ستیڤان شه‌مزینی : ئیسلامی سیاسیی وه‌ك دوژمنی دیموكراسی .
نووسه‌ری ناوداری عه‌ره‌ب ” د . عه‌لی حه‌رب ” هه‌ردوو زاراوه‌ی موسڵمان و ئیسلامیی له یه‌كتر جیا ده‌كاته‌وه و پێیوایه ، ” ئیسلامیی موسڵمانێكی فێندهمینتالیسته كه ژیان له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئاینێك رێكده‌خات “. حه‌رب له‌و بڕوایه‌دایه “ئیسلامییه‌كان : نیشتمان ، كۆمار ، دیموكراسیی ، یاساكان ، به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی ، ژیانی هاوبه‌ش ره‌تده‌كه‌نه‌وه . ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان ده‌وڵه‌ت وه‌ك چه‌مك ره‌تده‌كه‌نه‌وه و له بری ئه‌وه زاراوه‌ی خیلافه‌ت به‌كار ده‌هێنن “. عه‌لی حه‌رب ، نموونه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی ئیخوانی میسریی به بیر ده‌هێنیته‌وه كه له به‌رامبه‌ر پرسیاری ئه‌وه‌ی له خیلافه‌تدا هه‌یه نامیسرییهك حوكمی میسر بكات؟ وتی : میسرم به لاوه گرنگ نییه ، چوونكه خیلافه‌ت له هه‌موو شتێك له پێشتره .
ئه‌زموونی ئیسلامی سیاسیی به درێژایی مێژوو، ئه‌و راستییه‌ی نیشانداوین ، ئه‌م ره‌وته به هه‌موو په‌ل و باڵه‌كانییه‌وه ، به توندڕه‌و و میانڕه‌وییه‌وه، هێزێكی ئه‌نتی دیموكراسییه و هه‌وڵی بێ‌وچان ده‌دات ، له پێناوی گه‌ڕانه‌وه‌ی ره‌وڕه‌وه‌ی مێژوو بۆ چه‌ندین سه‌ده به‌ر له نهۆ ، بۆ كارێكی له‌م چه‌شنه نه‌ك ده‌بێت دیموكراسی ره‌تبكاته‌وه ، به‌ڵكو ده‌بێت به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دوژمنایه‌تیشی بكات . له رووی فكریشه‌وه ئیسلامی سیاسیی وه‌ك هێزێكی كۆسمۆپۆلۆتیست ، بڕوای به خیلافه‌تی ئیسلامیی هه‌یه ، كه ئه‌م جۆره ده‌وڵه‌ته تیۆكراتییه به پێی پێناسه‌كانی سه‌رده‌م ، جگه له ده‌وڵه‌تێكی سه‌ركوتكار و تۆتالیتاریی شتێكی زیاتر نییه .
ئیسلامییه‌كان ، ئه‌گه‌رچی سوود له فه‌زای كراوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كان ، یان دیموكراسیی وه‌رده‌گرن، بۆ به‌هێزكردن و پته‌وكردنی پێگه‌ی سیاسیی و جه‌ماوه‌رییان ، بهلاَم له كۆتاییدا ئامانجیان له‌ناوبردنی هه‌موو فه‌زایه‌كی دیموكراسییه ، به تایبه‌ت وه‌ختێك ده‌گه‌نه دهسهلاَت ” وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له میسری ئیخوانیدا به‌رجه‌سته بووه ”، پاشه‌كشه به هه‌موو ئه‌و دیارده و بنه‌مایانه ده‌كه‌ن ، كه سه‌رئه‌نجام وه‌ك ئه‌سپێك كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و دیموكراسی راده‌كێشن . بۆیه هێزه ئیسلامییه‌كان وه‌ك دوژمنێكی باوه‌كوژی دیموكراسیی ده‌بینرێن و ئه‌زموونی ئه‌وان له هه‌موو شوێنێك ، ئه‌زموونی شه‌ڕكردنه له‌گه‌ڵ فینۆمینهكانی دیموكراسیی .
ئیسلامی سیاسیی هێزێكه ، به‌رگه‌ی فره حزبیی ، پلۆرالیزم ، ئازادیی را ده‌ربڕین و بۆچوونی جیاواز ، خۆ ته‌رحكردنی ئه‌ویتر، ناگرێت . ئیسلامی سیاسیی بڕوای به ده‌ستاوده‌ستی دهسهلاَت ، ئازادییه سه‌ره‌تاییه‌كان و مافه مه‌ده‌نییه‌كانی هاوولاَتیان نییه ، ته‌نانه‌ت بڕوای به ئیتنیك و گروپه كۆمه‌لایه‌تییه جۆراوجۆره‌كان نییه ، به‌ڵكو ده‌یه‌وێ هه‌موویان له چوارچێوه‌ی تێفكرینی خۆیدا له قاڵبدا، به پێچه‌وانه‌شه‌وه ده‌بنه قوربانی سته‌مكارییه‌كی رووپۆشكراو به ئاین . سته‌مكارییه‌ك كه ئه‌وروپا له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست گیرۆده‌ی ببوو ، ئه‌وه‌ش قوربانییه‌كی ئه‌وه‌نده بێشووماری لێكهوتهوه ، هه‌رگیز مێژوو نه‌توانێت له یادی بكات .
“ع ه‌بدولڕه‌حمان را‌شد ” گۆشه‌نووسی رۆژنامه‌ی ” شه‌رقولئه‌وسه‌ت ” وردتر دیدی ئیسلامی سیاسیی له هه‌مبه‌ر دیموكراسی روون ده‌كاته‌وه و ده‌نووسێت : له هه‌ندێك ئه‌زمووندا ئیسلامییه‌كان دیموكراسییان قۆسته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رۆژهڤهكانی خۆیان بسه‌پێنن ، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له كوه‌یت روویدا، كاتێك ئیخوانییه‌كان و سه‌له‌فییه‌كان و شیعه‌كان كتێبیان قه‌ده‌غه كرد ، ئاهه‌نگ و چالاكی هزرییان یاساغ كرد ، ئه‌مه‌ش بۆ خۆی تۆقاندنێكی فكرییه . من دژی به‌شداریكردنی حزبه ئیسلامییه‌كان نیم له كاری سیاسی‌دا ، ئه‌گه‌ر ئاماده‌بن رێزی دیموكراسی بگرن ، به‌لام هه‌روه‌ك روونم كرده‌وه ، ئه‌مه بۆ ته‌نیا جارێكیش رووینه‌داوه . پێویسته له‌سه‌رمان ده‌رك به‌وه بكه‌ین سروشتی حزبه ئایدۆلۆجییه‌كان و گروپه‌كانی ئیسلامی سیاسیی له هه‌ردوو لایه‌نی تاكتیكی و فیكردا به‌جۆرێكه ، حزبه‌كانی دیكه ره‌تده‌كه‌نه‌وه ، هه‌رچه‌نده‌ش باسی لێبورده‌یی و هه‌رسكردنی دیموكراسی بكه‌ن .
به كورتی و كوردیی ، ئه‌زموونی ئیسلامی سیاسیی له ئه‌فغانستانی تاڵیبانه‌وه تا میسری ئیخوان ، ئه‌زموونێكه ته‌رجومه‌ی ئه‌وه ده‌كات ، ئیسلامی سیاسیی هێزێكه دژ به هه‌موو سترۆكتۆره دیموكراسییه‌كانه .
تێبینی : ئه‌م وتاره له ژماره “180” رۆژنامه‌ی “پرس” له رۆژی 11-6-2013 بلاَوكراوهتهوه .