودی
ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی دووه‌می ژیان
ڕۆحی خۆتان دایه ده‌ست نه‌هریمه‌ن
مێشکی خۆتان کرده کۆیله‌ی بیری بیابانی
هه‌سته‌وه هه‌سته‌وه کچ و کوڕی کوردستانی
تۆی خاوه‌نی یه‌که‌مین گۆرانی
تۆی خاوه‌نی یه‌که‌مین بانگی یه‌زدانی
تۆ خاوەنی گاتاکانی
له ڕۆحی تۆدا ده‌سووتێ گڕی جاویدانی
ئه‌وه باباگوڕ گوڕ به‌ڵگه‌ی به‌رچاوته گه‌ر نازانی
ئەوە جودی کەشتی سەر شانتە گەر نیگەرانی
هه‌سته‌وه ، هه‌سته‌وه ، هه‌سته‌وه
کچ و کوڕی کوردستانی .