نامه‌یه‌كی مامۆستا هێمن له رێكه‌وتی 3/4/1977 بۆ ئه‌حلام مه‌نسوور .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
گیانه‌كه‌م كاتێك نامه‌كه‌تم پێگه‌یشت كه زۆر خه‌مناك و په‌ریشان بووم ، دڵم زۆر شكابوو، له گیانی خۆم بێزاربووم ، له‌سه‌رجێ راكشابووم و ده‌مویست بنووم ، به‌ڵام خه‌وم نه‌ده‌هات ، ئه‌گه‌رچی (48) سه‌عات بوو، خه‌وم له چاو نه‌كه‌وتبوو، نامه‌كه‌ت سێبووری دام . به‌خۆڕایی فرمێسك بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌ڕێژی كه مردووه ، به‌خته‌وه‌رترین هونه‌رمه‌ند ئه‌وه‌یه زووتر بمرێ ، ئه‌دی به ده‌ردی عه‌لی مه‌ردان بچێ .
من هاتوومه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند نیسان نییه و ئه‌گه‌ر ئینسانیش بێ، ئینسانێكی ئاسایی نییه ، ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یبنێ، خه‌ڵكی تر نایبینن، ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ستی پێده‌كات ، خه‌ڵكی تر هه‌ستی پێناكه‌ن، ئه‌و ره‌نجی ئه‌و ده‌كێشێ ، ئه‌و ده‌ردی ئه‌و ده‌یچێژێ، خه‌ڵك نایچێژێ ؟
نامه‌كه‌ت زۆر خۆش بوو، خۆشتر له ژووانی گه‌وره‌پیاوان ، شرین بوو، شیرین‌تر له ماچی كه‌ڵه‌ژنان ، قسه‌ی یه‌كجار گه‌وره پیاوان و ئازایانه‌ی تێدا بوو، له‌و قسانه‌ی جانداركی مه‌زنی له‌سه‌ر شه‌هیدكرا ، چ بكه‌ین ئێستایش ئێمه نه‌گه‌یشتوینه ئه‌و زه‌مانه‌ی كه بوێرین رازه‌كانی ده‌روونمان بۆ كۆمه‌ڵ ، بۆ خه‌ڵك ده‌ربڕین .
تۆ چاكه به‌خوێندنه‌وه و خزمه‌ت به منداڵكردن وه‌ختی خۆت راده‌بوێری ، به‌ڵام من هیچ رابواردنێكم نییه، قسه‌ی قۆڕ نه‌بێ ، ده‌مویست زۆرت بۆ بنووسم، زۆرت ده‌ردی دڵ بۆ بكه‌م ، كه‌چی كارێكم بۆهاته پێش ، له‌و كارانه‌ی كه له‌گه‌ڵ زه‌وقی شاعیرانه‌م یه‌ك ناگرنه‌وه، ئه‌گه‌ر مام رۆژی هه‌ینیی داهاتوو له لای كۆتره‌كان له 11 وه تا 12 چاوه‌نۆڕتم ، ئه‌گه‌ر هاتی پێم خۆش ده‌بێ و ئه‌گه‌ر نه‌هاتی دڵم نایه‌شێ ، ئه‌گه‌ر زووترت پێكرا به كاك عه‌بدوڵڵا بڵێ پێم راگه‌یه‌نێ .
خه‌ریك بووم سه‌فه‌ر بكه‌م ، تا كه‌مێك خه‌مه‌كان بڕه‌ون ، به‌ڵام كورد گوته‌نی : پیاوی ده‌سته‌وه‌ستان چ له گه‌رمێن چ له كوێستان. من ئیتر به هیوا نیم له‌م دونیایه خۆشی ببینم ، ناهومێد نیم و لێم روونه رۆژێك هه‌ر دێ مرۆڤ به‌ئاواتی له مێژینه‌ی خۆی بگا ، به‌ڵام من خۆ رزیوم ، نه‌ماوم و تام له هیچ ناكه‌م، ئاخ پیری .
زۆر سه‌یره من له ته‌مه‌نی لاوهتیمدا بێ ئه‌وه‌ی بزانم پیری چ ده‌ردێكه و هه‌رگیز به بیرمدا نه‌ده‌هات سه‌رده‌می پیریم له ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ریدا راده‌بوێرم ، له پیری ده‌ترسام ، ئێستا له‌و واقیعه به سامدا ده‌ژیم . من ئێستا نه‌ك له مردن ناترسم ، به‌ڵكه به ئاواتم بمرم ، به‌ڵام وه‌ك شاعیرێكی شۆڕگێری نه‌به‌ز پێم خۆش نییه خۆم بكوژم ، یا به نه‌خۆشی بمرم ، به‌ڵكو پێم خۆشه شه‌هید بم ، له دار بدرێم ، تیرباران بكرێم ، به‌ڵام دوژمن ناپیاوه .
هه‌رچی ده‌بێ به‌ڵام ببێ بۆم بنووسه ، بمبینه من له‌وه ئازاترم كه بڵیم به‌و هه‌موو ناوبانگه‌وه كه ئێستا هه‌مه زۆر شت له تۆی ئازا فێربووم ، كه زۆر كه‌س به شێت و دیوانه‌ت ده‌زانن ، با ئه‌وه‌ش بڵێم منیش به شێت و دیوانه‌ت ده‌زانم ، به‌ڵام فه‌رقی لێكدانه‌وه‌ی من و ئه‌وان زۆره ، ئیتر به‌هیوای دیدار .
سه‌رچاوه : گۆڤاری (ره‌نگین)، ژماره (58)، ساڵی 1993
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە