شنۆ محەمەد : بۆ ئیڤار ابراهیم ، ئه‌گه‌ر چویته په‌رله‌مان .
– خاتونه‌که‌م ، ئه‌گه‌ر چوویته په‌رله‌مان نابێت به ته‌نیا بچیت چونکه ئه‌مه پێچه‌وانه‌ى سهوابتهکانى ئاینى ئیسلامه ، بۆیه ئه‌بێت که‌سێک له‌گه‌ڵ خۆت به‌ریت به‌و مه‌رجه‌ى ئه‌و که‌سه‌ى له‌گه‌ڵت یه‌ت نابێت نا مه‌حره‌مت بێ ، به‌ڵکو ئه‌بێ برات ، باوکت ، مێردت ، یا یه‌کێک له مێینه‌کانى خێزانه‌که‌ت له‌گه‌ڵت بێ .
– خاتونه‌که‌م ، گه‌ر چوویته په‌رله‌مان نابێت له ریزى پێشه‌وه دابنیشیت و پیاوه‌کانیش له پشتته‌وه بن ، چونکه به‌مه سه‌رنجى پیاو را ئهکێشى و تووشى گوناهیان ئه‌که‌یت ، هه‌ربۆیه ئه‌بێت وه‌ک کۆڕى بانگ خوازه ئیسلامیه‌کان له پشتى پشته‌وه دابنیشیت ، که دانیشتنه‌کانى په‌رله‌مانیش کۆتایى هات ئه‌بێت وه‌ک به‌رزه‌کى باران بۆى ده‌ربچیت و به خێرایى بچیته ده‌ره‌وه نه‌بادا پیاوه‌کان بتبینن و گوناهبار بن .
– خاتونه‌که‌م ، بیرت نه‌چێت گه‌ر چوویته په‌رله‌مان ئه‌بێت به حیجابه‌وه بچیت و حیجاب بپۆشیت ، چونکه حیجاب یه‌کێکه له سهوابتهکانى ئاینى ئیسلام و له‌سه‌ر هه‌موو ژنێکى مسوڵمان وه‌ک ده‌ست نوێژ و نوێژ فه‌رز و واجبه، بۆیه گه‌ر چوویته په‌رله‌مان حیجابه‌که‌ت له‌بیر نه‌چێت .
– خاتونه‌که‌م ، گه‌ر چوویته په‌رله‌مان نابێت میکیاج بکه‌یت ، برۆت بکه‌یت و بۆنى خۆش له خۆت بده‌یت ، یا لێوت سور بکه‌یت و خۆت برازێنیته‌وه ، چونکه ئه‌مانه هه‌مووى پێچه‌وانه‌ى سهوابتهکانى ئاینى ئیسلامه به‌و پێیه‌ى تۆش هه‌وڵت داوه سهوابتهکانى ئیسلام له په‌رله‌مان جێ به جێ بکه‌یت ، ئه‌بێت دوور بیت له‌و حه‌رامه گه‌ورانه ، خۆ ئه‌گه‌ر بێت و به جلى نا حیجابه‌وه و به بۆنى خۆشه‌وه و به میکیاجه‌وه بچیته په‌رله‌مان ئه‌وا تۆ ناراستگۆ ده‌ر ئه‌چیت له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌یمانه‌ى داوته به خه‌ڵکى .
– خاتونه‌که‌م بیستوته ئاسمان چه‌ند دووره ده‌نگ ده‌ره عه‌لمانیه‌کان و ژنه فیمینسته‌کان بار تهقاى دوورى ئاسمان له تۆ توره بوونه و ئه‌ڵێن بۆ به‌ر له هه‌ڵبژاردن بۆ یه‌ک چرکه له هیچ شوێنێکدا باسى سهوابتهکانى ئیسلامى نه ئه‌کرد? ئه‌وان ئه‌ڵێن سهوابتهکانى ئیسلام و مافه‌کانى ژنان به‌قه‌د پیاوێکى سه‌له‌فى و ئیمۆیهکى ژن جیاوازیان هه‌یه .
– خاتونه‌که‌م ، گه‌ر چوویته په‌رله‌مان ئه‌بێت قسه‌و کردارت وه‌ک و یه‌ک بێ ، ئه‌گینا لاى خه‌ڵک به دوو رو ئه‌شوبهێنرێ ى بۆیه گه‌ر ده‌نگت به درێژ کردنه‌وه‌ى یاساى فره‌ژنى دا ئه‌بێت به‌ر له هه‌موو که‌سێک خۆت بایى ئه‌وه‌نده ئاماده‌یى و ره‌زامه‌ندیت تیا بێت که قهبولى بکه‌یت پیاوه‌که‌ت ژنى دووه‌م و سێیه‌مت به‌سه‌ر بێنێت .
– خاتونه‌که‌م ، گه‌ر چوویته ده‌ره‌وه به مه‌به‌ستى چاودێرى کردنى گه‌نده‌ڵکاران ئه‌بێت ژنێک له‌گه‌ڵ خۆت به‌ریت ، چونکه تۆى ژن به نیو شایه‌د ئه‌ژمار ئه‌کرێ ى بۆیه گه‌ر چوویته هه‌ر شوێنێک ئه‌بێت ژنێک یا پیاوێکت له‌گه‌ڵ بێ بۆ ئه‌وه‌ى شایهدیهکهت ته‌واو بێ و وه‌ک یه‌ک پیاو له‌به‌رده‌م دادگادا حیسابت بۆ بکرێ .
– خاتونه‌که‌م ، بیرت نه‌چێ هیچ کاتێک بۆت نیه به بێ پرسى یه‌کێک له نێرینهکانى خانه‌واده‌که‌ت بچیته په‌رله‌مان ، چونکه ئه‌مه پێچه‌وانه‌ى سهوابتهکانى ئاینى ئیسلامه تۆش به‌لێنت به خه‌ڵک داوه دژ بیت به‌هه‌ر بریارێک که پێچه‌وانه بێت له‌گه‌ڵ سهوابتهکانى ئاینى ئیسلام له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر کاتێک ویستت بچیته په‌رله‌مان ئه‌بێت مۆڵه‌ت له یه‌کێک له نێرینهکانى خانه‌واده‌که‌ت وه‌ربگریت ، خۆ ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تیشیان پێت نه‌دا ئه‌بێت له ماڵه‌وه دابنیشیت و بێ ئه‌مری ئه‌وان نه‌که‌یت ئه‌گینا گوناهبار ئه‌بیت .
- Latest Posts by شنۆ محەمەد
شنۆ محەمەد : وڕێنەکانى من ـ کۆتایی .
-شنۆ محەمەد : وڕێنەکانى من ، بەشى ( 21 ) .
-شنۆ محەمد : وڕێنەکانى من ، بەشى ( 20 )
- All Posts