نووسینی عەتا قەرەداخی : ململانێکانی ناو یەکێتی نیشتیمانی .
ئەم باسەى لێرەدا دەیخوێننەوە لە ساڵی 2008 دا نووسراوەو هەر ئەو کاتەش بڵاوکراوەتەوەو پاشان لە گەڵ چەند بابەتێکی تردا سەبارەت بە کێشەکانی یەکێتی و ئایندەی ئەو حیزبە لە کۆتایی ساڵی 2009 دا لە دوو توێی بەرگێکدا لە چاپخانەى رەنج بە چاپ گەیەندراوە . ئێستا گوێمان لە کۆمەڵێ قسەو باس دەبێت کە کادیران و راگەیاندنکاران و بەرپرسانی یەکێتی دەیکەن سەبارەت بەو بارودۆخەی کە حیزبەکەیانی تێدایە . بەڵام ئەوکاتە چەندین وتاریان دژی بۆچوونەکانی من نووسی چونکە ئاسۆیان لەوە کورترو بیریان لەوە تەسکتربوو کە بتوانن ئایندە ببینن چونکە وەکو لەباسەکاندا گوتوومە ئەوسا مام جەلال لەبری هەموو یەکێتی بیری دەکردەوەو بڕیاری دەدا بەڵام ئێستا ئەو غائیبەو لەوەدا نەماوە نە بیربکاتەوەو نەبڕیار بدات بۆیە ئێستا یەکێتی وەکو کۆمەڵێ منداڵی بێباوک وایە کە لەسەر میراتی باوکیان لە کێشەو ململانێدان . هیوادارم سەرکردایەتی یەکێتی بە لۆجیکی عەقڵ ئیش بکەنء رێگا نەدەن حیزبەکەیان دووچاری شکستی لەوە زیاتر بێت . هەروەک من زووتریش گوتوومە ئاواتەخوازبووم هەموو پێشبینییەکانی من هەڵە دەربچوونایەو نە یەکێتی و نە هیچ بەشێک لە بزووتنەوەى کوردایەتی دووچاری بچووکترین شکست نەبوونایە . بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر .. ئايندەی ناديارو